.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















رۆژێک دایکی مندالێک دەگریا و منداڵەکەش لە دایکی پرسی : بۆچی دەگرێی
دایکی وەڵامی دایەوە وتی : لەبەر ئەوەی دایکم
منداڵەکە وتی : تێناگەم .
دایکەکە منداڵەکەی لەباوەش گرت و وتی : ھەرگیز تێناگەیت ...
منداڵەکە رۆیشت لە باوکی پرسی بۆچی دایکم بەبێ ھیچ ھۆیەک دەگرێت ؟
باوکی لە وەڵامدا وتی : ھەموو دایکان بەم شێوەیەن .
منداڵەکە بڕیاری دا لە بارەی ئەم بابەتەوە لە خوای گەورە بپرسێت (( خوایە !
بۆچی دایکان بەم ئاسانییە دەگرێن ؟ ))
لە ناکاودا گوێی لە دەنگێک بوو پێی وت (( کوڕەکەم ! دایکانم بە شێوەیەکی تایبەت دروست
کردووە و شانەکانی ئەوانیشم بەشێوەیەک دروست کردووە کە توانای ھەلگرتنی باری قورسی
ژیانیان ھەبێت و لە ھەمان کاتیشدا ئارام و میھرەبان بن . من ھێزێکیشم بە دایکان دا کە توانای
ھێنانە سەر دونیای منداڵەکانیان ھەبێت و توانای بەردەوامی رێگایان ، ھەتا کاتێ کە کەس و
کارەکانیان بەجێیان ھێشتوونە ، ھەیان بێت ، توانای چاودێری کردنی ئەندامانی خێزانەکەیان
لەکاتی نەخۆشی ، بەبێ ھیچ سکاڵایەک ، ئەوانم فێری خۆشەویستی کردوونە بەرامبەر بە منداڵەکانیان ھەتا ئەگەر ئەم منداڵانە بەشێوەیەکی زۆر خراپ رەفتاریان لەگەڵدا کردبێت ، و بێگومان
فرمێکیشم بەوان داوە ، بۆ ئەو کاتانەی کە پێویستیان پێیەتی .
ئامادەکردنی و وەرگێرانی:نیگار
تایبەت بە کوردژین
کوردژین پێشەنگە

لهسهر هێڵ نییه