.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














Hypertension
به‌رزه په‌ستانی خوێن ( زه‌خت)
پێناسه ی به‌رزه په‌ستانی خوێن:
به‌رزه په‌ستانی خوێن : بریتیه له به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستان له خوێنبه‌ره‌كاندا ( خوێنبه‌ره‌كان : ئه‌و بۆریچكانهن كه خوێن له دڵه‌وه ده‌گوێزنه‌وه بۆ خانه و شانه‌كانی له‌ش).
به‌رزه په‌ستانی خوێن شتێكی زۆر بڵاوه‌و نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌نه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا . له‌وانه‌یه كه‌سێك به‌رزه په‌ستانی خوێن ی هه‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌بێئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كی هه‌بێت . بهلاَم ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێن یان هه‌یه و چاره‌سه‌ر وه‌رناگرن یان به شێوه‌یه‌كی نا ڕێك و پێك چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن ئه‌وا دوای چه‌ندین ساڵ ئه‌گه‌ری تووشببون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ هه‌یه .
به‌رزه په‌ستانی خوێن دوای چه‌ندین ساڵ دروست ده‌بێت له زۆربه‌ی خه‌ڵكیدا دروست ده‌بێت , به‌ڵام خۆشبه‌ختانه بهشاسانی ده‌ست نیشان ده‌كرێت , هه‌ر كه زانیت به‌رزه په‌ستانی خوێنت هه‌یه پێویسته پابه‌ند بیت به ڕێنماییه‌كانی پزیشكه‌كه‌ت .
به‌رزه په‌ستانی خوێن 3/1 ی خه‌ڵكی تووش ده‌كات به نمونه له ولایته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 73 ملێون كه‌س به‌رزه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه.
په‌ستانی خوێن : به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بریتیه له و جیاوازی په‌ستانه‌ی نێوان ئه‌و خوێنه‌ی دڵ پاڵی پێوه ده‌نێت( سیستۆلیك) و ئه‌و هێزه‌ی له‌دیواری خوێنبه‌ره‌كاندا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و په‌ستانی خوێنه ده‌بێته‌وه( دایستۆلیك)
. په‌ستانی خوێن: به ئامێرێك ده پێورێت پێی ده‌وترێت ( سفیگمۆ مانۆمیتر) وه به یه‌كه‌ی ( ملم جیوه ) ده‌پێورێت.
به‌شیوه‌یه‌كی ئاسایی به‌م شێوه‌یه:
سیستۆلیك= 120
دایستۆلیك=80
واته : 80/120
به‌رزه په‌ستانی خوێن : ئه‌گه‌ر سیستۆلیك له 140 زیاتر بێت و
دایستۆلیك له 90 زیاتر بێت .
نیشانه‌كانی به‌رزه په‌ستانی خوێن :
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێن یان هه‌یه هیچ نیشانه‌یه‌كیان نیه. له‌كاتێكدا كه په‌ستانی خوێنیان زۆر به‌رزه .
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كه‌س كه په‌ستانی خوێنیان زۆر بهرزهتووشی ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بن :
1- سه‌ریه‌شه .
2- خوێن به‌ربوونی لووت .
3-هه‌ست به گێژبوون و بێهێزی .
4- ته‌ڵخ بوونی بینین .
5- ته‌نگه نه‌فه‌سی .
6-دڵ تێكهلاَتن .
هۆكاره‌كانی به‌رزه په‌ستانی خوێن:
دوو جۆر به‌رزه په‌ستانی خوێن هه‌یه:
primary Hypertension _1- به‌رزه په‌ستانی خوێنی سه‌ره‌تایی
ئه‌م جۆره‌یان 95% حاڵه‌ته‌كانی به‌رزه په‌ستانی خوێنه
ئه‌م جۆره‌یان له به‌رزه په‌ستانی خوێن تائێستا هۆكارێكی دیاریكراوی نییه كه دروستی بكات , به‌ڵكوو وورده وورده به تێپه‌ربوونی ساڵ درووست ده‌بێت .
Secondart Hypertension_2- به‌رزه په‌ستانی خوێنی دووه‌می :
ئه‌م جۆره‌یان 95% حاڵه‌ته‌كانی به‌رزه په‌ستانی خوێنه
ئه‌م جۆره له به‌رزه په‌ستانی خوێن یههۆی هه‌ندێك نه‌خۆشی دیكه‌وه درووست ده‌بێت , وه ئه‌م جۆره له به‌رزه یهستانی خوێن له‌پڕ درووست ده‌بێت .
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ندێكن له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه ده‌بنه هۆی درووست بوونی ئه‌م جۆره له به‌رزه په‌ستانی خوێن :
1-گرفتی گورچیله‌كان .
2-گرێی سه‌ر ڕژێنه‌كانی سه‌ر گورچیله .
3-ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی سكماكی بۆریه‌كانی خوێنیان هه‌یه.
4-هه‌ندێك ده‌رمانی وه‌ك:
حه‌پی مه‌نع,كۆكاین , ئه‌مفیتامین .
هۆكاره مه‌ترسیداره‌كان بۆ تووش بوون به به‌رزه په‌ستانی خوێن :
1- ته‌مه‌ن :
به‌رزه په‌ستانی خوێن له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌ندا زیاد ده‌كات .
له ئافره‌تدا زیار دوای نه‌مانی سووڕی مانگانه ( واته دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ت ده‌گاته ئه‌وته‌نه‌ی كه سووڕی مانگانه‌ی نامێنێت)
به‌ڵام له پیاودا له‌ته‌مه‌نی دوای 40 ساڵیه‌وه ڕووده‌دات.
2- ڕه‌چه‌ڵك :
به‌رزه په‌ستانی خوێن زیاتر له ڕه‌ش پێسته‌كاندا هه‌یه به به‌راورد به سپی پێست .
وه ده‌ره‌نجامه مه‌ترسیداره‌كانی به‌رزه په‌ستانی خوێنیش وه‌ك( جه‌لته‌ی دڵ, جه‌ڵته‌ی مێشك ) زیاتر له ڕه‌ش پێسته‌كاندا ڕوو ده‌دات.
3- بوونی به‌رزه په‌ستانی خوێن له خێزانه‌كه‌یاندا:
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێن له باوك و باپیران‌و دایك و داپیرایان هه‌یه زیاتر تووش ده‌بن وه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رزه په‌ستانی خوێن له خێزانه‌كانیان نییه .
4- فه‌ڵه‌وی و كێش زۆری :
ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر قه‌ڵه‌ون زیاتر تووشی به‌رزه په‌ستانی خوێن ده‌بن , چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌ڵه‌ون پێویستیان به خوێنی زیاتره بچێت بۆ شانه‌و خانه‌كانی له‌شیان بۆ پێدانی ووزه بۆ ئه‌و خانانه .له‌به‌ر ئه‌وه هه‌تا بڕی خوێنیش زیاتر به بۆری خوێندا بڕوات سهستانیش زیاتر دوبێت له‌سه‌ر ئه‌و بۆریه خوێنه .
5- ئه‌وه كه‌سانه‌ی كه ناچالاكن و وه‌رزش ناكه ن وناجوڵێن .
ئه‌وه كه‌سانه‌ی كه ناچالاكن و وه‌رزش ناكه ن وناجوڵێن زیاتر ئه‌گه‌ری تووش بوونیان هه‌یه به به‌رزه په‌ستانی خوێن .
6- جگه‌ره كێشان :
ئه‌وكه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن زیاتر ئه‌كه‌ری تووشبوونیان هه‌یه به به‌رزه په‌ستانی خوێن چونكه ماده‌ی كیمیاوی و نیكۆتینی ناو جگه‌ره له بۆری خوێنه‌كاندا ده‌نیشن و دیواری خوێنبه‌ره‌كان ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه , ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی په‌ستانی خوێن .
ته‌نانه‌ت جگه‌ره كێشی ده‌ستی دووه‌میش ئه‌گه‌ری تووشبوونی هه‌یه به به‌رزه په‌ستانی خوێن.
7- خواردنی سوێر:
ئه‌وكه‌سانه‌ی خواردنیان سوێره و سۆدیومی زۆر تیایه ئه‌گه‌ری توش بوونیان به به‌رزه په‌ستانی خوێن زیاتر
ده‌بێت .
8- ئه‌و كهسانهیله خواردنیان بڕی پێویست پۆتاسیوم وه‌رناگرن :
چونكه پۆتاسیۆم بالانسی سۆدیوم ڕاده‌گرێت له‌له‌شدا ئه‌گه‌ر بێت‌و بڕی پێویست پۆتاسیوم وه‌رنه‌گریت له خواردنه‌كانت ئه‌وا سۆدیۆم له خانه‌كانت به‌رز ده‌بێته‌وه و له ئه‌نجامدا په‌ستانی خوێنت زیاد جه‌كات .
9- ئه‌و كهسانهیله خواردنیان بڕی پێویست ڤیتامین دی وه‌رناگرن :
چونكه ڤیتامین دی كارده‌كاته سه‌ر ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ی كه گورچیله درووستی ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ستانی خوێن هه‌یه , ئه‌گه‌ر بێت‌و بڕی پێویست ڤیتامین دی وه‌رنه‌گریت له خواردنه‌كانت ئه‌وا و له ئه‌نجامدا په‌ستانی خوێنت زیاد جه‌كات .
10- خوارنه‌وه‌ی ئه‌لكهول :
به تێپه‌ڕبوونی كات خوارنه‌وه‌ی ئه‌لكهول كارده‌كاته سه‌ر دڵ و تێكی ده‌شكێنێت .
وه هه‌ندێك جار كه له یه‌ك دانیشتن‌دا ئه‌و كه‌سه بڕێكی زۆر له مه‌شروب بخوات په‌ستانی خوێنی به‌رزده‌بێته‌وه , چونكه خوارنه‌وه‌ی ئه‌لكهول وا له‌له‌ش ده‌كات جۆرێك هۆرمۆن بڕێژێت كه په‌ستانی خوێن به‌رزبكاته‌وه.
11-بوونی سترێس و قه‌له‌قی:
بوونی سترێس و قه‌له‌قی ده‌بێته هۆی زیادبوونی په‌ستانی خوێن .
12- هه‌ندێك حاڵه‌تی درێژ خایه‌نی تر وه‌ك:
زیادبوونی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌له‌شدا , نه‌خۆشی شه‌كره ,نه‌خۆشی گورچیله.
تێبینی:
هه‌ندێك جار له‌كاتی سك پریش به‌رزه په‌ستانی خوێن درووست ده‌كات .
به‌رزه په‌ستانی خوێن زیاتر له گه‌وره‌دا تووش ده‌بێت , به‌ڵام له‌وانه‌شه له منداڵدا ڕووبجات به‌هۆی نه‌خۆشی گورچیله یان دڵه‌وه.
ده‌ستنیشان كردن و دیاریكردنی به‌رزه په‌ستانی خوێن:
په‌ستانی خوێن : به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بریتیه له و جیاوازی په‌ستانه‌ی نێوان ئه‌و خوێنه‌ی دڵ پاڵی پێوه ده‌نێت( سیستۆلیك) و ئه‌و هێزه‌ی له‌دیواری خوێنبه‌ره‌كاندا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و په‌ستانی خوێنه ده‌بێته‌وه( دایستۆلیك)
. په‌ستانی خوێن: به ئامێرێك ده پێورێت پێی ده‌وترێت ( سفیگمۆ مانۆمیتر) وه به یه‌كه‌ی ( ملم جیوه ) ده‌پێورێت.
به‌شیوه‌یه‌كی ئاسایی به‌م شێوه‌یه:
سیستۆلیك= 120
دایستۆلیك=80
واته : 80/120
به‌رزه په‌ستانی خوێن : ئه‌گه‌ر سیستۆلیك له 140 زیاتر بێت و
دایستۆلیك له 90 زیاتر بێت .
تێبینی : له‌كاتی پیوانی په‌ستانی خوێندا پزیشكه‌كه‌ت ده‌توانێت پشكنینی كۆلیسترۆڵ و هێڵكاری دڵیشت بۆ بكات .
چاره‌سه‌ركرنی به‌رزه په‌ستانی خوێن :
گۆرانكاری له ستایلی ژیان به‌رگری ده‌كات له به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانیی خوێن و ڕێكی ده‌خات, به ڕهچاوكرنی ئه‌م خاڵانه :
1-خواردنێكی ته‌ندرووست :
به خواردنی میوه , سه‌وزه, كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی سوێر , كه‌مكردنه‌وه‌ی خوارنی چه‌وری
2-كه‌مكرنه‌وه‌ی كێشی له‌ش :
به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆ نمونه 3 كیلۆ په‌ستانی خوێن دا ده‌به‌زێت
3- وه‌رزش و جووڵان :
ڕۆژانه نیو كاتژمێر وه‌رزش و چالاكی په‌ستانی خوێن كه‌م ده‌كات ز
4-دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌لكهول : چونكه په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه , چونكه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زهختیشت نه‌بیت ئه‌لكهول به‌رزی ده‌كاته‌وه .
5- وازهێنان له جگه‌ره كێشان : چونكه ماده كیمیاویه‌كانی ناو جگه‌ره دیواری خوێنبه‌ره‌كان تێكده‌شكێنێت و ته‌سكی ده‌كاته‌وه و په‌ستانی خوێن زیاد ده‌كات .
6- هه‌وڵ بده سترێس و قه‌له‌قی كه‌م بكه‌یته‌وه له مێشكت. چونكه سترێس په‌ستانی خوێن زیاد ده‌كات
7-باشتر وایه له ماڵه‌وه جیهازی پێوانی په‌ستانی خوێنت هه‌بێت و زوو زوو چاودێری په‌ستانی خوێنه‌كه‌ت بكه‌یت .
8- ئیسراحه‌ت كردن .
9-وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كان كه پزیشك بۆی داناویت به ڕێك و پێكی و له كاتی خۆیدا .
10-سه‌ردان كرندی پزیشك به شیوه‌یه‌كی ڕێك و پێك .
ده‌ره‌نجامه ترسناكه‌كانی به‌رزه په‌ستانی خوێن :
1-جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ :
به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و كۆنترۆڵ نه‌كردنی به تێپه‌ڕبوونی كات ده‌بێته هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ, چونكه ده‌بێته هۆی گرتنی بۆری خوێنبه‌ره‌كان .
2- شكست بوونی دڵ: به‌هۆی ئه‌وه‌ی دڵ له‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه زیاتر هێز به‌كاردێنێت بۆ پاڵ پێوه‌نانی خوێن ئه‌و كاته به تێپه‌ڕبوونی كات ماسولكه‌كانی دڵ ده‌ئاوسێن و ئه‌ستوور ده‌بن و شكستی دڵ دروست ده‌بێت .
3-ته‌سك بوونه‌وه‌ی بۆریه خوێنه‌كان له گورچیاهدا : ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه گورچیلی نه‌توانێت كاره‌كانی خۆی به ته‌واوی ئهنجتم بدات.
.4- ته‌سك بوونه‌وه‌ی بۆریه خوێنه‌كان له چاودا : ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه بینین لاواز بكات وه شه‌به‌كه‌ی چاو تێك بدات .
5-ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن بیركردنه‌وه‌یان لاوازده‌بێت و تێگه‌شتن لاوازده‌بێت له‌و كه‌سانه‌دا.
6- ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه زیاتر تووشی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بن وه‌ك له كه‌سانی ئاسایی, چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه ڕێژه‌ی ئه‌نسولین كه م ده‌بێته‌وه لهلهشیادندا.
ئاماده‌كردنی ✿...★.... ❤ ئەستێرە ✿...★.... ❤ بەهاوکارى براکەم دکتۆر سۆران ✿...★.... ❤

له‌سه‌ر هێڵ نییه