.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







رووداو– كه‌ركووك
ئه‌فسه‌رێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنى تاوان رایگه‌یاند، كارهباچییهكى ماڵان كاره‌با دهیگرێتو گیان له‌ده‌ستده‌دات.
خالید به‌هرام ئه‌فسه‌ر له بهڕێوهبهرایتى نه‌هێشتنى تاوان به ماڵپه‌ڕى (رووداو)ى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ كاژێر 9ى سه‌رله‌به‌یانى هاوڵاتییه‌ك به‌ناوى (عه‌بدولخالق محه‌ممه‌د) كه خه‌ڵكى گه‌ڕه‌كى ئیسكانى شارى كه‌ركووكه، له كاتى كاركردنیدا له‌سه‌ر یه‌كێك له عهموودهكانى كاره‌باى گه‌ره‌كى ئیمام قاسم، كاره‌با دهیگرێتو ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دا".
خالید به‌هرام گوتى "ئه‌و رووداوه به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى گه‌ڕه‌كه‌كه‌وه بووه، له‌كاتێكدا هاووڵاتییه‌ك بۆ كێشه‌ى كاره‌باى ماڵه‌كه‌ی سه‌ردانى فه‌رمانگه‌كه ده‌كات ئه‌وانیش كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر نهكردوونو نه‌چوون به‌ده‌میانه‌وه، دواتر هاووڵاتییه‌كه ناچار ده‌بێت كارهباچییهكى ماڵان بێنێت بۆ چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باكه‌یان، كارهباچییهكهش له‌كاتى چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باى ماڵى هاووڵاتییه‌كه كاره‌با گرتوویهتىو گیانى له‌ده‌ستداوه".
به‌پێى زانیاریه‌كانى په‌یامنێرمان له شوێنى رووداوه‌كه ئه‌و كارهباچییه كاژێرو نیوێك له‌سه‌ر عهموودهكه ماوه‌ته‌وه تا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاتوون هێناویانه‌ته خواره‌وه.
خالید به‌هرام گوتى "دواى مردنى پیاوه‌كه به عهموودهكهوه په‌یوه‌ندیمان به فه‌رمانگه‌ى كاره‌باكه‌وه كرد، ئینجا هاتنه شوێنى رووداوه‌كه‌و ته‌رمى كارهباچییهكهیان هێنایه خواره‌وه، دواتر ته‌رمه‌كه‌مان ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كرد‌و لیكۆلینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه".
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Karokh (2011-08-11 13:56:54)
له‌سه‌ر هێڵ نییه





انا لله و انا اليه را‌جعون
هه تا بلي دل ته زينه ياخوا قه ت دووباره نه بيته وه
به وئوميده ى كار به ده ستان به ند له م كاره ساته وه ربكرن
توش ده ستت خوش و به هيواي هه والي خوش....
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
