.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پێویسته له‌سه‌ر باوك و دایك منداڵه‌كانیان هانبده‌ن بۆ خوێندنه‌وه
Tuesday, 11 December 2007
پسپۆڕه‌كانی بواری ده‌رونزانی ئامۆژگاری باوك و دایك ده‌كه‌ن كه پێویسته له‌سه‌ریان هه‌ستن به‌هاندانی منداڵه‌كانیان بۆ خوێندنه‌وه و فێربوون، زاناكان لهتوێژینهوهكانیاندا له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره بابه‌تانه بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌گه‌ر كتێبێك یان گۆڤارێك یان هه‌ر بلاَوكراوهیهك له‌ماڵدا بوونی هه‌بوو ئه‌وا باشتر وایه زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ئه‌و منداڵه‌ت بڕه‌خسێنی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستێت به‌خوێندنه‌وه‌یان.
پسپۆڕه‌كان چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌هاندانی مندلاَن بۆ خوێندنه‌وه كه بریتین له:
1- باشترین كات بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێك بۆ منداڵه‌كه‌ت، پێش خه‌وتنیه‌تی و به‌ده‌نگێكی به‌رز بۆی بخوێنه‌ره‌وه و كتێبێك هه‌ڵبژێره كه گونجاو بێت بۆ هه‌ردووكتان.
2- لهبۆنهكاندا هیچ نه‌بێت كتێبێك وه‌ك دیاری پێشكه‌ش به‌منداڵه‌كه‌ت بكه كه شیاوی ته‌مه‌نی بێت.
3- له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێكدا گه‌ر گه‌یشتیته خاڵێكی سهرجڕاكێش، خۆت لهخوێندنهوهكه بدزه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌وڵی خوێندن بدات.
4- گه‌ر منداڵه‌كه‌ت گه‌یشته ته‌مه‌نێك و توانای خوێندنه‌وه‌ی هه‌بوو، وه له‌كاتی خوێندنهوهكهتدا هه‌ستت به‌وه كرد منداڵه‌كه‌ت ئارامه، به‌رده‌وامبه له‌خوێندنه‌وه و پێی مه‌ڵێ ئیتر گه‌وره بویت خۆت ده‌ست به‌خوێندنه‌وه بكه.
5- زۆر گرنگه متمانه به‌منداڵه‌كه‌ت ببه‌ستیت بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر كتیبێك كه خۆی هه‌ڵده‌ستێت به‌هه‌ڵبژاردنی.
6- هه‌ر چه‌نده ڕه‌چاوكردنی پاك و خاوێنی شتێكی گرنگه و پێویستیشه منداڵ فێری ئه‌و ڕه‌وشته ببێت، بهلاَم ڕێگر مه‌به له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به نوسین له‌سه‌ر ئه‌و كتێبانه چونكه پێده‌چێت وابیربكاته‌وه كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌یاریه‌كانی..
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh kaka dosty .......................
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas soz gyan bo payamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh hawree e azezm
katt shad

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوباس هاوريي خؤشةويستم هةر بزيت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه