.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











کوردستان و کار کردنی منداڵان
منداڵ ئەو جیهانە پاک و بێگەردەی کە پڕە لە جوانی و پڕە لە ڕاستگۆیی، جیهانێک کە هەموو مرۆڤێک ئەسەف ئەکێشێت بۆ گەڕانەوەی چرکە ساتێکی منداڵی و تێکەڵ بوونی ڕۆح لەگەڵ ئەم جیهانە پڕ لە هەستە دا ... ئاوێتە بوون لەگەڵ بیری منداڵی و یاریکردن و ئەو چرکە ساتانەی کە مرۆڤ بێ ئاگایە لە ڕاستییەکانی ژیان !
هاوڕێیان لە تەوەری ئەم جارە دا تیشک ئەخەینە سەر دیاردەیەکیتر لە دیاردەکانی کۆمەڵگاکەمان، کە زۆر بە داخەوە ئەم دیاردەیە بەرچاو دەکەوێت لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ئازیزمان، ئەویش کار کردنی منداڵان بە تایبەت لەسەر شەقامەکان و کارە سەختەکان ...
بە دوو پرسیار گفۆگووکەمان دەست پێ دەکەین و هیوادارم بتوانین بە هەموو لایەک هەڵوەستە لەسەر ئەم دیاردەیە بکەین و سوودێک بەم بەشە و خوێنەران و ئەندامان بگەیەنین
* ئایا کار کردنی مناڵان بۆچی ئەگەڕێتەوە ؟ کەمتەرخەمی خێزانەکانە یاخۆد هەژاری و سەختیەکانی ژیان منداڵان دەخاتە ئەم چارەنووسەوە ؟!
* ئایا پێت وایە نەبوونی مافی منداڵ لەم ووڵاتە دا ڕۆلی هەیە لەم دیاردەیە دا ؟ ڕات چیە بەرامبەر مافی منداڵ لە ووڵاتی ئێمە دا ؟
تەوەر ئازادە لە هەر بیروبۆچوونێک کە هەتانبێت بە مەرجێ لە سنووری ڕێز لا نەدات ... هەر بژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه









دوباره سلاو ده‌ستت خۆشبێت بۆ ته‌وه‌ری ئه‌م جاره‌ت به هیوای ئه‌وه‌ی بتوانم چه‌ند خالیک له‌م ته‌وه‌ره‌دا وه‌ک ته‌وه‌ره‌کانی پێسو بخه‌مه ڕو
بێگومان ژیانی مناڵی ژیانێکه که هه‌رگیز بیرناچێته‌وه جا چ به خۆشیه‌کی زۆر بهڕیتکردبێت چ به ناخۆشیه‌کی زۆر
نی مناڵی هێنده هه‌ستیاره که بچوکترین شته‌کانی وردترین ساته‌کانی له یادا ئه‌مێنێته‌وه ته‌نها زه‌مه‌نێکه که ئه‌توانی هه‌مو کارێک
که دڵت بیه‌وێت بیکه‌یت گه‌ر مه‌جالت به‌ن ژیانی مناڵی خۆشترین ژیانا گه‌ر بێلن مناڵی خۆت بکه‌یت
به‌لام زۆر جار زۆۆۆر مناڵ هه‌یه که ناهێڵن مناڵی خۆی بکات له‌به‌ر زۆر هۆکاری جیایا
به‌لام گه‌وره‌ترین تاوان ئه‌وه‌یه نه‌هێڵیت منالیک مناڵی خۆی بکات
بۆیه پێویسته نه خێزان نه کۆمه‌ڵگه نه ده‌سه‌ڵات مناڵ گیرۆده‌ی کار‌و یاسا‌و سنور نه‌کات تا مناڵیه‌که‌ی بکات
وه دایک و باوک ته‌نها په‌روه‌رده‌یه‌کی دروستی بکه‌ن نه‌ک دیلی که‌ن
* ئایا کار کردنی مناڵان بۆچی ئەگەڕێتەوە ؟ کەمتەرخەمی خێزانەکانە یاخۆد هەژاری و سەختیەکانی ژیان منداڵان دەخاتە ئەم چارەنووسەوە ؟!
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یام که هه‌نێک خێزان ته‌جروبه‌ی کارکردن پسانی مناله‌کانیان ئه‌یه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم که کاریان پێبکه‌ن
وه کارکردنی مناڵ‌یش له زۆرینه‌ی ولاتاندا هه‌یه ئه‌مه‌ش زۆر جار له ناچاریه‌وه‌یه که هه‌ڵبه‌ته هه‌ژاری له پشتیه‌وه‌یه‌تی
گه‌ر بێت و خانه‌واده‌یه‌ک دارایی ته‌واویان هه‌بێت بۆ ژیان و بۆ پێویستی مناله‌که‌یان دارایی ته‌واویان هه‌بێت من بروام نیه مناڵ بێت و کارکات
بۆیه ئه‌بینین له ولاته ئه‌وروپیه‌کانا مناڵ کار ناکات چونکه ده‌سه‌ڵات به‌شی پێویستیه‌کانی ئه‌و مناله پاره ئه‌یاته خێزانه‌که‌ی
تاک و منال مه‌جبور نه‌بێت بۆ پێویستیه‌کانی خۆی پاره پهیاکات و کار کات له کاتێکا که له‌وانه‌یه دارایی ئه‌و ولاته هێنده زۆریش نه‌بێت
به‌لام ئه‌بینین له زۆر ولاتانی ترا وه‌ک ئه‌م عراقهی خۆمان کوردوستان به تایبه‌ت ئه‌بینی هێنده‌ی هه‌مو ولاته‌کان دهولهمهندهو ئه‌بو به هیچ جۆرێک
دیارده‌یه‌کی وایتیا نه‌بینرایه به‌لام شه‌قامه‌کانمان پره له منالی ئیشکه‌ر چونکه پاره‌ی نیه بۆ پێویستیه‌کانی خاوه‌نی خێزانێکی هه‌ژاره
زۆر جار له‌وانه‌یه خێزان مناڵ ناجار نه‌کات بۆ ئیش به‌لام کاتێک مناله‌که هه‌میسه له ناو خێزانیا گوێی له کێسه‌ی بێ پاره‌یی و نه‌بونی پیویستی ئه‌بێت
خۆی هه‌وڵی کارکردن ئه‌یات تا لانیکه‌م بتوانێت پێویستیه‌کانی خۆی دابین کات وه ده‌ست له مناڵی خۆی هه‌ڵگرێت
وه زۆر جاریش خیزان خۆی مناڵ ناچار ئه‌کات بۆ ئیش‌کردن که ئه‌مه‌ش تاوانیان نیه مه‌جبورن بۆ پیویستی ژیان هه‌و خیزانه‌که هه‌ول بات
یاخود له‌وانه‌یه خیزانێک هه‌بێت خاوه‌نی که‌سێکی وانه‌بێت کاری بۆ بکات وه‌ک ئه‌وه‌ی بی باوک بن یاخود باوکیان توانای کارکردنی نه‌بێت
که لیرهسا حوکمه‌ته‌که‌مان نه‌هاتوه بڕه پاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و خیزانه بێ سه‌رپه‌رشتانه ببڕیته‌وه که‌بتوانن ژیانی پێبکه‌ن و ده‌ست نه‌یه‌نه هه‌مو کارێک
بۆیه به بروای من کارکردنی منال ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناچاری بۆ هه‌ژاری خیزان بۆ که‌مته‌رخه‌می حوکمه‌ت
* ئایا پێت وایە نەبوونی مافی منداڵ لەم ووڵاتە دا ڕۆلی هەیە لەم دیاردەیە دا ؟ ڕات چیە بەرامبەر مافی منداڵ لە ووڵاتی ئێمە دا ؟
بێگومان ڕۆڵی هه‌یه ئه‌گه‌ر مافی منال هه‌بوایه‌و له کێسه‌و محاناتی مناڵ بکۆلدرایتهوه ئه‌م شته بونی نه ئه‌بو ئه‌گه‌ر کاتێک به‌رپرسه بێ ئیشه‌کانمان
مناڵێکی بجوکیان بینی له جاده کاری کرد‌و لییان پرسی بۆ وه بۆیان چارهکدن ئه‌مه بونی نه‌ئه‌بو گه‌ر بره پاره‌یه‌کیان بۆ هه‌مو منالێک دائه‌نا به‌تایبه‌ت منالی هه‌ژار
مناڵ مه‌جبور نه‌بو بچیت کارکات گه‌ر هه‌وم مافه‌کانی منال پاریزرا مناڵی کوردوستان وه‌ک مناڵی ولاتانی تر ئه‌ژیا
به‌ڕاتی نه‌ک مافی منال مافی هیچ شتێک نیه له کوردوستانا ئه‌وه‌ی ناوی ماف بێت بونی نیه له کوردوستانا بۆیه هه‌میسه ڕێکخراوی
هیومان ڕایتس وۆچ خراپترین ته‌قریر له‌سه‌ر نه‌بونی مافی مرۆڤ له کهردوستانا ئه‌یات
به هیوای سه‌رکه‌وتون خۆشحاڵبوم به ته‌وه‌ره‌که‌ت هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت هاورێێم ساد کڵاون گیان بۆ خستنە رووی تەوەرە پر لەسودەکانت...
هیوام بەردەوامیتە لە کارە جوانەکانتدا....
دەستپێکی هەزار هەنگاو لە ژمارە یەکەوە دەست پێ دەکات کە سەرەتایترین ژمارەیە.
مرۆڤێکی تەمەن 100 ساڵیش دەستپێکی تەمەنی منداڵیە واتە تەمەنی منداڵی وەکو کۆنترۆڵێک وایە کە ئەبێت هەموان پێا تێپەر دەبن وە هەر لەم تەمەنی منداڵیەوە ئەتوانیرێت مرۆڤەکان داهاتووی خۆیان دیاری بکەن لە هەر روویەکەوە بێت..جا بۆیە تەمەنێکی ئاڵتونیە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
بۆیە بە منداڵ دەوترێت وەرەقە سپیەکە واتە وەرەقەیەکی بەتاڵی سپیە بە دەستی خۆمان ئەتوانیت ئەو وەرەقەیە پر بکەینەوە لەو وەرەقەیەدا ئەتوانین باش و خراپی تێدا بەرهەم بهێنین ئەگەر باشمان بەکار هێنا ئەوە باش بەرهەم دەهێنین ئەگەر خراپ ئەوە خراپمان بەر هەم هێناوە،،،،،
زۆر درێژەی پێ نادەم بۆ جیهانی منداڵ وتە زۆر بۆیان بوترێت بۆیە دێمە سەر پرسیاری تەوەرەکەت....
* ئایا کار کردنی مناڵان بۆچی ئەگەڕێتەوە ؟ کەمتەرخەمی خێزانەکانە یاخۆد هەژاری و سەختیەکانی ژیان منداڵان دەخاتە ئەم چارەنووسەوە ؟!
کار کردنی منداڵ بە دەرەجەی یەکەم بۆ خراپی سیستەمێک دەگەرێنمەوە کە لە ژێریا دەژیت.چونکە ژیان لە ژێر سیستەمێکی خراپ‌دا هەموو چینەکانی تەمەن تیا زەرەر مەند دەبن لە سەرووی هەموشیانبەوە منداڵ دەبێت قوربانی پلەی یەکەم.خێزانیش بێ هۆ نیە لەم کار کردنە دیارە زۆر جار خێزانەکانیش بوونەتە هۆکار بۆ ئیش پێ کردنی منداڵەکانیان بەڵام زۆر جار هەژار بەرۆلی ئەم خێزانانە دەگرێت کەوا منداڵەکانیان بە ناچاری رەوانەی بەر کار کردن بکەن نەهێڵێت چێژ لە منداڵی بونی خۆی وەربگرێت لە ژیاندا.بۆیە سیستەمی حوکمرانی وڵات و هەژاری وا دەکەن منداڵ کارێک بکات کە بۆ ئەو نەهاتوە!!
* ئایا پێت وایە نەبوونی مافی منداڵ لەم ووڵاتە دا ڕۆلی هەیە لەم دیاردەیە دا ؟ ڕات چیە بەرامبەر مافی منداڵ لە ووڵاتی ئێمە دا ؟
زۆرێک لە مافەکان لە وڵاتەدا بوونیان نیە هەش بێت تاکە کەسیە!!مافی منداڵ زۆر خراپە لەم وڵاتەدا وەهەر نەبوونی ئەم مافەشە کە منداڵەکان لە سەرشەقام و شوێنەکاندا خەریکی کارکردنن بێ ئەوەی کەس لێان بپێچێتەوە.زۆر رێکخراو هەن بە ناوی رێکخراوی منداڵانەوە بەڵام بە داخەوە ئەوەنەی منداڵ لە شوێنەکانی کار کردندا دەبینرێت لەو رێکخراوانەدا منداڵ نابینرێت و بونی نیە!! بیهێنەرە بەر چاوی خۆت ئەو رۆژەی لە ماڵەوە دەر دەچیت چەند منداڵ دەکەوێتە بەرچاوت کە کارێک دەکات ئەو کارە شیاوی ئەو نیە بیکات بەڵام هەر دەشی کات. لە سەر شەقامەکان لە ترافیک لایتەکان لە کارگەکان لە بازارەکان لە هەر چیگایک بۆی دەچیت منداڵ دەبینیت کار دەکات .بەڵام ئایا ئەوانە بۆ ئەو مندالانە نانبین کە خۆیان بە خاوەن مافەکانی منداڵان دادەنێن کە کار بۆ مافەکانی منداڵان دەکەن وە خۆیان بە داکۆکی کەری مافەکانی منداڵان دادەنێن ؟؟!! ئایا ئەمانە تەنها بە وتە کار دەکەن بە کردار هیچیان لەبەر دیار نیە؟؟!!
بۆیە ئەگەر بڵێم مافەکانی منداڵان نابینم و هیچ رایەکم نیە لەسەری لەوانەیە هەڵەم نەکردبێت بۆ ئەو پرسیارەت کە دەڵێت رات چیە لەسەر مافی منداڵ...
دووبارە دەست خۆشیم هەیە بۆت هاورێی گیان....
بە هیوای گفتوگۆیەکی بەسود بۆ هەموو لایەک....

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت کاک ساد کلاون بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م گفت‌و گۆیه سه‌رکه‌وتو بیت
ئایا کار کردنی مناڵان بۆچی ئەگەڕێتەوە ؟
منیش له‌گه‌ل رای کاک یادگاردام بۆ ئه‌و سیسته‌مه‌ی له ژێریدا ده‌ژین.
که‌م ته‌رخه‌می حکهموت، هه‌ژاری ئه‌مانه هۆکارن که منداڵ به‌و شیوه‌یه کار بکه‌ن
منداڵ له سه‌رو 13-14 ساڵیه‌وه ئیش بکات به‌ڵام نه‌ک به‌و شێوه‌یه بچنه سه‌ر جادهکانو ئه‌و ئیشانه بکه‌ن، خۆ وڵاته‌که‌مان وڵاتێکی فه‌قیر نیه ئیتر بۆ ده‌بێت منداڵ به‌و شیوه‌یه کار بکات؟!
کەمتەرخەمی خێزانەکانە یاخۆد هەژاری و سەختیەکانی ژیان منداڵان دەخاتە ئەم چارەنووسەوە ؟!
ئه‌توانم بڵێم هه‌ندێک له خێزانهکهنیش که‌م ته‌رخه‌من که منداله‌کانیان به‌و جۆره ئیش ده‌که‌ن به‌ڵام هه‌ندێ له خێزانه‌که‌ن هه‌ژارن یان باوکی منداله‌که نه‌ماوه هیچ مهئاشێکیشیان نیه لیره‌دا مه‌جبورن رو له‌سه‌ر جاده‌کان بکه‌ن بۆ بژێوی ژیانیان.
* ئایا پێت وایە نەبوونی مافی منداڵ لەم ووڵاتە دا ڕۆلی هەیە لەم دیاردەیە دا ؟ ڕات چیە بەرامبەر مافی منداڵ لە ووڵاتی ئێمە دا ؟
ئه‌وه‌ی ناوی ماف بێت منداڵ نیه‌تی له کوردستان، ئاداهی چ مافێکیان هه‌یه ئه‌و مافه‌ی که ئازادن بڕۆنه سه‌ر جادهکانو چاوارێ بکه‌ن یه‌کێک شتیان لێ بکڕێت
ئه‌ی کوا حکومه‌ت ئه‌ی مندال رۆڵه‌ی حومه‌ت نیه ئه‌ی کوا بۆ ئاوڕێک له‌م منداڵانه نایاته‌وه؟!!
وه‌ک باسم کرد من به کارێی خراپی نازانم که منداڵ ئیش بکات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر به منداڵی را بێت له‌گه‌ڵ ئیشدا به‌ڵام نه‌ک بچنه سه‌ر جادهکانو به‌و جۆره ئیش بکه‌ن
ئه‌مه له‌سه‌ر حکومه‌ته که به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌یه‌ڵێت منداڵه‌کان به‌و جۆره کار بکه‌ن، پیویسته گفت‌و گۆیان له‌گه‌ڵ بکات تا بزانێت هۆکاری چونه سه‌ر جاده‌ی منداڵه‌کان چیه‌و یارمه‌تیان بات.
له‌م وڵتهی من لێی ده‌ژیم منداڵ بۆی هه‌یه له 13 ساڵیه‌وه ئیش بکات به‌س ته‌نها له شفتی رۆژدا بێت‌و له 7 سه‌ئات زیاتر نه‌بێت ده‌بێت ئیشێکی ئاسانیش بێت.
ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له منداڵیه‌وه رابێن له‌گه‌ل ئیش کردندا که گه‌وره بون له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن.
حکومه‌ته‌که‌ی خۆشمان سیسته‌مێکی ئاوای دابمه‌زراندایه که منداڵه‌که‌ن به‌م جۆره ئیش بکه‌ن ئه‌مه زۆر باش بو. به‌ڵام منداڵی خۆمان هیچ مافێکی نیه‌و حکومهر هه‌ر گرنگیشی پێ نایات هه‌ر ئاوڕێکیان لێ نایاته‌وه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه
مندال:- ئه‌و کائینه‌ی په‌پوله ئاسایه چاوی به جیهانێکی بێ سنوردا ئه‌روانێ،حه‌زه‌کانی له‌سه‌ر شه‌پۆلی خۆزگه‌کانی ئه‌فرێ،ئومێده‌کانی له‌و چرکه‌ساته‌ی ئۆقرهدهگرێ ،،جیهانێکی تایبه‌ت به خۆی گۆرانی ده‌چرێ و هه‌ناسه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ڵ ئه‌کێشێ..
* ئایا کار کردنی مناڵان بۆچی ئەگەڕێتەوە ؟ کەمتەرخەمی خێزانەکانە یاخۆد هەژاری و سەختیەکانی ژیان منداڵان دەخاتە ئەم چارەنووسەوە ؟!
-کار کردن به منداڵ دوور لهبهرچاوگیری گه‌وره‌سالاری و دنیا بینی گه‌وره‌کان که به دیدی خۆیان ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌پولانه ده‌که‌ن،به ڕوانگه‌یه‌ک که خۆیان پێوه‌ری مانای ژیان هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنن و جیهانی منداڵ ده‌که‌ن تاریکستان ئاگر له کۆشکی حه‌زه‌کانیان به‌رئه‌ده‌ن ،،زنجیری که‌له‌بچه له‌گه‌ردنی هیواکانیان گرێ ئه‌درێ،ئیتر له‌وێوه مانای ژیان ده‌گۆرێ،ده‌نگ ره‌نگی ژیان بێ مان‌و ئه‌رزش روخساری ئه‌نوێنێ،ژیان ده‌بێته ئه‌و چیاسهرکهشهی که‌ده‌بێ هه‌موو پرۆژه‌کان سه‌ره‌و ژێر بکرێن،ته‌نیاو ته‌نیا لوتکه‌ی ژیان یاخود ساده‌تر(ماده)له‌سه‌روی هه‌موو پیرۆزیه‌کان به‌رزتر و به‌به‌هادار بێ،که‌واته ماده دروشمی بوون و ژیانهسهر،منداڵ ئامێره که‌ره‌سه‌یه تا ره‌وره‌وه‌ی ژیانی چاو چنۆک و گه‌مژه‌کان رێک ده‌خه‌ن،گه‌مژه‌کان منداڵ لایان سه‌ره‌تایه‌که خه‌ونیان بهێنێته دی به‌و شێوه‌یه‌ی خۆیان هه‌ڵیئه‌بژێرن،
* ئایا پێت وایە نەبوونی مافی منداڵ لەم ووڵاتە دا ڕۆلی هەیە لەم دیاردەیە دا ؟
- به‌دڵنیایه‌وه نه‌بوونی ماف بۆ منداڵ و نه‌بوونی هۆشیاری خێزان ڕۆڵێکی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر منداڵ، ئه‌م کرده‌وانه‌ی گه‌وره‌کان هه‌ره‌می که‌سایه‌تی منداڵ تێک و پێک ئه‌درێ،منداڵ وا هه‌ست ده‌کات ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ئه‌و بێ به‌شه لێی ده‌بێ تۆڵه‌ی خۆی بکاتهوهئیتر له‌وساته‌وه شمشێری رقی لێ هه‌ڵده‌کێشێ و دوره‌په‌رێز ده‌بێ له مرۆڤایه‌تی و به‌خته‌وه‌ری ،نه‌ته‌وه‌و خاک هیچ به‌هاو گرنگییه‌کی لای نامێنێ، له ناخیا رقێک گه‌وره ده‌بێ لای ئه‌و به هه‌ر هۆکارێک بێ تۆڵه‌ی خۆی له‌و کۆمه‌ڵگایه بکاته‌وه که ئه‌و خواسته‌کانی لێ تۆراوه،نه‌بوونی ماف منداڵ به‌ره‌و لاسار و بێ سۆزی ده‌بات زۆر جار ده‌بنه چه‌تون و کاری دزێو ئه‌نجام ئه‌ده‌ن،ده‌بنه دژه یاسا له‌و قۆناغه گوزه‌ر ده‌کات که‌واته کۆمه‌ڵگاکان خۆیان له بێ ئاگای و کاڵ خامی و په‌روه‌رده‌ی وێنه‌ی ژیانی نادروست بۆ منداڵان رێک ده‌خه‌ن که ئاکامی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا کاردانه‌وه‌ی ده‌بێ،کۆمه‌ڵگا که‌سایه‌تی منداڵ هه‌راج فرۆش ده‌کات ده‌بێ چاوه‌روان بێ چی چاندبێت ئه‌وه‌ش ده‌دورێته‌وه...
ڕات چیە بەرامبەر مافی منداڵ لە ووڵاتی ئێمە دا ؟
مافی منداڵ شتێکه که تا ئێستا له وڵاتی ئێمه‌دا ده‌سته‌به‌ر نه‌کراوه و کۆمه‌ڵگاو تاکه‌کان لێی بێ ئاگان..
ده‌سته‌کانت خۆش بێت سادکڵاون گیان بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره جوانه،
له ئێستادا کۆمه‌ڵێک ته‌وه‌ره داده‌نرێت بۆ گفتووگۆکردن که جێگای سه‌رنجه، ناتوانین لێنان بێ ده‌نگ بین.
ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌که‌م به‌راستی ئه‌م به‌شه‌تان زیندوو کرده‌وه به ته‌وه‌ره جوانه‌کانتان،،،
سه‌رکه‌وتوو و ته‌مه‌ن درێژ بیت له ژیان،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بۆ دانانی ئه‌م ته‌وه‌ره جێگه‌ی خۆیه‌تی باسی بکه‌ین دیاره ئه‌مه‌ش یه‌کێکی تره له بابه‌ته گرنگه‌کان که به‌ڕێزت خسوتهته ڕوو
دیاره جیهانی مناڵ جیهانێکی پاک و پێگه‌رده پره له جوانیه‌کانی ژیان پره له بونی دروست کردنی ژیانێکی ئارام ئه‌ویش به ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌کی باش
ئه‌توانم بڵێم مناڵ وه‌ک قوره صناعیهک وایه ئه‌توانین به‌ده‌ستی خۆمان چیمان بوێت دروستی بکه‌ین ره‌نگه‌کانی جوانی تێدا تێکه‌ڵ بکه‌ین پری بکه‌ین له جوانی
له ئارامی له ره‌وشت به‌رزی ...هتد
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی به‌ڕێزت ره‌نگه من جیاواز له ئه‌ندامانی تر سهنجم هه‌بێت
* ئایا کار کردنی مناڵان بۆچی ئەگەڕێتەوە ؟ کەمتەرخەمی خێزانەکانە یاخۆد هەژاری و سەختیەکانی ژیان منداڵان دەخاتە ئەم چارەنووسەوە ؟!
دیاریده‌ی کار کردنی منداڵ له‌م کاته‌دا خه‌ریکه ئه‌بێت به خو خویه‌ک له‌سه‌ر شێوه‌ی لاسایی کردنه‌وه‌ی هاوته‌مه‌نه‌کانیان یاخود لاسایی کردنه‌وه‌ی گه‌وره‌کان
که‌م تا زۆر ئه‌م دیریدهیه بونی هه‌یه راسته هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌یه که هه‌ژاری وا له منداڵ ئه‌کات ده‌ست بداته کار کارێک که له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی ئه‌ودا ناگونجێ به‌ڵام هه‌میشه هه‌ژاره‌کان سه‌ر بڵندن و هیوا ئه‌خوازن منداڵه‌کانیان پله و جێگای خۆیان هه‌بێت له ناو کۆمه‌ڵگا بویه زیاتر بایه‌خ به باشتر کردنی ژیانی مناڵه‌کانیان ئه‌یه‌ن که‌م هه‌ژار هه‌یه که زۆر پێویستی به بژێویه چاوپۆشی له داهاتووی مناڵه‌کانیان ئه‌که‌ن ئه‌م دیاریده‌یه‌ش ئه‌که‌وێته‌وه سه‌ر په‌روه‌رده‌کرنی خێزان که چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه‌دا ئه‌که‌م ئایا فێری ئێشی ئه‌که‌ن یاخود فێری به‌ها جوانه‌کانی ژیانیان ئه‌که‌ن منداڵ به مناڵی خۆیه‌وه جوانه نه‌ک بیکه‌یت به مناڵێکی گوره باز بدات به‌سه‌ر ته‌مه‌نه‌که‌ی خۆیدا بۆیه پێویسته خێزان مامه‌ڵه‌ی ورد و ژیرانه بکات بۆ په‌روه‌رده‌کردنی مناڵێکی ته‌ندروست
* ئایا پێت وایە نەبوونی مافی منداڵ لەم ووڵاتە دا ڕۆلی هەیە لەم دیاردەیە دا ؟ ڕات چیە بەرامبەر مافی منداڵ لە ووڵاتی ئێمە دا ؟
مناڵ تا راده‌یه‌ک مافی پێدراوه ئه‌وه‌ی لای من جێگه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه خێزان مافی مناڵ زه‌وت ئه‌کات من ئاگاداری چه‌ند کارێکی مناڵپارێزی کوردستان بوم به‌دواداچون ئه‌کرا بۆ ئه‌و مناڵانه‌ی فێری کار ببون له ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وت کۆ زۆربه‌یان هه‌ژار نین و فێری ئه‌م کارانه بون بۆیه پێویسته له‌سه‌ر خێزانه‌کان ژیانی مناڵه‌کان بپارێزن و هاوڵ بۆ باشتر کردنی ژیانی مانڵهکانیان بده‌ن نه‌ک بیانخه‌نه به‌ر کار کردن ئه‌مه جگه له هاندێ حاڵه‌تی که‌م هه‌یه که هه‌ندێ خێزان پێویستیان به ئیشی مناڵه‌کانیان هه‌یه ئه‌ویش رێژه‌یه‌کی که‌مه
به ئمێدم چتر مناڵان ته‌مه‌نه‌کانی مناڵی خۆیان جوان و ناسکی ته‌مه‌نی خۆیان له بیر نه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌وره بون بیر له یاریه مناڵیهکان نه‌که‌نه‌وه زۆر حاڵه‌تی وا هه‌بووه که به گه‌وره‌ی بیری له یاریه‌کانی مناڵی کردۆته‌وه که تێر نه‌بووه له‌و یاریانه
چیتر خێزانه‌کان ناسکی مناڵی نه‌شێوێنن چونکه هه‌ر سه‌رده‌م و ته‌مه‌نێک جوانی خۆی هه‌یه
ده‌ست خۆش دوباره هه‌ر شاد بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه










سه‌ره‌تا ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته له کاتێکی ئیستادا که ره‌نگه پێویستیمان به‌وه بێت که‌مێک له‌سه‌ر ئه‌وه بدوێین که مناله‌کانمان چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک له نێو ئاپۆره‌یه‌کی گه‌وره‌ی ژیاندا به ناخۆشترین ساته‌کانی ژیان دا تێپه‌ر ده‌بن
مناڵ جیهانێکی سه‌رسورهێنه‌ر و پڕ به‌های جوانی و خه‌نده چینێک که له‌گه‌ل هه‌موو ته‌مه‌نه‌کانی تر به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان جیاوازی هه‌یه که به هه‌ستیارترین چینی کۆمه‌لگا داده‌نرێت له رووی دروست کردنی بنیاتی مرۆڤه‌وه جونکه مرۆڤ له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی پته‌و و پڕ به‌هاو به توانا ولێهاتوو دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و منالیهتی به شێوه‌یه‌کی باشتر مامه‌له‌ی له‌گه‌ل بکرێت
سه‌باره‌ت به کارکردنی مناڵ هۆکاری زۆر هه‌ن که ئه‌کرێت به چه‌ند خالێکدا ده‌ست نیشان بکه‌ین و تیشک بخه‌ینه سه‌ر یه‌که یه‌که‌یان
ئه‌کرێت پێش ئه‌وه‌ش بپرسین ئایا مناڵ بۆ کارده‌کات ؟
ئه‌و کاتانه‌ی مناڵ ده‌که‌وێته به‌ر شالاوی هه‌ژاری و نه‌بوونی که‌م ده‌رامه‌تیه‌وه ئه‌و کاته‌ی مناڵ ده‌که‌وێته به‌ر په‌روه‌رده‌یه‌کی سه‌قه‌ت و پڕ که‌م وکورتی ،،ئه‌و کاته‌ی مناڵ له ئه‌رک و مافه‌کانی ته‌نانه‌ت مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیش بێ به‌ش ده‌بێت ئه‌و کات رێگه له مناڵ ناگیریت که کار نه‌کات
ئینجا ئه‌گه‌ر بێمه‌وه سه‌ر پرسیاری یه‌که‌مت
* ئایا کار کردنی مناڵان بۆچی ئەگەڕێتەوە ؟ کەمتەرخەمی خێزانەکانە یاخۆد هەژاری و سەختیەکانی ژیان منداڵان دەخاتە ئەم چارەنووسەوە ؟!
ئینجا که‌م ته‌رخه‌می خێزان له بره‌ودان به توانای مناله‌کانیان [[ لێره‌دا خێزانه‌کان زۆر جار وه‌ک که‌لتورێک لایان ماوه‌ته‌وه که ئه‌بێت نجوکهکانیش وه‌ک گه‌وره‌کان کار بکه‌ن ئه‌مه یه‌کێکه له‌و خاله لاوازانه‌ی که له نیو خێزاندا بوونی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا به‌رێته به‌ر به‌کارهێنانی منال له کارپێکردنی و دابین کردنی که‌مه داهاتێک که ره‌نگه زۆر جار ئه‌و داهاته‌ی مناله‌که رۆژانه په‌یدای ده‌کات به‌شی چه‌ند شتێکی ساده بکه‌ن له نیو خێزاندا یاخود له به‌ریوه‌بردنی خێزان ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه که ئه‌م ئه‌رکه قورسه بسپێرن به منالێکی چاو گه‌شی بچوک و دایببڕن له هه‌موو خۆشیه‌کان و بێ به‌ش بێت له جوونی بۆ قوتابخانه یاخود ئه‌گه‌ر بشچێت بۆ قوتابخانه بێ به‌ش بێت له کاتی وه‌رزی پشوودان که به ئاره‌زووی خۆی له‌گه‌ل منالهانی تر یاری بکات و چه‌ند ساتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌رێت دور له ناخۆشی ]]
هاورێیان به وردی خالهکانیان خسته روو که په‌یوه‌ستن به [[ خێزان ،، که‌م ته‌رخه‌می حکومه‌ت ،، په‌روه‌رده ،،ئابوری خێزان ....هتد ]] وه‌ک ده‌زانین زۆرێک له‌و خێزانانه‌ی که داهاتێکی ئه‌و تۆیان نیه که پژێوی ژیانیان پێ دابین بکه‌ن په‌نا ده‌به‌نه رێگه‌ی جیاواز جیاواز بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێک له ئه‌رکه‌کانیان که‌م بکه‌نه‌وه و داهاتێکی ئه‌و تۆیان ده‌ست بکه‌وێت که ژیانی رۆژانه‌یان پێ ببه‌نه‌سه‌ر و خۆیان پێ به‌رێوه‌به‌رن بۆیه نه‌بوونی داهاتێکی باش خێزانه‌کان هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی منالان به لێساو برژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌ست بکه‌ن به کاردکردن له ته‌مه‌نێکی زۆر بچوکدا و بێ به‌ش بن له هه‌موو مافه‌کانیان ،،لێره‌وه سه‌ختی ژیان و که‌م بوونی داهاتی خێزان فاکته‌رێکی سه‌ره‌کیه بۆ ئه‌وه‌ی منالهکهش په‌نا به‌رێته به‌ر ئیش کردن ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئه‌م خێزانه هیچ موجه‌یه‌کی وای نیه که بتوانێت به شێک له ئازاره‌کانی که‌م ببێته‌وه بۆیه ناجار ده‌بێت ده‌ستی منالهنیان بگرن و بیان به‌ن بۆ کارکردن له سه‌رشه‌قام یاخود له دوکانێک یاخود له شوێنیک که ره‌نگه داهاته‌که‌ی زۆر که‌متر بێت چونکه مناله و کاره‌کان به باشی ناتوانێت ئه‌نجام بدات ،،،،
که‌م ته‌رخه‌می حکومه‌ت به‌رامبه‌ر به منال و رێگه نه‌گرتن له‌م دیارده‌یه چونکه ئه‌گه‌ر بێت و حکومه‌ت هه‌لسێ به دابین کردنی موجه یاخود مانگانهیکی نیشانه‌یش بێت بۆ خێزان ئه‌وا ئه‌م خێزانه ره‌نگه ناچار نه‌بێت مناله‌کان به‌کاربهێنیت بۆ ئیش به‌لکو ئه‌و کات ته‌نها گه‌وره‌کان ئه‌م ئه‌رکه ئه‌خه‌نه سه‌رشانی خۆیان و مناله‌کان دوور ده‌بن لێی ...
نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ییه‌کی رێک و پێک هه‌رجه‌نده ئه‌م خاله ره‌نگه لاوازبێت به‌لام له‌لایه‌ن هه‌ندێک خێزان په‌یره‌و ده‌کرێت ئه‌ویش زۆر جار خیزانه‌کان وه‌ک که‌لتورێک په‌نای بۆ ده‌به‌ن و وه‌ک له پێشهوهداباسم لێوه‌کرد
هه‌روه‌ها ئابوری خێزانیش وه‌ک باسم کرد ئه‌مه‌ش رۆلێکی سه‌ره‌کی هه‌یه له‌م دیارده‌یه هه‌روه‌ها ژیانی سه‌ختی خێزانه‌کان که ره‌نگه ناجاریهک بێت و منال له‌م جاره‌نوسه ببیننه‌وه
* ئایا پێت وایە نەبوونی مافی منداڵ لەم وڵاتە دا ڕۆلی هەیە لەم دیاردەیە دا ؟ ڕات چیە بەرامبەر مافی منداڵ لە وڵاتی ئێمە دا ؟
به‌لێ به دڵنیایه‌وه نه‌بوونی ماف رۆلی خۆی هه‌یه به‌لام ئاخۆ کام ماف ئایا مافی گه‌وره‌کان له‌م ولاته‌یه دهسهبهره تا مناله جاوگهشهکانمان مافه‌کانیان هه‌بێت ؟
ئیتر له هه‌ر ولاتێک ئه‌گه‌ر بێت و مافی مناڵ یاخود هه‌ر ته‌مه‌نێکی تر بکه‌وێته ژێر پرسیار کردن و قالبی بیر‌ورا و سه‌رنجه بێ ئاکامه‌کان ئه‌و کات مناله‌کانمان ئه‌که‌ونه به‌ر مه‌ترسیه‌کی گه‌وره که وه‌ک ئێستادا ده‌یبینین چون منال به هۆی نه‌بوونی که‌مترین ماف یاخود بلێین سه‌ره‌تایی ترین ماف که به ئاره‌زووی خۆی یاری بکات که‌وتۆته گێژاو و جه‌نجالی ژیان و شان به‌شانی گه‌وره‌کان کار ده‌کات
وایه له ولاتی ئێمه مافی مناڵ هه‌یه به دڵنیایه‌وه به‌لام له جوارچیوهیهکی زۆر داخراوه وه‌ک سوڕێکی به‌رده‌وام وایه به ده‌وری چه‌ند که‌سانێک دا ده‌خولیته‌وه که ره‌نگه ئه‌وان له رووی باری ئابوری و بژێوی ژیانه‌وه نه‌زانن مافی مناڵ چیه و چۆن ئه‌درێت به مناڵ
لێره پرسیارێکی دێته کایه‌وه هیوادارم درێژه‌ی هه‌بێت ئه‌ویش
ئایا پێت وا نیه کارکردنی مناڵ له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌کان و شوێنه‌کانی تر مه‌ترسی ده‌بێت بۆ سه‌ر لایه‌نی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و مناله ؟
لێره‌وه به جێتان ده‌هێلم به پشتیوانی خوا ده‌گه‌رێمه‌وه سه‌ر باسه‌که
له‌گه‌ل رێزمدا


له‌سه‌ر هێڵ نییه





تێبینی بۆ گشت ئەندامان:
برای ئەزیزمان کاکە سیروان لە درێژەی تەوەر دا تیشکی خستە سەر پرسیارێکی گرنگ، ئەمەش جێگای دەست خۆشییە و ئەم پرسیارە دەکەم بە یەک لە پرسیارە سەرەکییەکانی بابەت ... هەر ئەندامێکی خۆشەویستیش پرسیار و سەرنجی لا درووست بوو هیوادارم ئاماژەی پێ بکات لە پێناو دەوڵەمەند کردنی ئەم تەوەرە، فەرموون:
* ئایا پێت وانیە کار کردنی مناڵ لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەکان و شوێنەکانی تر مەترسی دەبێت بۆ سەر لایەنی پەروەردەی ئەم مناڵە ؟
هەروەها پێم باش بوو ئاماژە بەوەش بکەم، دوای خوێندنەوەی سەرجەم بۆچوونەکانی ئێوەی خۆشەویست پرسیارێکی لاوەکیم لا درووست بوو، فەرموون لەگەڵ ئەم پرسیارەش دا:
* لە ژیانی مناڵی خۆت دا وەک مناڵێکی کورد و لە کۆمەڵگای کوردی دا، خۆت یان کەسێکی زۆر نزیکت کاری کردووە ؟ ئەگەر بەڵێ دەکرێ بزانین چ هۆکارێک لە پشت کار کردنەکەتان هەبوو ؟ هیوادارم بە ڕاشکاوانە وەڵام بدەنە و چۆنکە دڵنییام ئەمەش سوودی ئەبێت بۆ باسی تەوەرەکەمان و ئەمە ئەبێتە شتێکی بەرجەستە لە ناو تەوەرەکەمان دا ... هەر بژین
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دەست خۆش بەڕێز tina خان، زۆر سۆپاس بۆ بەشداربوونت لەم تەوەرە دا ... هەر بژیت
سەبارەت بە پرسی یەکەم، سەرنجێکی جوانت خستە ڕوو بێگۆمان کارێکی باشە گەر تەجرووبەی کار کردن پیشانی مناڵ بدرێت، بەڵام بۆ جۆرێکی وا کە نەبێتە مایەی بێزاری و ئازار گەیاندن بەو مناڵە بەڵکۆ بە شێوازێکی وا کە مناڵەکە بە حەزەی خۆی کار لەسەر ئەوە بکات و بە پێی توانای خۆی بەم جۆرە لە داهاتووش دا سوود لەم تەجرووبەیە ئەبینێت، کەواتە لێرەش دا ئەبێ چەند خاڵێک ڕەچاو بکرێن لە پێناو ئەوەی مناڵەکە بتوانێت بەو پەڕی ئاسوودەییەوە ئەم شتە جێبەجێ بکات ... بەڵام لێرە دا ئەو تێبینیە زیاد بکەم کە دەکرێ لە هەندێ لایەنیتریشەوە مناڵ پەروەردە بکرێت ... لەوی فێری بەهرەیەک ببێت کە لە داهاتووش دا سوودی لێ ببینێت وەکو مۆسیقا و وێنە کێشان و هەندێ بابەتی لەم جۆرە کە ژیانی مناڵی جوانتر و ڕازاوەتر دەکەن و لە هەمان کاتیش‌دا ئەبێتە کارێک لە گەورەیی دا سوود لەم بەهرەیەی خۆیان وەرگرن.
هەر لەم پرسیارە دا ئاماژەت بەوە کرد کە لە وەڵاتانی تر بڕە پارەیەک دابین ئەکرێت بۆ پێویستیەکانی منال کە بەشی ئەوە بکات مناڵ لە هەندێ شت دوور بخاتەوە وەکو کار کردن کە باسی سەرەکی تەوەرەکامەنە ... من لێرەیا پرسیارێکم لا درووست بوو ئەویش پێم وابێت حکومەت مووچەیەکی هەژارانەی دابین کردووە بۆ خێزانە هەژارەکان (بێگۆمان بە ڕێژەیەکی زۆریش کار کردنی مناڵان بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە) مووچەکەش پێم وابێت بڕی (30) هەزار دینارە بۆ یەک مانگ ! بەڵام سەرەڕای ئەم بڕە پارەیە کەمەش کە ئەکاتە یەک هەزار بۆ یەک ڕۆژ (واتە کەمتر لە دۆلارێک بۆ ڕۆژێک) لەوانەیە بە سێ مانگ جارێک بیدەن !!! ئایا پێت وایە ئەمە شوێنێکی وا بگرێتەوە کە بژێوی خێزان دابین بکات و مناڵ‌یش کار نەکات ؟؟!!!
لە پرسیاری دەوومی دا، بۆمان دەر ئەکەوێت کە مافی مناڵ بوونی نیە، تەنها ئەوە دەپرسم ئایا چی وا کردووە ووڵاتەکەمان بەم ئاقارە بگات و ببین بە یەک لە خراپترین ووڵاتانی مافپەروەر لە ناو پێوەرەکانی جیهان دا ؟
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت و بەشدار بوونت لە سەرجەم تەوەرەکانم دا جێگای خۆشحالییە ... هەر بژیت
هیوادارم ماندوو نەبن لە زۆری پرسیارەکان، هیوادرام بۆچوونی بەڕێزتان لە بارەی پرسیارەکانی تێبینی گشتیەکەش بزانین، هەر سەرکوتوو بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەست خۆش بەڕێز کاک ☀Yadgar☀ زۆر سۆپاس بۆ بەشدار بوونت لەم تەوەرە دا ... هەر بژیت
بێگۆمان ووتراوە کە مناڵ کاغەزێکی سپییە و چی تیا بنووسرێت ئەوە دەردەچێت !
لە پرسیاری یەکەم دا تیشکت خستە سەر سیستەمی ژیان و لایەنە لاواز و خراپەکانی بە دڵنیاییەوە زیان بە هەموو چینێک و تاکێک ئەگەیەنێ، ئەمەش خۆی لە خۆیدا هۆکارە بۆ دووا کەوتنی کۆمەڵگا و گیروودە بوون لە ناو گێژاوەکان دا و لە دەست دانی داهاتوو ! چۆنکە ئەگەر بێین بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە باس لە گرنگی قۆناغی مناڵی بکەین ئەوا ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەکەوێت بەوەی کە داهاتوو هەر ئەکەوێتە دەست ئەم مناڵانە کەواتە زۆر پێویستە بتوانرێت ئەو کاغەزە سپییە بکرێتە دەستوور بۆ داهاتوو !
ئاماژەت بە کەمتەرخەمیەکان دا، من لێرە دا جگە لەو پرسیارانەی تێبینی گشتی، ئەو پرسیارە ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم ئایا بەڕێزتان چ پێوەرێک بۆ ئەم کەمتەرخەمییانە دائەنێن لە ئاست ئەم دیاردەیە دا: کەمتەرخەمی کۆمەڵگا، کەمتەرخەمی حکومەت و کەمتەرخەمی سیستەمی ژیان ؟ بە مانایەکیتر پێوەرەکان چین کە ئەبنە هۆی دروست بوونی کەمتەرخەمی لەم لایەنانە دا ؟
لە پرسیاری دووەمیس دا تیشکت خستە سەر باسێکی گرنگ، ئەویش ڕێکخراو و کۆمەڵەکان کە داکوکی لە مافەکانی مناڵ ئەکەن ! زۆر ڕاستت ووت کە ئەمانە ووتەیان زۆر زیاترە لە کردارەکانیان ... ئاخر لە ووڵاتی ئێمە دا لە رۆژی جیهانی مناڵان دا لە بیست مناڵ بپرسی مەگەر دانەیەکیان بزانێت ڕۆژی مناڵان چیە ! ناحەقی ناگرم چۆنکە لە ئاهەنگەکانی ڕۆژی جیهانی مناڵان بە هۆی ئامادە بوونی گەورە بەرپرس و گەورەکانیتر لە ڕیزی پێشەوە دا جێگای مناڵان نەماوە !!! بۆیە تەنها لە بەردەم ئەو هۆڵەی ئاهەنگی تیا کراوە مناڵ ئەبینیت ! ئەویش چۆن ؟ خەریکی پێڵاو بۆیاخ کردن و بنێشت فرۆشتنە !!! ئایا لەمە ویژدان هەژێنتر هەیە ؟!! لێرە دا هەر لەسەر باسی ڕێکخراوەکان دا پرسیارێک ئەهێنمە بەر باس، ئایا ڕێکخراوەکانی مناڵان تا چەند توانیویانە کار بۆ مافەکانی مناڵ بکەن ؟ ئایا زیاتر بەرژەوەندی خۆیان (تاک) زیاتر لا گرنگە یا بە دەست هێنانی مافەکانی مناڵ و مسۆگەر کردنی داهاتوویەکی باش بۆ مناڵان ؟ وە ئەگەر لە پەیامەکەیان دا کەمتەر خەم بوون و بە کردار هیچی وایان نەکردنێت هۆکارەکەی بۆ چی ئەگەڕێنیتەوە ؟
دووبارە دەست خۆش، ماندوو نەبیت ... خۆشحاڵم بە بەشداربوونتان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەست خۆش بەڕێز کاک بـروسک زۆر سۆپاس بۆ بەشدار بوونت لەم تەوەرە دا ... هەر بژیت
هەروەک ئاماژەت بەوە کرد کە کە لە پرسیاری یەکەم دا هاوڕاییت لەگەڵ کاک یادگار دا و منیش پێم باشە بۆ درێژە دان بە تەوەر هەمان ئەو پرسیارە ئاراستەی بەڕێزتان بکەم و بۆچوونی بەڕێزتان لەم بارەیەوە بزانین ... ئایا بەڕێزتان چ پێوەرێک بۆ ئەم کەمتەرخەمییانە دائەنێن لە ئاست ئەم دیاردەیە دا: کەمتەرخەمی کۆمەڵگا، کەمتەرخەمی حکومەت و کەمتەرخەمی سیستەمی ژیان ؟ بە مانایەکیتر پێوەرەکان چین کە ئەبنە هۆی دروست بوونی کەمتەرخەمی لەم لایەنانە دا ؟
هیوادارم وەڵامی بەڕێزتان بۆ پرسیارەکانی تێبینی گشتیش بزانین ؟
سەبارەت بە پرسیاری دووەمیش، بێگۆمان ماف بە گشتی لەم وولاتەی ئێمە دا لاوازە و بوونی ئەستەمە ! لێرە دا لەگەڵ تینا خان‌یش باسمان لەوە کرد کە ووڵاتانیتر بڕە پارەیەک دابین ئەکرێت لە لایەن حکومەتەوە کە پێویستی مناڵ دابین بکات و ناچاری ئەوە نەبێت ڕوو بکاتە سەر شەقامەکان و شوێنی‌تر لە پێناو کار کردن دا و باسمان لەوەش کرد کە گرنگە مناڵ تەجرووبەی کار کردنی هەبێت بەو مەرجەی لەگەڵیا ئاسوودە بێت و نەبێتە مایەی بێزاری مناڵەکە ... هەروەک بەڕێزتان لەووڵاتێکی پێشکەوتوو و مافپەروەر دەژین کە بەریتانیایە، ئاماژەت بە چەند شتێکی جوان کرد سەبارەت بە کار کردنی مناڵان لە تەمەنی سەروو 13-14 ساڵانەوە ئەویش تەنها لە ڕۆژ دا و ئاسان، بێگۆمان ئەم کار کردنەش تەئمینە لە هەموو مەرجێکی سەلامەتی و لەو جۆرە ئەمەش خۆی لە خۆی دا ئەوپەڕی مافە ... بەڵام بڕوا بکە لەم ووڵاتەی خۆمان لە سەعات یەکی نیوە شەو دا مناڵم بینیوە بە دەم کلێنس فرۆشتنەوە لە سەر شۆستەیەکی ترافیکلایت خەوی لێکەوتووە !!! ئینجا لەمە تاوانتر هەیە کە دەرهەق بە مافەکانی مناڵ ئەکرێ ؟!!
هەر بۆ دەوڵەمەند کردنی تەوەرەکەمان پێم باشە بە تێروتەسەلی باس لە هەڵوەستەی حکومەت بکەیت بەرامبەر مافەکانی مناڵ لە ووڵاتی بەریتانیا، ئایا حکومەت جۆن پێویستیەکانی مناڵ دابین ئەکات بۆ ئەوەی ناچاری کار کردن نەبێت ؟ یاخۆد هەڵوەستەی حکومەت چۆنە لە بەرامبەر خێزانێک دا کە کەسی وایان نەبێت کاریان بۆ بکات ؟ بۆ نموونە مناڵێکی بچووک و دیکێکی پیر بن ؟ بە واتایەکیتر لە ووڵاتێکی پێشکەوتووی وەک بەریتانیا چۆن بژێوی و پێویستیەکانی مناڵ دابین ئەکرێت تا ئەو کاتەی دەگاتە تەمەنێکی دیاریکراو و توانای کار کردنی هەبێت ؟
دووبارە دەست خۆس و هیوادارم ماندوو نەبیت ... خۆشحاڵ دەبم بە بەردەوام بوونت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Sad Clown (2011-08-15 13:12:01)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سڵاوتان لێبێت و ئەمکاتەو تەواوی کاتەکانتان بەختەوەری ئازیزانم زۆر خۆم بەخۆشبەخت دەزانم کەدەتوانم بەشداربم لەم ڕاپرسیە و سەبارەت بە پرسیارەکانت حەزدەکەم ڕای خۆم دەرببڕم .


سەرەتا دەمەوێت بڵێم مناڵ ناسکترین چینی کۆمەڵگایە بۆیە ئاگادار بووننیان و چاودێریکردنیان زۆر پێویستە چونکە ژیان ئێستای ھەیە و داھاتووش بەڕێوەیە لەگەڵ ھاتنی داھاتوو مناڵەکان گەشەدەکەن ،، بەڵام چۆن گەشەدەکەن و بەچ خوڕەوشتێکەوە ئەوە گرنگە جابۆۆیە دەبێت خێزانەکان بەدەرەجەی یەکەم ئاگاداری مناڵە چاو گەشەکانیان بن و ئاگاداری داھاتوویان بن .
* ئایا کار کردنی مناڵان بۆچی ئەگەڕێتەوە ؟ کەمتەرخەمی خێزانەکانە یاخۆد هەژاری و سەختیەکانی ژیان منداڵان دەخاتە ئەم چارەنووسەوە ؟!
مناڵەکان کاردەکەن لە پێناو بەدەست ھێنانی ژیان دەیانەوێت داھاتوو بەدەست بێنن بۆ خۆیان و خێزانەکانیان دەیانەوێت خۆشگوزەرانیان دەست بکەوێت لەڕێگای ئەوکارانەی کە بەرھەمێکی کەم و ماندووبوونێکی زۆۆری دەوێت و بەەنجامی دەگەیەنن کەواتە دەتوانین بەدڵنیاییەوە ئەوە بڵێین کە کە سەختیەکانی ژیان و ئازاروو ناڕەحەتییەکان مناڵەکان ڕوبەڕووی ئەم کارانە دەکاتەوە ئەی مناڵە دەوڵەمەندێک بۆ ئەوکارەناکات ؟؟؟!!!
* ئایا پێت وایە نەبوونی مافی منداڵ لەم ووڵاتە دا ڕۆلی هەیە لەم دیاردەیە دا ؟ ڕات چیە بەرامبەر مافی منداڵ لە ووڵاتی ئێمە دا ؟
مافی منداڵ ؟؟؟ بۆ ئەویش ھەیە ھاھاھا وەڵا بڵێم چی ؟؟!!
ئەوەندەی من لە تیڤی بەرچاوم کەوتوە و ئاگاداربم دەڵێن کاتێک ئەومناڵانە دەبینن کاردەکەن دەیانگرن و داوایان لێدەکەن کە دووبارەی نەکەنەوە وە دواتر موچەیەکیان بۆ دابین دەکەن بەڵام ئایا ئەوە چارەسەرە ئەو بڕەپارەیەی دەیان درێتێ گوزەرانی خێزانەکان بەرەو باشتر دەبات ؟؟!!.
بەدڵنیاییەوە نەبوونی مافی منداڵ ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە گەشەسەندنی کار کردن له لايه ن مناله كانه وه وەک خۆیان دەڵێن مناڵ داھاتووە و ئەوان نەوەی دواڕۆژن ،، بەڵام تاێستا نەیان توانییوە یاسایەکی زۆۆر سەرکەوتوو دابنێن و ڕێگری لەم دیاردە زەقە بکەن .
* ئایا پێت وانیە کار کردنی مناڵ لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەکان و شوێنەکانی تر مەترسی دەبێت بۆ سەر لایەنی پەروەردەی ئەم مناڵە ؟
بەدڵنیایی يه وه کاریگەری ھەیە وە کاریگەری خراپ و ناپەسەندی ھەیە مناڵەکان بەرەو ھەڵدێردەڕۆن و ڕەنگە فێری کارێک ببن کە دروست نەبێت و ببێتە ھۆی داڕووخانی داھاتوویان فێری کارێک ببن کە ڕویان نەیەت ڕووبەڕووی کۆمەڵگا ببنەوە
دەستەکانتان خۆشبێت بۆ ئامادەکردنی تەوەرەکە بەڕێز کاک ساد کڵاون من بۆ پرسیاری داھاتووش ئەگەر لات دروست بێت بە بۆچونەکانم بە پشتیوانی خودا ئامادە دەبم ئەگەر تەمەن باقی ھەبێت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەست خۆش بەڕێز ★SoZi★ خان، زۆر سۆپاس بۆ بەشدار بوونت لەم تەوەرە دا ... هەر بژیت
لە بارەی پرسیاری یەکەمەوە زۆر سەرنجی جوانت خستە ڕوو، بەتایبەت گەورە سالاری و بینین مناڵان لەو ڕوانگەیەوە کە خۆیان تێیدا گەورە بوون ! بە جۆرێک لەوانەیە ئاستی هۆسیاری زۆر لە کەسانێک لەو پێوەرە دا بێت کە تۆڵەی مناڵی خۆیان و ژیانە کۆنەکەی زەمەنی ڕابردوو لە مناڵەکانی ئەمڕۆ دا دەرببڕن ! بێگۆمان ئەمەش ئەبێتە هۆی کۆشتنی حەز و تواناکانی ئەم منداڵە ... لە داهاتووش دا لەسەر هەمان بناغە پەروەردە بێت و باجی هەڵەکانیان بدەن ...! لێرە دا بۆ درێژە دان بە تەوەرەکەمان تیشک بخەمە سەر کار و چالاکیەکانی ئەو ڕێکخراو و کۆمەڵانەی لە پێناو داکۆکی کردن و دەستەبەر کردنی مافی مناڵانەوە کار دەکەن، ئایا بە بڕوای بەڕێزتان ئەم ڕێکخراو و کۆمەڵانە تا چەند توانیویانە هەڵوەستەیان هەبێت لە ئاست ئەم دیاردەیە ؟ بە واتایەکیتر چەند چالاکن و کاریان کردووە بۆ مافەکانی مناڵان و پاراستنیان لە سەختیەکانی ژیان و دوور خستنەوەیان لە کار کردنێک کە کاریگەری بەسەر داهاتوویانەوە درووست بکات ؟
لە پرسیاری دووەمیش دا ئاماژەت بە نەبوونی ماف و کەمی هۆشیاری خێزان کرد، هەروەها هەڵسانی هەستی ڕق و کینەی مناڵ لە بەرامبەر کۆمەڵگا دا ... لە تەوەرەکانی پێشتریش دا و لە تەوەرێکی تری تایبەت بە هۆشیاری (هەناسە خان) دا زۆر بە تێر و تەسەلی باسمان لە لاوازی هۆشیاری تاک کرد کە تا چەند دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی دیاردەی لەم جۆرە و چەندان دیاردەیتر ... من لێرە دا بە پێویستی ئەزانم کە بەڕێزتان تیشک بخەنە سەر لایەنی پەروەردەی خێزانی بەڵام بەدەر لە پرسی مادە و هەژاری ! هەروەها پێت وایە چ هۆکارێک مناڵ هان دەدات کە ئەو جۆرە کینە و ڕقەی لا دروست بێت ببێت بە کەسێکی نامۆ لە ناو کۆمەڵگا دا هەست بە بێ ئۆمێدی بکات لەم ژیانە دا ؟
دووبارە دەست خۆش ... هیوادارم سەرجەم تەوەرەکان جێگای ڕەزامەندی هەموو لایەک بێت، سۆپاس ... سەرکەوتوو بن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Sad Clown (2011-08-15 13:28:51)
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەست خۆش بەڕێز hanasa9 خان، زۆر سۆپاس بۆ بەشدار بوونت لەم تەوەرە دا ... هەر بژیت
سەرەتا دەست خۆش کە بەڕێزتان خاوەن ڕا و بۆچوونێکی تا ڕادەیەک جیاوازن لە ئەندامان، ئەمەس خۆی لە خۆیدا گرنگی گفتۆگوومان بۆ دەرئەخات ... بەو هیوایەی بتوانین سوود لە هەموو بۆچوونە جیاوازەکان وەرگرین ...
لە پرسیاری یەکەم دا ئاماژەت بەوە کرد کە دەکرێ ئەم دیاردەیە بگەڕێتەوە بۆ خۆیەک یاخۆد لاسایی کردنەوەی گەورەکان، هەروەک لەگەڵ سۆزی خان باسمان لە هەبوونی گەورە سالاری کرد لە کۆمەڵگاکەمان دا کە ڕەنگە ئەم گەورە الارییە بووبێتە هۆی تەشەنە کردنی زۆرێک لە دیاردە نەشازەکانی ناو کۆمەڵگاکەمان، من لێرە دا ئەو پرسیارەم لا دروست بوو ئایا گەورە سالاری لە ناو کۆمەڵگاکەمان دا تا چەند ڕۆلی هەیە لە کار کردنی مناڵان ؟ هەروەک بەڕێزیشتان تیشکت خستە سەر ئەوەی لاسای گەورەکان ئەکەنەوە، بەو مانایەی تا چەند ئەم گەورە سالاریە ڕێ خۆشکەر بووە لە بەردەم کار کردنی مناڵان بەدەر لە پرسی هەژاری ؟ بێگۆمان کە هەژاریش تا ڕادەیەک ڕۆلی خۆی هەیە لەم دیاردەیە دا کە ناتوانین نکۆڵی لەوە بکەین.
لە پرسیاری دووەمیش دا هەر وەک تیشکت خستە سەر ئەوەی خێزانەکان خۆیان مافی مناڵ زەوت ئەکەن. واتە بەڕێزتان ئەمە بۆ کەمتەرخەمی خێزان ئەگەڕێتەوە کە لەوانەیە نەیان توانیبێت بە سیستەمێکی باش مناڵەکانیان پەروەردە بکەن و ئەو دەرفەتەیان بۆ نەڕەخساندبێت کە مناڵەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ دەور و بەریان بکەن لەو قۆناغەی ژیانیان دا ... بۆیە لێرەوە ئەو پرسیارە ئاراستەی بەڕێزتان ئەکەم بۆ زیاتر چوونە ناو ناخی تەوەرەکەوە، ئایا پێت وایە خێزانی کورد لە ئاست ئەم دیاردەیە دا چەند کەمتەرخەمن ؟ هەروەها ڕات چیە بەرامبەر هەڵوەستەکانی حکومەت لە پێناو دابین کردنی پێویستیەکانی مناڵ بۆ ئەوەی ناچاری هەندێ بارودۆخ نەبێت کار کردن وەک نموونە ؟
دووبارە دەست خۆش، خۆشحاڵم لە سەرجەم تەوەرەکان دا بەشداریت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەست خۆش بەڕێز کاک ₰ sîrwan ₰ زۆر سۆپاس بۆ بەشدار بوونت لەم تەوەرە دا ... هەر بژیت
بە دڵنییایەوە دەکرێ قۆناغی مناڵی بە هەستیارترین قۆناغی ژیان دابنرێت بەوەی کە مناڵ لەم قۆناغە دا تابلۆیەکە لە دەست خێزان دا هەر چۆنێک بیەوێت ئاوا دروستی ئەکات ... بۆیە زۆر گرنگە ئەمە لەسەر بنەمایەکی تەندروست و پێشکەوتوو بێت چۆنکە هەر ئەم مناڵە ڕێبەرایەتی داهاتوو دەکات، ئینجا پێویستە هەموو کەسێک/خێزانێک هەست بەوە بکات کە پەروەردە کردنی مناڵ بەرپرسیارەتیەکی گەورەیە و کەمتەرخەمی لەم لایەنەوە زەرەر مەدن بوونی خێزانەکە و کۆمەڵگاکەشە ... هیوادارم بتوانین ببین بە کۆمەڵگایەکی تەندروست و هۆشیار، لە نموونە بەرزەکانی کۆمەڵگاکانی جیهان بین کە ئەمەش هەر بە بنەمایەکی دروست و بناغەیەکی گۆنجاو دەبێت.
سەبارەت بە پرسیاری یەکەم، زۆر بە تێرۆتەسەلی باست لە هۆکارەکان کرد شان بە شانی ووردە کارییەکانی هاوڕێیان ... کەواتە ئەم دیاردەیە بۆ دوو چەمکی سەرەکی ئەگەڕێتەوە ئەوانیش (ئابۆری خێزان و کەمتەرخەمی حکومەت/خێزان) لە لایەنی پەروەردەوە لەگەڵ هاوڕێیانیش باسمان لە هەبوونی دیاردەی گەورە سالاری کرد کە لەو ڕوانگەیەوە سەیری مناڵەکانیان ئەکەن کە خۆیان تێیدا گەورە بوون و ڕەنگە زۆر لەم جۆرە خێزانانەش ئەوە بە بنەما بزانن کە پێویستە مناڵ شان بەشانی گەورەکان کار بکەن و هاوکار بن لە بژێوی خێزان دا کە بە داخەوە لەوانەیە ئەم تێڕوانینە زۆر جار بۆ خۆدی مناڵەکە ڕەوشێکی نامۆ دروست بێت لە بەرچاوترین نموونەکان دابڕان یاخۆد دوا کەوتن لە خوێندن کە ئەمەش کاریگەری خراپی ئەبێت بۆ خۆدی مناڵەکە و بۆ کۆمەڵگاس لە داهاتوو دا، هەروەها ترس لە خێزان لە کاتی دەست نەکەوتنی بژێوی دا کە ئەمەش کاریگەری خراپی ئەبێت بەسەر دەروونی ئەم مناڵە ... ئەمە لە لایەک و لە لایەنی ئابۆریەوە هەروەک تیشکت خستە سەر ئەوەی کە دەکرێ هەژاری و نەبوونی مووچەیەک وا لە خێزانەکان بکات کە مناڵەکانیان ڕووبەڕووی سەختیەکانی ژیان بکەنەوە و ببن بە هۆکارێک کە تەنانەت هەندێ جار بژێوی سەرجەم خێزانەکەی بکەوێتە سەر شان !! هەروەها ئاماژەت بەوە کرد کە کەمتەرخەمی حکومەتیش هەیە وەک ئەگەر مووچەیەک دابین بکرێ بۆ ئەو خێزانانەی کە بارودۆخی تایبەتیان هەیە، من لێرە یا سەرنجێک ئەهێنمە بەر باس پێم باشە ڕای بەڕێزتان لەوە بارەیەوە بزانم، ئایا ڕات چیە بەرامبەر ئەم مووچەیە کە حکومەت دابینی کردووە بۆ هەژاران گەر هەڵە نەبم 30 هەزار دینارە بۆ مانگێک و سەڕە رای ئەمەش لەوانەیە بە چەند مانگ جارێک بیدەن ؟! ئایا ئەم بڕە پارەیە بەسە بۆ پێویستیەکان کە ئەکاتە کەمتر لە دۆلارێک بۆ ڕۆژانە ؟ تەنانەت لەوانەیە تەنها پێویستیەکانی مناڵ بۆ خوێندن دابین نەکات ؟! سەرنجت چیە بۆ ئەم کارەی حکومەت ؟
بۆ پرسیاری دووەمیش تا ڕادەیەک هاوڕایت لەگەڵ ئەندامان، بەوەی کە مافی مناڵ لە ووڵاتی ئێمە دا لاوازە ... زۆر درێژە بەمە نادەم بەڵام تەنها سەرنجێکم هەیە، هەناسە خان ئاماژەی بەوە کرد کە خێزانەکان خۆیان ئەو مافە زەوت ئەکەن لە مناڵەکانیان، ئایا تۆ لێکدانەوەت بۆ ئەمە جیە ؟
ئینجا با بێمە سەر پرسیارەکەی بەڕێزتان، لە ڕاستی دا پرسیارێکی زۆر گۆنجاوە و لە جێی خۆیەتی هەڵوەستەی لەسەر بکەین ... من پێم وایە بە دڵنیاییەوە تا ڕادەیەک ئەمە کاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەر لایەنی پەروەردەی مناڵ، چۆنکە مناڵێک تا درەنگانی شەو لە دەرەوە بێت بێگۆمان تێکەل بە چەندین کەسانی باش و خراپ ئەبێت و سرۆشتی ژیانیش وایە مرۆڤێکی خراپ ئەتوانێت دە کەسی باش لە ناو ببات ! بۆیەشە تێکەڵاو بوون لەگەڵ هەموو جۆرە کەسانیک ئەبێتە ڕێ خۆشکەر کە ئەو مناڵە تۆشی هەڵە ببێت و زەرەرمەند بێت ... بۆ نموونە لەوانەیە هەندێ کەسی خراپ هەبن هانی بدەن بۆ دزی کردن و نانەوەی شەڕ و ئاژاوە ! یاخۆد فەری هەندێک ڕەفتاری نامۆ بێت وەک فێربوونی جگەرە و هەڵگرتنی چەقۆ و بابەتی لەم جۆرە، کە بە داخەوە ئەنجامی ئەوەش زۆر جار لە تیڤی و ڕۆژنامەکانەوە دەبینین و دەبیستین، ئەمەش مەترسی هەیە بۆ داهاتووی کۆمەڵگا کە چینێکی وا دروست بێت ببن بە سەرچاوەی ئاژاوە و زەرمەندی هەم بۆ خۆیان و هەم بۆ کۆمەڵگاش ... بە هیوام ڕای بەڕێزیشتان بزانم دەربارەی ئەم پرسیارە.
هیوادارم و خێزان و حکومەت و لایەنە بەرپرسەکان لە ئاست ئەم دیاردەیە دا هەڵوەستەیان هەبێت و کار بکەن بۆ چارەسەر کردنی ئەم بارودۆخە و مناڵان‌یش بێ بەش نەبن لە جیهانە جوان و ڕازاوەکەیان.
دووبارە دەست خۆش، خۆشحالم بە ڕا و بۆچوونە بەردەوامەکانت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Sad Clown (2011-08-15 14:30:04)
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەست خۆش بەڕێز :: سەنگین :: خان، زۆر سۆپاس بۆ بەشدار بوونت لەم تەوەرە دا، هەر بژیت
سەرەتا سۆپاسیەکی تایبەت بۆ دانانی ئەم وێنانە کە تەوەرەکەت دەوڵەمەندتر کرد و کاتەکانت بەختەوەر، منیش خۆشحاڵم بە بەشداریەکانی ئێوەی خۆشەویست.
بێگۆمان جیهانی مناڵ زۆر ناسکە و تاوانە ئەم جیهانە ناسکە بشێوێنرێت لە پێناو شتێکی وا کە هیچ بەهایەکی نەبێت !
با بێینە سەر پرسیارەکان
لە پرسیاری یەکەم دا بۆمان دەرئەکەوێت کە سەختیەکانی ژیان چارەنووسی مناڵەکان بەمە ئەگەیەنێت ! زۆر بە داخەوە مناڵانی ووڵاتەکەمان بێ ئاگا لە جیهانە جوان و ڕازاوەکەیان دا رۆژگار بەڕێ ئەکەن بە دەم کاری قۆرسەوە، مناڵەکان بێ هیوا دەبن و ئیتر حەز و ئاواتەکانیان بەرەو کزبوون ئەڕوات ... زۆر لە هاوڕێیان باسیان لە کەمتەرخەمی خێزان کرد لە ئاست مناڵەکانیان دا و منیش بە بینی وێنەی یەکەم کە داتناوە پرسیارێکم لا دروست بوو، لە ڕاستی دا زۆر ویژدان هەژێنە و ناخ و دەروونی مرۆڤ ئازار ئەدات، ئەو پرسیارەم لا دروست بوو پێم باشە بۆچوونی بەڕێزتان لەو بارەیەوە بزانم، ئایا ترس لە خێزان تا چەند بووتە کابۆسێک بۆ مناڵەکان ؟! بە واتایەکیتر ترسانی مناڵ لە خێزان لە پێناو دەست خستنی بژێویەکی باش تا چەند کاریگەری لەسەر کەسایەتی مناڵ دروست دەکات لە داهاتوو دا ؟
هەروەها لە پرسیاری دووەمیش دا، باست لەوە کرد کە ئەڵێن بڕە پارەیەک ئەدرێ بۆ بژێویان بەڵام ئایا ئەمە چارەسەرە ؟ منیش ئەڵێم ئەو بڕە پارەیەی ئەدرێ کە 30 هەزارە بۆ مانگێک و ئەویش بە چەند مانگ جارێک ئەیدەن لەوانەیە بەشی کڕینی کراسێکیش نەکات ! جا ئەگەر ئەمە چارەسەر بێت ئەی کێشە ئەبێت چۆن بێت ؟!! سەد قسەی سەر کاغەز و بریسکە دار ناگات بە یەک کردار ! لەم ووڵاتە دا هەر بە ووشە ئازان و بە کرداریش هیچ !!
لێرەوە پرسیارێکی‌تر ئاراستەی بەڕێزتان ئەکەم، ئایا ڕێکخراو و کۆمەڵەکانی داکۆکیکەر لە مافی مناڵ تە چەند توابیویانە لە ئاست کێشە و مافەکانی مناڵ دا هەڵوەستەیان هەبێت ؟ یاخۆد ئەوانیش هەر بۆ ووتاری ڕۆژنامەکان و لافیتەی بەردەم سەنتەرە ڕۆشنبیریەکان چالاکن ؟!!
بۆ دوا پرسیاریش منیش هاوڕام لەگەڵتا و لە وەڵامی کاک سیروان دا زیاترە ئاماژەم پێ کردووە ... بە هیوام ئەم دیاردەیە بەرەو نەمان بچێت و ژیانێکی باش بۆ مناڵان دەستەبەر بکرێت کە تێیدا هەست بە مناڵی خۆیان بکەن.
دووبارە دەست خۆش، خۆشحالم بەوەی کە هەمیشە ئامادەییت هەیە بۆ درێژە دان بە تەوەر، سەرکەوتوو بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سلاو
زور جوان بينايه ى منالت كردووه ئه زيزم به راستى باك و بيكه ردترين مروفن,هه ر له به ر ئه مه شه ده بيت به هه ستيارى يه وه ما مه له يان له كه ل بكريت
تا به باكي و جواني كه و ره ببن...
ساد كيان هيوام وايه قه ت ساد نه بيت ئه مه ش وه لامى منه بو ئه م ته وه ره جوانه:
_به داخه وه كار كردني منا لان له م هه ريمه هه ناسه سارده ى ئيمه دا بووه ته ديارده يه ك زه قتر له هه‌مو ديارده كانى تر‌ى كومه لكا,كه ر به هه ر شه قام و شوينيكدا كوزه ر بكه يت ده بيت جا‌وت داخه يت له ئاست ديمه نه هه زينه ره كانيان دا!!!!!!
به برواى من به شي هه ره زوري بو هه زاري و كه م ده رامه تي خيزان ده كه ريته وه .خو كه ر له و منالا نه ش ببرسسن خويان دان به م راستي يه دا ده نين
له و لاتي ئيمه دا قو ناغي منالي ني يه منالان هه ر به كه و ره يى له دايك ئه بن,ئه وه تا ده بينين له و قوناغه جوان و هه ستياره دا هه ست به به ر برسياريتى و له كول كرتني خه م ده كه ن...!!!!
_به لي بي كوما ئه مه وا يه نه بوني مافي منال له م ولا ته يا رولي باشى هه يه بو ته شه نه كردني ئه م ديارده يه,كه ر وا نه بيت جاره سه ر ئه كرا,يان هه ر هيج نه بيت ريكه له زياد بووني ريزه ى منالى كار كه ر ده كرا...
-به لي به دلنيايى يه وه كاريكه ري و مه ترسى هه يه بوسه ر لا يه ني به روه رده ى منال ,كه منال به جه ندان ئاكارو ريكه ى خراب و بر مه ترسي يا ده بات
_به راست كويى يه وه من وه ك خوم كارم نه كردووه,به لا م بيكومان كه سي نزيكم هه يه كاريان كردووه
جا هه مانه به هوي هه زاري و نه داري يه وه به نا ي بو كار كردن بردووه.هه شمانه به هوي جا‌و جنوكي و هه مي باره دار كردني خا نه واده كه يه وه بووه..ز
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاک ساد کڵاون بۆ درێژه دان به ته‌وه‌ره‌که
ئایا بەڕێزتان چ پێوەرێک بۆ ئەم کەمتەرخەمییانە دائەنێن لە ئاست ئەم دیاردەیە دا: کەمتەرخەمی کۆمەڵگا، کەمتەرخەمی حکومەت و کەمتەرخەمی سیستەمی ژیان ؟
من به که‌مته‌رخه‌می حکومه‌تی ئه‌زانم ئه‌وه حکومه‌ته که ده‌بێت سیسته‌مێکی وه‌ها دا بنێت که ڕۆڵه‌ی وڵاته‌که‌مان به‌و شێوه‌یه کار نه‌که‌ن، ده‌بێت به‌ده‌م پێداویستیه‌کانیانه‌وه بچێت‌و مه‌عاشی گونجاو بۆ هه‌مو مندالێکی فه‌قیر ببرێته‌وه‌و ژیانیان ته‌ئمین بێت، ئه‌و منداڵانه‌ی که بێکهسنو هیچ شوێنێکیان نیه بۆی بچن‌و له‌سه‌ر جاده‌کان ده‌خوه‌ن، ئه‌مه هه‌موی له‌سه‌ر حکه‌مه‌ته که ئه‌و منداڵانه له خۆی بگرێت‌و هه‌مو پێداوێستیهکیان بۆ دابین بکات
ئه‌گه‌ر حکه‌مه‌ت هه‌ستێت به ده‌بین کردنی هه‌مو پێداویستیه‌کانی منداڵ، ئه‌وه ئه‌و کات منداڵه ههژارهکانیشمان له خوێندن بێبه‌ش نابن‌و کاتێکی زۆر باشیان ده‌بێت بۆ سه‌عی کردن‌و پێده چونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی خوێندویانه.
ئه‌و کاته‌ش هه‌ر وڵتهکهمان قازانج ده‌کات چونکه ئه‌و کاته خه‌ڵکی زیره‌کو عیلم خوازی زیاتری تێدا هه‌ڵ ده‌که‌وێت.
ئایا حکومەت جۆن پێویستیەکانی مناڵ دابین ئەکات بۆ ئەوەی ناچاری کار کردن نەبێت ؟ یاخۆد هەڵوەستەی حکومەت چۆنە لە بەرامبەر خێزانێک دا کە کەسی وایان نەبێت کاریان بۆ بکات ؟ بۆ نموونە مناڵێکی بچووک و دیکێکی پیر بن ؟ بە واتایەکیتر لە ووڵاتێکی پێشکەوتووی وەک بەریتانیا چۆن بژێوی و پێویستیەکانی مناڵ دابین ئەکرێت تا ئەو کاتەی دەگاتە تەمەنێکی دیاریکراو و توانای کار کردنی هەبێت ؟
سه‌ره‌تا ههزهکهم بڵێم بۆچی له‌م وڵاته ئه‌وروپیانه فه‌قیر که‌م ده‌بینریت یان هیچ منداڵێک نا‌بینیت که له‌سه‌ر جاده‌کان به‌و شێوه‌یه کار بکات؟
حکه‌موتی ئه‌م وڵاتانه هه‌مو پێداویستیه‌ک بۆ ئه‌و که‌سانه دابین ده‌که‌ن که ئیش ناکه‌ن، حکه‌موتی ئێره وه‌ک حکه‌مه‌تی لای خۆمان نیه که هیچ بیرێکی لای میله‌ته‌که‌ی خۆی نه‌بێت به‌س له هه‌وڵی تێر کردنی سکی خۆیدا بێت، حکه‌موتی ئێره میله‌تی خۆی خۆش ده‌وێت هه‌مو هه‌وڵێک ده‌یات بۆ ئه‌وه‌ی میله‌ته‌که‌ی فه‌قیر نه‌بێت.
ئایا حکومەت جۆن پێویستیەکانی مناڵ دابین ئەکات بۆ ئەوەی ناچاری کار کردن نەبێت ؟
ئه‌توانم بڵێم حکه‌مه‌ت به شیوه‌یه‌کی زۆۆر باش توانیوێتی پێداویستێکانی منداڵ دابین بکات، هه‌مو منداڵێک مه‌عاشی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، دایک‌و باوکی منداڵ ئیش بکات یان نه‌یکات منداڵ مه‌عاشی خۆی هه‌یه. منداڵ پیویست ناکات له ته‌مه‌نێکی نه گونجاو‌دا په‌نا بۆ ئیش کردن ببات، حکه‌مه‌ت به باشترین شێوه پێداویستی منداڵی دابین کردوه.
حکه‌مه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر خێزانه‌کان ده‌کات که پیویسته خێزانی منداڵه‌کان شێوازێکی زۆر جوان ته‌ربێتی ئه‌م منداڵه بیاتو به شێوه‌یه‌کی باش به‌خێوی بکات، ئه‌گه‌ر خێزانی منداڵه‌کان به شێوه‌یه‌کی باش منداڵه‌که به خێو نه‌کات، یان گرنگیه‌کی باش به به‌خیوکردنی منداڵه‌که‌ی نه‌یات، ئه‌وه دایک‌و باوکی منداڵه‌که توشی لێپێچینه‌وه دهبنو ده‌درێنه مه‌حکه‌مه.
هەڵوەستەی حکومەت چۆنە لە بەرامبەر خێزانێک دا کە کەسی وایان نەبێت کاریان بۆ بکات ؟
لێره‌دا پێویستیت به هیچ که‌سێک نیه که ئیش بۆ بژێوی تۆ بکات، وه‌ک باسم کرد حکهموت خۆی ئه‌ت ژیه‌نێت،
ههزهکهم باسی ئه‌و منداڵانه‌ش بکه‌م که دایک‌و باوکیان نه‌ماوه یان له‌لایه‌ن دایک‌و باوکه‌وه نه‌ویستراوه، حکهموت رێکخراوێکی تایبه‌ت به‌و منداڵانه‌ی هه‌یه.
ئه‌و منداڵانه له‌لایه‌ن خیزانی که‌وه ههلدهگیرێتهوه، وه ئه‌گه‌ر منداڵ هه‌ز به‌مه‌ش نه‌کات ئه‌وه شوێنێکی تایبه‌ت به‌و منداڵانه هه‌یه که چه‌ند خزمه‌ت کارێکیان بۆ دابین دهکهنو به خێویان ده‌که‌ن.
ووڵاتێکی پێشکەوتووی وەک بەریتانیا چۆن بژێوی و پێویستیەکانی مناڵ دابین ئەکرێت تا ئەو کاتەی دەگاتە تەمەنێکی دیاریکراو و توانای کار کردنی هەبێت ؟
وه‌ک پێستریش باسم کرد منداڵ بۆی هه‌یه له 13-14 سالی ئیش بکات هه‌تا 18 ساڵی لێره‌ده مه‌عاشی حکهمهتیش وه‌ر دهگرێتو پاره‌ی ئه‌و ئیشه‌ش وه‌ر ده‌گرێت که ده‌ی کات، یانی هه‌تا 18 ئیشیش بکه‌یت مائاشی خۆت هه‌ر هه‌یه، ئه‌مه‌ش تهموحێکه بۆ ئه‌وه‌ی ئیش بکهنو که گه‌وره بون هه‌ز یان له ئیش کردن بێت‌و ته‌نها به‌و پاره‌یه‌ی که حکه‌مه‌ت ئه‌یان یاتێ پشت نه‌به‌ستن. که بون به هه‌ژده ساڵ‌و ویستیان جیا ببنه‌وه له خێزانه‌کانیان. ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌شدا ئیش نه‌که‌ن ئه‌وه حکهموت خانوشی بۆ دهگرێتو پاره‌ی هه‌مو شتێکی بۆ دهیاتو مهئاشیشی هه‌ر ده‌بێت یانی ئیشیش نه‌که‌ی لێره ژیانت ته‌ئمینه.
له‌م وڵاته له‌سه‌ر حکه‌مه‌ت پێویسته که بژێوی ژیانی میله‌ته‌که‌ی دابین بکات.
هه‌ر ئه‌مه‌شه وای کردوه که فه‌رق به ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار نه‌که‌یت، زۆربه‌ی خه‌لک لیره هه‌ر ژیانێکی ئاسیان هه‌یه‌و ته‌قریبه‌ن هه‌موی وه‌ک یه‌ک دهژیو جیاوازی نا‌بینیت.
وه‌ک کوردستانی خۆمان نیه ئه‌وه‌ی فه‌قیر بو هه‌ر فه‌قیر دهبێتو بو چاوێکی ناشرینیش سه‌یر ده‌کرێت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات داره‌کانه‌وه.
دوباره ده‌ست خۆش کاکه گیان خۆس هال بوم به به‌ژداریم له بابه‌ته‌که‌ی بهڕیزتانا
هیوای ژیانێکی بهختهوهریو سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه





به‌رێز ساد ده‌ست خۆش بۆ به‌رده‌وامی له ته‌وه‌ره‌که‌ت
به‌رێزم با ئێمه بێین جیاوازی بکه‌ین له نێوان وشه‌ی گه‌وره سالاری له‌گه‌ڵ لاسایی کردنه‌وه‌ی گه‌وره‌کان ئه‌مه دوو شتی لێک جیاوازن گه‌وره سالاری به‌واته‌ی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌کان چیان وت بچوکه‌کان به‌گوێیان بکه‌ن واته گه‌وره زاڵه به‌سه‌ر بچوکدا به‌ڵام لاسایی کردنه‌وه‌ی گه‌وره‌کان ئه‌وه له ده‌ست منداڵه‌که خۆیه‌تی گه‌ر پێی خۆش بێت ئه‌و شته‌ی که گه‌وره‌که‌ی ئه‌یکات ئه‌میش بیکات ئه‌گه‌ر پێی خۆش نه‌بێت نایکات ئه‌مه ناکه‌وێته خانه‌ی گه‌وره سالاریه‌وه له خانه‌ی لاسایدایه بۆیه منداڵیش دنیایه‌کی پاکه هامیشه ئاره‌زوی دوباره کردنه‌وه‌ی شتی گه‌وره‌کانه
بۆیه به‌رای من له بونی ئه‌م دیاریده‌یه گه‌وره سالاری نابینم ته‌نها لاسایی کردنه‌وه گه‌وره‌کان بونی هه‌یه
به دڵناییه‌وه خێزان به‌رپرسی یه‌که‌مه له رێگرتنی منداڵه‌کانیان له ئیش کردن بۆیه خێزان به‌ر پرسه ژیانێکی خۆش بۆ مناڵه‌که‌ی دروست بکات به‌ڵام ره‌نگه ئه‌مه له خێزانه زۆر هه‌ژاره‌کان نه‌توانن ژیانێکی خۆش دابین بکه‌ن به مه‌جبوری په‌نا بۆ ئیش ئه‌به‌ن من دڵنیام ئه‌و منداڵانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامن زۆربه‌یان موحتاج نین ته‌نها خویهکهو گرتویانه یان لاسای گاورکان ئه‌که‌نه‌وه ئاره‌زوی ئه‌وه‌یان له دڵدایه وه‌ک گه‌وره‌کان چۆن ساحێبی پاره‌ی خۆیان بن گه‌وره‌تر له ته‌مه‌نی خۆیان بیر ئه‌که‌نه‌وه
کاری حوکمه‌تیش ته‌نها ئه‌وه‌یه به یاسا کارکردنی منداڵ قه‌ده‌غه بکات تا نه‌گاته ته‌مه‌نی دیاری کراو نه‌توانێت کار بکات سزا بۆ ئه‌م دیاریده دا بنێت تاکو هه‌موو لایه‌ک جێ به‌جێی بکات
سه‌باره‌ت به پرسیاره‌که‌ی کاک سیروان
ئایا پێت وا نیه کارکردنی مناڵ له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌کان و شوێنه‌کانی تر مه‌ترسی ده‌بێت بۆ سه‌ر لایه‌نی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و مناله ؟
به دڵنیایه‌وه ئه‌مه کار ئه‌کاته سه‌ر په‌روه‌رده‌ی مناڵ و ره‌نگه فێری هه‌ندێ شتی نا به جێ ببێت که له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی ناگونجێ هه‌روه‌ها دوری ئه‌خاته‌وه له په‌روه‌رده‌ی خێزانی چونکه زۆربه‌ی کاته‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌سه‌ر ئه‌بات دور له چاوی دایک و باوک
* لە ژیانی مناڵی خۆت دا وەک مناڵێکی کورد و لە کۆمەڵگای کوردی دا، خۆت یان کەسێکی زۆر نزیکت کاری کردووە ؟ ئەگەر بەڵێ دەکرێ بزانین چ هۆکارێک لە پشت کار کردنەکەتان هەبوو ؟ هیوادارم بە ڕاشکاوانە وەڵام بدەنە و چۆنکە دڵنییام ئەمەش سوودی ئەبێت بۆ باسی تەوەرەکەمان و ئەمە ئەبێتە شتێکی بەرجەستە لە ناو تەوەرەکەمان دا
زۆر به خۆشحاڵیه‌وه شتێکی له‌و جۆره دیاریده‌یه له خێزانه‌که‌مدا روی نه‌یاوه له که‌سه نزیکه‌کانیشمان هیوادارم هه‌ر خێزانێک و به پێی ته‌مه‌نی منداڵهکا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژیانی بکرێت تاکو ئاسوده بێت و ژیانی پارێزراو بێت
سوپاس بۆ تۆش ماندوو نه‌بیت
هه‌ر شاد بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ببورن بیرم چو وه‌ڵامی ئه‌م دو پرسیاره به‌مه‌وه
* ئایا پێت وانیە کار کردنی مناڵ لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەکان و شوێنەکانی تر مەترسی دەبێت بۆ سەر لایەنی پەروەردەی ئەم مناڵە ؟
به‌دڵنیایه‌وه کاری گه‌ری خراپی ده‌بیت له‌سه‌ر ئه‌و منداڵه، ده‌بێته هۆی دابڕنیان له خوێندن‌و داهاتوه‌یه‌کی بێ به‌رهه‌م
کاری گهریشی ده‌بێت له‌سه‌ر قسه کردن‌و ره‌وشتی ئه‌و منداڵه،
لە ژیانی مناڵی خۆت دا وەک مناڵێکی کورد و لە کۆمەڵگای کوردی دا، خۆت یان کەسێکی زۆر نزیکت کاری کردووە ؟ ئەگەر بەڵێ دەکرێ بزانین چ هۆکارێک لە پشت کار کردنەکەتان هەبوو ؟ هیوادارم بە ڕاشکاوانە وەڵام بدەنە و چۆنکە دڵنییام ئەمەش سوودی ئەبێت بۆ باسی تەوەرەکەمان و ئەمە ئەبێتە شتێکی بەرجەستە لە ناو تەوەرەکەمان دا ... هەر بژین
نه‌وه‌ڵا به‌ڵام باسێکی منداڵێکی بۆیاخ چی ده‌گێرمه‌وه که ته‌مه‌نی له نێوان 8 بۆ 9 ساڵ بو هاوڕێیه‌کم چه‌ند پرسیارێکی لیکرد که منیشی له‌گه‌ل بو
هاوڕێکه‌م پرسیاری لێ کرد وتی تۆ بۆ ئه‌م ئیشه ده‌که‌یت، پاره‌که چی لێ ده‌که‌یت؟
وتی باوکم ئه‌لێت برۆ بۆ ئیش‌و هه‌مو پاره‌که‌ش ئه‌یه‌م به باوکم
وتی ئه‌ی ده‌چیت بۆ قوتابخانه؟
وتی به‌ڵی به‌ڵام کهوتومو ده‌رنه‌چوم، به پێکه‌نینه‌وه دڵی خۆشه‌وه وتی باوکم وتویه‌تی ئیتر مه‌ڕۆ بۆ مه‌کته‌ب تۆ هه‌ر ده‌رناچیت
وتی باشه ئه‌ی که ئه‌و پاره‌ی ئه‌یده‌یت به باوکت هه‌ز له شتێک بکه‌یت باوکت بۆت دهتکرێ؟
زۆر به خێرای واڵامی دایه‌وه‌و وتی نه‌وه‌ڵا هه‌ر ئه‌ڵێم پاسکیلم بۆ بکڕه ئه‌ڵێت پاسکیلت بۆ چیه ئیش بکه
دیار بو هاوڕێکه‌م ئه‌و کوره‌ی چه‌ند جارێکی که بینیبو، زیاتر قۆنهراکانی لای ئه‌و بۆیاخ ده‌کردو منداڵێکی زۆر رۆح سوک‌و قسه خۆش بو
هاورێکهشم وه‌عدی پێیاو وتی ئه‌گه‌ر مهئاش وه‌رگرم یه‌که‌م شت پاسکیل بۆ تۆ ئه‌کڕم
وتی نه‌وه‌ڵا ئه‌زانم نایکڕیت ئه‌و داماوه ئه‌ونده هه‌زی له پاسکیل کردبو که قه‌ت باوه‌ری نه‌ده‌کرد پاسکیلێکی هه‌بێت
ئیتر وه‌عدی پێیا که یه‌که‌م شت پاسکیله‌که بۆ ئه‌و بکڕێت
ئه‌ویش له خۆشی‌دا پێکه‌نیو وتی ده باشه قه‌ینا تۆش پاره‌ی ئه‌مه مه‌یه
ئه‌ویش وتی باش پاره‌ی ئه‌وه نایه‌م، به‌ڵام دوو هه‌زاری داپێیو وتی ئه‌مه بۆ خۆت هه‌ڵگره مه‌یده به باوکت بۆ خۆتی سه‌رف بکه.
ئه‌مه‌م بۆوه باس کرد که لێره‌دا منداڵه‌که ئه‌یوت باوکم ده‌م نێرێت بۆ ئیش .
به‌ڵام له‌وه ئه‌چێت باوکیشی ده‌ست کورت بوبێت بۆیه ئه‌و کوره رۆح سوکه‌ی ناردوه بۆ ئیش
ئه‌گینا چ باوکێک دڵی دێت که منداڵه‌که‌ی خۆی به‌و شێوه‌یه بنێرێت بۆ ئیش ئه‌گه‌ر موحتاج نه‌بێت.
من لیره‌شدا هه‌ر بۆ خه‌تای حکومه‌تی ده‌گێڕمه‌وه ده‌بێت حکومه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر دایک‌و باوک بکات که منداڵه‌کانیان بنێرن بۆ قه‌تابخانه، به‌ڕستی پێویسته له‌سه‌ر حکهموت که پێداویستی میله‌ته‌که‌ی دابین بکات
ده‌بێت یاسایه‌ک دابنێت که هیچ منداڵێک بێبه‌ش نه‌بێت له خوێندن‌و پێویسته هوم منداڵێک بنێرێت بۆ قوتابخانه. ئێستا ئه‌و مناڵه پێی خۆش بو که باوکی پێی وتوه ئیتر مه‌چۆ بۆ مه‌کته‌ب چونکه بیر له داهاتوی خۆی ناکاته‌وه.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن بـروسک (2011-08-15 23:38:48)
له‌سه‌ر هێڵ نییه









دوباره ده‌ست خۆش بۆ درێژه پێدان به ته‌وه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی ئاماژه‌ت پێیاوه
من نه خۆم وه نه کسێکی نزیکم له ته‌مه‌نی مناڵیدا کاری نه‌کردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره
به‌لام خودی خۆم له ته‌مه‌نێکی که‌ما بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌س که کچێکی بچوک بوم
به‌لام ده‌وری پیاوی ماله‌وه‌م ئه‌بینی وه‌ک کرینی هه‌مو پیویستیه‌ک هێنان و بردنی وه‌ستای هه‌مو کارێک له ماله‌وه هههههه ...... هتد زۆر شت
مووچەکەش پێم وابێت بڕی (30) هەزار دینارە بۆ یەک مانگ ! بەڵام سەرەڕای ئەم بڕە پارەیە کەمەش کە ئەکاتە یەک هەزار بۆ یەک ڕۆژ (واتە کەمتر لە دۆلارێک بۆ ڕۆژێک) لەوانەیە بە سێ مانگ جارێک بیدەن !!! ئایا پێت وایە ئەمە شوێنێکی وا بگرێتەوە کە بژێوی خێزان دابین بکات و مناڵ‌یش کار نەکات ؟؟!!!
بێگومان نه‌خێر 30 هه‌زار له‌م ڕۆژه‌یا به‌شی هه‌فته‌یه‌کی ه‌کس ناکات نه‌ک مانگێکی ئایا حوکمه‌ت و لێپرسراوه‌کان خۆیان مانگی 30 وه‌ره‌قه‌ش به‌شیان ئه‌کات تا 30 هه‌زار
پرسیاری دەوومی دا، بۆمان دەر ئەکەوێت کە مافی مناڵ بوونی نیە، تەنها ئەوە دەپرسم ئایا چی وا کردووە ووڵاتەکەمان بەم ئاقارە بگات و ببین بە یەک لە خراپترین ووڵاتانی مافپەروەر لە ناو پێوەرەکانی جیهان دا
ولاته‌که‌مان سه‌رکرده‌ی گه‌نده‌ڵی زۆره عێراق قه‌ت سه‌رۆکی باشی نه‌بوه وه قه‌تیش بڕواناکه‌م هه‌یبێت ئه‌مه هۆی ئه‌وه‌ی که عهسلهن مافی مرۆڤ بونی نیه
له‌سه‌ر هێڵ نییه