❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / عزەدین و كەلسوم بەر لەوەی گوللەباران بكرێن، بەردباران كران

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-23 15:25:19

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

عزەدین و كەلسوم بەر لەوەی گوللەباران بكرێن، بەردباران كران

گوڤاری سڤیل

كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی رۆژی 17/7/2011، لەگوندێكی نزیك (ناحیەی دارەشكران)ی سەر بەشاری هەولێر، بەهۆی بوونی پەیوەندییان، كوڕ و كچێك بەناوەكانی (عزەدین سەباح) دانیشتوی گەڕەكی (كورانی عەنكاوە)ی شاری هەولێر و (كەلسوم وەهبی) تەمەن 19 ساڵ، دانیشتوی (گوندی توێ)ی ناحیەی دارەشەكران، لەلایەن كەسوكاری كچەكەوە، دوای بەردبارانكردنی هەردووكیان، بە 35 فیشەك گوللەباران دەكرێن، سەرچاوەیەكی ئەمنی دەڤەرەكەش رایگەیاند، كە تائێستا هیچ كەسێك بەتۆمەتی كوشتنی عزەدین و كەلسوم دەستگیر نەكراون و لێكوڵینەوەی سەر رووداوەكەش بەردەوامی هەیە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەرووداوەكە چۆنیەتی كوشتنی ئەو كوڕ و كچەی بۆ (سڤیل) ئاوا گێڕایەوە، كە بەر لە 6 مانگ (عزەدین) كە كاری كرێكاری دەكرد، پەیوەندی خوشەویستی لەگەڵ (كەلسوم) دروستدەكات. سەرچاوەكە لەقسەكانی كەسێكی زۆر نزیكی كەلسوم بۆ (سڤیل) دەگوازێتەوە و دەڵێت "عزەدین و كەلسوم ماوەی شەش مانگە پەیوەندی خۆشەویستیان هەبووە، چەندین جار دایكی كەلسوم بەتەلەفۆن هەوڵی داوە كە عزەدین كچەكەی بخوازێت بۆ ئەوەی هەردوولا توشی كێشە نەبن، بەڵام عزەدین بەو داوایەی دایكی كەلسوم رازی نەبووە، جارێك بەبیانوی ئەوەی دەچێتە دەرەوەی وڵات و جارێك بەبیانوی ئەوەی كەلسوم پەیوەندی بەكوڕێكی دیكەوە هەبووە، بۆیە ئەو داوایەی كەلسوم و دایكی قبووڵ نەكردووە".
سەرچاوەكە لەدرێژەی قسەكانیدا بۆ (سڤیل) ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە ئەو رۆژەی كەلسوم و عزەدین كوژران، كەسوكارەكەی بەفێڵ كەلسومیان هێنابووە بەحركە تا عزەدینی پێبگرن. لەدوای ئەوە هەردووكیان دەڕفێنن و دەیانبەن بۆ ناحیەی دارەشەكران "چونكە دوای هەوڵەكانی دایكی، ئامۆزایەكی كەلسومیش دێتە سەرخەت و پەیوەندی بەعزەدینەوە دەكات و پێی رادەگەیەنێت، كە ئەو ئامادەیە كەلسومی ئامۆزای پێبدات و كێشەكە چارەسەر بكەن". سەرچاوەكەی گۆڤاری (سڤیل) گوتیشی "بەهەر بیانویێك بێت ئامۆزاكەی كەلسوم باوەڕی بەعزەدین هێناوە كە بچێت بۆ بەحركە، سەرئەنجام رۆژی یەكشەممە 17ی مانگ عزەدین بەرەو بەحركە بەڕێدەكەوێت و كەلسوم لەگەڵ ئامۆزاكەی دەبینێت، لەوێ قەناعەت بۆ عزەدین دروست دەبێت، كە ئەوان نیازی ئەوەیان هەیە كچەكەیان بدەن بەو، عزەدین خۆی پێ دەناسێنێت و بەدوو ئۆتۆمبێل كەسوكاری كەلسوم هەردووكیان بەرەو دەڤەری زرارەتی دەبەن و دواتریش گوللەبارانیان دەكەن".
لەبارەی گوللەبارانكردنی ئەو كوڕ و كچە، سەرچاوەكە رایگەیاند، كە باوكی كەلسوم دڵی نەهاتووە كچەكەی رەمی بكات و بەر لەوەی كەلسوم و عزەدین لەلایەن كەسوكارییەوە بكوژرێن، بەردباران كراون، ئینجا بە 35 فیشەك گوللەباران كراون"، گوتیشی "دوای بردنی كەلسوم و عزەدین بۆ ناحیەی دارەشەكران، كۆمەڵێك چەكداری كەسوكاری كەلسوم پێش ئەوەی بگەنە گوندی توێی سەر بەناحیەی دارەشەكران، سەرەتا داوا لەباوكی كەلسوم دەكەن كچەكەی بكوژێت، بەڵام باوكی كچە رازی نەبووەو دڵی نەهاتووە كچە 19 ساڵییەكەی بكوژێت، دواتر هەموویان پێكەوە بەداروبەرد هێرش دەكەنە سەر كەلسوم و عزەدین، دوای بەردبارانكردنیشی كە بەو هۆیەوە دەست و قاچیان شكاندبوون، بەكلاشینكۆف دەستڕێژی لەهەردووكیان دەكەن".
هاوكات سەرچاوەیەك لەپۆلیسی ناوچەكە، ئەوەشی بە (سڤیل) راگەیاند، كە تائێستا هیچ كەسێك بەتۆمەتی كوشتنی ئەو كوڕوكچە دەستگیر نەكراوە.
بۆ زانینی وردەكاری زیاتر لەسەر رووداوەكە (سڤیل) پەیوەندی بە (رائید فەرمان) بەڕیوەبەری پۆلیسی ناحیەی عەنكاوە كرد، سەرباری پشتڕاستكردنەوەی رووداوەكە، بەڵام رایگەیاند كە وردەكارییەكانی رووداوەكە لای پۆلیسی هەولێرە و ئەوان زانیاری تەواویان لانییە. هاوكات (سڤیل) پەیوەندی بەهەریەك لە(عەبدولخالق تەلعەت) بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و (ژیلەمۆ عەبدولقادر) بەڕێوەبەری بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بەئافرەتان لەهەولێر كرد، بەڵام پەیوەندیەكان بەردەست نەبوون.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-23 19:44:10

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308
WindowsMSIE7

Re: عزەدین و كەلسوم بەر لەوەی گوللەباران بكرێن، بەردباران كران

بەڵێ ئەم خۆشەویستیەی ئەمڕۆ لەئیسلام ڕێگە پێدراو نیە
بەڵام تاوانی ئەوانەی هەڵدەسرن بە کوشتنی ئەم جۆرە کەسانە زۆر زیاترە

وەبزانە ئەم کردەوانە تەنها عادەتە ئەگەرنا ئیسلام رێگە بەم گاڵتە جاڕیە نادات

دەست خۆش بۆ باتەکەت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-26 13:57:15

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: عزەدین و كەلسوم بەر لەوەی گوللەباران بكرێن، بەردباران كران

دةست خؤش
كارةساتيكى زؤر زؤر ناخؤشه
تاكةى, تاكةى لةسةر بةيوةندييةكى خؤشةويستى ئاوا له كور و كجانى ئةم ولاته بكريت ؟

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net