❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سزای نوێژخوێن و نوێژ نەخوێن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-25 20:30:25

daneyal
خونچەی نوێ
شوێن: هــــەولــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-25
په‌یامه‌كان: 71
WindowsXPFirefox

سزای نوێژخوێن و نوێژ نەخوێن

دانراوه له‌لایه‌ن:  سارێژ گەرمیانی   ڕێكه‌وت: ٧/٢٠/ ٢٠١٠
سزای نوێژخوێن و نوێژ نەخوێن



نوێژ کردن یەکێکە لە پایە گرنگەکانی ئیسلام و بە دووەم روکن دێت لە دوای ووشەی( اشهد ان لا اله الا الله واشهد ان محمد رسول الله )، بەڵام جێگای داخە کەوا موسڵمانان لەبەر تام و لەززەتی دونیا نوێژەکانیان واز لێهێناوە وە ئەگەر وازیشیان لێنەهێنابێت بەشێوەیەکی زۆر سارد بەدەم بانگ بێژەکانەوە ئەچن و وەکو ئەوەی کە بێگاریان پێبکرێت وە تەمبەڵ و تەوەزەل بوونە لە ئەنجامدانی !! دیارە ئەم باسە باسێکی نامۆ نیە لە لای زۆربەمان بەڵام تەنها وەکو بیر خستەوەیەک و بە ئاگا هێنانەوەی موسڵمانان لە بەرزی پلەو پایەی نوێژ لە لای پەروەردگار ئەم بابەتەم بە پشتیوانی خوا ئەمادە کردووە،

بۆیە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئەفەرمێت أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّـهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ مِن ذُرِّيَّةِ آدَمَ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْرَائِيلَ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَاجْتَبَيْنَا ۚ إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُ الرَّحْمَـٰنِ خَرُّوا سُجَّدًا وَبُكِيًّا ﴿٥٨﴾ فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ ۖ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا(٥٩)

واتا: ئا ئەوانە کەسانێکن کە خوای گەورە نازوو نیعمەتی بەسەردا ڕشتوون لە پێغەمبەران، وە لە نەوەی ئادەم و ئەوانەیش کە لەگەڵ نوح دا لە کەشتیەکەدا سوارمان کردن و لە نەوەی ئیبراهیم و یەعقوب و لەوانەی کە هیدایەتمان داون و هەڵمان بژاردوون ، ئەوان هەرکاتێک ئایەتەکانی خوایان بەسەردا بخوێندرێتەوە بە پەلە سوجدە ئەبەن و ئەسرین لە دیدەیان دەبارێت ، لە سۆزو و خۆشەویستی پەروەدگاریان دڵانی پڕ لە نوور و ئیمانیان دەکوڵێت و دەگرین ، لە دوای ئەوان کەسانێک لە نەوەکانیان بونە جێنشین کە نوێژەکانیان بە زایە داو کەوتنە شوێن هەواو ئارەزوەکانی نەفسیان ،ئەوانە توشی گومڕای و سەرگەردانی سزا دەبن(لە دونیاو لە قیامەتت)دا.

بۆیە ابن عباس رەزای خوای لەسەر بێت لە تەفسیری أضاعوا الصلاة دەڵێت : "معنى أضاعوا الصلاة أي أخروها عن وقتها فكان جزائهم غياً و هو واد في جهنم" . واتا نەکردنی نوێژێک یان درنگ بە ئەنجام گەیاندنی نوێژێک لە کاتی خۆی دا سزاکەی (غياً ) یایە کە دۆڵێکە لە دۆڵەکانی جەهەنم. سبحان الله

ئەمە بۆ کەسێک ئەگەر نوێژەکانی لەبەر کارو پیشەی رۆژانەی یاخود خۆشی و لەززەتێکی کەمی دونیا بچوێنێت یان درەنگتر لە کاتی خۆیدا نوێژەکەی ئەنجام بدات ، وە مەبەست لە درنگ بە ئەنجام گەیاندنی نوێژیش لە کاتی خۆیدا ئەوەیە ، کە لەبەر ئەو هۆکارانەی سەرەوە کە باسمان کردوە نوێژی نیوەڕۆ هەڵگرێت هەتا نزیک ئەبیتەوە لە نوێژی ئێوارە( العصر) و وە نویژی ئێوارەش هەڵگرێت هەتا نزیک ئەبێتەوە لە نوێژی شێوان(المغرب) بەم شێوەیە بۆ ئەوانی ترێش ، جا بۆیە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا بە ئایەتێکی پیرۆز بەم شێوەیە ئاگادارمان ئەکاتەوەو دەفەرمێت،

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُلْهِكُمْ أَمْوَالُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُمْ عَن ذِكْرِ اللَّـهِ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿٩﴾ . المنافقون

واتا: ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان هێناوە هەوڵ بدەن نە ماڵ و سامانتان وە نە ڕۆڵەکانتان نە بنە هۆی ئەوەی کە لە یادی خواو بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە کەم تەرخەم و بێئاگاتان بکەن، جا هەر کەسێک لە یادی خوا کەم تەرخەمی بکات ،ئەوا ئەوانە هەر خۆیان زەرەرمەندن و خەسارەمەندن.

بۆیە قورئان ناسان (المفسرون) لە تەفسیری ئەم ئایەتە پیرۆزەدا ئەڵێن مەبەست لە ،،ذكر الله،، پێنج نوێژە فەرزەکەیە ئەگەر هاتوو هەر کەسێک ماڵ یان سەروەت وسامان یاخود ڕۆڵەکانیان بوە هۆی کەم تەرخەمیان لە نوێژەکانیاندا ئەوا ئەوانە خەسارەمەندن بە ڕاستی.

جا ئەگەر جوان لەم ئایەتە پیرۆزەش بڕوانین دەبینین کە خوای گەورە لە سورەتی (المنافقون) دا ئاماژەی بە ئەو کەسانە کردوە کە لە یادی خوای گەورەدا کەم تەرخەمن ، بە کورتی لە گرنگی پلەو پایەی نوێژەکانیان و یادی خوای گەوەرە بێ ئاگان ، لەبەر ئەوە ئەبێت موسڵمان زۆر ئاگادار بێت کە خۆی لە نیشانەکانی دوو روویی (نیفاق) بپارێزیت ئەمە لە کاتێکدا کە کەم تەرخەمی لە نوێژەکان و یادی خوای گەورەدا یەکێکە لە نیشانەکانی دووروو (نیفاق)، بۆیە لە بارەی دووڕوەکانەوە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزا ئەفەرمێت: إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ سورة النساء واتا: بەڕاستی دووڕوەکان لە چینی هەرە خوارەوەی جەهەنم دان.

بۆیە ئەبێت ئاگاداری ئەوە بین ئەمە تەنها سزای ئەو کەسانەیە کە نوێژ ئەکەن ، بەڵام لە نوێژەکانیاندا کەم تەرخەمن و تەمبەڵن لە جێ بە جێ کردنیدا،

ئەی ئەبێت سزاو حوکمی ئەو کەسانە چی بێت کەوا هەر نوێژ ناکەن (تارك الصلاة)؟!

هەر لە روانگەی ووتەی شەرعناسانیشەوە کە دەڵێن ، "إن تارك الصلاة ملعون و لو أنطق الله الأشياء للعنته جميعاً حتى ثوبه الذي عليه"، واتا نوێژ نەخوێن دوورە لە ڕەحمەتی خواوە ئەگەر بێت و خوای گەورە هەرچی دروستکراوی هەیە بیهێنێتە قسەکردن ، ئەوا ئەو نوێژ نەخوێنە بە نەفرەت ئەکەن(لعنته) ، هەتا ئەو جل و بەرگانەشی کە لەبەری کردوون بە هەمان شێوە نەفرەتی لێئەکەن.

بۆیە تاوانی نوێژ نە خوێن گەورەترە لە تاوانی خواردنەوەی حەرام ( الخمر) و کوشتنی کەسێک بەناهەق وە ئەمە لەلای هاوەڵەکانی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) زیاتر جێگیرببوو بەتایبەتی خەلیفە ڕاشیدیەکان ( ئەبو بەکر و عومەر و عوسمان و علی ) خوای گەورە لێیان ڕازی بێت ،بە هەموو مانایەک نوێژ نەخوێن لەلای ئەمان کافر بوو، وە ئەگەر چاوێکیش بخشێنین بە ووتەی گەورە زانایانی ئیسلام نوێژ نەخوێن لای هەرە زۆریان کافرە و لە چوارچێوەی ئیسلام چوەتە دەرەوە بەڵام لەوەدا یەکناگرنەوە کە ئایا ئەگەر بکوژرێت بە کافری ئەمرێت یان نا ! بۆیە ئیمامی ئەحمەدی کوری حەنبەل خوای گەورە لێی رازی بێت ئەفەرمێت کافرە و کوشتنەکەشی بە کافری ئەمرێت ،

وە ابن القيم رەحمەتی خوای لێبێت ئەفەرمێت: "إن تارك الصلاة كافر و على ذلك أدلة كثيرة منها" ، واتا نوێژ نەخوێن کافرەو وە بەڵگەش زۆرە لەو بارەیەوە.

لە قورئانی پیرۆزدا:

قوله تعالى : فويل للمصلين الذين هم عن صلاتهم ساهون. واتا سزا(ويل) بۆ ئەو نوێژخوێنانەی کە لە نوێژەکانیانداغافڵن و بێئاگان بە دڵ نوێژەکانیان ناکەن و لە ماناو مەبەستەکەی بیر ناکەنەوە لە پێش چاوی خەڵکی نوێژ دەکەن و ئەگەر هەر خۆیان بن نایکەن ، ناشزانن فەلسەفەی نوێژ کردن چیە. وە ابن القيم خوا لێی رازی بێت ئەفەرمێت،فكلمة "ويل " في القرآن لا تقترن إلا مع الكافر و إن تارك الصلاة و الساهي عنها هو (كافر) ووشەی(ويل) لە هیچ شوێنێکی قورئاندا بەراورد نەکراوا مەگەر لە گەڵ کافردا نەبێت ،وە نوێژ نەخوێن و غافڵانی نوێژ کافرن.

وە هەر وەها لە ئایەتێکی پیرۆزی تردا هاتووە کە خوای گەورە دەفەرمێت مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ ﴿٤٢﴾ قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ﴿43﴾ سورة المدثر واتا پێیان ئەڵین ئەوە چی بوو ئێوەی بەرەو دۆزەخ راپێچکرد؟ وا ئێستا ئەو سزا سەختە ئەچێژن ؟! ئەوانیش لە وەڵامدا ئەڵێن ئێمە لە نوێژخوێنان نە بووین بۆ پەروەردگارمان .

وە گەر گەشتێک بە نێو فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەری سەروەریشمان ( صلى الله عليه وسلم) دا بکەین دەبینین زۆر فەرموودە بە ئاشکرا ئاماژە بە کافر بوونی نوێژ نەخوێن دەکات ، بۆیە پێغەمبەری ئازیزمان ( صلى الله عليه وسلم) ، دەفەرمێت: (بين الرجل وبين الكفر والشرك ترك الصلاة) . رواه مسلم في الصحيح، واتا جیاکەرەوەی موسڵمان لە کافرو هاوەڵ پەیداکار بۆ پەروەردگار نوێژە. کەواتا ئەوەی تەرکی نوێژ بکات کافرە.

وە هەروەها لە فەرموودەیەکی تریشدا پێغەمبەر سەروەرمان( صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة فمن تركها فقد كفر)، مسند امام أحمد، پەیمانی نێوان ئێمەو ئەوان نوێژە هەرکەسێکێش تەرکی نوێژی کرد ئەوا کافرە.

وە یان لە فەرمودەیەکی تردا هاتووە پێغەمبەری خۆشەوێستمان دەفەرمێت (من حافظ عليها كانت له نوراً وبرهاناً ونجاة يوم القيامة، ومن لم يحافظ عليها لم يكن له نور ولا برهان ولا نجاة، وحشر يوم ­القيامة مع فرعون وهامان وقارون وأبي بن خلف) واتا ئەوەی پارێزگاری لێبکات(نوێژ) ئەوا روناکیەو بەڵگەیە لە رۆژی قیامەت دا بۆی ،وە ئەوەشی پارێزگاری لێنەکات نە روناکیەکی هەیە و نە بەڵگە و نە ڕزگاربوون، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا لەگەڵ فیرعەون و هامان و قاڕون و ئوبەی کوڕی خەلەف، دا لێپرسینەوەی(حشر) لەگەڵدا دەکرێت. بۆیە هەندێک لە زانایان بۆچونیان بەم شێوەیەیە بە تایبەتی ،

ابن القيم رەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمێت: "من شغلته أمواله عن الصلاة حشر مع صاحب المال ... مع قارون، و من شغله ملكه عن الصلاة حشر مع فرعون، و من شغلته وزارته عن الصلاة حشر مع هامان، و من شغلته تجارته عن الصلاة حشر مع أمي ابن خلف في الدرك الأسفل من النار".

واتا ، هەر کەسێک ماڵ و سامان لە نوێژ دوریبخاتەوە ئەوا لەگەڵ خاوەن ماڵەکاندا لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەکرێت لەگەڵ(قاڕون) وە هەر کەسێک سەروەتەکەی(ملك) لە نوێژی دووربخاتەوە ئەوا لەگەڵ (فیرعەون) دا لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەکرێت، وە هەر کەسێک پلەو پایە لە نوێژی دووربخاتەوە ئەوا لەگەڵ(هامان) وەزیری فیرعەوندا لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، وە هەر کەسێک بازرگانی و ئیش و کار لە نوێژ دوریبخاتەوە ئەوا لە گەڵ ئوبەی کوری خەلەف دا لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت کە لە هەرە خوارەوەی جەهەنم دان . ئوبەی کوڕی خەلەف لە جەنگی ئوحود بەدەستی پیرۆزی سەروەرمان پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم) کوژرا.

الإمام الذهبي لە كتابه (الكبائر) بۆمان دەگرێتەوە کە ڕۆژێک ئافرەتێک هاتە لای مووسای پێغەمبەر (عليه السلام) ووتی ئەی پێغەمبەری خوا من تاوانێکم کردەوە وە تەوبەیەکی راستگۆیانەشم لەسەر کردوە بەڵام هاتووم بۆ لای تۆ هەتا لە خوا بۆم بپاڕێیتەوە کە لێم خۆش بێت ، وە پێغەمبەر مووسا (عليه السلام) لێی پرسی چی تاوانێکت کردوە ؟ ئافرەتەکەش ووتی زینام کردوەو منداڵێکم لە زیناکەم بوو وە منداڵەکەشم کووشت ! وە مووسا (عليه السلام) بە توڕەییەکەوە ووتی برۆ دەرەوە هەتا ئاگر نەبارێ و هەموومان لەناو بەرێت ! ئافرەتەکەش چوە دەرەوە ،خوای گەورە دەست بەجێ جبرەئیل(عليه السلام) ی ناردە خوارەوەو فەرمووی ئەی مووسا (عليه السلام) خوای گەورە دەفەرمیت بۆچی ئەو تەوبەکارەت دەرکرد ؟ ئایا تۆ ئەزانیت تاوانی کێ لە تاوانی ئەو ئافرەتە گەورەترە لای پەروەردگارت؟ مووسا (عليه السلام) فەرمووی يا سبحان الله هەیە لە خوێنڕشتن و زیناکردن تاوانبارتر ؟! جبرەئیل فەرمووی، بەڵێ ! مووسایش فەرمووی کێیە ئەو کەسە ؟ جوبرەئیل لە وەڵامدا ووتی نوێژ نەکردن بە بێ هۆ ! (تارك الصلاة) بەڵێ ئەو تاوانە لە خوێنڕشتن و زینا کردن لە لای پاروەردگار گەورەترە .

بۆیە منیش لە ئیماندارانی خۆشەوێست ئەپرسم ئەگەر ئێمە نوێژەکانمان نەکەین یاخود بەدەم بانگەوە نەچێن و نو‌ێژەکانمان لە ماڵەوە بکەین ، ئەی ئیتر پێم ناڵێن مزگەوتەکان بۆچێ دروستکراون؟! جا بۆیە زۆر پێویستە هەفتەی جارێک دانیشین تەنها چەند خولەکێک بیر لە نوێژوو عیبادەتەکانمان بکەینەوە بزانین تا چەند لە خوای گەورەی نزیک کردوینەتەوە لەو هەفتەیەدا، بۆیە ئەو کەسانەی کە ماڵیان یان ئیش وکارەکانیان لە مزگەوتەکانەوە نزیکە یان کاتی هەیە بچێت بۆ مزگەوت بەڵام لەبەر تەمبەڵی ناچێت ، بەم شێوەیە ئاگاداریان ئەکەمەوە کە زۆرێک لە زانایان لەسەر ئەوە کۆکن کە هەر کەسێک گوێبیستی بانگ بێت یان لەمزگەوتەکانەوە نزیک بێت یان کاتی هەبێت خۆی لە تەمبەڵی نە چێت بۆ مزگەوت و نو‌ێژەکەی لە ماڵەوە بکات ئەوا ئەگەر چی فەرزێکیشی جێ بە جێ کردەوە بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا سەرپێچیەکی کردوە کەواتا با ئاگادار بین و خۆمان لەو سەرپێچیە بپارێزین( ان شاء الله ) ، وە ئەم فەرموودەیەش پاڵپشتی قسەی زانا بەرێزەکانە خوای گوەرە لێیان ڕازی بێت ،

روي أن رجلاً أعمى جاء إلى النبي صلى الله عليه و سلم و قال يا رسول الله أنا رجل ضرير ولا أجد من يقودني إلى المسجد فأذن لي في الصلاة في البيت ، فقال له النبي الكريم : فصل في بيتك ...فذهب الرجل و قبل أن يبتعد ناداه النبي الكريم قائلاً: يا هذا .. أتسمع النداء؟ فقال الرجل: نعم ، قال النبي الكريم: إذاً فأجب لا أجد لك رخصة ،

واتا پیاوێکی نابینا هەتە خزمەت پێغەمبەری ئازیزمان صلى الله عليه و سلم ووتی ئەی پێغەمبەری خوا من پیاوێکی نابینام و کەسیشم نیە دەستم بگرێت و بمهێنێت بۆ مزگەوت رێگەم پێبدە کە لە ماڵەوە نوێژەکانم بکەم ، پێغەمبەری ئازیز پێی فەرموو باشە نوێژەکانت لە ماڵەوە بکە ، پیاوەکە ڕۆشت و پێش ئەوەی دوورکەوێتەوە پێغەمبەری خۆشەویستمان صلى الله عليه و سلم بانگی لێکردوو فەرمووی ئایە گوێت لەدەنگی بانگ بێژەکە یە لەماڵەوە ؟ پیاوەکەش ووتی بەڵێ ، پێغەمبەر ڕاستگۆ صلى الله عليه و سلم فەرمووی ناتوانم ڕێگەت پێ بدەم واتا ئەبێت بێیت بۆ مزگەوت .

ئەی ئەگەر پێغەمبەری سەروەرمان صلى الله عليه و سلم لە ناو ئێمەدا بوایە چی پێدەوتین کەوارێگەی بە نابینایەک نەداوە لەماڵەوە نوێژەکانی بکات ؟! بۆیە زۆر پێویستە گەنجانی خۆشەویست خوشکان و برایانم لە وە زیاتر پشت لە نوێژەکانمان نەکەین ، وە با هەوڵ بدەین بەردەوام بین لەسەری هاکا مردن هەموو هیواکانمانی کرد بە تەپ تۆزی گۆڕستانەکان جا با کارێکی وانەکین کە خۆمان ر‌وو رەشی لای پەروەردگارمان بکەین ، لە خوای گەورە دەپارێمەوە کە ئارام و خۆڕاگرو بەردەواممان بکات لەسەر جێ بە جێ فەرمانەکانی ( ان شاء الله ) وە خوای گەورە بیکات بە تێشووی قیامەت بۆ من و بۆ ئێوەش، امین. وآخر دعونا أن الحمد لله رب العالمين


سةرجاوة
دةنكى ئيسلام

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر سیقه‌ی ته‌واوتان به‌ مرۆڤێك كرد،
ئه‌وا له‌ كۆتاییدا یان ده‌بێته‌ هاوڕێیه‌كی هه‌تا هه‌تایی ! یان وانه‌یه‌كی هه‌تا هه‌تایی...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net