.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












دانی زه‌کات
سڵام علیکم و مامۆستای به‌رێز
مامۆستا هه‌بوونی ئاڵتون که خۆم به ده‌ستی خۆم کڕیبێتم و ماوه‌ی چه‌ند سالێک هه‌م بێت ته‌نها بۆ له به‌ر کردن کڕیومه، ئێستا له پلانم دایه بیکه‌م به‌خانوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم تیایا ژیان بکه‌م.
1. ئایا زه‌کاتی له‌سه‌ر ده‌که‌وی؟؟
2. ساڵانه به عه‌قڵی خۆم زه‌کاتم داوه واتا به‌حساب نهم کردوه نازانم که‌م یان زۆرم داوه له‌وه‌ی که‌ئه‌بێت بیده‌م؟؟
3. ئایا حساباتی زه‌کاته‌که چۆنه واتا له چه‌ند مسقاڵ ئه‌بێت چه‌ندی بکه‌م به زه‌کات؟؟
4. وه گه‌ر بیکه‌م به‌خانوو ته‌نها ئه‌و خانوه‌م هه‌بێت تیایدا بژیم ئه‌ویش زه‌کاتی ئه‌که‌وێته سه‌ر یان نا؟؟
5. گه‌ر هیچ مهعاشێکم نه‌بێت و له ماڵی باوکم بژیم و ئه‌وان بژێوم دابیتن بکه‌ن هه‌ر زه‌کاتم ئه‌که‌وێته سه‌ر ؟؟
6. زه‌کات بده‌م به یه‌ک که‌س یان ئه‌توانم بیده‌م به زیاتر؟؟
خوای گه‌وره پادشتت بداته‌وه..

له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامی پرسیارەکەت:
1. ئایا زه‌کاتی له‌سه‌ر ده‌که‌وی؟؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاڵتوونه خشل بێت ئه‌گه‌ر نه‌گاته ڕادده‌ی زێده‌ڕۆیی و ئیسڕاف ئه‌وا زه‌کاتی تێدا نیه، وه‌ک: پیاوه‌که به‌دیاری چه‌ند میسقاڵێک له ئاڵتوون بۆ خێزانه‌که‌ی بکڕێت، یان ئافره‌ته‌که بۆ خۆ ڕازاندنه‌وه به پاره بیکڕێت، ئه‌وا زه‌کاتی تێدا نیه.
که‌واته ئه‌م زێڕه‌ی به‌ڕێزتان، زه‌کاتی تێدانیه.
2. ساڵانه به عه‌قڵی خۆم زه‌کاتم داوه واتا به‌حساب نهم کردوه نازانم که‌م یان زۆرم داوه له‌وه‌ی که‌ئه‌بێت بیده‌م؟؟
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که زه‌کاتت داوه إن شآءالله خوای میهره‌بان پاداشتی نه‌بڕاوه‌ت بۆ بنووسێت و به‌ره‌که‌ت بکه‌وێته ژیان و ماڵت، زه‌کاتیش به شه‌رعه نه‌ک به عه‌قڵ.
3. ئایا حساباتی زه‌کاته‌که چۆنه واتا له چه‌ند مسقاڵ ئه‌بێت چه‌ندی بکه‌م به زه‌کات؟؟
هه‌رکاتێک ئاڵتون بوو به 20 میسقاڵ و یان زیاتر ئه‌وا زه‌کاتی ئه‌که‌وێته سه‌ر.
له‌هه‌ر میسقاڵێک زێردا چواریه‌کی ده‌یه‌ک زه‌کاتی لێ ئه‌ده‌ی واته له 20 میسقاڵ نیو میسقاڵ زه‌کاتی لێ ئه‌ده‌ی.
4. وه گه‌ر بیکه‌م به‌خانوو ته‌نها ئه‌و خانوه‌م هه‌بێت تیایدا بژیم ئه‌ویش زه‌کاتی ئه‌که‌وێته سه‌ر یان نا؟؟
زه‌کات له خانوو و ناوماڵ ناکه‌وێت.
5. گه‌ر هیچ مهعاشێکم نه‌بێت و له ماڵی باوکم بژیم و ئه‌وان بژێوم دابیتن بکه‌ن هه‌ر زه‌کاتم ئه‌که‌وێته سه‌ر ؟؟
هه‌رکاتێک به ئه‌ندازه‌ی 20 میسقاڵ یان زیاتر زێڕت هه‌بێت، به‌مه‌رجێ خشڵ نه‌بێت، ئه‌وا زه‌کاتی تێدا واجب ده‌بێت، به‌مه‌رجێک ساڵێکی به‌سه‌ردا بسووڕێته‌وه.
6. زه‌کات بده‌م به یه‌ک که‌س یان ئه‌توانم بیده‌م به زیاتر؟؟
هه‌رکاتێک زێڕ و سامانه‌که‌ت زه‌کاتی تێکه‌وت ئه‌وا ده‌توانی بیده‌ی به‌یه‌ک که‌س یان زیاتر.
* خوشکی به‌ڕێزم، له تێگه‌یشتنمان له پرسیاره‌که‌ت ئه‌م زێره‌ی که هه‌ته زه‌کاتی تێدا نیه.
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامی پرسیارەکەت:
ئه‌و ماڵه‌ی من که ئه‌ڵی ی زه‌کاتی ناکه‌وێته سه‌ر من بۆ ئه‌وه‌م کڕێ بێت که هه‌مبێت وه‌کوو حه‌زێك له به‌ری بکه‌م و بیریشم له‌وه کردبێته‌وه که نه‌مبێت یان پێویستم بێت بیفرۆشم واته وه‌کوو سه‌روه‌تێک هه‌مبێت...
وه زۆر جاریش وه‌کوو دیاری له لایان دایک و باوکمه‌وه وه‌رم گرتوه..
1. له‌و حاڵه‌ته‌ش له‌سه‌رم ئه‌که‌وێت زه‌کات??
2. ئه‌گه‌ر له‌سه‌رم نه‌که‌وێت و پێشتر زه‌کاتم داوه‌و بمه‌وێت ئێستاش برێك پاره بکه‌م به زه‌کات ئه‌بێت یان ئه‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌و حاڵته به‌ناوی خێر بیده‌م به‌و که‌سه‌ی پێویستیتی؟؟
3. وه زه‌کات بده‌م به که‌سێک به‌م جۆره پێش ڕه‌مه‌زان ناوه‌ڕاستی ڕه‌مه‌زان وه پێش جه‌ژن واتا به یه‌ک که‌سی بده‌م و به‌وه‌ی چه‌ند جارێک بیده‌مێ واتا به یه‌ک جار نه‌ی ده‌مێ له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه..
دڵنیام ئه‌و که‌سه دڵ خۆش ئه‌بێت به‌وه‌ی که‌نیه‌تی و چه‌ند جارێک خۆش به‌ختی بکه‌م..
وه له دوعاکانی بێ به‌ش نه‌بم...
وه سوڕ ئه‌زانم چاوه‌ڕێ ی ده‌ستی منه گه‌ر پاره‌یه‌کی زۆر زۆریش که‌م بێت چاوه‌ڕێ یه‌تی به‌داخه‌وه به‌هۆی ده‌ست کورتی یه‌وه...
4. له چی حاڵه‌ته‌ک زه‌کات له ئاڵتون ئه‌که‌وێت؟؟؟؟
5. که‌سێکی نزیکم هه‌وسه‌ره‌که‌ی بۆی کڕیوه له هه‌مان حاڵه‌تی مندایه به‌ڵام ئه‌و خۆی ئیش ناکاتن و قه‌تیش ئیشی نه‌کردوه ته‌نها مه‌عاشێکی که‌می خۆی هه‌یه که له مه‌عاشی ئیشی هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌بڕێت به قانونی ئه‌و ووڵاته ئه‌درێته ئه‌و ئافره‌ته به‌وه‌ی له ماڵه‌وه ئیش ئه‌کات و به خێو که‌ری مناڵ و ماڵ و مێرده‌که‌یه‌تی..
لقی ا
گه‌ر ئێستا بیه‌وێت زه‌کات بدات له پاره‌ی واتا له ماندوو بونی هاوسه‌ره‌که‌ی که سوڕ ئه‌زانێت هاوسه‌ره‌که‌ی ڕازی نی یه بیداتن ئه‌بێت بیداتن یان به چی رێگایه‌ک بیداتن؟؟
لقی ب
ئه‌و ئافره‌ته ته‌نها برێکی که‌م پاره‌ی دێته ده‌ست ئه‌ویش له رێگای ئیشی هاوسه‌ره‌که‌ی که لێ ی ئه‌برێت له لایان حوکمه‌ته‌وه بیه‌وێت یان نه‌یه‌وێت ئه‌م بڕه پاره که‌مه له ئیشی کابرا ده‌ر ئه‌چێت وه‌کوو مه‌عاشێکی که‌م و هاوکاری به ژنه‌که که له‌ماڵه‌وه ئیش ئه‌کات پێ ی ئه‌درێت ئایا له‌م بڕه پاره‌یه که بۆی دێت زه‌کات بدات گۆناح باره یان نا ؟؟؟ئه‌مه‌ش هه‌ر له ئیشی مێرده‌که‌یه‌تی..
خوای گه‌وره پاداشتی به‌رێزت بداته‌وه و به به هه‌شتی به‌رینت شاد بکات..
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
له‌سه‌ر هێڵ نییه




بۆ وه‌ڵامی گشت پرسیاره‌کانت ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بکه..
1. ساڵێکی ئیسلامی به‌سه‌ردا بسووڕێته‌وه.
2. بگاته ڕادده‌ی زه‌کات، که بیست میسقاڵ یان سه‌رووتری.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاڵتوونه خشل بێت ئه‌گه‌ر نه‌گاته ڕادده‌ی زێده‌ڕۆیی و ئیسڕاف ئه‌وا زه‌کاتی تێدا نیه، وه‌ک: پیاوه‌که به‌دیاری چه‌ند میسقاڵێک له ئاڵتوون بۆ خێزانه‌که‌ی بکڕێت، یان ئافره‌ته‌که بۆ خۆ ڕازاندنه‌وه به پاره بیکڕێت، ئه‌وا زه‌کاتی تێدا نیه.
3. به‌ڕێزم ماڵ و سامان ته‌نها زه‌کاتی تێدا نیه به‌ڵکو ده‌توانی سالانه به‌ناوی خێر و صه‌ده‌قه هاوکاری کردنی نه‌داران بڕێک پاره ببه‌خشی، وه‌ک ئه‌وه‌ی تۆ کردووته که کارێکی ڕه‌وا و موسڵمانانه‌یه.
* ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که ساڵانه به‌ناوی زه‌کات به‌خشیوته به‌دلنیاییه‌وه خوای گه‌وره خێر و پاداشتێکی زۆر و زه‌وه‌ند و نه‌بڕاوه‌ت بۆ ده‌نووسێ.
بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌ی که باست کرد، هه‌مان شێوه ئه‌م خاڵانه په‌یڕه‌و بکات، ئه‌گه‌ر ماڵه‌که‌ی زه‌کاتی تێدا بوو، وه ئه‌م پاره‌یه‌ش له‌ده‌ستی دا هه‌بوو ئه‌وا با زه‌کات بدات، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی زه‌کاتی نه ئه‌دا، با ئامۆژگاری بکات بۆ زه‌کات دان، ئه‌گه‌ر هه‌ر زه‌کاتی نه‌دا، ئه‌وا ئه‌و تاوانبار نابیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
خوا پاداشتت بداته‌وه بۆ گشت ماندو بونێژکێت
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
له‌سه‌ر هێڵ نییه



السلام عليكم ماموستاي بةريز
خوا باداشتي خيرت بداتةوة و بةبةهةشتي بان و بةرينت شادبكات.....برسيارةكةم ئةوةية ئايا ئةكةر بارةت لةقةرزبيت زةكاتي دةكةويتة سةر؟بارةكةش بو معاملات بةكارهاتووة؟ زور سوباس
له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامی پرسیارەکەت:
هه‌رکاتێک پاره گه‌یشته ڕاده‌ی زه‌کات و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕایه‌وه، جا قه‌رز بێت یان له‌به‌رده‌ستت دابێت، ئه‌وا زه‌کاتی ده‌که‌وێته سه‌ر، هه‌رکاتێک پاره له مه‌عامه‌له بێت، ئه‌وا ماڵی بازرگانی پێ ده‌وترێ، ئه‌م که‌لوپه‌ل و کاڵایه له کۆتایی ساڵدا ده قرسێنرێ و گه‌یشتبووه ڕادده‌ی زه‌کات ئه‌وا زه‌کات له که‌لوپه‌له‌که ده‌درێت به ئه‌ندازه‌ی خۆی.
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
له‌سه‌ر هێڵ نییه