.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















لـه به‌ر ده‌رگــــه
شه‌و ڕاشكا،
ئه‌ژنۆم شل بوو ،
مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه هه‌ڵپڕووكا
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه !
ئه‌م شه‌و هاتووم
بۆ چنینی
چه‌پكه نێر گزێكی چاوت ،
بۆ وچانێ،
بۆ خه‌ونێ،تۆزه گریانێ ،
له‌سه‌ر هه‌وری قژی خاوت ،
ئه‌م شه‌و هاتووم
ترووسكایی شاری یادگار بانگی كردووم ،
له‌گه‌ڵ سیمای مناڵیما ،
له‌گه‌ڵ خه‌می شۆڕه‌بیما ،
هاتووم و ناگه‌رێمه‌وه ،
یا پێت ده‌گه‌م ،
یا وه‌ك مۆمێك
ده‌سووتێم ده‌توێمه‌وه
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه !
هه‌ر دڵداره‌كه‌ی جارانم ،
هه‌ر كێڵگه‌كه‌ی به‌رده‌رگه‌تم ،
هه‌ر تینووه‌كه‌ی به‌ر كڕێوه و با و بارانــم
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه !
من ئه‌و كه‌سم ،
تا دوێنی بوو ،
له ناو گه‌رووی ڕوونــاكیدا ده‌تشاردمه‌وه ،
له ناو جــامی مه‌ترسیدا ده‌تخواردمه‌وه ،
كـات- له‌ژێر باڵی ئاسماندا
خه‌ریكه باوێشك ده‌دات ،
شوێن-قوڵه‌ڕه‌شێكی كپه ،
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه ،
شتێك نی‌یه شیرین‌تر بێ
له خشپه‌ی پێ و چرپه‌ی چپه
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه !
كفت و ماندووی رێگه‌ی دوورم
وه‌كــوو جاران ،
كه‌مێك له لات ده‌مێنمه‌وه ڕاده‌بوورم ،
شه‌و ڕاشكا ،
ئه‌ژنۆم شل بوو
مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه هه‌ڵپڕووكا
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه !
دار و به‌ردی به‌رده‌رگه‌تــان هــاتنه تكــا !
عبدوڵڵا په‌شێو
1969-هه‌ولێر


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه