.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











یادگارییه‌كانی من بۆتۆ
لهمێژوومدا سڕایه‌وه
ههرچه په‌یوه‌ندی هه‌بوو
له‌نێوانمان دا بڕایه‌وه
ئهومۆمهی بۆم داگیرساندبووی
لهڕێگات كوژایه‌وه
ئازیز تۆ وه‌فادار نیت
چه‌رخی زه‌مه‌ن سووڕایه‌وه
له‌جیاتی خه‌نده‌و شادی
ده‌رگای خه‌م بۆم كرایه‌وه
دووهاوڕێ كۆنه‌كه‌ی پێشوو
په‌یوه‌ندیان پچڕایه‌وه
به‌ڵام جیاواز له‌جاران
ئاشتی ڕووی نه‌دایه‌وه
به‌ڵێنم داوه له‌گه‌ڵ خۆم
گه‌ر رۆحم مایه‌وه
ناوت نه‌هێنم چیتر
له‌سه‌ر زمانم بڕایه‌وه
چرای ڕێم بوویت پێشتر
ئێستاش خه‌مت هێنایه‌وه
نازانم چۆن توانیت تۆ
بڵێی به‌سه‌و بڕایه‌وه
بۆیه ده‌توانم له‌بیرت كه‌م
وا مێژوومان سڕایه‌وه
هه‌نگاوه‌كانم بۆلای تۆ
له‌شوێنی خۆی مایه‌وه
هۆندراوه:هه‌ڵوێست عبدالله زاده

له‌سه‌ر هێڵ نییه