❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوڕێ نزیكه‌كه‌ى، خیانه‌تی لێكرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-22 10:42:24

ره نج س
ناچالاک کراوه‌
شوێن: جه م جه مال
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-29
دواترین سه‌ردان: 2011-08-27
په‌یامه‌كان: 385
ویبگه‌
WindowsMSIE7

هاوڕێ نزیكه‌كه‌ى، خیانه‌تی لێكرد

زیلان كه‌مال – هه‌ولێر‌ 14/7/2011
هه‌روه‌ك پیشه‌ى به‌رده‌وامى خۆی، له‌ژووره‌ ته‌نیایه‌كه‌ى خۆى خه‌ریكى دروومانى جله‌كانى بوو، ژوورێك كه‌ته‌نیا پێخه‌فء كه‌لوپه‌له‌كانى ئه‌وی تێدابوو، بۆ ئه‌و كچه‌ وه‌ك ماڵى جیا وابوو  و هیچ هاتوچۆیه‌كى له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى تر نه‌بوو، ئه‌و هه‌رچه‌نده‌ به‌ته‌مه‌ن بچووك بوو، به‌لام به‌رووخسار گه‌وره‌و شێواو دیاربوو، به‌بینینى ئێمه‌ هه‌ر زوو زانى پرسیارى به‌سه‌رهاته‌كه‌ى لێده‌كه‌ین، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ى باسى كێشه‌كه‌ى خۆى بۆ كردین كه‌ ناوى نه‌هێنین.
ناپاكیی هاوڕێ
رووخسار ته‌مه‌نى 28 ساڵه‌ء له‌ڕێگاى هاوڕێیه‌كى خۆیه‌وه‌  كوڕێك ده‌ناسێت، به‌لام ئه‌و له‌و بڕوایه‌ نه‌بوو تووشى ئه‌و رۆژه‌ى ده‌كات كه‌ئێستا تێیكه‌وتووه‌، بۆیه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ى به‌ئاسایی وه‌رگرت، به‌تایبه‌تى ئه‌وكاته‌ى هاوڕێكه‌ى زۆر به‌باشى باسى ئه‌و كوڕه‌ى بۆ كردبوو  و پێیوتبوو كه‌ كوڕه‌كه‌ به‌نیازى هاوسه‌رگیریه‌و نیازى رابواردنء نانه‌وه‌ى كێشه‌و گرفتى نییه‌ بۆ ئه‌و.
دواتر رووخسار له‌زارى خۆى باسى به‌سه‌رهاته‌كه‌ى بۆكردین و گێڕایه‌وه‌و وتیهه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ستكردنم به‌دونیاو جیاكردنه‌وه‌ى چاكه‌و خراپه‌، ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌م لا دروست بوو كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كارێك نه‌كه‌م دڵى دایكء باوكم لێ بشكێت ء په‌یوه‌ندیمان تێك بچێت، ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ش له‌وه‌وه‌ هاتبوو كه‌ دایكء باوكم هه‌موو جۆره‌ ئازادیه‌كیان پێبه‌خشیبووم، بۆیه‌ منیش نه‌مده‌ویست ئه‌و سیقه‌یه‌ نه‌مێنێت ء كه‌سایه‌تى خۆم له‌ده‌ست بده‌م).
ئه‌مه‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى قسه‌كانى رووخسار بوو، پاش كه‌مێك وه‌ستاو دیاربوو ده‌یویست بۆ ئه‌و رۆژانى رابردوو بگه‌ڕێته‌وه‌و وتىله‌گه‌ڵ تێكه‌لاویى زیاتر به‌هاوڕێیانم له‌قوتابخانه‌و هاتوچۆى به‌رده‌وامم له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه‌ له‌هه‌موویان زیاتر لێم نزیك بوو، به‌جۆرێك هاتوچۆى ماڵى یه‌كتریشمان ده‌كرد، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى منء ئه‌و به‌جۆرێك بوو كه‌ هاوڕێكانى تر حه‌سوودیان پێمان ده‌بردو هه‌وڵى تێكدانى نێوانیان ده‌داین، به‌لام ئێمه‌ گوێمان له‌و قسانه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو به‌رده‌وام بووین له‌سه‌ر هاوڕێیه‌تی).
له‌ده‌ستدانی كچێنی
پاشان وتىئه‌وه‌ى من چاوه‌ڕێم نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌بوو ئه‌و هاوڕێ نزیكه‌ داوێكى بۆمن دانابوو كه‌ به‌م رۆژه‌ى ئێستا بگه‌م، من چ بزانم ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌كى خراپى له‌گه‌ڵ كوڕێك هه‌یه‌و له‌گه‌ڵى رێكه‌وتووه‌ كه‌ كچانى هاوڕێى بۆ رازى بكات له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى پاداشت، كه‌ من یه‌كێك بووم له‌و نێچیرانه‌ى كه‌وتمه‌ داوى ئه‌و پیلانه‌و چاره‌نووسم به‌و رۆژه‌ گه‌یشت، ئه‌گه‌ر باسى سه‌ره‌تاى  په‌یوه‌ندیه‌كه‌ش بكه‌م، ئه‌وا له‌كاتى چوونمان بۆ بازاڕ به‌نیازى شت كڕین منى برده‌ لاى دوكانێك كه‌ دۆسته‌كه‌ى ئه‌وى لێ بوو، به‌لام من هیچ ئاگام له‌و به‌ینه‌ نییه‌و نازانم ئه‌وان نیازیان له‌گه‌ڵم خراپه‌، بۆیه‌ كاتێك گه‌ڕاینه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، داواى لێكردم په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌ ببه‌ستمء ببمه‌ دۆستى، به‌وته‌ى هاوڕێكه‌م ئه‌و كوڕه‌ منى زۆر بینیوه‌و ده‌یه‌وێت بمخوازێت، هه‌رچۆنێك بێت ژماره‌ى مۆبایلى كوڕه‌كه‌ى پێدام و داواى لێكردم په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ببه‌ستم، منیش زۆر به‌جدیم وه‌رنه‌گرتء له‌بیری خۆمم برده‌وه‌، به‌لام هاوڕێكه‌م بۆ گه‌یشتنى به‌پیلانه‌كه‌ى به‌رده‌وام ئه‌و داوایه‌ى لێده‌كردم كه‌ په‌یوه‌ندى به‌كوڕه‌كه‌وه‌ بكه‌م، ئه‌وه‌ بوو هه‌ڵخه‌ڵه‌تامء رۆژێك په‌یوه‌ندیم به‌و كوڕه‌وه‌ كرد، سه‌ره‌تاش ته‌نیا چاكء چۆنیم له‌گه‌ڵى كردو ته‌واو، پاشان ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ درێژه‌ى كێشاو كار گه‌یشته‌ى ئه‌وه‌ى دڵم بكه‌وێته‌ سه‌رى، به‌تایبه‌تى كاتێك كوڕه‌كه‌ دووپاتى ده‌كرده‌وه‌ كه‌ دێته‌خوازبێینم، بۆیه‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند مانگێك به‌رده‌وامبێتء خۆمى ته‌سلیم بكه‌م به‌جۆرێك  كچێنى خۆم له‌ده‌ست بده‌م).
قۆناغی دووگیانیی
له‌وكاته‌دا (رووخسار) نه‌یتوانى قسه‌كانى ته‌واو بكاتء به‌ده‌م گریانه‌وه‌ وتىدواى ئه‌و هه‌موو سیقه‌و به‌ڵێن دانه‌، كوڕه‌كه‌ خۆى لێم ونكردو پاشان بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ چه‌ندین كچى وه‌ك منى وا لێكردووه‌، بۆشم ده‌ركه‌وت كه‌ هاوڕێكه‌م خیانه‌تى لێكردمء له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى چه‌ند دۆلارێك منى فرۆشت، به‌لام هه‌ر ئه‌و رووداوه‌ بۆمن به‌س نه‌بوو، به‌ڵكو پاشان هه‌ستم كرد دووگیان بووم، له‌هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش ماڵه‌وه‌مان نازاننء ئاگادارى ئه‌و كێشه‌یه‌ نین).
به‌وته‌ى ئه‌و كچه‌ ئه‌وه‌ى به‌سه‌رى هات زۆر بوو، به‌لام ئه‌وه‌ى به‌لایه‌وه‌ گرنگتر بوو، هه‌ستء كاردانه‌وه‌ى ماڵه‌وه‌یان بوو بۆیه‌ پێیوتیندواى گه‌وره‌بوونى سكه‌كه‌مء نزیكبوونه‌وه‌ له‌بوونى منداڵه‌كه‌، به‌ناچارى په‌نام بۆ چاكسازى كۆمه‌لایه‌تى بردو هه‌رله‌وىَ مناڵه‌كه‌م بوو و پاشان گیانى له‌ده‌ستدا، دواى زانینى ماڵه‌وه‌شمان له‌ونبوونى من، له‌و شوێن منیان دۆزیه‌وه‌، به‌لام به‌هۆى تێگه‌یشتنى دایكء باوكمء زانینى راستى رووداوه‌كه‌، كارێكى وایان نه‌كرد په‌نا بۆ كوشتنم ببه‌ن، ئه‌وه‌بوو گه‌ڕامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌لام ئێستا خۆزگه‌ به‌مردن ده‌خوازم، چونكه‌ ئه‌وه‌ى هه‌مبوو له‌سیقه‌و سه‌ربڵندى له‌ده‌ستمدا، هه‌رچه‌نده‌ له‌ماڵه‌وه‌ ده‌ژیم، به‌لام هه‌روه‌ك نه‌بم وایه‌، چونكه‌ ته‌نیا به‌گیان ده‌ژیم هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌كم له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى خێزان وه‌ك جاران نه‌ماوه‌، ته‌نانه‌ت خۆم به‌كارى دروومان ده‌ژێنم.
وه‌ك مردوو وایه‌
هه‌رچه‌نده‌ رووخسار به‌شێك له‌هۆكارى كێشه‌كه‌ى بۆ خۆى گه‌ڕانده‌وه‌، به‌لام به‌شه‌كه‌ى ترى بۆ ناپاكى هاوڕێكه‌ی و به‌شێك له‌كوڕانى ئێستا گه‌ڕانده‌وه‌، بۆیه‌ دواجار وتىئه‌وه‌ى ئێستا ده‌مبینێت كه‌سێكى بێ هیواو دوارۆژێكى رووناكم، ئه‌وه‌ى هه‌م بوو له‌رێزو سیقه‌ له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌ له‌ده‌ستمدا، هه‌رچه‌نده‌ ماڵه‌وه‌شمان له‌مه‌سه‌له‌كه‌ تێده‌گه‌ن، به‌لام تاكو ئێستا كۆمه‌ڵگاكه‌مان هه‌ڵه‌ى كچان قبوڵ ناكه‌نء خێزانه‌كانیش ناتوانن له‌و دابوونه‌ریته‌ ده‌ربچن، من هه‌ڵه‌بووم،  به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌سه‌ر كوڕێك بێت، هیچى بۆ حساب ناكرێت، ئه‌ى په‌یوه‌ندى هاوڕێیه‌تى چۆن من جارێكى تر بڕوا به‌و هاوڕێیانه‌ بكه‌م كه‌منى به‌و ده‌رده‌ بردووه‌؟، ئێستاش ماوه‌ى ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ تێپه‌ڕیووه‌ هیچ كه‌س له‌خزمء كه‌سه‌كانم نه‌بینیوه‌و ته‌نانه‌ت ناتوانم په‌یوه‌ندی به‌هاوڕێكانیشم بكه‌م، ئیتر چۆن خۆزگه‌ به‌مردن نه‌خوازم؟، به‌لام پێویسته‌ له‌و رووداوانه‌ هه‌رمن باجه‌كه‌ى نه‌ده‌م با كوڕانیش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، بۆچى دوا رۆژى كچان وا ره‌ش ده‌كه‌نء به‌و ده‌رده‌یان ده‌به‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-24 13:03:47

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: هاوڕێ نزیكه‌كه‌ى، خیانه‌تی لێكرد

دةست خؤش بؤ ئةم جيرؤكه
من له سةدا سةد دلنيام لةوةى كه له كؤمةلكاى ئيمةدا تةنها كجان ليبرسينةوةيان لةكةل دةكريت و
باجى هةلةكان دةدةن و هةموو تاوانةكه دةخريته ئةستؤى كجةكه, بةلام خيزانةكان ئةوةيان بيرجؤتةوه كه
هةموو كةسيك توشى هةله دةبيت بةلام بةرامبةر به كجان ليبوردن له دلياندا نييه.

دةست خؤش

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-24 13:13:49

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: هاوڕێ نزیكه‌كه‌ى، خیانه‌تی لێكرد

ده‌ست خۆش ئێمه‌ رۆژانه‌ له‌م چیرۆکانه‌ زۆر ده‌بیستین
که‌ هه‌موویان یان به‌هۆی هاورێ خراپه‌وه‌یه‌ یان به‌هۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تانه‌وه‌یه‌ له‌لایان کورانه‌وه‌
به‌راستی له‌ هه‌موو کاتێکیشدا ده‌بیستین به‌س کچه‌که‌ ژیانی ئه‌شێوێ
ئه‌ی بۆ بۆ کوره‌که‌ هیچ روونادات ئه‌مه‌ هه‌مووی بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆمان ده‌گه‌رێتوه‌
که‌ شته‌کان بۆ کور ده‌پۆشن بۆیه‌ کورانیش هیچ گوێ ناده‌نێو هه‌چ کارێکیان پێ خۆشبێت ده‌یکه‌ن

ده‌ست خۆش به‌راستی چیرۆکێکی سه‌رنجراکێش بوو

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net