.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ناسا له‌دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێیدا به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی بوونی ئاوی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ئاشكراكرد، كه له‌هه‌ندێك له‌مانگه گه‌رمه‌كانی ساڵدا له‌و هه‌ساره‌یه ئاو هه‌ڵده‌قوڵێت.
ئاژانسی ناسا پێشتریش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی خستبووه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌بوونی ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ، كه له‌شێوه‌ی ئاوی به‌ستوودابوو.
له‌ئێستاشدا چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و هه‌ساره‌یه گیراوه به‌هۆی كه‌شتی ڕیكونیسانس ئوربیتور، كه به‌ده‌وری ئه‌و هه‌ساره‌یه‌دا ده‌سوڕێته‌وه، تیایدا چه‌ند شێوه‌یه‌كی خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌په‌نجه‌كانی ده‌ستی مرۆڤ ده‌چێت‌و چاڵاییه‌و له‌كۆتایی به‌هار‌و هاویندا ده‌رده‌كه‌ون، له‌وه‌رزی زستانیشدا ئه‌و شێوانه دیارنامێنن.
(فلیپ كریستنسن) پسپۆڕی بواری جیۆفیزیك له‌زانكۆی ئه‌ریزۆنا، كه ئه‌ندامی ئاژانسی ناسایه به‌ڕادیۆ سه‌وای ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و به‌ڵگه نوێیه‌ی كه ناسا خستوویه‌تیه‌ڕوو، باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌لماندنی بوونی ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه