❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان له‌ستادیۆمی به‌رشه‌لۆنه‌ سازكرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-15 07:47:32

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان له‌ستادیۆمی به‌رشه‌لۆنه‌ سازكرد

بۆ یه‌كه‌مین جار بوك و زاوایه‌ك ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان له‌ستادیۆمی به‌رشه‌لۆنه‌ سازكرد

http://genderkurd.com/photo/iban.jpg
كوڕو كچێكی هانده‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ناوه‌كانی ئیبان ئانگلاداو سیگرید سانس بوونه‌ یه‌كه‌م بوك و زاوا كه‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان له‌ستادیۆمی یانه‌كه‌ (كامپ نو) له‌شاری به‌رشه‌لۆنه‌، ئه‌نجامدا.
ماڵپه‌ڕی به‌رشه‌لۆنه‌ بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی شه‌ممه‌ له‌و ئاهه‌نگه‌دا ئانگلادا كه‌ یاریزانی پێشووی هۆكی سه‌ر سه‌هۆڵه‌ له‌گه‌ڵ سانس كه‌ ئابوریناسه‌، گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییان له‌به‌رده‌م 260 میوان له‌گۆڕه‌پانی كامپ نو ئه‌نجامداوه‌ كه‌ نزیكه‌ی 99 هه‌زار میوان له‌خۆده‌گرێت.
سانس- یش به‌رۆژنامه‌ی ئایدیاڵ- ی راگه‌یاند: ویستمان شتێكی تایبه‌ت بكه‌ین و پێمان وابوو له‌م شوێنه‌دا ده‌بێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه‌: تێچووی ئاهه‌نگی ئه‌و بوك و زاوایه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌ره‌تاكانی سییه‌كاندایه‌، نزیكه‌ی 60 هه‌زار یۆرۆ واته ‌ 85هه‌زار دۆلار بووه‌.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی به‌رشه‌لۆنه‌ نرخی ئاماده‌بوونی هه‌ركه‌سێك له‌ئاهه‌نگه‌كه‌ له ‌ 110 یۆرۆوه‌ ده‌ستپێده‌كات و گۆڕه‌پانه‌كه‌ بۆ تا 750 میوان گونجاوه‌.
له‌میانه‌ی نامیله‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌م خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌ی، به‌رشه‌لۆنه‌ رایگه‌یاند: له‌كۆتاییدا خه‌ونی زۆرێك له‌هه‌وادارانی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌دیهات، ده‌توانیت له‌مه‌وداو له‌ به‌رسه‌ ئاهه‌نگ بگێڕیت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ئۆكۆتۆبه‌ری رابردوودا رایگه‌یاند له‌مساڵه‌وه‌ واته ‌ 2011، گۆڕه‌پانه‌كه‌ی میوانداریی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی ده‌كات.

ئـا : والی شێخ عه‌لی
Sarchawa::genderkurd

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net