❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌خۆشيه‌ سێكسيه‌كان له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌وان دا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-16 14:27:50

MAJEED HERIRI
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-30
دواترین سه‌ردان: 2012-02-20
په‌یامه‌كان: 101
WindowsXPFirefox

نه‌خۆشيه‌ سێكسيه‌كان له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌وان دا

نه‌خۆشيه‌ سێكسيه‌كان له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌وان دا

دووپێی كه‌سێكی تووش بوو به‌ئايدز
http://im7.gulfup.com/2011-07-16/1310825172593.jpg]



به‌هۆی ئه‌و په‌روه‌رده‌يه‌ی كه‌ ئيسلام فێری تاكه‌كانی كردوه‌ ،بوه‌هۆكارێك بۆ نه‌بوونی يان زۆر كه‌م بوونی ئه‌م نه‌خۆشيه‌ پيس و دژوارو ترسناكانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ كه‌سانی دوور له‌ئيسلام پێوه‌ی ده‌ناڵێنن،ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ كه‌ ئيسلام ئاينی به‌زه‌يی و ئاينی پێشكه‌وتن و ته‌ژی له‌ته‌ندروستيه‌.
نه‌خۆشی ئايدز يه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشيه‌كانی سێكسی،وه‌ زه‌حمه‌تترين نه‌خۆشيه‌ له‌ڕووی چاره‌سه‌ركردنه‌وه‌،هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌ پزيشكيه‌كان ئه‌مه‌ دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌وا ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشيانه‌ی له‌ڕێگای سێكس كردنی ناڕه‌وا بڵاو ده‌بنه‌وه‌ ئه‌وا شتێكی سه‌ير نيه‌ كه‌ هه‌موو ساڵێك 250 000 000دوسه‌دو په‌نجا مليۆن كه‌س تووشيان ببێت.
يه‌كێك له‌وانه‌ی له‌م ڕێگایه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ بريتيه‌ له‌ نه‌خۆشی) الهربز)،ئه‌مه‌ له‌ڕووی مه‌ترسيه‌كه‌يه‌وه‌ يه‌كێكه‌ له‌ ترسناكترين نه‌خۆشيه‌كانی سێكسكردنی ناڕه‌وا،له‌ڕێگای كرداری ڕاسته‌وخۆی سێكسه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌،به‌هۆی ئه‌م كرداره‌وه‌ له‌ڕێگای ناڕه‌واوه‌ چه‌ندين نه‌خۆشی بڵاو بوه‌نه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رگيز پێشتر ناويان نه‌زانراوه‌،(المليساء)وه‌(ئايدز)دوانه‌يه‌كی ئه‌م نه‌خۆشيانه‌ن كه‌تا ئه‌م دواييانه‌ نه‌ك هه‌رنه‌بون به‌ڵكو ناويشيان نه‌زانرابوو.
كورته‌يه‌ك له‌ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئايدزو سه‌رژمێريه‌كانی:
‌سه‌رتای سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشيه‌كه‌ كێشه‌ی له‌سه‌ره‌ ،هه‌ر لێكۆڵه‌رێك مێژوێكی ديار كردوه‌،ئه‌م بۆچونانه‌ له‌م باره‌وه‌ گوتراون:
لێكۆله‌ره‌ ئه‌مريكاييه‌كان ده‌ڵێن له‌سه‌رتای سه‌ده‌ی بيسته‌م له‌ ئه‌فريقيا بڵاو بۆته‌وه‌.
هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ڕاسته‌كه‌ی بۆساڵی 1930 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
(مايكڵ) و(ڕوبي)دوو لێكۆڵه‌ره‌وه‌ن له‌زانكۆی (ئه‌ريزۆنا) له‌ (تۆكسن) ده‌ڵێن:يه‌كه‌م جار كه‌ مرۆڤ توشی بوبێت ساڵانی (1884 و 1924) بوه‌.
يه‌كێكی تر ده‌ڵێت له‌ ساڵی 1981 يه‌كه‌مين حاڵه‌تی ئايدز له‌سه‌ر ده‌ستی (مايكل كوتليب)له‌ (لۆس ئه‌نجلوس ئه‌مريكای باكور) ئاشكرا كرا،كه‌ دوو كوڕ بوون و سه‌رقاڵی سێكسی هاو ڕه‌گه‌ز بوون.
ئه‌م ڤايرۆسه‌ زۆر بچوكه‌،ئه‌گه‌ر به‌ ئامێری (ميكرۆسكۆب)ێكی زۆر گه‌وره‌وپێشكه‌وتوو سه‌يری بكرێت ئه‌وجا ده‌بينرێت،ئه‌وكاتيش ئه‌ندازه‌كه‌ی يه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی 10 000ده‌هه‌زار ملليمه‌ترێكه‌،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ بچوكه‌ ،هێنده‌ دژواره‌ كه‌وا به‌ مليۆنان كه‌سی كردۆته قوربانی خۆی.
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان سه‌رژمێريێكمان ده‌ده‌نێ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌وا له‌ته‌نها ساڵێك دا 14 000چوارده‌ هه‌زاركه‌س تووشی ده‌بن،نيوه‌ی ئه‌م ڕێژه‌يه‌ش له‌ژنانن،له‌و14هه‌زاره‌ش 2000دوو هه‌زاريان له‌مناڵه‌كانن كه‌به‌هۆی گواستنه‌وه‌ توشی بوون،زيانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشيه‌ له‌ساڵی 2008 ئه‌وه‌نده‌ زيادی كرد تاگه‌يشته‌22بليۆن دۆلار،له‌ساڵی1998تاوه‌كو2005زياتر له000‌ 27 000 بيست و حه‌وت مليۆن كه‌سی كرده‌ مێوانی گۆڕ،ته‌نها له‌2005نزيكه‌ی3 000 000سێ مليۆن كه‌سی كوشت،ئێستاش نزيكه‌ی40 000 000چل مليۆن كه‌س هه‌ڵگری ئه‌م ڤايرۆسه‌ن.
   

   ده‌م و زمانی كه‌سێكی تووش بوو                     ئافره‌تێكی هه‌ڵگری ڤاريۆسی ئايدز
http://im7.gulfup.com/2011-07-16/1310825172301.jpg    http://im7.gulfup.com/2011-07-16/1310825172832.jpg


ئه‌م نه‌خۆشيه‌ پيس و دژوارانه‌ به‌چه‌ندڕێگايه‌ك ده‌گوازرێنه‌وه‌:
1_له‌ڕێگای ليكی ده‌م يان ماچ كردنی كه‌سی تووش بوو.
2_له‌ڕێگای وه‌رگرتنی خوێنی كه‌سی تووش بوو.
3_له‌ڕێگای فرمێسكه‌كانی چاو.
4_له‌ڕێگه‌ی شيرپێدانی دايكێكی تووش بوو منداڵه‌كه‌ی تووش ده‌بێت.
خوێنه‌رانی خۆشه‌ويست كاتێك ئاشكرا بوو كه‌ هۆكارێكی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م نه‌خۆشيانه‌ ،بريتيه‌ له‌و به‌ڕه‌لڵاييه‌ی به‌ناو ئازادی تاك دايانهێناوه‌ ،ئه‌وجا گه‌يشتنه‌ ئه‌وڕايه‌ی كه‌وا :به‌ڵێ تێكه‌ڵاوی نێرو مێ و ئازادی سێكسی شتێكی ناڕه‌وايه‌.
ئێستا بابێين ئه‌م نه‌خۆشه‌ له‌ته‌رازووی ئيسلامه‌وه‌ هه‌ڵبه‌سنگێنين،بزانين چۆن به‌له‌ هاتنی ئه‌م نه‌خشيانه‌ هۆكاره‌كه‌ی ديار كردوه‌و ڕێگاچاره‌شی پيشان داوين.
زانایانی ته‌ندروستی له بڵاوکراوه‌ی Medical Clinics of North America ئیوه‌يان ئاشکرایان کردوه‌كه‌وا زیاتر له25 جۆری هه‌وکردن و فایرۆس كه‌له‌كه‌سه‌كانه‌وه‌ و  له‌رێگای په‌یوه‌ندیه‌سێكسيه‌‌کانه‌وه بڵاو ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌گواسترێته‌وه،که‌وايه‌ له‌رێگای په‌یوه‌ندیه‌ناڕه‌واو نادروسته‌کانه‌وه‌زیاتر له25جۆری نه‌خۆشی ترسناك بلاو ئه‌بێته‌وه.
دكتۆره‌كان له‌ساڵی 2000دا وله‌گۆڤاری (Am J obstet Gyn)ئه‌وه‌يان ئاشکرایان کردوه‌ که‌زیاتر له12 ملیۆن ئه‌مریکایی توشی نه‌خۆشیه سێكسيه‌‌کان بوونه‌،له‌وانه‌ش ‌زیاتر له3ملیۆنیان له‌لاوه‌ هه‌رزه‌كاره‌كانن،هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی (20)ساڵی رابردودا (8) میکرۆب و جۆری ‌نه‌خۆشی تازه‌دۆزراوه‌ته‌وه،بیگومان بڵاو بوونه‌وه‌ی  ئه‌م نه‌خۆشیانه كۆمه‌ڵه‌ لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام دراون له‌ئه‌نجام دا ده‌رکه‌وت که‌ساڵانه ته‌نها ‌له‌ولاتی ئه‌مریکا تێچووی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م نه‌خۆشیانه (10)بليۆن دۆلاربووه‌، که‌ئه‌م گوژمه‌زۆره‌ش كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێ بۆ سه‌ر سيسته‌می ئابووری وڵات.
يه‌كێه‌وخۆشيه‌كان بريتی يه‌:له‌(سیلان) :

نه‌خۆشی سیلان به‌یه‌کێك له‌به‌ر‌بڵاوترین نه‌خۆشیه سێكسيه‌كان له‌جیهان دا ناسراوه‌ ،گۆڤاری ناومان هێنا  ئه‌وه‌يان ده‌رخستوه‌  که‌ساڵانه‌له‌جیهاندا (62) ملیۆن که‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن.له‌%50 توشبوانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌لهوڵاته‌ گه‌شتياريه‌كانی ‌كيشوه‌ری ئاسیادا ئه‌ژیێن ،به‌هۆی ئه‌و گه‌شتیاره‌ زۆره‌ ئه‌وروپاييانه‌ی ڕوويان تێده‌كه‌ن،يه‌كێ: له‌وان‌ وڵاتی(تایلاند)ه‌ ،ئه‌وان دێن و ئاره‌زووه‌ پۆخڵه‌كانيان  له‌و وڵاتانه‌دا‌هه‌ڵده‌ڕێژن و ڤايرۆسه‌ پيسه‌كانيان له‌وێ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ ‌ئه‌وه‌یه‌که‌توشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌ ته‌نها له‌رێگای په‌یوه‌ندی سێكسی راسته‌وخۆوه ‌نیه،‌به‌ڵکو زیاده‌رۆی كردن  له‌ده‌ست بازیدا ده‌بێته‌هۆکاریکي ‌توشبوون به‌م نه‌خۆشیه.

يه‌كێكی تر نه‌خۆشی(تریکۆموناس)ه‌ :

نه‌خۆشی تریکوموناس زیاتر به‌نه‌خۆشی (مهبلی) ناسراوه‌و له‌ژناندا زۆر به‌ربڵاوه، به‌گوێره‌ی سه‌رژمێریه‌نوێ يه‌كان ده‌رکه‌وتوه ‌که‌ساڵانه(170) ملیۆن دێنه‌ ڕيزی هه‌ڵگرانی ئه‌م ڤايرۆسه‌وه‌،به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشيه‌وه‌،منداڵدان دوچاری هه‌وكردنێكی زۆر ده‌بێت و هه‌وره‌ها ڕێڕه‌وه‌ی منداڵدان و(مه‌سانه)ش ئه‌م هه‌وكرنه‌ ده‌يانگرێته‌وه‌،وه‌ له‌پیاوانیش هۆكاره‌ بۆهه‌وکردنی رێڕه‌وی میز کردن و په‌يدا بوونه‌ نه‌خۆشی پڕۆستات.زاناين ئه‌وه‌يان دوپات كردۆته‌وه‌ كه‌وا به‌هۆی زۆر بوونی په‌یوه‌ندیه‌سێكسيه‌كان به‌ڕێگايه‌كی ناڕه‌واوه‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه.

له‌کۆتای ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌‌دا گۆڤاره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌دا که(2)به‌ڵای مه‌زن كيشوه‌ری ئه‌وروپاو ئه‌مریکای گرتۆته‌وه‌به‌شێوه‌يه‌كی زۆرينه‌ ئه‌ویش(نه‌خۆشیه‌سێكسه‌كان و و،ديارده‌ی منداڵ له‌دايك بوه‌ بێ باوكه‌كان)ه‌،هه‌وره‌ك ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردوه که‌گه‌وره‌ترین کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌م 2 ده‌رده‌وه‌سه‌رچاوه‌ئه‌گرن، وه‌ک ئاشکرا کردوه‌ ‌که‌ساڵانه ‌ته‌نها له‌ ئه‌مریکا(900 000) نۆسه‌د هه‌زار گه‌نج به‌رێگای ناڕه‌واوناياسایی ده‌بنه‌ باوك.
لێكۆڵه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ گه‌يشتونه‌ته‌ ئه‌م ڕاستيه‌ی كه‌وا وڵاته‌ ئيسلاميه‌كان كه‌مترين ڕێژه‌ی ئايدزيان له‌ناودا هه‌يه‌،ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌م ده‌ستوره‌يه‌ كه‌ قورئانه‌و فێريان كردوون كه‌ تێكه‌ڵاوی و داوێن پيسی و سه‌يركردنی بێگانه‌ له‌نێرومێيه‌كانيان دا قه‌ده‌غه‌يه‌و ڕێگاپێنه‌دراوه‌،ئه‌م زانايانه‌ ريگاچاره‌و خۆپاراستنیان له‌م خاڵانه‌دا كورت كردۆته‌وه‌،ئێمه‌ش يه‌ك به‌يه‌ك له‌ڕێگای ئيسلامه‌وه‌ لێيان ده‌ڕوانين به‌راورديان ده‌كه‌ين:
1_خراپترين ڕێگا سێكس كردنی ناڕه‌وايه‌،پێويسته‌ لێی دووربكه‌نه‌وه‌.
ئه‌مه‌ ئيسلام زياتر له‌ 1400ساڵ زياتر به‌ر له‌‌م به‌ڕێزانه‌ باسی كردوه‌:
[ وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا ] الإسراء 32
واتا:
( هه‌رگيز نه‌كه‌ن توخنى زينا بكه‌ون‏ و لێى نزيك ببنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌ڕاستى گوناهو تاوان ‏و هه‌ڵه‌ و ڕێچكه‌يه‌كى زۆر ناقۆڵايه‌).
ئايا ئيسلام له‌پێش ئه‌وان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نه‌ناوه‌؟!.

2_هه‌روه‌ك زانایانی نه‌فسی ولێكۆڵه‌رانی بواری ڕه‌و‌شت ده‌ڵێن پێويسته‌ مرۆڤ بير له‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی ئايدزو ئه‌م نه‌خۆشيانه‌ بكاته‌وه‌ ئه‌وجا بابزانين ده‌وێرێت كرداره‌كه‌ ئه‌نجام بدات،هه‌روه‌ها پێوسته‌ كه‌سه‌كه‌ كاره‌كانی له‌سه‌ر كاغه‌زێك بنوسێته‌وه‌و هه‌ركاتێك خراپه‌يه‌كی بينی ،ده‌بێ بڕيار بدات له‌سه‌ری به‌رده‌وان نه‌بێت.
ده‌ی بابه‌يه‌كه‌وه‌ بزانين خوای گه‌وره‌ چۆن باسی ئه‌م خاڵه‌شی كردۆته‌وه‌:
(وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ) آل عمران: 135.
واتا: (  ئه‌وانه‌ش كه‌ تاوان يان گوناهێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ياخود سته‌م له‌ خۆيان ده‌كه‌ن (دوايى به‌ خۆياندا دێنه‌وه‌و سزاى)‏ خوا دێته‌وه‌ ياديان، ‏ئه‌وسا داواى لێخۆشبوون ده‌كه‌ن، جا كێ هه‌يه‌ كه‌ له‌ گوناهان خؤش ببێت جگه‌ له‌ خوا؟! هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گوناهو تاوانيان به‌رده‌وام نابن، له‌ كاتێكدا ده‌زانن (ئه‌وه‌ تاوانه‌).
ئايا ڕسته‌ی (ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا)هه‌مان ئه‌م خاڵه‌نيه‌؟!، ئايا وشه‌ی(وَلَمْ يُصِرُّوا)هه‌مان بۆچونه‌كه‌ نيه‌؟!.

3_باشترين ڕێگا بۆ ترساندنی كه‌سانی به‌دڕه‌وشت ونزيك له‌ خراپه‌،ترساندنيانه‌ به‌ سزاوئامانجه‌خراپه‌كانی نه‌خۆشيه‌كه‌و دواڕۆژی كه‌سه‌كه‌.
ئه‌مه‌ش قورئانی پيرۆز باسی كردوه‌و ده‌فه‌رموێت:
( وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا * يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا) الفرقان: 68-69.
واتا:
هه‌‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى هيچ جۆره‌ خوايه‌كى تر له‌گهڵ خوادا ناپه‌رستن، كه‌سيش ناكوژن كه‌ خوا كوشتنى حه‌رام كردبيت مه‌گه‌ر به‌حه‌ق‏ و ره‌وا، هه‌روه‌ها زينا ناكه‌ن‏ و نزيكى ناكه‌ون، جا ئه‌وه‌ى ئه‌و جۆره‌ كاره‌ خراپانه‌ ئه‌نجام بدات، ئه‌وه‌ تووشى سزا و ئازار و ريسوايى ده‌بيت.له‌ قيامه‌تيشدا ئازارو سزاى بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌كريت ‏و به‌زه‌ليلى و خه‌جالَه‌تى و شه‌رمه‌زارييه‌وه‌ ده‌بێت ژيانى تێدا به‌رێته‌ سه‌ر(.
ئايا ئه‌م ترساندنه‌ هيچ جياوازی هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵه‌؟!.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ويستيش_د.خ_ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ خراپانه‌و به‌دڕه‌وشتی مردنی به‌دواوه‌يه‌،ده‌فه‌رموێت:
(ولا ظهرت فيهم الفاحشة إلا فشا فيهم الموت) [رواه الطبراني].
واتا:
هه‌ركاتێك به‌دڕه‌وشتی بڵاو بۆوه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها مردن له‌ناويان دا بڵاو ده‌بێته‌وه‌.
ئايا ئه‌مه‌ ماناي نه‌خۆشيه‌كی ترسناكی لێوه‌ وه‌رناگيرێت كه‌ هيچ ده‌رمانێكی نه‌بێت،ته‌نها مردن كۆتاييه‌كه‌يه‌تی؟!.
باشه‌ پێغه‌مبه‌ر_د.خ_چۆن زانی له‌ به‌دڕه‌وشتی دا ئه‌م نه‌خۆشيه‌ دروست ده‌بێت كه‌ مردنی به‌دواوه‌يه‌؟!.
5_ڕێگای چواره‌م ئه‌وه‌نده‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت ،واباشتر كه‌سی به‌دڕه‌وشت زياتر باسی لايه‌نه‌ باشه‌كانی دوور بوون له‌م نه‌خۆشيانه‌ی بۆ بكرێت،وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌شێكی ساغ و هێزێكی زۆر و خۆشيێكی زۆر ده‌بينی ئه‌گه‌ر خۆت دوور بگری له‌ به‌دڕه‌وشتی و كرداری سێكسی ناڕه‌وا.
به‌ڵام ديسان قورئان له‌م خاڵه‌ش دا ده‌ستپێشخه‌ری كردوه‌ و ده‌فه‌رموێت:
(إِلَّا مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (الفرقان: 70.
واتا:( مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ته‌وبه‌ بكات ‏و باوه‌رِ بهێنێت ‏و كارو كرده‌وه‌ى چاكه‌ ئه‌نجام بدات، ئا ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ خوا كارو كرده‌وه‌ خراپه‌كانيشيان بؤ ده‌گۆرِێت به‌ چاكه‌، چونكه‌ هه‌ميشه‌ و به‌رده‌وام خوای گه‌وره‌  لێخۆشبوو ميهره‌بانه‌ به‌رامبه‌ر خه‌لَكى به‌گشتى و ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ به‌تايبه‌تى) .
ئايا ئه‌مه‌ ئيعجازێكی ڕوون نيه‌؟!.
ئايا ئاينی ئيسلام ئاينی ڕه‌حمه‌ت و خێرو خۆشی نيه‌؟!.
ئايا مرۆڤگه‌ل له‌ژێرسێبه‌ر‌ی ئيسلام حه‌ساوه‌و پارێزراوو ته‌ندروست نيه‌؟!.
---------------------------------------------------------











[]

Kurdzhin
با هه‌ميشه‌ عيشقی(پێغه‌مبه‌ر)ه‌كه‌ت له‌ دڵ دا بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-16 21:21:02

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: نه‌خۆشيه‌ سێكسيه‌كان له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌وان دا

ده‌ستت خۆش بیت کاکه‌ مه‌جید بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگ و سود به‌خشه‌ به‌راستی زانیاری به‌سودی تیا بوو
هیوادارم که‌ به‌رده‌وام بیت و بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت
به‌خته‌وه‌ر و ته‌مه‌ن درێژ بیت و هه‌رده‌م دوور بیت له‌ نه‌خۆشی کاکه‌ گیان

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-22 20:05:21

MAJEED HERIRI
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-30
دواترین سه‌ردان: 2012-02-20
په‌یامه‌كان: 101
WindowsXPFirefox

Re: نه‌خۆشيه‌ سێكسيه‌كان له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌وان دا

به‌ڕێزی كاك سيروان زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێزت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net