❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکى کیانداران لە قورئانى پیرۆزدا چیرۆکى پێنجەم ( حوت له‌گه‌ڵ پیغه‌مبه‌ر یونس (علیەسلام))

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-14 16:15:07

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

چیرۆکى کیانداران لە قورئانى پیرۆزدا چیرۆکى پێنجەم ( حوت له‌گه‌ڵ پیغه‌مبه‌ر یونس (علیەسلام))

حوت له‌گه‌ڵ پیغه‌مبه‌ر یونس ( علیە سلام  )

   خوای‌ گه‌وره‌ یونسی‌ نارد بۆلای‌ قه‌ومه‌كه‌ی‌ تابانگیان بكات بۆ په‌رستنی‌  خوا وه‌وازبهێنن له‌په‌رستنی‌ خواكه‌ڕه‌كانیان ( بته‌كان ) چونكه‌ خوا دروستی‌ كردوون و ڕزقیان ده‌دات وه‌خوا دروست كه‌ری‌ مرۆڤ و جنۆكه‌ و فریشته‌كان   و ئاسمان و زه‌وی‌یه‌ .
    به‌لاَم قه‌ومی‌ یونس به‌درۆیان خسته‌وه‌ و ئازاریان ده‌دا و گوێ‌یان له‌ئامۆژگاریه‌كانی‌ نه‌ده‌گرت ، یونس ( سه‌لامی‌خوای‌ لێ‌بێ‌ ) نه‌یتوانی‌ ته‌حه‌مولی‌ ئه‌و به‌درۆخستنه‌وه‌یه‌ و ئه‌زیه‌تدانه‌ بكات دڵی‌ ته‌نگ بو بۆیه‌ دێ‌كه‌ی‌ به‌جێ‌هێشت و ڕۆیشت و توڕه‌بوو له‌قه‌ومه‌كه‌ی‌ .
   پێویست بوو له‌سه‌ر یونس كه‌ ئارام بگرێت وه‌ته‌حه‌مولی‌ ئازار و ئه‌زیه‌ت بكات له‌ڕێگای‌ بانگه‌وازه‌كه‌یدا ، هه‌تا خوا حوكمێ‌ ده‌كات له‌نێوان یونس و قه‌ومه‌كه‌یدا . یان سزایان ده‌دات و له‌ناویان ده‌بات یان هیدایه‌تیان ده‌دات بۆ ڕێگه‌ی‌ ڕاست و بڕوا به‌خوا ده‌هێنن  و وه‌بڕوا به‌بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ یونس دێنن .
   به‌لاَم یونس توڕه‌بوو و ڕۆیشت له‌دێ‌یه‌كه‌ خواویستی‌ موحاسه‌به‌ی‌ بكات ،  یونس ڕۆیشت تاگه‌یشته‌ كه‌ناری‌ ده‌ریایه‌ك . سواری‌ كه‌شتی‌بوو هه‌تاگه‌یشتنه‌ ناوه‌ڕاستی‌ ده‌ریاكه‌ لافاو و ته‌وژمی‌ ئاوو پێداكێشانی‌ ئاو په‌یدابوو شه‌پۆلی‌ له‌سه‌ریه‌كی‌ به‌هێز دروستده‌بوو هه‌تا نزیكبو نقوم ببن .
    كه‌شتیه‌وانه‌كه‌ خه‌ڵكه‌كانی‌ ناو كه‌شتیه‌كه‌ی‌ كۆكرده‌وه‌ پێ‌ی‌ وتن له‌نێوان ئێمه‌دا پیاوێك هه‌یه‌ گوناهێكی‌ كردبێ‌ ئه‌گه‌ر له‌كه‌شتیه‌كه‌ دانه‌به‌زێت خوا هه‌مومان له‌ناو ده‌بات .
  پرسیان :  چۆن بزانین كێ‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌گه‌ڵماندایه‌ و گوناهی‌ كردوه‌ ؟
وه‌لاَمی‌ دانه‌وه‌ ووتی‌ : باقورعه‌یه‌ك بكه‌ین له‌نێوان خۆماندا سه‌همه‌كه‌ كه‌وته‌ سه‌رناوی‌ هه‌ركه‌سێك ده‌یخه‌ینه‌ ده‌ریاكه‌وه‌ ، هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ ناو كه‌شتیه‌كه‌ به‌شداریان كرد له‌قورعه‌كه‌دا وه‌ یونسیش به‌شداری‌ كرد تیایدا سه‌همه‌كه‌ كه‌وته‌ سه‌رناوی‌ یونس فڕێ‌یان دایه‌ ناو ده‌ریاكه‌وه‌ یه‌كسه‌ر حوتێك قوتیدا .
    یونس خۆی‌ بینیه‌وه‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌ تاریكی‌یه‌كاندا ، تاریكی‌ ناوسكی‌ حوت ، تاریكی‌ ده‌ریاكه‌ ، تاریكی‌ شه‌و ، یه‌كسه‌ر زانی‌ هه‌ڵه‌ی‌ كردووه‌ له‌كاتێكدا كه‌ قه‌ومه‌كه‌ی‌ جێ‌هێشتووه‌ و ئارامی‌ نه‌گرت له‌سه‌ر ئه‌زیه‌ته‌كانیان ، وه‌زانی‌ ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه‌ی‌ به‌سه‌ریدا هاتووه‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن خواوه‌ ، ئاله‌وێدا له‌ناوه‌ڕاستی‌ تاریكی‌ یه‌كاندا یونس پاڕایه‌وه‌ له‌په‌روه‌ردگاری‌ به‌وپه‌ڕی‌ ملكه‌چی‌ و به‌وپه‌ڕی‌ پێَویست بوون و داوای‌ لێخۆش بوون لێ كردن : [ لا اله الا انت سبحانك انی كنت من الڤالمین ] الانبیا‌و : 87
    واته‌ : (( خوایه‌ هیچ خوایه‌ك نی‌یه‌ جگه‌ له‌تۆ پاك و بێگه‌ردی‌ بۆ تۆ به‌ڕاستی‌ من له‌سته‌مكاران بووم )) .
خوا دوعاكه‌ی‌ گیرا كرد حوته‌كه‌ بردی‌ و فڕێ‌ی‌دایه‌ كه‌ناری‌ ده‌ریاكه‌ له‌زه‌وی‌یه‌كی‌ صه‌حرادا ( زه‌وی‌ یه‌كی‌ چۆڵ ) نه‌كشتوكاڵی‌ تێدابوو نه‌ ئاو ، یونسیش نه‌خۆشبوو نه‌ی‌ ده‌توانی‌ بڕوات ، خوا دره‌ختێكی‌ كوله‌كه‌ی‌ له‌ته‌نیشتیه‌وه‌ بۆ ڕواند له‌به‌ره‌كه‌ی‌ خوارد هه‌تا چاك بویه‌وه‌ و شیفای‌ بۆ نێرا له‌لایه‌ن خواوه‌ ، ئینجا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ دێ‌یه‌كه‌ی‌، وه‌خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ بانگ كرد بۆ په‌رستنی‌ خوا هه‌تا باوه‌ڕیان به‌خوا هێنا هه‌موویان . دێ‌یه‌كه‌ی‌ یونس               ( علیه‌ السلام ) دێ‌یه‌كی‌ تاك بوو كه‌ نه‌وه‌كانی‌ دێ‌یه‌كه‌ی‌ باوه‌ڕیان به‌خوا هێنا بێ‌ئه‌وه‌ی‌ یه‌ك كافری‌ تیابمێنێ‌ .
   خوای‌ پاك و بێگه‌رد فه‌رموویه‌تی‌ : [ فلولا كانت قریه‌ امنت فنفعها ایمانها الا قوم یونس لما امنوا كشفنا عنهم عژاب الخزی  فی الحیاه‌ الدنیا ومتعناهم الی‌ حین ] یونس :  98
   واته‌ : (( ئه‌وه‌ بۆچی‌ هیچ ئه‌هلی‌ دینێك نه‌بوو كه‌ئیمان بێنێ‌  و ئیمانه‌كه‌ی سودی‌ پێ‌بدات ته‌نها قه‌ومه‌كه‌ی‌ یونس نه‌بێ‌ كاتێ‌ كه‌ ئیمانیان هێنا ئه‌و عه‌زابه‌مان لابرد له‌سه‌ریان كه‌هۆی‌ ڕیسوایی‌ دنیابوو وه‌خۆشی‌ و ڕابواردن و سه‌ربه‌رزیمان پێدان تا ماوه‌ی‌ ژیان ( تاكاتێكی‌دیاریكراو )

سەرچاوە/ قورئانى پیرۆز    وەرگێرانى /براکەم     نووسینەوەى / ئەستێرە ٩٣

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ئەستێرە٩٣ (2011-07-14 16:15:37)

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net