❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ر ... ته‌نها خوا ڕێكخه ‌ری كاره‌كانه‌ ‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-19 15:13:37

Sweet Girl
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Turkya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1172
WindowsFirefox

چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ر ... ته‌نها خوا ڕێكخه ‌ری كاره‌كانه‌ ‌

پزیشكێكی به‌ناوبانگ كه‌ ناوی سه‌عید بوو زۆر به‌په‌له‌ له‌ماڵه‌وه‌ ده‌رچوو،بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی جیهانیی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ر بكات، تا له‌و كۆنگره‌یه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی كاره‌ ناوازه‌كانی له‌بواری پزیشكیدا پێشكه‌شبكات‌و له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ریجیهانییه‌وه‌ خه‌ڵاتی ڕێزلێنان وه‌ربگرێت
دكتۆر سه‌عید زۆر په‌رۆش بوو گه‌شته‌ فڕۆكه‌خانه‌،چووه‌ ناو فڕۆكه‌كه‌وه‌ پاشان فڕۆكه‌كه‌ به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبوه‌وه‌، دكتۆر هه‌ر له‌ خه‌یاڵی ئه‌و خه‌ڵاته‌دا بوو كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ خه‌وی پێوه‌ده‌بینێت، له‌پڕ‌و پاش كاتژمێرك له‌ فڕین، ده‌نگی میوانداری فڕۆكه‌كه‌هات ، كه‌ ڕایگه‌یاند فڕۆكه‌كه‌ تووشی كێشه‌بووه‌‌و به‌هۆی لێدانی هه‌وره‌تریشقه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ نزیكترین فڕۆكه‌خانه‌ بنیشێته‌وه‌.
هه‌موو سه‌رنشینه‌كان له‌ فڕۆكه‌كه‌ دابه‌زین ڕووه‌‌و هۆڵی فڕۆكه‌خانه‌كه‌، له‌وێ پێیان ڕاگه‌یاندن كه‌ سبه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ دێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌یان بۆ ته‌واوبكات، دكتۆر زۆر بێتاقه‌ت بوو واهه‌ستی ده‌كرد كه‌ ئیتر ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌یبوو ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، بۆیه‌ چوو بۆ نووسینگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌‌و پێی وتن: من پزیشكێكی ناسراوم هه‌ر خوله‌كێك له‌ كاتی من به‌رامبه‌ر به‌ ژیانی چه‌ندین كه‌سه‌، ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێت 16 سه‌عات چاوه‌ڕوانبم تا فڕۆكه‌یه‌ك دێن؟ جگه‌ له‌وه‌ش كۆنگره‌یه‌كی جیهانیی هه‌یه‌‌و ده‌بێت بگه‌مه‌ ئه‌و كۆنگره‌یه‌.
فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ زۆر بێباكانه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌وتی: من نیم كه‌ بڕیار له‌سه‌ر كاتی هه‌ستانی فڕۆكه‌كان ده‌ده‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌په‌له‌یت ئه‌وه‌ ده‌توانین ئوتومبیلێك به‌كرێ بگریت‌و بچیت بۆ ئه‌و شاره‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت، ئه‌و شاره‌ به‌ ئوتومیبل ته‌ها سێ كاتژمێر لێره‌وه‌ دووره‌
دكتۆر به‌ مه‌جبووری ڕازیبوو، هه‌رچه‌نده‌ حه‌زیشی له‌ لێخوڕینی ئوتومبیل بۆ ماوه‌ی درێژ نه‌بوو، ئوتومیبله‌كه‌ی وه‌رگرت‌و كه‌وته‌ڕێ‌، له‌ ڕێگا له‌ ناكاو كوشوهه‌وا گۆڕا، بارانێكی زۆر دایكرد، زۆر به‌ زه‌حمه‌ت ڕێگاكه‌ی ده‌بینی، چاوی له‌و پێچه‌كه‌ی به‌رده‌می نه‌بوو بۆیه‌ به‌رده‌وامبوو له‌ لێخوڕین به‌ره‌و پێشه‌وه‌
دوای دوو كاتژمێری به‌رده‌وام له‌ ڕۆشتن تێگه‌شت كه‌ ڕێگه‌ی ونكردووه‌، زۆریش برسی‌و هیلاك بوو، ماڵێكی بچووكی بینی بۆیه‌ وه‌ستاو له‌ ده‌رگای دا، گوێی له‌ ده‌نگی پیره‌ژنێك بوو، پێی وت: هه‌ر كه‌سێكی فه‌رموو، ده‌رگاكه‌ كراوه‌یه‌.
دكتۆر چووه‌ ژووره‌وه‌‌و بینی پیره‌ژنه‌كه‌ له‌سه‌ر كورسییه‌ك ده‌نیشتووه‌.
داوای كرد كه‌ ته‌له‌فونه‌كه‌یان به‌كاربێنێت، چونكه‌ مۆبایله‌كه‌ی شه‌حنی تیانه‌ماوه‌.
پیره‌ژنه‌كه‌ پێكه‌نی‌و وتی: ته‌له‌فونی چی كوڕم، تۆ نازانی له‌كوێی؟
لێره‌ نه‌كاره‌با‌و نه‌ ئاوی به‌لوعه‌و نه‌ته‌له‌فون هیچی نییه‌.
به‌ڵام دانیشه‌ پشووبده‌، كوپێك چا بۆخۆت تێبكه‌‌و له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌ش نان هه‌یه‌، تێر بخۆ تا هێزت دێته‌وه‌‌و دیاره‌ ڕێگایه‌كی درێژت له‌ پێشه‌.
دكتۆر سوپاسی پیره‌ژنه‌كه‌ی كرد. ئیتر پیره‌ژنه‌كه‌ خه‌ریكی نوێژ‌و پاڕانهوه‌ ‌بوو، له‌و كاته‌دا دكتۆر بینی منداڵێك بێ جوڵه‌ ڕاكشاوه‌‌و پیره‌ژنه‌كه‌ش له‌ به‌ینی نوێژه‌كانیا جارجار، كه‌مێك ده‌ست به‌ پشتی منداڵه‌كه‌دا ده‌هێنێت.
پیره‌ژنه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وامبوو له‌ نوێژ‌و دوعاكردن،
بۆیه‌ سه‌عید لێی پرسی: دایه‌، به‌ڕاستی شه‌رمه‌زارت كردم به‌م هه‌موو به‌خشنده‌یی‌و ڕێزه‌ت، داواكارم له‌خوا هه‌موو دوعاكانت وه‌ربگرێت.
پیره‌ژنه‌كه‌ وتی: كوڕم تۆ ڕێبواریت، خوای گه‌وره‌ش داوای له‌هه‌مو كه‌سێك كردووه‌ كه‌ ڕێزی ڕێبوار بگرن، ئه‌گه‌ر به‌راستی ئێمان له‌ دڵیاندا بێت.
من هه‌موو دوعاكانم وه‌رگیراون ته‌نها یه‌ك دوعام نه‌بێت، ناشزانم هۆی چییه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و دوعایه‌م قبوڵناكات، ڕه‌نگه‌ به‌هۆی كه‌م ئێمانییم بێت.
سه‌عید پرسی: ئه‌و دوعایه‌ چییه‌؟
پیره‌ژنه‌كه‌ وتی: من پێویستم به‌ هیچ نییه‌ بۆ خۆم، به‌ڵام ئه‌م منداڵه‌ نه‌وه‌مه‌، بێ دایكوباوكه‌، توشی نه‌خۆشییه‌كی گران بووه‌، هه‌موو پزیشكه‌كان لێی بێ هیوابوون، پێیان وتین ته‌نها پزیشكێك هه‌یه‌ ده‌توانێت چاره‌سه‌ری بكات، به‌ڵام له‌ شوێنێكی دوور له‌ ئێمه‌ ده‌ژی، منیش ناتوانم بیبه‌م بۆ ئه‌و شوێنه‌، ده‌ترسم خوای گه‌وره‌ ڕۆحی ئه‌مانه‌تم وه‌ربگرێته‌وه‌‌و ئه‌م منداڵه‌ بێدایكوباوكه‌، به‌ ته‌نیا بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ شه‌و‌و ڕۆژ دوعا ده‌كه‌م به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، خوای گه‌وره‌ ئه‌و كاره‌م بۆ ئاسان بكات‌و بیبه‌مه‌ لای دكتۆر سه‌عید ، به‌شكو خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و شفای بدات.
سه‌عید ده‌ستی كرد به‌گریان‌و وتی: دایه‌گیان سوێند به‌خوای گه‌وره‌، له‌پر‌و ناكا‌و هه‌وره‌تریشقه‌ ڕوویدا‌و فڕۆكه‌كه‌ له‌كار كه‌وت، باران باری، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووه‌و تۆ بمهێنێت، سوێند به‌خوا تا ئێستا ئه‌و یه‌قینه‌م نه‌بوو، كه‌ خوا شتێك ده‌كاته‌ هۆ بۆ به‌نده‌ ئیمانداره‌كانی ته‌نیا ئه‌مڕۆ‌و له‌م ماڵه‌ی تۆدا نه‌بێت، پاكوبێگه‌ردیی بۆ خودا‌و لا حول ولا قوه‌ الا بالله


سةرجاوة: مالبةرى باخجه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9f3875d592.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-19 17:36:16

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ر ... ته‌نها خوا ڕێكخه ‌ری كاره‌كانه‌ ‌

دةست خوش هاورى كيان8

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-19 18:51:21

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ر ... ته‌نها خوا ڕێكخه ‌ری كاره‌كانه‌ ‌

ده‌ست خۆش چیرۆکێكی زۆر سه‌رنج راکێشوو جوان بوو سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-19 19:16:08

Sweet Girl
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Turkya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1172
WindowsFirefox

Re: چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ر ... ته‌نها خوا ڕێكخه ‌ری كاره‌كانه‌ ‌

supas dasty ewash xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-20 05:24:35

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ر ... ته‌نها خوا ڕێكخه ‌ری كاره‌كانه‌ ‌

دةست خؤش  سةركة وتو بى 8

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-07-20 10:38:24

Sweet Girl
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Turkya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1172
WindowsFirefox

Re: چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ر ... ته‌نها خوا ڕێكخه ‌ری كاره‌كانه‌ ‌

supas dasty tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-07-22 09:57:28

:: کیژان ::
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-21
دواترین سه‌ردان: 2011-10-19
په‌یامه‌كان: 404
WindowsXPMSIE7

Re: چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ر ... ته‌نها خوا ڕێكخه ‌ری كاره‌كانه‌ ‌

سوپاس بۆ ئةو چیرۆکە جوانە بەراستی لەخوێندنەوەی سودم وەرگرت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-72f5fab911.png

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-07-22 10:35:49

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ر ... ته‌نها خوا ڕێكخه ‌ری كاره‌كانه‌ ‌

بةراستى كه خويندمةوه دلم بر بوو له كريان
جيرؤكيكى زؤر جوان و كاريكةره
دةستةكانت خؤش بيت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hulya (2011-07-22 10:36:33)

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-07-22 11:04:39

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ر ... ته‌نها خوا ڕێكخه ‌ری كاره‌كانه‌ ‌

ماشه‌ڵا له‌ کاری خوا
چیرۆکێکی سه‌رنجڕاکێش بو
ده‌سته‌کانت خۆشبێت به‌قوربان
به‌خه‌وه‌ربیت گیانی من

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-07-25 20:26:08

Sweet Girl
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Turkya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1172
WindowsFirefox

Re: چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ر ... ته‌نها خوا ڕێكخه ‌ری كاره‌كانه‌ ‌

supas bo ewash

bale zor kare la mnish krd boya blawm krdwa tawaku ewash sudmand bn lee

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net