.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









زیفاف
پەرتبوونی نیگام بەسەر سنگ و مەمكە سركەكانت
رامبوونت بۆ گڕی عەشقم
میوانداریم لێرە زێتر كڵۆڵ دەكا
ئەی زەوی
زەمەن كەواكەی هێندە لەبەژنی خۆی درێژترە
لەژێر پێی دەخشێ
هاكە كەوت
روبار نەزیفێكە
هێشتا كەشكۆڵەكەی هەڵگرتووە
بە خەونی سەرخەوێ لە جنناتولعەدن
گەردوون
سەردەمێ تەهلیلەی ئەشكەو
سەردەمێكیش حەرەمێكی گەنیو
غوربەت
لەپێڵووی زەرنەقووتەكانەوە
مەنفایەكە بێ نوور
ئەو قاقایانەی لە ئینجانەكانمان چاند
خۆ بزەیەكیشیان نەگرت
شورفەكانمان پەرێزی گوڵن
پاسارییەك تەوافی ناكات
دڵۆپە شەونمێك
نوێژێ لەسەر بەرماڵی ناكات
ئای كەخالین شورفەكانمان
كامەرانی زاهیدێكە
ئێستا كێ نوێژی ئا و دەكا
نزای مەرگ دەژنەوێ
تا لەمەحشەری پەروانەكانا حەشر بكرێ
كە شەو رەنگینتر دەبێ بەتاریكی
سەگەكان دەلوورێنن
خوێ لە چاوە كزەكانی وڵات دەكەن
لەئاوێنەی مانگ
تەرمی باڵندەو رووحیانەتی وەڕسی باخچە دەبینن
دەلوورێنن
حەسیرە دڕاوەكانی زوهد لەدیوی دەرەوەی
حوجرەكانی فیقه دەبینن
ئێوارەی كاتژمێرە بێدەسەڵاتەكان دەبینن
من غەریبییەك بەر داڵانی گۆشەگیری گۆش كردووم
لەوێ نــــەبم
فرمێسكی گۆرانییەكانم وشك دەكەن
قورمیشی قەڵەمم پێنادرێ
ئەی دەست ئەوە فیراقی من وتۆ
با لەمیهری ئەم دیمەنە گوڵ نەچنی
چراكان ئەم ئێوارەیان هەراسان كردووە
جەللادی تاریكین
ریایاری ڕووناكی
بەسە
با زەقنەبووتی حەقیقەت و تەڵخە ژەنگی نیگەرانی نەبینم
بە بەرینی كەون
ڕاستی شەڵاڵی تەمە و خۆشەویستی میوانێكە ناوەخت
ڕێبوارێكە دەزووی نیگاكانی ئاڵۆز
سكاڵام نێچیرێكە ژەهر لە پەرداخی
ئەم ئیوارە برۆنزیە دەنۆشێ
ئێمە هەر لە پەنجەرەكانەوە
سەخیانە بۆ میهری فریشتە و باران دەگرین
بەیانییەك
دوابزەی ئەستێرەیەك موناجاتی عابیدێكی
لە عومرمان نەپارزنی
ژیان چوار ریانێكە
رێبوارەكان بەهەر كام لادا دەڕۆن
فریو دراون
دەبسووتێ ئاگر باڕۆشنایی لەپاكیت پەرتبێ
مەجلیسی ئەم درەختانەش پڕبێ لە نوور
دەستی وەرزەكان بەتاڵا بن و
ئەوانیش گەلاكانیان ماچ ببەخشن
با ئەمجارە پرچی شەو رەش نەبێ
دەخیلە
بەڵكو كلیلی نهێنیەكانی باخچە بدۆزینەوەو
لە پیری بزەیەك بەرەو مەرگ زیفافمان بكات
شوشەی بێدەنگی مانگ لە شەپۆڵەكانی گومانی دەریا شكا
كێ دەتوانێ لەم كاروانسەرایە بە هێمنی میوان ببێ
گوزەر بەسەر ڕۆخی عیشق ئاگرە
گوزەر بەناو عیشق خنكانە
گوزەر بەسەر تەرمی عیشق
صۆفییەك دەیكات بێئاگا لەپەیامی پێغەمبەرانا
بنەخشێ باخچەی عیشق
دەفزەنێكم لەبەر قاپیت ویردەكانم
بێبەرین لێم
گوڵەكانت شكۆفەی پێكەنین ناكەن بۆ دەروێشیم
مەگەر خۆری بەزەییت
تاڵە زێڕینەكانی بە ئەڵقەكانی دەفەكەمەوە بكات
مەگەر سەنگی قسەیەكم
سەری قەبووڵت بلەقێنێ
ئێرە كاروانسەرایە میوانی دڵوەستە
لە خواحافیزیا دەگریێنێ
لانكێكە جادووگەرێك دەیهەژێنێ
ئێرە خێوەتی موحیببەتەو مناڵێك لەبەر نەرمی جومگەكانی
ماستە رژاوەكەی سەر قاچەكانی دەلێسێتەوە
ئێرە خێوەتی موحیببەتە
دەڵ پڵنگێك بەرائەت لە چاوەكانی دەچۆڕێن و راكشاوە
بێچووە بزێوەكانی هەر بۆ هەوەس
گاز لە مەمكە پڕ شیرەكانی دەگرن
ئێرە خێوەتی موحیببەتە
پیرێك تەمەنی فرۆشتۆتە دەزووە باریكەكانی
دووكەڵی جگەرەكەی
لەم كاروانسەرای موحیببەتە
كۆشمان بۆ بارینی پەڕەسێلكە ئاوەڵایە
ماڵەكانمان لەبەر خۆر هەڵدەخەین
ژوورەكانی باخەڵیشمان پڕن لە ترسی سێبەر
عوریانی شەرم و كەساسی تریفەكانی ئارامین
خوێن نەبا
فریشتەكان داوای گەردن ئازادییان لێدەكردین
شمشێر چ كارەبوو بۆ تەوازون
ئێمە پاش حەرامبوونی شەوڕنی بێستانەكان
لەم سارای نەدامەتە
لە یەكەم گریانی كۆرپەحاڵی بووین
دركمان بە هەنگاوەكانی تەمەن كرد
ئەی گومان
من لەمەراسیمی بە ئەسپەردە كردنی
دڵۆپ دڵۆپی ئەم بارانە لەوێ بووم
لەپرسەی مەرگی ئاوێنە لەوێ بووم
كاتێ دوعای كانیاوەكان هەڵمیان لێهەڵدەستا
كاتێ شەهوەتەكان بەجوانەمەرگی جواندەبوون
كاتێ مەسكەنەكانی عیشق بوركانی شاگەشكەیی بوون
كاتێ بازنەكانی چاو تەسك دەبوونەوەو
هی خۆریش بەرین و بەرینتر
من لەوێ بووم
دەتەوێ لە كامیان پاشگەز ببمەوە
سەرم بەسەر شۆستەی ئێوارەیەكی غەریب كردووە
كەزییەكانی زەردەپەڕ
دواراموسانیان لەدوا نیگا
ماچی لۆچەكانی سیمای منە
ئەگەر ئەمشەو بەفر فەرشی راخا
رووحیانەتی چنارەكان تەوافی ماڵی خودا دەكەن
كوكوختییەكان لە پێشوازی كرمە سوورەكانن
جۆگاكانیش پڕلە گۆرانی
ئاگردانەكانیش حیكایەتی
(هەبوو نەبوو,كەس لەخودا گەورەتر نەبوو.)
دەكەنە نەفخێك غوسلی گوێچكەكانمان دەكەن
دەداكە بەفر
تۆ نمایندەی
سڕبوونەكانمان سواغدە
دایكیشم لەخەوما دەیگوت
رۆڵە وەرە
ئەگەر هاتی
كراست سپی بێ پەڵە بێ
دڵت سپی بێ پەڵە بێ
رووحت سپی بێ پەڵە بێ
سەرتاپات سپی بێ پەڵە بێ
17/1/2001 شێركۆ مەحموود
لهسهر هێڵ نییه