❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یه‌ك سه‌عات سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بكه‌یت، 22 ده‌قیقه‌ له‌ته‌مه‌نت ده‌بات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-23 07:36:26

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

یه‌ك سه‌عات سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بكه‌یت، 22 ده‌قیقه‌ له‌ته‌مه‌نت ده‌بات

له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی ئوستورالیدا ئه‌وه‌ ئاشكرا بووه‌، سه‌یركردنی‌ ته‌له‌فزیۆن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ، ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی مرۆڤ، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ خراپانه‌ی‌ ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌، له‌سه‌ر جه‌سته‌ جێیان دێڵێت، جگه‌ له‌كێشانی‌ جگه‌ره‌ی‌ زیاتر و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌وه‌رزش.

ئه‌و زانا ئوستورالییانه‌ ئه‌وه‌شیان ده‌رخستووه‌، مرۆڤ كاتێك ده‌گاته‌ سه‌روو ته‌مه‌نی‌ 25 ساڵ، بۆ هه‌ر یه‌ك سه‌عات سه‌یركردنی‌ ته‌له‌فزیۆن، 22 ده‌قیقه‌ له‌ته‌مه‌نی‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و دیراسه‌ نوێیه‌ دوای‌ ئاماده‌كردنی‌ لیستێكی‌ بیركارییانه‌ هات بۆ ماوه‌ی‌ سه‌یركردنی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ رۆژانه‌، پاشان به‌راوردكردنی‌ له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی‌ مردن له‌نووسینگه‌ی‌ ئاماری كۆچكردووان له‌و وڵاته‌.

ئه‌و ژماره‌ بیركارییانه‌ دوای‌ ئه‌و به‌راوردكارییه‌ كه‌ له‌سه‌ر 11 هه‌زار كه‌س كراوه‌ ده‌ریانخستووه‌، ئه‌و كۆچكردووانه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 6 سه‌عاتی رۆژانه‌ سه‌یری ته‌له‌فزیۆنیان كردووه‌، پێش ئه‌وانی‌ تر مردوون، كه‌ له‌هه‌مان ته‌مه‌نی‌ خۆیاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ماوه‌ی‌ 4 ساڵ و نیو سه‌یری ته‌له‌فزیۆنیان نه‌كردووه‌.

توێژه‌ره‌وان هۆكاری مردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌یان به‌هۆی سه‌یركردنی‌ به‌رده‌وامی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، كه‌ مرۆڤ هه‌ركاتێك سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر، جگه‌ره‌ زۆرتر ده‌خوات و له‌وه‌رزش كردنیش دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ لینرت فیرمان كه‌ سه‌رۆكی‌ توێژینه‌وه‌كه‌یه‌ و له‌زانكۆی كوینزلاند-ه‌، سه‌رسوڕمانیی خۆی له‌ده‌ره‌نجامی‌ ئه‌و دیراسه‌یه‌ راگه‌یاند.






س:lezan.net

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net