.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










یه‌که‌م که‌سێک له موسوڵمانان که ده‌کرێته دۆزه‌خه‌وه ..!!
سێ جۆر که‌سن وه‌ک ئه‌بو هوره‌یره (ر.ض) ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (ص) که فه‌رمویه‌تی : ( یه‌که‌مین که‌سان که قه‌زای خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌کرێت له‌رۆژی کۆتایدا چه‌ند پیاوێکه :
یه‌که‌میان پیاوێکه که‌هه‌موو قورئانی کۆکردۆته‌وه .
دووه‌میان پیاوێک له‌پێناوی خوادا شه‌هید بووه .
سێیه‌میان پیاوێک که پارهدارو ده‌وڵه‌مه‌ند بوو .
خوای گه‌وره به به‌کابرای زانا‌و قورئان خوێنه‌که ده‌ڵێت : ئایا ئه‌وه‌ی فێری پێغه‌مبه‌ره‌کانم کرد فێری تۆشم نه‌کرد ؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ : به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ئه‌وه‌ی زانیت کارت پێ‌کرد ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ : له‌پێناوی تۆدا زانستی شه‌رعی فێر بووم ، وهخهڵکانم فێر کرد ، وه قورئانم له پێناوی تۆدا خوێن به‌درێژایی شه‌و ڕۆژ ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : دروت کرد و فریشته‌کانیش ده‌فه‌رموون : درۆت کرد ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت بۆیه زانست فێر بوویت بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێن زانایه ، بۆیه قورئانیشت خوێند بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێن قورئان خوێنه پێت وترا ، ئینجا خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌کات ئه‌م کابرایه له‌سه‌ر ده‌م و چاو ڕابکێشرێت بۆ دۆزه‌خ و فڕێ بدرێته دۆزه‌خه‌وه .
پاشان خوای گه‌وره به پیاوی دووه‌م ده‌فه‌رموێت ، له‌پێناوی چیدا کوژرایت ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ فه‌رمانم پێکرا به جیهاد کردن له‌پێناوی تۆدا منیش جیهادم کرد و له‌پێناوی تۆدا کوژرام ... خوای گه‌وره پێی ده‌فه‌رموێت : درۆت کرد و فریشته‌کانیش ده‌فه‌رمون : درۆت کرد .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : نه‌خێر به‌ڵکو ویستت پێت بڵێن فڵان که‌س ئازا‌و جه‌ربه‌زه‌و لێهاتووه ، تۆ بۆ ئه‌و وشه‌یه وات کرد پێت وترا.
خوای گه‌وره به پیاوی سێێه‌م ده‌فه‌رموێت : ئه‌وه‌نده‌ی سامسنم پێنه‌دایت تا پێویستت به‌که‌س نه‌بێت ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ : به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ، ئه‌و سامانه‌ی پێم به‌خشیت له‌چیدا سه‌رفت کرد ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ ئه‌و پاره‌یه سیله‌ی ڕه‌حمم پێ به‌جێده‌هێنا و خێرم لێده‌کرد ، وه‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ک که‌تۆ پێت خۆشبێت پاره‌ی تێدا سه‌رفبکرێت من پاره‌م تیایدا سه‌رف ده‌کرد ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : درۆت کرد ،و فریشته‌کان ده‌فه‌رموون : درۆت کرد ، خوای گه‌وره پێی ده‌فه‌رموێت : بۆیه واتکرد بۆئه‌وه‌ی پێت بڵێن پیاوێکی چاکه‌و له‌ڕێگه‌ی خودا ده‌به‌خشێت ، پێت وترا .. تۆ بۆئه‌و وشه‌یه‌ت بوو . خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌کات که‌له‌سه‌ر ده‌م و چاو ڕابکێشرێت بۆ دۆزه‌خ ... له‌کۆتایی فه‌رموده‌که‌دا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت : ئه‌ی ئه‌بو هوره‌یره ئه‌و سێ کۆمه‌ڵه‌یه یه‌که‌م دروستکراوی خوای گه‌وره‌ن (واته:له‌موسوڵمانان) که‌ده‌کرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه پێی گه‌رم ده‌کرێت . )
وه دوای ئه‌وان سێ کۆمه‌ڵه‌ی تر ڕاپێچی دۆزه‌خ ده‌کرێن ئاگر ده‌یان سوتێنێت وه‌ک ئه‌بو هوره‌یره (ر.ض) گێڕاویه‌تیه‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (د.خ) که فه‌رمویه‌تی :
(پارچه ئاگرێک له‌شێوه‌ی ملدا له‌ئاگری دۆزه‌خ له‌رۆژی کۆتایدا دێته ده‌ره‌وه و دوچاوی هه‌یه پێیان ده‌بینێت دوو گۆێی هه‌یه پێیان ده‌بیستێت و زمانی هه‌یه قسه‌ی پێده‌کات و ده‌ڵێ : من فه‌رمان پێکراوه سێ کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆم ڕاپێچی دۆزه‌خ بکه‌م :
یه‌که‌میان هه‌موو زۆردارێکی که‌له ڕه‌ق
دووه‌میان هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که هاوتایان بۆخودا بۆ خودا داناوه‌و په‌رستویانه
سێیه‌میان هه‌موو ئه‌وانه‌ی وێنه‌یان کێشاوه‌و دروستیان کردووه .)
ئه‌بیل ئهحوهص (رحمه الله) ده‌فه‌رموێت :( یبدأ بالأکابر فالأکابر جرما ) . واته : ( سه‌ره‌تا گه‌وره تاوانکاران یه‌ک له‌دوای یه‌ک فڕی ده‌درێنه ناو دۆزه‌خه‌وه) . له‌پاش ئه‌وان دوڕوه تاوانکاره‌کان له‌کاتی په‌ڕینه‌وه‌یان به‌سه‌ر پردی صراتدا ده‌که‌ونه خوار بۆناو دۆزه‌خ له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی که داهێنراوهکانیان هێناوه‌ته ناو ئیسلام و به‌به‌شێکی ئاینیان داناوه .
شــــ ـ ــازاده شـ ـ ـــهنێ
-تایبه‌ت به یانه‌ی کوردژین -
س// په‌رتوکی ـ دۆزه‌خ ـ


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خؤش بيت
خواى كةوره باداشتى خيرت باتةوه
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
