❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و زانیاریانه‌ی لای تۆ هه‌ن به‌لام هه‌له‌ن..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-25 15:02:18

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPSafari

ئه‌و زانیاریانه‌ی لای تۆ هه‌ن به‌لام هه‌له‌ن..

دوای خورادنی چه‌ور، بجوڵێ

ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ جوڵان ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌متر خوێن بگاته‌ ده‌زگای هه‌رس و به‌مه‌ش پڕۆسه‌ی هه‌رسكردن هێواش ده‌بێت، بۆ نموونه‌ شێر دوای هه‌موو تێرخواردنێك له‌ ژێر سێبه‌ری دره‌ختێكدا پشووده‌دات و ده‌خه‌وێت، ئه‌م كرداره‌ی شێر سروشتییه‌، واته‌ ئه‌مه‌ راستتره‌.

شێر له‌ دارستانه‌كاندا ده‌ژی

ته‌نانه‌ت له‌ قوتابخانه‌كانیشدا ئه‌م رسته‌یه‌ زۆر دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا دروستیش نییه‌، به‌ڵكو شێر له ‌ناوچه‌ گژوگیاییه‌كان و ده‌شتاییدا ده‌ژیێت.

پشیله‌ حه‌زی له‌ مشكه‌
ئه‌مه‌ ڕاست نییه‌، به‌ڵكو پشیله‌ تا ناچار نه‌بێت مشك ناخوات، ئه‌و كاتانه‌ش كه‌ دوای ده‌كه‌وێت بۆ یاری و سه‌رگه‌رمكردن و كات به‌سه‌ر بردنه‌.
ژه‌هری دوپشك كوشنده‌یه‌

زۆربه‌مان باوه‌ڕمان وایه‌ ژه‌هری دووپشك مرۆڤ ده‌كوژێت، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كام دووپشكه‌ی كه‌ زۆر ژه‌هراوییه‌ مرۆڤی ئاسایی ناكوژێت، به‌ڵكو ئه‌و ژه‌هره‌ ته‌نیا بۆ منداڵ، یان پیر، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌، كه‌مێك مه‌ترسیداره‌، بۆیه‌ گه‌ر خوانه‌كرده‌ دووپشكێك پێوه‌ی دایت مه‌ترسه‌ و ئارمگربه‌ بگه‌ره‌ نزیكترین نه‌خۆشخانه‌، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ پێوه‌دانی دووپشك ده‌مرن له‌ ترسان و له‌ ئه‌نجامی دڵه‌ راوكێیاندا تووشی جه‌ڵته‌ى دڵ ده‌بن و ده‌مرن، نه‌ك به‌ پێوه‌دانی دووپشكه‌كه‌.
دڵ لای چه‌پی سنگمانه‌وه‌يه

دڵی مرۆڤ به‌ ته‌واوی ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو قه‌فه‌زه‌ی سنگه‌وه‌، ته‌نها یه‌ك تۆز به‌لای چه‌پدایه‌ و به‌س،نه‌ك به‌ته‌واوی له‌لای چه‌په‌وه‌ بێت


گژوگیا زیانی نییه‌

ته‌نانه‌ت له‌ ده‌رمانخانه‌كانیش ئه‌م رسته‌یه‌ ده‌بیستین: ده‌رمانی گژوگیای سروشتی ئه‌گه‌ر سوودیشی نه‌بێت، ئه‌وا هیچ زیانی نییه‌، بێئاگا له‌وه‌ی زۆرێك له‌ گژوگیاكان ژه‌هراوین و ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی حه‌ساسیه‌ت له‌ هه‌ندێك كه‌سدا، ته‌نانه‌ت هه‌یانه‌ بۆنه‌كه‌شی زیانی هه‌یه‌، بۆیه‌ باش وایه‌ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ گژوگیاكانیش له‌ چه‌ند مادده‌یه‌كی كیمیایی پێكهاتوون هه‌روه‌ك ده‌رمانه‌كانی دیكه‌، به‌ڵام له‌ كارگه‌یه‌كدا دروست نه‌كراون، به‌ڵكو سروشتین.
گا به‌ ره‌نگی سوور شێت ده‌بێ

ڕه‌نگه‌ ئیسپانییه‌كان لێره‌دا زۆرتر بكه‌ونه‌ هه‌ڵه‌وه‌، ئه‌وان هه‌میشه‌ به‌ په‌رۆی سوور خه‌ریكی شێتكردنی گاكانن، ڕاستییه‌كه‌ی «گا»ش وه‌ك باقی شیرده‌ره‌كان ره‌نگی سوور به‌ خۆڵه‌مێشی ده‌بینێت، زۆر كه‌م نه‌بێت ره‌نگه‌كان له‌ یه‌كتر جیاناكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان به‌ ئاكاره‌ پڕسوكایه‌تییه‌كانی یاریزانه‌كه‌ شێت ده‌بن.

(ماوس)ى لێزه‌ر

زۆرێك باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ ماوسی كۆمپیوته‌ر به‌ لێزه‌ر كار ده‌كات، وانييه، به‌ڵكو ته‌نها به‌ رووناكی ئاسایی كار ده‌كات.
میوه‌ دوای نانخواردن به‌سووده‌
هه‌موان خواردنی میوه‌ به‌ كارێكی زۆر باش ده‌زانین ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌ دوای نانخواردنیشه‌وه‌ بێت، به‌ڵام پزیشكانی خوارده‌مه‌نی باس له‌ مه‌ترسی خواردنی میوه‌ ده‌كه‌ن ڕاسته‌وخۆ دوای نانخواردن، ته‌نانه‌ت هه‌یانه ده‌ڵێت: «خواردنی میوه‌ له‌ دوای نانخواردن وه‌ك خواردنی كوپێك ژه‌هر وایه‌، چونكه‌ ئه‌نزیمی (بتیالین) له‌ناو ده‌بات، كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ كامڵكردنی پرۆسه‌ی هه‌رسكردن، ئه‌وان ئامۆژگاریيمان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی باشتر وایه‌ دوای سێ‌ سه‌عات له‌ نانخواردن، یان یه‌ك سه‌عات به‌ر له‌ نانخواردن، ئینجا میوه‌ بخورێت.

مێرووه‌كان خوێنیان نییه‌

مێرووه‌كان وه‌كو دروستكراوه‌كانی دیكه‌ خوێنیان هه‌یه‌، به‌ڵام ره‌نگی خوێنه‌كه‌یان جیاوازه‌.



سروشتی بنار.s

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-25 17:51:37

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ئه‌و زانیاریانه‌ی لای تۆ هه‌ن به‌لام هه‌له‌ن..

بابه‌تێکی جوان و پر زانیاریه‌ به‌ڵام سه‌یرم ئا له‌مه‌یان دێت::

پشیله‌ حه‌زی له‌ مشكه‌
ئه‌مه‌ ڕاست نییه‌، به‌ڵكو پشیله‌ تا ناچار نه‌بێت مشك ناخوات، ئه‌و كاتانه‌ش كه‌ دوای ده‌كه‌وێت بۆ یاری و سه‌رگه‌رمكردن و كات به‌سه‌ر بردنه‌.

ئه‌گه‌ر ئه‌و ساتانه‌ گه‌مه‌ و گه‌پیان بێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌ر بکه‌ن ئه‌بێت چی بکه‌ن؟ههههههههههه
ده‌ست خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-25 19:55:59

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ئه‌و زانیاریانه‌ی لای تۆ هه‌ن به‌لام هه‌له‌ن..

ده ست خوش بابه تيكى زور جوانه

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net