.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















له دنیادا به‌شی من ئه‌وه‌بو که ئێستا هه‌یه سوپاس بۆ خوای گه‌وره که وای بۆ دانابوم چونکه خۆی چاکتر ده‌زانێت چی باشه بۆ من
من هه‌ر له زگماکیه‌وه گوێیه‌کانم هیچی نه‌ده‌بیست و زوبانیشم نه‌یده‌زانی وشه‌یه‌ک بڵێت چونکه که‌ڕوڵاڵ بوم ڕۆژانی ژیانم هه‌ر له منداڵیه‌وه به‌م چه‌شنه برده سه‌ر
که نه وشه‌ی دایه و بابه تێده‌گه‌یشتم نه ده‌شمزانی ناویان بهێنم جگه له‌وان ناوی که‌سانی ده‌وروبه‌ریشم ،پێداویستییه‌کان،جوانییه‌کان،ناشرینییه‌کان،ناوی ڕه‌نگه‌کان ته‌نانه‌ت ناوی به‌نده‌یه‌کی خوداشم پێ ده‌رنه‌بڕا له‌که‌سیش تێنه‌ده‌گه‌یشتم که چی ده‌ڵێن ته‌نها ده‌مدیت که هه‌ردو لێویان ده‌جوڵاند وددانه مروارییهکانیان ده‌رده‌که‌وتن
که هه‌ندێ جار پێده‌که‌نین و هه‌ندێ جار ده‌گریان و فرمێسکیان ده‌ڕشت به‌ڵام من له هیچ تێنه‌ده‌گه‌یشتم ته‌نها ئه‌گه‌ر به جوله‌ی ده‌سته‌کانیان شتێکیان ده‌ربڕیبا زۆر جار باش نه‌یانده‌زانی پێم بڵین یان تێم بگه‌یه‌نن ڕۆژان هات و شه‌وی به‌دوای خۆیدا هێنا تاته‌مه‌نم گه‌یشته قۆناغی خوێندن به‌لام له قوتابخانه‌ی ئاسایی منیان وه‌رنه‌ده‌گرت بۆیه هه‌رده‌م نیگه‌ران بوم هه‌رکاتێکیش شه‌و داده‌هات به‌ته‌نها سه‌یری په‌رتوکه‌کانی خوشکوبراکانمم ده‌کرد و حه‌زم ده‌کرد بزانم چی تیا نوسراوه و ئه‌م وێنه ڕه‌نگاو ڕه‌نگانه‌ی ناو په‌رتوکه‌کان باس له چی ده‌که‌ن زۆر به‌دیاریانه‌وه ده‌مامه‌وه سهرنجام هیچی لێتێنهدهگهیشتم و به دڵی پڕلهخهماوی بهجێمدههێشت و به‌ته‌نیا ده‌چومه ژوره‌که‌م و هێدی هێدی ده‌گریام چونکه زۆرم به‌زه‌یی به‌خۆمدا ده‌هاته‌وه هه‌تا خه‌و ده‌یبردمه‌وه به گریانه‌وه
ئه‌گه‌ر میوان یان دۆست و که‌سه‌کان شتێکیان بوتبا ته‌نانه‌ت خزمه‌کانیش که‌به‌سه‌ردان ده‌هاتن ده‌یانگوت کێ له ماڵه‌وه‌یه به ئیشاره‌ت ده‌مگوت من به‌ته‌نیا ده‌یانگوت ئه‌ی له کوێن نه‌مده‌زانی بڵێم چی نه‌شمده‌زانی چیان ده‌وێت هه‌ردولا بێوه‌ڵام ده‌ماینه‌وه
نه‌مامی ته‌مه‌نم وه‌کو دارچنار هێدی هێدی هه‌ڵده‌کشا وشوێنپێی ئه‌مڕۆم به‌جێده‌هێشت و هه‌نگاوم بۆ سبه‌ی ده‌هاویشت که ئه‌ویش ده‌بێته ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆش ده‌بێته دوێنێ .....تا کاتێک هه‌ستم کرد گه‌یشتومه‌ته ته‌مه‌نێک دڵم پڕله ڕسته و وشه‌یه شه‌وانه‌ش خه‌ونی زۆرم ده‌دی به‌ڵام نه‌مده‌زانی چۆن باسی بکه‌م ڕوداو گه‌لێک ده‌دی چه‌ند زستان وبههارم به‌ڕێکرد به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی به‌فروباران و ناوی یه‌ک گه‌ڵاوگوڵ و دره‌خت وباڵنده ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کان بهێنم
ئێوه نازانن له حاڵی من ژان وناسۆری دڵه‌ی خه‌مباری من چونکه ئێوه له هیچتان که‌م نیه ته‌نها سوپاسکردنی خودا نه‌بێت!!به‌ڵام ئێمه به شوکری خوداوه ده‌ژین ئه‌گه‌رنا ئه‌و دڵه بچکۆلانه‌یه به‌رگه‌ی ڕۆژێکی ژیانی نه‌ده‌گرت چونکه چی هه‌یه له‌وه ناخۆشتر لهناوکهسانێکدا بژیت نه‌لێت تێبگه‌ن و نهلێێان تێبگه‌یت له‌وکاته‌دا خۆت زۆر به نامۆ دێته پێش چاو له‌ناو ئه‌و هه‌زار به هه‌زاره‌ی دروستکراوی خودادا
ئه‌وکاته‌ش که گه‌یشتم به ته‌مه‌نی لاوی منیش وه‌ک که‌سانی ئاسایی دڵم پڕبو له‌خۆشه‌ویستی به‌تایبه‌ت ناسیاوێکی خۆمان که زۆرم خۆشده‌ویست به‌لام نه‌مده‌زانی چۆن حاڵی بکه‌م چی پێ‌بڵێم که زوزو ده‌هاته ماڵمان و سه‌ردانی ده‌کردین که‌سێکی زۆرچاک بو خێزانه‌که‌شیان زۆربهبهزهیی و خزم دۆست بون هه‌رجارێک که ده‌مدیت دڵم په‌رێشان ده‌بو چاوه‌کانم پڕله فرمێسک ده‌بون دوای ڕۆیشتنی زۆرجار یه‌ک دوو ڕۆژ له‌ناخه‌وه ههرخهمبار ده‌بوم له‌ناکاو ڕۆژێک هاته ماڵمان کۆمه‌ڵێک کاغه‌زی پێبو به‌پێکه‌نینه‌وه هاته ژوره‌وه و ده‌ستی بڵندکرد که مه‌به‌ستی سڵاوکردن بو به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ من یه‌ک له کاغه‌زه‌کانی دایه ده‌ست دایکم و چه‌ند قسه‌یه‌کیان کرد به‌ڵام من هیچ تێنه‌گه‌یشتم دوای ڕۆیشتنی به ئیشاره‌ت لهدایکمم پرسی ئه‌وه چییه؟! ئه‌ویش تێی گه‌یاندم که ئه‌مه کارتی بوکگواستنهوهیه بۆ خۆی منیش ڕه‌نگم گۆڕاو ڕامکرد بۆ ژوره‌که‌م که تاکه په‌نام بولێمتێبگات چونکه هه‌رله‌منداڵیه‌وه به‌یه‌که‌وه بوین له‌حاڵی په‌رێشان و فرمێسکی شه‌وانه‌م ده‌گه‌یشت بۆیه چومه لای ئه‌وو ده‌رگام له‌سه‌رخۆم داخست تابۆحاڵی خۆم تێر تێر گریام که نه‌متوانی حاڵی بکه‌م که خۆشمده‌ویست ئه‌ویش له من حاڵی نه‌ده‌بو له‌منی بێ زمان و بێگوێ که هه‌ستی پێ‌بکات دوای گواستنه‌وه‌ی چه‌ند جار ده‌هاتن به‌خۆی و خێزانه‌که‌ی زۆر لامان ده‌مانه‌وه به‌تایبه‌ت خێزانه‌که‌ی منی زۆر خۆشده‌ویست له‌گه‌ڵم داده‌نیشت و به ئیشاره‌ت له‌گه‌ل یه‌ک قسه‌مان ده‌کرد هه‌رچه‌ند له‌هه‌موو شتێ حاڵی نه‌ده‌بوین به‌ڵام هه‌رده‌م به‌رامبه‌رم زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌کرد و پێده‌که‌نی منیش له‌ناخی خۆم ده‌مگوت خۆشی له‌خۆت ئاگات له‌حاڵی دڵ و زوبانی من نییه سه‌ردانیان بۆ ماڵمان به‌رده‌وام بو تا ڕۆژێک خێزانه‌که‌ی هات و پێی گوتم و حاڵی کردم که قوتابخانه‌یه‌ک کراوه‌ته‌وه بۆ که‌ڕوڵاڵان و منی له‌گه‌ڵ خۆی برد ناوی نوسیم و وه‌رگیرام منیش زۆر دڵخۆشبوم به‌ڵام نه‌مده‌زانی چۆن سوپاسی بکه‌م لهوساتاوه چوم بۆ ئه‌و قوتابخانه‌یه و له‌وێ خوێندم پاش ماندوبونێکی زۆرم و ساڵانێک له‌گه‌ڵ قوتابیه هاوشێوه‌کانم و مامۆستا دڵفراوان و ئازیزه‌کانم فێری خوێندن و نوسین بوم ئێستا ده‌توانم هه‌موو شتێک بنوسم ده‌توانم بنوسم:دایه،بابه،چه‌ندم خۆشده‌وێن ئه‌وانیش ده‌توانن بۆم بنوسنه‌وه و وه‌ڵامم بده‌نه‌وه ئێستا ده‌توانم سوپاسگوزاری ئهگهربهزمانیش ده‌رنه‌بڕم به‌ڵام به نوسیم ههلیڕێژمه سه‌رسینه‌ی په‌ڕه بێگه‌رده‌کان و که‌مێک خه‌مم به با بده‌م و باری دڵم سوک بکه‌م ئێستا زو زو سوپاس و خۆسحاڵی خۆم بۆ حه‌و که‌سه ده‌نێرم که ده‌ستی گرتم به‌ره‌و ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه چونکه ده‌توانم کاره‌کانی خۆم جێبه‌جێ بکه‌م وته‌نانه‌ت له‌ناو مۆبایله‌که‌شم زۆر وته‌ی سودبه‌خش و نوکته‌ی خۆش خۆشی تێدایه که له بۆنهکانا یان لهبهسارکردنهوهیان به نامه‌ی مۆبایل بۆیان ده‌نێڕم دوباره ده‌ڵێم زۆر سوپاس خودایه ده‌رگای ئه‌و نیعمه‌ته‌ت لێکردمه‌وه له‌به‌رامبه‌ر نیعمه‌تێکی تر ئه‌گه‌ر گوێ و زمانم کاری خۆیان ناکه‌ن به‌ڵام چاوه‌کانم ساغن ده‌بینم ده‌سته‌کانم پێیه‌کانم ئه‌ندامه‌کانی ترم ساغ و ته‌ندروستن ئه‌ی چۆن ده‌بێت ئێوه‌ش سوپاسگوزاری خودا نه‌که‌ن؟!
که هه‌موو ئه‌ندامه‌کانتان سه‌لامه‌ته یان هێشتا قه‌دری ئه‌و نیعمه‌ته و حاڵی په‌رێشانی وه‌ک ئێمه‌تان نه‌زانیوه؟؟!!
ئاماده‌کردنی یوجین
سه‌رچاوه/کتێبێکی خۆم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش یوجین گیان زۆر چیرۆکێکی جوانه
به‌راستی پێویسته ئێمه دایمه‌ن سوپاسی خوا بکه‌ین که له‌شێکی ساغی
پێبه‌خشیوین ده‌توانین ببینین و ببیستین و بجوڵێین به‌ڵام هێشتا
زۆر جار ناشوکری دهرهبرین
به‌ڵام هیواش هه‌یه ئه‌ندامێکی گرنگی له ئه‌ندامه‌کانی له‌شی نیه‌و له هه‌مان کاتیش‌دا سوپاسی خودا ده‌کات

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس ڕۆشنا گیان
قسه‌کانت زۆر ڕاسته
زۆربه‌مان له‌شێکی ساغیشمان هه‌یه و که‌چی هه‌ر ناشکوریش ئه‌بین به‌رامبه‌ر نیعمه‌ته‌کانی خوای گه‌وره
بۆیه پێویسته له‌هه‌موو کاتێکدا سوپاسی خودا بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که پێی به‌خشیوین
ده‌ستی تۆش خۆشبێت دڵی من
مه‌منون بۆ په‌یامت بژیت گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خؤش يوجين خان
جيرؤكيكى زؤر جوان و كاريكةره
من هةركاتيك بيتاقةت ئةبم بير لةو كةسانه ئةكةمةوه كه بيبةشن له
يةكيك له نيعمةتةكانى خواى كةوره و ئةليم من كه خواى كةوره هةموو شتيكى بئ بةخشيوم
بؤجى هيشتا نارةزايى دةرببرم ؟
هيوادارم هةميشه لةش ساغ و ئاسووده و بةختةوةر بيت يوجين كيان
سةركةوتوو بيت انشاء الله

له‌سه‌ر هێڵ نییه




دةستةكانت خؤش يوجين خان
جيرؤكيكى زؤر جوان و كاريكةره
هيواى سه ركه وتن بؤ كاره كانت ئه خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ئهوپةری هه‌ست كردن به‌به‌خته‌وه‌ری ئه‌وكاته‌یه كه بیر له‌كه‌سانی ئه‌كه‌ینه‌وه‌و تیی ئهفكرین كه له ئێمه توانادارترن و خوا شتی زیاتر له‌ئێمه پێبه‌خشیون كه‌چی ئێمه له‌وان شوكرانه بژێوترین و زیاتر خوامان له‌یاده.وه گه‌ر بیرێكیش لهكهسانه بكه‌ینه‌وه كه كه‌م و كوڕی زگماكیان هه‌یه‌و ئێمه له‌وان ساغترین ئه‌وا زویاتر هانده‌درێن بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌و پیری یادی خوا بكه‌وینه ڕی و شوكرانه بژێویی ویردی زبانمان ئه‌بێ
خوا پاداشتت بداته‌وه بۆ ئه‌م چیرۆكه كاریگه‌ره منیش خویندوومه‌ته‌وه به‌راستی زۆر زۆر كاریگه‌ر بوو ههژاندمنی

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
وته‌کانتان هه‌موی ڕاسته و له جێی خۆیه‌تی
هیوادارم هیچ که‌س له ئێمه ناشکور نه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و به‌شه‌ی که خودا پێی یاوه
هه‌ربژین و هیوای ته‌ندروستیه‌کی باش بۆ هه‌موتان ده‌خوازم
شاد و به‌خته‌وه‌ربن هه‌میشه
له‌سه‌ر هێڵ نییه