.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













ڕابوێرە بە سەربەرزی بە نان و ئاوێک
سەر دامەنەوێنە بۆ هەموو ناپیاوێک
لەم ژینە کە هەر دەمێکە دێت و دەڕوا
مەردایەتی مەفرۆشە لە پێناو تاوێک
خەیام/ هەژاری موکریانی وەریگێراوە
------------------------------------------------------
موو ناپسێنم
ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆ دا
...گرفتارم گوڵم ، موو ناپسێنم
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە ناو کورد دا نەبوو پەیمان شکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵـم پەیمان شکێنی؟
ئەگەر چی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت ، بە یادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا عەزیزم
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
شەوانە هاونشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم
کە دەستی رۆژگار بای دا سەری من
سەری شووشەی شەڕاب وا چاکە بادەم
فيس بووك
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن hawbirbatasi (2011-07-26 13:13:56)


لهسهر هێڵ نییه








دةست خوش
سةركةوتووبيت

لهسهر هێڵ نییه