.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










هۆكارەكانى زیاد و كەم بوونى باوەڕ
نوسراوه له لايهن : ئــاریس بهرزنجى
دووشەممە, 22 ئاب 2011 22:02
بایەخدان بە كردەوەكانى دڵ لە ترسان و خۆشەویستى و ئاواتى ڕزگاربوون و دڵ كزى (خشوع) و پشت بەستن بە خوا و جگە لەو كردەوانەش
هۆكارەكانى زیاد و كەم بوونى باوەڕ
هۆكارەكانى زیاد بوونى باوە
1 ـ فێربونى زانستە شەرعیەكان خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاء ] (الفاطر: 28). واتە: بەڕاستى تەنها زانایان لەخوا دەترسن.
2 ـ خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز بەتێفكران و تێڕامان و تێگەیشتنەوە: [ إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ ] (الإسراء: 9)، واتە: بەڕاستى ئەم قورئانە پیرۆزە ڕێنیشاندەرە بۆ ڕاسترین كار و كردەوە.
4 ـ بیركردنەوە لە بەسەرهات و ژیانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم.
5 ـ بیركردنەوە لە بەسەرهات و ژیانى پێشینە و پیاو چاكانى ئەم ئوممەتە.
6 ـ باوەڕ بریتیە لەچاكە كاریەكانى ئاینى ئیسلامى پیرۆز.
7 ـ بیركردنەوە لە بەڵگە و نیشانە گەردونیەكان و دروستكراوەكانى خواى پەروەردگار.
8 ـ زیادكردنى پەرستنەكان و كردەوەى چاك وەكو نوێژەكان و زەكات و خێركردن و ڕۆژووگرتن و عومرەكردن و زیكركردن و داواى لێخۆشبوون، و پاڕانەوە و بەجێهێنانى پەیوەندى خزمایەتى و جگە لە مانەش.
9 ـ بایەخدان بە كردەوەكانى دڵ لە ترسان و خۆشەویستى و ئاواتى ڕزگاربوون و دڵ كزى (خشوع) و پشت بەستن بە خوا و جگە لەو كردەوانەش.
10 ـ چاكەكارى لە گەڵ بەندەكانى خواى پەروەردگار.
11 ـ بانگەوازكردن بۆ لاى خواى پەروەردگار بەدانایى و ئامۆژگارى چاك.
12 ـ فەرمانكردن بەچاكە و نەهى كردن لە خراپە بەپێی توانا.
13 ـ دانیشتن لە گەڵ چاكەكاراندا.
14 ـ دووركەوتنەوە لەو شوێنانەى كە ووتەى پڕوپوچ و درۆى تێدا دەكرێت.
15 ـ وازهێنان لە خواردنى زیاد ووتە وخەوتن وتێكەڵ بوونى زیاد لەگەڵ خەڵكدا، جگە لە كاتى پێویست نەبێت.
16 ـ چاو پاراستن لە بینینى نامەحرەم و قەدەغەكراو.
17 ـ خۆپاراستن لەچاو بوون لە دەستى خەڵك.
18 ـ ڕاستگۆیى، چونكە ڕاستگۆیى ڕێنیشاندەرە بۆ چاكە.
19 ـ ڕوانین بۆ ئەو كەسانەى كە لەخۆت بەرزترن لە بوارى ئایندا، وە بۆ ئەوانەى لە خۆت نزمترن لە بوارى دونیادا.
هۆكارەكانى كەم بوونى باوەڕ
1 ـ نەزانین و بێ ئاگایى لە زانستە شەرعیەكان، هەوڵنەدان بۆ فێربوونى.
2 ـ بێ ئاگابوون غەفڵەت. (واتە: لە ئایینى خواى گەورە و قیامەت).
3 ـ بەرهەڵستیكردنى ڕەوایى و لە بیرچونەوەى گەورەیى خوا و فرمانەكانى.
4 ـ كردنى تاوان.
5 ـ حەسادەت.
6 ـ هاوڕێى خراپ.
7 ـ شەیتان.
8 ـ نەفسى بەدكار و فرمانكەر بەخراپە.
9 ـ دونیا و فیتنەكان.
10 ـ بەڕەڵاكردنى چاو لە سەیر كردنى نامەحرەم و قەدەغەكراوەكان.
11 ـ غەیبەت كردن و ووتووێژ و جیدالكردن لە سەر شتى ناڕەوا و پڕوپوچ.
12 ـ گوێگرتن لەو شتانەى هۆى توڕەیى خواى پەروەردگارن، لە گۆرانى و مۆسیقا و ووتەى درۆ و جگە لەوانەش.
13 ـ زۆرى خواردن و خواردنەوە و خەوتن و تێكەڵ بوونى پێویست نەبوو.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
ئاشناكردنی موسلمان به ئیسلامی راستهقینه
s\ souncliction
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن daneyal (2011-08-23 20:23:48)

لهسهر هێڵ نییه