❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵێك نزا ده‌كات خوا بیكات به‌ ته‌له‌فزیۆن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-13 17:32:12

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

منداڵێك نزا ده‌كات خوا بیكات به‌ ته‌له‌فزیۆن

ئه م جيرو كه‌ باس له‌ به‌سه‌رهاتی منداڵێك ده‌كات ،كه‌منداڵ سه‌رمایه‌ی ته‌مه‌نی هه‌موو دایك و باوكێكه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر هه‌ل ومه‌رجێكدا و به‌ هه‌ر جۆرێك فه‌رامۆش بكرێت ، یان هه‌ست به‌ بێ نازی بكات ، به‌ دوای به‌دیلێكدا ده‌گه‌ڕێ تاكو خۆی تیا ببینێته‌وه‌ گرنگی خۆی هه‌ست پێ بكات ، ئه‌گه‌ر نادادی له‌ نێوان منداڵه‌كاندا ئه‌نجام درا ، غیره‌و ئیره‌یی دروست ده‌بێت ، یان وه‌كو پێویست گرنگی پێ نه‌درێت ، ئه‌وا به‌ هه‌ر جۆرێك بێت ده‌ریده‌بڕێت ،هه‌روه‌كو به‌سه‌رهاتی ئه‌م منداڵه‌ی كه‌ له‌ خوا داوا ده‌كات بیكات به‌ ئامێری ته‌له‌فزیۆن ،له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و گرنگیه‌ی خێزان ده‌یدات به‌ ته‌له‌ فزیۆن ،و له‌ ده‌وری كۆ ده‌بنه‌وه‌ ، و گوێی بۆ ده‌گرن ، و……هتد .

ڕۆژێك مامۆستایه‌ك داوا له‌ قوتابیه‌كانی ده‌كات له‌ قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كه‌ هه‌ركه‌سبابه‌تێك بنووسێت حه‌زی له‌ چیه‌ با داو ا له‌ خوای گه‌وره‌ بكات كه‌ پێی ببه‌خشێ ، به‌ڵام له‌ په‌ڕه‌یه‌كدا بینووسێت ، دواتر مامۆستا هه‌موو په‌ڕه‌كانی كۆكرده‌وه‌ و بردیه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ،تاكو یه‌ك به‌یه‌ك بیخوێنێته‌وه‌ ، ده‌ست ده‌كات به‌ خوێندنه‌وه‌ی نزاكان ، یه‌كێك له‌ نزاكان زۆر سه‌رنجی ڕاده‌كێشێت ، بۆیه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ گریان ،له‌و كاته‌داهاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵ ،و ده‌بینێت خێزانه‌كه‌ی ده‌گری !

وتی : خۆشه‌ویستم بۆچی ده‌گری ؟ خێزانه‌كه‌ی وتی نووسینی ئه‌م قوتابیه‌ زۆر كاری تێكردم گریانمی ،فه‌رموو تۆ خۆت بیخوێنه‌ره‌وه‌ .

كاتێك پیاوه‌كه‌ ده‌ستی كرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی نزای قوتابیه‌كه‌ بینی نووسیبووی :

خوایه‌ گیان ئه‌م ئێواره‌یه‌ داوایه‌كی تایبه‌تت لێ ده‌كه‌م !بمكه‌ به‌ ته‌له‌فزیۆن !

خوازیارم جێگه‌ی ئه‌و بگرمه‌وه‌ ! ده‌مه‌وێت وه‌كو ئه‌و بژیم !

بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌یه‌كی تایبه‌تم هه‌بێت له‌ ماڵدا !

، تاكو خێزانه‌كه‌م له‌ ده‌ورم كۆ ببنه‌وه‌ !

خوایه‌ بمكه‌ به‌ ته‌له‌فزیۆن تاكو زۆر به‌ گرنگیه‌وه‌ گوێ بۆ وته‌كانم بگرن وحسابم بۆ بكه‌ن !

خوایه‌ بمكه‌ به‌ ته‌له‌فزیۆن تاكو خێزانه‌كه‌م قسه‌كانم پێ نه‌بڕن و پرسیارم ئاڕاسته‌ نه‌كه‌ن !

خوایه‌ گیان بمكه‌ به‌ ته‌له‌فزیۆن تاكو له‌ كاتی كارنه‌كردنیشدا شایسته‌ی گرنگی پێدان بم!

ده‌مه‌وێت له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی باوكم هاوڕێیه‌تیم بكات !ئه‌گه‌ر چی ماندووه‌ و له‌ كار گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ !

خوایه‌ بمكه‌ به‌ ته‌له‌فزیۆن تاكو دایكم حه‌زی به‌دانیشتن بێ له‌گه‌ڵمدا ئه‌گه‌رچی بێزارو شه‌كه‌تیش بێت !

هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت براو خوشكه‌كانم كێ به‌ركێ بكه‌ن له‌ سه‌ر هاوڕێیه‌تی كردنم !

وه‌ ده‌مه‌وێت خێزانه‌كه‌م هه‌موو كارێك و شتێك وه‌لا بنێت ،تاكو كاتێكی تایبه‌ت له‌ گه‌ڵ مندا به‌سه‌ر ببه‌ن !

خوایه‌ گیان له‌ كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ببمه‌ مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م وخه‌مه‌كانیان بڕه‌وه‌ێنمه‌وه‌ !

خوایه‌ گیان زۆرت لێ داوا ناكه‌م ته‌نها ده‌مه‌وێت وه‌كو هه‌ر ته‌له‌فزیۆنێك بژیم !!

دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی له‌ خوێندنه‌وه‌ی په‌یڤی قوتابیه‌كه‌ بووه‌ وه‌ ،وتی به‌ ڕاستی منداڵێكی به‌سه‌زمانه‌ و دایك وباوكێكی خه‌مسارد وبێ موبالاتن !!

مامۆستا جارێكی تر ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ گریان و وتی ئه‌و بابه‌ته‌ كوڕه‌كه‌ی خۆمان نووسیویه‌تی!

لێره‌وه‌ ئه‌و پرۆفیسۆره‌ ئینگلیزیه‌م بیر هاته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا نه‌یهێشتووه‌ ته‌له‌فزیۆن بچێته‌ ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ !كاتێك له‌ هۆكاره‌كه‌یمان پرسی ، له‌ وه‌ڵامدا وتی :چونكه‌ ته‌له‌فزیۆن ڕای خۆی به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنێ و ناهێڵێ موناقه‌شه‌ی بكه‌ین !و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان تێك ده‌دات !!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net