❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منی بێخۆم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-28 20:41:04

IBRAHEEM WEL
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-28
دواترین سه‌ردان: 2011-08-13
په‌یامه‌كان: 5
WindowsXPFirefox

منی بێخۆم

منی بێخۆم

شێركۆ مەحموود

چاوەڕوانیم لە ئاخەلێوەی پایزی تەمەن

هەر رۆژەی كۆرپەیەكەو

لە ئامێزم بەرەو گۆڕی دەبەن

هەر رۆژەی ملوانكەیەكەو

بە ملی ئەژدیهای مەرگی وەدەكەن

هەر رۆژەی ناڵەی فلووتێكەو

بۆ كۆچی جوانە مەرگێكی لێدەدەن

هەر رۆژەی سەفەرێكە

لە كرۆژتنی پەنجەی نەدامەت

چاوەڕوانیم بێهوودەیەو

ئارامی لە تێفكرینم بڕیوە

ئەو دوێنێیەی دوێنێ‌ نەفرەتبوون

ئەمڕۆ خۆزگەن

ئەو سارایەی لە دوێنێ‌ قومێ‌ ئاویان نەدەزناند

ئەمڕۆ مێرگێكن یاساغ و دوورە دەستە

ئەو چرایانەی دوێنێ‌ بریسكیان

سۆمایی چاوی دادەهێنا

ئەمڕۆ بۆ ترووسكەیەكیان چاو سۆمایی دادێ‌

تۆ چ نەسیمێكی فێنكبووی

چ رووحێكت دایە بەر رووحم

چ شمشاڵێكت بە قەدوباڵای تەمەنم دەژەنی

تۆ هاتی و.......

نازانم قاتڵبووی یان فریادڕەس

تۆ هاتی و........

نازانم جواناوی پێش مەرگبووی

یان هاتی حەسرەتناسم بكەی

خانەی خەراپبێ‌ نەدامەت

بۆتە كرمێ‌

زۆر لەسەرخۆ دەم دەنێتە دەمی زامم

گەلێ‌ هێمن چی لە گیانم هەیە دەیخوا

تەنها هەستم نەبێ‌

ئەویانم هەردەم ختووكە دەداو

چۆڕ چۆڕ فرمێسكیان پێدادەڕێژێ‌

كەنایەڵێ‌ بۆ ساتێكیش چاو لێكبنێ‌

لە هەر كونجێ‌ هەستم حەشار دەدەم

هەراسانیم زێتر دەبێ‌

بە هەر شتێ‌ پێبكەنم

گریان هێزی زێتر دەبێ‌

لە وجوودم بەگومانم

من هەم یا تۆ

هەر تۆ هەر تۆ

هەر تۆ هەر تۆ

ئەگەر هەشبم

تواومەتەوە لە خودی تۆ

لە نێوان دوێنێ‌ و ئەمڕۆم

سوباتێك لە وشیاریم هەیە

یان پچڕانێك لە مەوداكانی زەمەن

یان هەیمەنەی زامی عیشقێك

كە لە دوێنێ‌ بەسەر (بصر) نەیدەدیت و

ئەمڕۆ بەسیرەت (بصیرە) لە ئاقاریا زەحمەتكێشانە

مەجزووبەیە

گەر دەمزانی

بە كامە رێدا هاتووم و گەییومەتە ئێرە

دەگەڕامەوەو

پێخوستەكانم دەسڕیەوە

دەزانی ئێستاكە من چیم

شەڕگەیەكم

پڕ لە بۆنی بارووت

كۆمەڵێك دارو پەردووی رووخاو

شەڕگەیەكم

لە هەر پەنایە چڕە دووكەڵ

لە هەر شوێنێ‌ خوێن و ناڵە

شەڕگەیەكم

لە ناكاوا تەققەی تفەنگێ‌ لرمەی تۆپێ‌

تەراتێنی چی دەعبایە لە ناو كونكونی جەرگم

من شەڕگەیەكی وێرانم

خاپوورو تەپیو

پڕ لە گۆشتی برژاوو گەنیو

ئەو مارشاڵی شەڕە لە كوێیە

كە هەر دوێنێ‌ بوو لەم شەڕگەیەو

لە نێو كونجی ئەم حەشارگەیە

بەڵێ‌ مارشاڵی كبریائم

كە بە وتارێك حەماسەت و ورەی سەربازانی هەموو جەستەی

گیڤ هەڵدەنام

دەمەوێ‌ بێت و وەك من چۆك دابدا

بەڵكو بچینەوە دوێنێ‌ و

لە گەڵ ئەوێ‌ ئاشت بینەوە

یان هەر نەبێ‌ خۆڵ و خاشاكم ببینێ‌

تا بزانێ‌ چی پێكردووم

نازانم دوێنێ‌ بە پۆزشێك لێمدەبوورێ‌

یان هەتا ماوم

ئەنگوستە كرۆژتراوەكانی پەشیمانیم

خوێن و كێمیان لێدەچۆڕِِِِِِِِِِِِێ‌

لە دەنگی بێدەنگی زێتر نابیستم

لە رەنگی بەدرەنگی زێتر نابینم

بۆیە یەكجار بەناو یەكا داتەپیوم

كەشكۆڵًلە شانی كامە خانەقا بم

بۆ تەوبە

وێردی كارای كامە زاهید بم

بۆ نزا

كڕنۆشی بە جۆشی كامە ڵاڵ بم

بۆ پاڕانەوە

سڕی سڕنەزانی كامە عەللامە بم

بۆ سبەی

نوێژ بێژی كامە سووچی پیرۆز بم

بۆ قەبووڵ

دە وەرەوە بەڵكو جارێكیتر

خۆمی ونبوو

لە ناو تۆدا بدۆزمەوە

ئەو (أنا) یەی لەناو تۆدا

فانی بووە

شەڕگەیەكم

چی ئافەتە لەناخمدا خڕبۆتەوە

تا قەڵەمەكەشم بەدێرێ‌ چاكە نامنووسێتەوە

شەڕگەیەكم

تەنها ویژدانم شمشێرەكەی هەڵبڕیوە

دادوەرێكە بەسەرمدا دەنەڕێنێ‌

دانپیانانم وردە وردە پێدەدركێنێ‌

شەڕگەیەكم

هەرچی لەوێن بەبای مەرگ دەشنێنەوە

تەنها منم بەناو خۆمدا دەخولێمەوە

شەڕگەیەكم

گەلێ‌ سامناك

شەڕوانەكان وەك هەموو رۆژێ‌

سبەی دێنەوە

دووسبەی دێنەوە

سێیەی دێنەوە

ئەگەر تۆ نەیەی بۆی هەیە

هەتا هەتایە

هەر بێنەوە هەر بێنەوە

هخەموو رۆژێ‌ تا ونجڕ ونجڕ توێ‌ توێم نەكەن

نابڕێنەوە

وەرەو چڵە زەیتوونی حەوشی مەعبەدێك

بكە داردەست

تەنها بە هاتنی تۆ

ئەم شەڕگەبە
چیتر تەپڵی شەڕی تێدا لێنادرێ‌ و

تەققە دەبڕێ‌

خۆم بۆ بێنەوە

باتێر لە ئامێزما بگریم

با بۆی بگێڕمەوە

منی بێخۆم

چ كارەساتێكی مەزن بووم

23/12/2010

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-28 21:15:37

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: منی بێخۆم

دوورو درێژ بووو بەڵام خۆش بو دەستت خۆش بۆدانانی

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net