.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





[img]
[/img]
دانراوه له‌لایه‌ن: چاو‌دێر ڕێكه‌وت: ١/٣٠/ ٢٠٠٩
برایه‌تی ڕاسته‌قینه له به‌ر ڕووناکی واتای (إنما المؤمنون أخوة)دا.
له ڕاستیدا باوه‌ڕداران خوشک و برای ڕاسته‌قینه‌ن. هه‌مو وه‌ک یه‌ک له ئاستی یه‌ک سینه‌ساف و بێگه‌زاف و خۆ به‌که‌مزان. دوور له‌قین و ڕق و کینه‌ن. گشت په‌پوله‌ی ده‌وری نووری ئه‌م دینه پاک و موبینه‌ن.خوشک و برای بێمه‌رامیش به ته‌نها هه‌ر باوه‌ڕدارن. به ته‌نها هه‌ر به‌نده‌ی خوداوه‌ندی ته‌نهای کردگارن. ئه‌وی وا له‌م ئایه ناگه‌ن. به کردارێ پێی ڕاناگه‌ن. ئه‌وان له ڕاستیدا لارن. باری بێباری لارن و خۆ به خۆ ده‌ردی سه‌ربارن. له داوی ڕاوی شه‌یتانێ گرفتارن. سه‌یری باوه‌ڕداری پێشین. چلۆن هه‌رده‌م تێده‌کۆشین. که‌وا خوا له خۆڕازیکه‌ن به لێبوردن له ناخه‌وه و چاو له هه‌ڵه‌ی یه‌کترپۆشین. به‌س ده‌زانن؟ ئێمه‌ی سه‌رده‌م؟ بێ‌ترس و خه‌م. له سه‌ر سفره‌ی خوانی غه‌یبه‌ت که ده‌بین جه‌م. چۆن سه‌رقاڵی عه‌یش و نۆشین؟!. زۆر به زۆری خه‌ریک خواردن گۆشتی خۆیشین؟!. گۆشتی مردوو!؟ ده‌زانن بۆیه نه‌خۆشین!؟ له گه‌ڵ ئه و گشته هۆشه شدا که هه شمانه هه ر بێ هۆشین. به خه یاڵی خاوی شیری نێره بدۆش و تیکه‌و پاروی ده‌م به کۆشین. هه‌ر ده‌م به ده‌م وا پێده‌چین گه‌وره و بچوک هه‌مو وه‌ک یه‌ک له ئاستی یه‌ک وه‌ک ئاوێنه‌ین و بێ وێنه‌ین. ده‌روون پاکوگه‌ردن که‌چین. که‌چی ده‌بینه چین چین و له بیر ده‌چین له بنه‌وانه‌دا که چیین. ئه‌رێ براو خوشکانی من به‌خۆ ناڵیین هه تا وابین به‌چی ده‌چین؟؟!. ده‌سا توخوا هه‌موو وه‌رن. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به دڵ‌پاکی به‌نده‌ی خوداوه‌ندی تاکی دادگه‌رن. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م که وانه‌ی زه‌مینه دا. له‌م ڕێباز و زه‌مینه‌داو. له ناو ئه‌م گشت که‌مینه‌دا. وه‌ک ئه‌وانه‌ی که شوێن که‌وتووی پێغه‌مبه‌رن(صلى الله عليه وسلم). ده‌سه‌وه‌رن. با وه‌لانێین له سه‌ر ڕێگای خواپه‌رستی چی کۆسپ و سسستی و له‌مپه‌رن. ده‌زانن بۆچ ئه‌وان وابوون؟ بۆچ خوا له قورئانی پیرۆزی خؤی وه‌سفی کردوون؟ ده‌زانن چی‌یان کردوه و چۆن خوای خۆیان له خۆیان ڕازی کردوه؟ ئه‌وان به کوڵ به‌ڵکو به دڵ. به رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْأِيمَانِ دۆعایان بۆ یه‌ک کردوه و. به وَلا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلّاً لِلَّذِينَ آمَنُوا گشت ڕقێکی شه‌یتانییان له نێو دڵدا هه‌ڵکه‌ندوه و. ئه‌وجا. به رَبَّنَا إِنَّكَ رَؤُوفٌ رَحِيمٌ خۆیان به خوا سپاردوه...
s\dangeislam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
