.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










دەزانم ڕۆژێك ئەو گەوهەرەی بەدوایدا وێڵم دەیدۆزمەوە، هەرچەندە هەوڵم نەداوە بە دوایدا بگەڕێم، بەڵام ئەگەر چنگم كەوت هیچ هەست بە بەختەوەری ناكەم، چونكە گەوهەری ڕاستەقینە ئەوە نییە بێ ماندووبوونو هەوڵدان بە دەستی بهێنین، بەڵكو ئەوەیە كە بەهزری خۆمانو دەستی خۆمان بیهێنینە بوون، ئەوەش ئەو گەوهەرەیە كە هەرگیز لە كیس ناچێتو بۆ چەندین سەدەش لە ئارادا دەبێتو دەمێنێتەوە كە نەوەكانی دوای ئێمە بە ناوی باوانیانەوە دەربارەی دەدوێنو باسی لێوە دەكەن...
ئێمە بۆ ئەوە لە دایك بووین هەتا پەیامێك بگەیەنین، پەیامێك بێت بگاتە جیهان... پەیامێكی نوێ بێت بۆ داهاتوو كە جێپەنجەی منو تۆشی تێدا بێت بۆ نەوەكانمان، سەیری ڕابردوو ناكەم بۆ چارەسەری ئەو كێشانەی هاتوونەتە ڕێ، چونكە سەختیو ناڕەحەتی لە چارەسەرو تێگەیشتنی ڕابردوودا دەبینم، بەڵام دەتوانیت بە ئاسانی شیكاری داهاتوو بكەین، داهاتوو بەو مانایە نا كە واز لە ئەمڕۆ بهێنین بۆ داهاتوو، بەڵكو چاكسازی ئەمڕۆ دەكەم بۆ گەیشتن بە داهاتوویەكی پرشنگدار...
هەرگیز سەركەوتن بەدەست نایەت كە تۆ لە ماڵەوە دانیشیتبیت، یان لە جێگەكەتدا خەونی پێوە ببینیت، بەڵكو بە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونو لێبڕانو هەوڵدان دەبێت، متمانە بوون بە خود كە دەتوانیت بۆ پێكهاتنی ئامانجو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە كە خۆت دیاریت كردووە نەك ئەوەی هاوڕێو خزمو كەسو كار دیاری بكات.
چەند كات لە تەمەنت دەڕوات بێ ئەوەی هیچ جیاوازییەك لە ئەمڕۆو دوێنێتدا هەبێت، بێ ئەوەی درك بەوە بكەیت كە كاتی ئەوەیە خاوەنی پەیامێك بیتو بیگەیەنیت كە ناوی خۆتی هەڵگرتبێت...
ئەگەر بپرسم پەیامت چییە لە ژیاندا؟
ئامانجت چییە لە ژیاندا؟
گرنگترینی ئەو پرسیارانەن كە لێمان دەكرێنو بەرەو ڕوومان دەبنەوە، لەبەرئەوەی كەسی خاوەن پەیام، مرۆڤێكی مەزنە. ئەو پەیامەی دەیگەیەنێت، ڕۆڵێكی گرنگ لە ناو تاكەكانی كۆمەڵدا دەگێڕێت، كەسێك كە خاوەنو هەڵگری پەیام نەبێت، بە مرۆڤێكی ئاوارە دادەنرێت، بە پێی ئەو مێژووەی پاش خۆی پێكی دەهێنێت!
بەم پێییە كەسەكان پۆلێن دەكرێن بۆ چوار بەش:
یەكەم: كەسێك تەنها خاوەنی پەیامە:
بە باشی ڕێگەی خۆی دەزانێت بەڵام پلانو ئامانجی نوسراو (ئامانجی ڕوون)ی نییە، كەسانی باشو سەركردەو پەروەردەكارن، بەڵام ڕوون نین لە هێنانەدی پەیامەكەیان، ئەم كارە زیاتر هەندێك بانگخوازو بە تەمەنەكان پەیڕەوی دەكەن، ئەگەر پلانێكی ڕوونیان هەبێت دەبنە كەسێكی بەهێز، (باوەڕداری بەهێز باشترو خۆشەویسترە لە باوەڕداری لاواز).
دووەم: كەسێك خاوەنی ئامانجو پەیامە:
ئەمانە ڕێگەی خۆیان باش دەزاننو پلانی ڕوونو ئاشكرایان هەیەو لەسەری دەڕۆن، كەسانێكی بەختەوەرن، بەهێزو سەركەوتوو مەزنن، وەك پەیامبەران، هەروەها ئەو سەركردانەی كە كۆمەڵگەیان گۆڕیوەو كاریگەری ئەرێنیان لەسەر كردووە.
سێیەم: كەسێك خاوەنی ئامانجە بەبێ پەیام:
كەسانێكن دەزانن چیان دەوێت، ئەوانەن كە كار دەكەن لە شوێنی گشتیو دەزگا بازرگانییەكان دا ئامانجیان دەستكەوتی ماددیە بە تەنها، ئەوانە سەركەوتوو دەبن بەڵام بەختەوەر نابن.
چوارەم: كەسێك ئامانجو پەیامی نییە:
كەسانێكن هیچ شتێك دەربارەی ژیانیان نازانن، تەنها كەسانی تر دەیانخوڵقێنن، یان ئاڕاستەی ژیانیان بۆ دیاری دەكەن بەو شێوەیەی كە دەیانەوێت، نەك بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت.
ئەوانەن كە وێڵبوون لە گەڕان بە دوای ژیانو بەختەوەریدا، خۆشیان نازانن چییان دەوێت، هەموو ساتێكیش لە ناڕەحەتیو ناخۆشیدان.
حەكیمێك دەڵێت: «ژیان هیچ نرخێكی نییە، ئەگەر تیایدا شتێك، یان پەیامێك نەبێت لە پێناویدا هەوڵ بدەین».
ئا: ســـــــــایه فارس
لهسهر هێڵ نییه





dast xosh
لهسهر هێڵ نییه