❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئۆقره‌ی قه‌ده‌ر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-28 20:47:11

IBRAHEEM WEL
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-28
دواترین سه‌ردان: 2011-08-13
په‌یامه‌كان: 5
WindowsXPFirefox

ئۆقره‌ی قه‌ده‌ر

شێرکۆمه‌حمود
ئۆقره‌ی قه‌ده‌ر

ئه‌خته‌رچاوه‌ شووشه‌ییه‌ زیته‌کانی

له‌ خه‌و هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌

سنگ و مه‌مکی ده‌ریا راده‌مووسن و

ده‌ریاش خوماری مه‌نگی ئه‌ستێره‌یه‌

دوێنێ ژه‌نگه‌ و

ئه‌ستێره‌ له‌ قووڵایی دڵی ده‌ریا مه‌له‌ ده‌کات

مه‌رجان ده‌چنێ

به‌ته‌نافی ئه‌و قه‌ده‌ره‌ شیرینه‌

گه‌ردانه‌ی بووکێنی ده‌هۆنێته‌وه‌

نه‌وره‌سه‌کان به‌نووکی په‌نجه‌

پیرۆزبایی ویاده‌وه‌ری

ئه‌و ساته‌ ده‌نووسنه‌وه‌ له‌سه‌ر.........

لمه‌ زێڕینه‌که‌ی لێوار

ئه‌ستێره‌خان

سکاڵاته‌ له‌هه‌وری ره‌ش؟؟؟؟؟؟؟

به‌ری مه‌له‌ت لێده‌گرێ؟؟؟؟؟؟؟؟

راڤه‌ی عیشق مه‌زنتره‌!!!!!!!!!!

ده‌ریا چڵکی هه‌ورو رقی ئه‌ستووری

له‌ناخی خۆی ده‌توێنێته‌وه‌

سنووره‌ میناوییه‌کانیش ده‌بڕێ

مه‌علوومه‌ ده‌ریا شێته‌!!!!!!!!!!!

به‌سووتانی عیشقێکی ئه‌به‌دی

شێته‌کانیش هه‌موو زێده‌جه‌رگمن

ئه‌تۆش شێتی ئه‌ستێره‌خان؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ها........ده‌ پێمبڵێ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

بڵێ له‌سووتان باکم نییه‌و

عه‌شقی ده‌ریام

تا له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی یه‌که‌م په‌نجه‌ره‌

له‌ئاسۆی په‌نهان

سواری پشتی یه‌که‌م که‌شتی ببین

بڕۆ..ۆ...ۆ..ۆ..ین هه‌ر بڕۆین

تا له‌قه‌فه‌زی زێڕینی قه‌ده‌ر

ئۆقره‌ بگرین

10 / 6 /1997

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net