❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆرافات !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#21 2011-08-01 21:58:47

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: خۆرافات !

دەست خۆش tina خان بۆ بەردەوام بوونت لەگەڵمان لە تەوەرەکە دا ...

بە دڵنیاییەوە ڕاگەیاندن ڕۆلێکی سەرەکی دەبێت بۆ لەناو بردن و نەهێشتنی ئەم دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگادا، دەکرێ بڵێین بڵاو کردنەوەی هۆشیارو کۆمەڵایەتی هاوکارێکی باش بێت بۆ ئەم شتە ... هەروها کەم کردنەوەی بابەتی خۆرافی و بۆرجەکان لە ناو میدیا دا کە بتوانرێ قەناعەتێک بۆ تاکی کۆمەڵگا دروست بکرێ کە ئیتر گرنگی بە شتی وا نەدات ... لە لایەکی ترەوە من ئەمە بە ئەرکی مەلا کانیش ئەزانم بە هۆی ئەوەی ئێمە کۆمەڵگایەکی ئیسلامین و ئایینی ئیسلام زۆرینەیە بۆیە دەکرێ مینبەری ووتارخوێنەکانیش بکرێت بە هەنگاوێکی باش بۆ نەهێشتنی دیاردە نەشازەکان لە ناو کۆمەڵگا دا.

دووبارە دەست خۆس ... ئەو ماوەیەی بۆ تەوەر دامنابوو کۆتایی هات، تەنها دوا شرۆڤە ماوە کە بنووسم بۆیە دەکرێ دوای ئەوە بەردەوامییەکی تر بە تەوەر بدەین ...

Kurdzhin
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

http://www.kurdupload.com/images/7gNd1336039177/250px-Solid_black.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#22 2011-08-01 22:05:55

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: خۆرافات !

دەست خۆش کاک یادگار بۆ بەردەوام بوونت لە تەوەر دا ...

لە پرسی یەکەم دا بێگۆمان ئەمە تەنها ئەگەر بەشێکی کەم لە دارایی ڕۆژنامەکە یاخۆد گۆڤارەکە لەدەست بدات، بەڵام خۆ دەکرێ لە جیاتی ئەو لاپەڕەیە چەندین بابەتی تری بەسووود دابنرێت وەکو پەروەردەکردنی تاک لە کۆمەڵگا دا و دەرخستنی دیاردە خراپەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بوویان ...

لە پرسی دووەمیش دا هەمان ئەو ڕایەی تینا خانە کە پێش ئەمە ڕوونکژردنەوەمان نووسی تەنها سەرنجێکم هەیە بۆ ئەوە کە شتێکی گرنگت باس کرد ئەویش کردنەوەی خۆلی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لە ناو چینەکانی کۆمەڵگا دا بە تایبەت لەو شوێنانەی کە تاڕادەیەک دوورە پەڕێزن لەم ئاستی گۆڕانی کلتووری کۆن و ئەم هۆاکارانەی دەبنە هۆی پێشکەوتن، کە من ئەوەیان زۆر بە گرنگ ئەبینم ... لێرە دا بەردەوامی تەوەر بەجێ دێڵم بۆ دوا شرۆڤە ... دووبارە دەست خۆش.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#23 2011-08-01 22:16:04

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: خۆرافات !

دەست خۆش بۆ تۆش hanasa9 خان، هەر بژیت ...

سۆپاس بۆ سەرنجەکەت لەسەر پرسیارەکەم، سەبارەت بە پرسەکەشت:
من خەریک بوون لەگەڵ کەسانی وا تەنها بە کات بەفیڕۆ دان ئەبینم و جگە لە بە دەست هێنانی بڕە پارەیەک یان مەبەستێکی ماددی لە لایەن ئەم کەسانەوە هیچ مانایەکیتر نیە ! هەروەها قەت ڕووی نەداوە پێشبینی کەسێک بۆ ڕووداوەکانی داهاتوو ڕاست دەرچووبێت ! مەبەستم لێرە دا شتە گرنگەکانە نەک شتێک کە بە دڵنیایەوە بزانم و بیڵێم (هەر وەک ئەوەی چوون بزانم داوی ڕۆژ، شەو دێت ! ئەوانیش ئاوا) یان کەسانێک هەن لەوانەیە زیاتر لە دەیان پێشبینی بکەن، بۆیە لەوانەیە دوای ئەمە یەک لەو پێشبینیانە بە سوودفە ڕاست دەرچێت ئینجا خەڵکانێکیش لەوانەیە بە سەرسامییەوە باس لەو شتە بکەن بەڵام ناڵێن لەو هەموو پێشبینیە ئەوانەی تر چییان لێهات ؟! بەهەر حال من بڕوام بەم جۆرە شتانە نیە و بە پێویستیشی ئەزانم لە دژی ئەم شتە بین و هەموو لایەک هەوڵ بدات ئەم جۆرە دیاردانە نەمێنێت.

دووبارە دەست خۆش، بەردەوامی تەوەر لە دوا شرۆڤە دا ئەبێت، هەر بژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#24 2011-08-02 10:46:16

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: خۆرافات !

دووباره سلاو
دةست خؤش بؤ تيبينييةكانت

ئةوةى كه واى كردووه رةكةزى مئ متمانةيان به خؤيان كةمتر بيت و زياتر خؤشباوةر بن زؤرى دةسةلاتى بياو ( بياوسالارييه ) له كؤمةلكاى كورديدا.
واته ئةوةى كه بياو زؤر تداخل ئةكةن له ئيشى ئافرةتان وه مةجالى ئةوةيان نايةنئ كه جةند شتيك بةتةنيا ئافرةت خؤى بيكات و لةوةوه متمانةى زياتر به خؤى بكات,
بووةته هؤى كةمبونةوةى متمانه له رةكةزى مئ . بيكومان هةموو بياويكيش لةو جؤره نييه.

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#25 2011-08-02 15:20:19

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: خۆرافات !

دەست خۆش hulya خان بۆ بەردەوامیت لە تەوەرەکە دا ...
سۆپاس بۆ سەرنجەکەت لەبارەی پرسیارەکانم، درێژەی بابەت بۆ دوا شرۆڤە بە جێ دێڵم.

دووبارە دەست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#26 2011-08-02 15:22:56

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: خۆرافات !

سڵاو لە سەرجەم بەکارهێنەر و ئەندامانی کوردژین …
دوای وەرگرتنی ڕا و سەرنجەکانی چەند ئەندامێکی بەڕێز و خۆشەویست، لێرە دا بە پێویستی دەزانم دوا شرۆڤە بۆ ئەم تەوەرە بنووسم و ئەندامانی خۆشەویستیش هەر ڕا و سەرنج و تێبینی و پرسیارێکتان هەبێت فەرموون


سەرژمێری:
بەشداربووان = 4 ئەندام
ڕەگەزی نێر = 1 ، ڕەگەزی مێ = 3


  مەبەست:
لەم تەوەرە دا مەبەستمان بوو کە دیاردەیەکی بەرچاو لە کۆمەڵگای کوردی دا بهێنینە بەر باس و لە هەموو ڕوویەکەوە بنەماکانی باس بکەین، بۆ ئەوەی ئەگەر شتێکی باشە بزانین سوودەکانی چیە و ئەگەر خراپە بزانین خراپەکانی چیە، هەروەها هەبوون و کەم بوونەوە و نەمانی ئەم دیاردەیە و چارەسەر لە پێناو باشتر کردنی کۆمەڵگا و پاک کردنەوەی لە دیاردە نەشازەکان.


  ئەنجام:

* ئایا بە تێپەڕبوونی کات و فراوان بوونی ئاستی ووشیاری تاک لە کۆمەڵگای کوردی دا و گۆڕانی فکری کلتوری بووتە هۆی کەم بوونی ئەم شتانە لەناو کۆمەڵگا دا ؟
- لە کووی ئەو بەڕێزانەی بەشداریان کردووە لە وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارە دا بوومان دەردەکەوێت کە زیاتر پێیان وایە ئەم دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگا دا بەرەو کاڵ بوون و نەمان دەڕوات و وردە وردە نامێنێت بە تێپەڕبوونی کات، تەنها هەناسە خان پێچەوانەی ڕایەکان بوو کە پێی وایە تا ئەم کاتەش گۆڕانێکی ئەوتوو ڕووی نەداوە و ئەم دیاردەیە بە زیندوو ئەبینێت لە ناو کۆمەڵگا دا ... کەواتە سێ لەسەر چواری بەشداربووان پێیان وایە ئەم دیاردەیە کز بووتەوە و بەرەو نەمان ئەڕوات.

*کام ڕەگەز وە کام چینی کۆمەڵگا زیاتر گرنگی بەم شتانە دەدات ؟ وە بۆچی ؟
- ڕێژەی تەواوی بەشداربووان و سەرجەم بۆچوونەکان ڕەگەزی مێ دەست نیشان ئەکەن بۆ ئەم شتە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ئافرەتان و کچان وەک ڕەگەزی مێینە زیاتر گرنگی بە شتەکانی دەوروبەر ئەدات و متمانەشی کەمترە بۆیە پەنا ئەباتە بەر ئەم جۆرە خۆرافاتانە، هەروەها پیاو سالاری تاکی کوردیش لە کۆمەڵگا دا بە هۆکارێک دانرا کە ڕەگەزی نێر کەمتر ئەکەوێتە ژێر ئەم دیاردەیەوە.

* ئایا تۆ وەک تاکێک بڕوات بە کام لەم شتانە هەیە ؟ وە بۆچی ؟ ئەگەر بڕوات بە هیچیان نیە ؟ دووبارە بۆچی ؟
- سەرجەم بەشداربووان بڕوایان بەم شتە نیە و بە غەیبی دەزانن، هۆکارەکەشی دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە تەنها خوای گەورە و پەروەردگار زانایە و ئاگادارە لە ڕووداوەکانی داهاتوو ... تەنها ئاماژە بە نووشتە کرا کە دروستە بەڵام بەو مەرجەی بە پێی دەستووری ئایینی ئیسلام بێت، لە هەمان کاتدا هیچ کەسێکیان پەنای بۆ نە بردووە و بڕوا بە خۆبوون و پشت بەستن بە خوای گەورە بە ڕاستترین و گۆنجاوترین ڕێگای ئەزانن.


چارەسەر:
بە پێی ڕا و بۆچوونی ئەندامانی خۆشەویست بۆمان دەردەکەوێت کە ئەمە دیاردەیەکی نەشازە و پێویستە ئەم دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگا کەم بێتەوە و نەمێنێت، بۆیە ئەندامانیش وەک چارەسەر ڕۆلی میدیا و ڕاگەیاندنەکان بە سەرەکی ئەبینن بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە و نیشاندانی ڕێی ڕاست و دروست بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا و دوورکەوتنەوەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان لە بابەتی لەم جۆرە کە تەنها بۆ مەبەستێکی تایبەت (دارایی وەک نموونە) دەنووسرێن، هەروەها کردنەوەی خۆل و دانانی بەرنامەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لە پێناو بەرەو پێش بردنی تاک و بەرزکردنەوەی ئاستی بیرکرنەوە و ڕزگار کردنی کۆمەڵگا لە دیاردەی لەم جۆرە.


تێبینی:
داوا لە سەرپەرشتیارانی ئەم بەشە دەکەم کە تەنها بۆ ماوەی 3 رۆژ ئەم تەوەرە چالاک بمێنێت و دوای ئەوە دابخرێت چۆنکە تەوەر کۆتایی پێ دێت، ئەم ماوەیەی بۆ چالاک بوونیشم داناوە بۆ ئەوەیە کە ئەندامانی خۆشەویست هەر ڕا و سەرنج و پرسیار و تێبینییەکانتان هەبوو لەسەر دوا شرۆڤە بنووسن ...

سەرکەوتوو بن، هەر بژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#27 2011-08-02 15:29:49

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خۆرافات !

چارەسەر:
بە پێی ڕا و بۆچوونی ئەندامانی خۆشەویست بۆمان دەردەکەوێت کە ئەمە دیاردەیەکی نەشازە و پێویستە ئەم دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگا کەم بێتەوە و نەمێنێت، بۆیە ئەندامانیش وەک چارەسەر ڕۆلی میدیا و ڕاگەیاندنەکان بە سەرەکی ئەبینن بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە و نیشاندانی ڕێی ڕاست و دروست بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا و دوورکەوتنەوەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان لە بابەتی لەم جۆرە کە تەنها بۆ مەبەستێکی تایبەت (دارایی وەک نموونە) دەنووسرێن، هەروەها کردنەوەی خۆل و دانانی بەرنامەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لە پێناو بەرەو پێش بردنی تاک و بەرزکردنەوەی ئاستی بیرکرنەوە و ڕزگار کردنی کۆمەڵگا لە دیاردەی لەم جۆرە.


ھەربژین و دەستەکانتان خۆشبێت بەراستی شتی زۆۆر جوانتان خستۆتە ڕوو من تەنھا دەست خۆشیتان لێدەکەم ئافەرم کاکە سات کلاون بەراستی وتەکانی کۆتایت زۆۆر راستن و منیش ھاوڕام لەگەڵتان


من تەنھا دەست خۆشیت لێدەکەم بەڕاستی شایستەی ڕێزە کەبەڕێزێکی وەک جەنابتان لەنێو یانەی کوردژین دەبینرێت سەرنجی پەیامەکانتانم داوە زۆۆر جوانن و سەرجەم وتەکانتان مەبەستێکی گەورەی لەپشتە و بە کورت ترین مانا جوانترین ڕونکردنەوە دەدەیت , ھەربژیت و بمێنیت خوابەرەکەت بخاتە تەمەنتەوە و ئاواتەخوازم ھەرگیز ماندونەبیت

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#28 2011-08-05 02:07:29

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: خۆرافات !

زۆر سۆپاس :: سەنگین :: خان، منیش دەست خۆشی و ماندوو نەبوونی لە تۆی ئازیز دەکەم ... هەر تەمەن درێژ بیت و سەرکەتوو بیت لە ژیانتا، پەنا بە خوا و بە هاوکاری هەموو لایەک انشاءالله هەوڵ ئەدەین خزمەتێکی بچووکی یانە بکەین ... پاڵپشتی و ووتەکانی بەڕێزتان جێگای ڕێزە و هاندەرێکە بۆ من و گشت ئەندامان لە پێناو کاری باشتر و خزمەتێکی زیاتر بە یانە.

دووبارە سۆپاس، هەر بژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net