❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن نوێژکردن له‌لای منداڵه‌کانمان خۆشه‌ویست بکه‌ین؟ به‌شی(2)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-25 20:33:52

daneyal
خونچەی نوێ
شوێن: هــــەولــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-25
په‌یامه‌كان: 71
WindowsXPFirefox

چۆن نوێژکردن له‌لای منداڵه‌کانمان خۆشه‌ویست بکه‌ین؟ به‌شی(2)

دانراوه له‌لایه‌ن: هيشوو مه‌حمود  ڕێكه‌وت: ٧/٢٧/ ٢٠٠٩
چۆن نوێژکردن له‌لای منداڵه‌کانمان خۆشه‌ویست بکه‌ین؟ به‌شی(2)


خوێنه‌رو دایکان و باوکانی ئه‌زیز گه‌ر نیگای به‌شی یه‌که‌می ئه‌م باسه‌متان کردبێت ئه‌وا ده‌زانن که‌ زۆرتر گرنگیم داوه‌ به‌ قۆناغه‌کانی منداڵی و چۆنێتی په‌روه‌رده‌یان له‌سه‌ر چه‌ندێتی خۆشه‌ویست کردنی نوێژ له‌ لایان و هوشیار کردنه‌وه‌یان له‌سه‌ری ، به‌ پشتیوانی خوودایی په‌روه‌ردگار له‌م نوسینه‌مدا که‌ده‌بێت به‌ به‌شی دووهه‌م له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خۆشه‌ویستکردنی نوێژ له‌لای منداڵه‌کانمان هه‌وڵی زیاتر گرنگی دان و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی گه‌وره‌بوون و هه‌رزه‌کاری منداڵان ئه‌ده‌م، ‌تاوه‌کو بزانین چۆن ده‌توانین به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ تێ په‌ڕاندنی ته‌مه‌نی منداڵه‌کانماندا ‌ کارێک بکه‌ین که‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌ دڵ و ده‌رونیاندا ڕیشه‌ کوت بکه‌ین تا کال نه‌بێته‌وه‌و رۆژ به‌ رۆژ خۆشه‌ویستی ئه‌وانی زیاتر له‌سه‌ر کۆک بێت له‌ ڕێگه‌ی ڕه‌حمی خوداوه‌ تا ئه‌وانیش بتوانن دایک و باوکی ساڵحی دوا ڕۆژ بن و ئاینده‌یه‌کی به‌خته‌وه‌ریان لێ بێته‌ دونیاوه‌ و جێ گه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌ش و خودای گه‌وره‌ش بن و منداڵه‌کانیان به‌ هه‌مان شێوه‌ په‌روه‌رده‌ بکه‌ن ، دیاره‌ له‌به‌شی یه‌که‌مدا ئاماژه‌مان هه‌تاکو قۆناخه‌کانی (7-9) سالی ته‌مه‌نی منداڵان دا ، له‌م به‌شه‌شدا باس له‌ قۆناخه‌کانی تر ئه‌که‌ین به‌ پشتیوانی خودا ....


قـــۆنـــاغـــی نێــوان تــه‌مه‌نــی ( 9- 12) ساڵی:

له‌م ته‌مه‌نه‌ی منداڵاندا به‌شێوازێكی گشتی هه‌ست به‌ گۆرانکاری و هه‌ڵسوکه‌وتی منداڵان ئه‌کرێت چونکه‌ ته‌مه‌نێکی زۆر هه‌ستیاره‌و به‌رده‌وام ئه‌یانه‌وێت خۆیان خاوه‌نی بریاری خۆیان بن و ئه‌وه‌ی ئاره‌زوی بکه‌ن جێبه‌جێی بکه‌ن ، هه‌روه‌ها ده‌توانم بڵێم شێوازێکی زۆر تایبه‌ت به‌گشتی تیاندا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌ویش ته‌مه‌ڵییه‌کی پیشه‌ییه‌ له‌ هه‌ڵسوکه‌وتیاندا له‌وانه ‌ دره‌نگ هه‌ستان له‌خه‌و به‌ به‌یانیانداو ئاره‌زو کردنی خه‌وێکی زۆرو مانه‌وه‌یان له‌ جێگادا ، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر بردنی کاتێکی زیاد له‌گه‌ڵ پرۆگرامی میدیاکاندا و مانه‌وه‌یان تا کاتێکی دره‌نگ له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیاندا به‌ بێ گوێدان به‌ کات ،وه‌ هه‌روه‌ها ته‌مه‌ڵیان له‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی نه‌کردنیان به‌ رامبه‌ر به‌ خۆیان واده‌کات له‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌ندا که‌ زیاتر ده‌سته‌ مۆی ئاره‌زووه‌ تایبه‌ته‌کانی خۆیان بن له‌وه‌ی که‌ گوێ له‌ ئامۆژگارییه‌کانی دایک و باوک بگرن ، بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ دایکان و باوکان زۆر به‌ ئاگا بن و کاتێکی زۆر له‌ گه‌ڵ منداڵه‌کانیاندا ته‌رخان بکه‌ن تا منداڵه‌کانیان نه‌بن به‌ قوربانی کۆمه‌ڵێک خوی نادروست له‌ ڕێگه‌ی ئاره‌زووی نادروسته‌وه‌ ، که‌ئه‌ما‌نه‌ش کۆبه‌ندیان هۆکارێکن بۆ دواخستنوو به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی نوێژه‌کانیان له‌کاتی خۆیاندا و دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئامۆژگارییه‌ درسته‌کان ، لێره‌دا ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر له‌ ته‌مه‌نی پێشوتریاندا زۆریش پابه‌ند بوبن به‌ نوێژه‌کانیانه‌وه‌ به‌ڵام به‌ شێوازێکی گشتی ئه‌توانین بڵێین ئه‌م قۆناغــه‌ قۆناغـێکی هه‌ستیاره و پێویستی به‌ به‌ئاگابونه‌ لێیان و له‌ گه‌ڵ ورده‌ ورده‌ هه‌ڵکشانیان له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا پێویسته‌ مامه‌ڵه‌ی دایک و باوک له‌ڕوی په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ زیاتر هه‌ستیار بێت و به‌ پیی پێویستی زیاد بوونی ته‌مه‌نی کاتێکی زیاتریان بۆ ته‌رخان بکرێت .

که‌وابـو پێویسته‌ ئێمه‌ش زۆر هوشیار بین له‌ گه‌ڵیاندا له‌ ڕووی مامه‌ڵه‌کردنیانه‌وه‌ و بزانین ئه‌و کاتانه‌ی که‌ بۆیان ته‌رخان ده‌که‌ین تا چڕاده‌یه‌ک له‌ ڕێگه‌ی له‌گه‌ڵدا دوانیانه‌وه‌ ده‌توانین هوشیاریان بکه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌مو به‌ها ئاخلاقییه‌کان و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ست کردنیان به‌ دینی پیرۆزی ئیسلام و پابه‌ندیان به‌ نوێژکردنه‌وه‌ ، هه‌وڵ بده‌ین زۆردواندن له‌گه‌ڵیاندا دواندنێک نه‌بێت ته‌نها به‌ هه‌ده‌ر دانی کات بێت و به‌س له‌ گه‌ڵ بێ ئاگایی قسه‌کردندا ، چون له‌ ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆکار بۆ یاخی بونی منداڵ و ڕاهێنانی له‌سه‌ر که‌له‌ره‌قییه‌ک که‌ چیتر نه‌توانێت گوێ به‌ هیچ ئامۆژگارییه‌ک بدات ، چوون وه‌ک له‌سه‌ره‌تا ئاماژه‌مان پێکرد ئه‌م قۆناغه‌ زۆر هه‌ستیاره‌ له‌ ته‌مه‌نی منداڵاندا ....

گه‌ر زانیمان توشی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ هاتون واته‌ هه‌ڵشاخانێک که‌له‌ که‌له‌ڕقیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت ، ئه‌وا ‌ باشتر وایه‌ به‌رده‌وام لێیان نه‌پرسین نوێژه‌کانتان کردوه‌ یاخود نا و جه‌ختکردنه‌وه‌مان له‌ سه‌رپابه‌ندبون به‌ ئامۆژگارییه‌کان توڕه‌ی نه‌بێت پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌‌ین له‌ ڕیگه‌ی زمانێکی ته‌واو هوشیارانه‌وه‌ نه‌رمی دواندن له‌ ده‌ر بڕیندا بکه‌ین به‌ ته‌نها هه‌وڵدان بۆ دووباره‌ هوشیار کردنه‌وه‌یان له‌ سه‌ر نوێژ کردن و گوێگرتنیان لێمان ....

دایک و باوکی ئه‌زیز گه‌ر بێت و په‌نا به‌رنه‌ به‌ر به‌ کار هێنانی هێز کاتێک منداڵه‌که‌تان دووچاری بێ گوێی کردنێک دێت
ئه‌وه‌ ئه‌و کات هه‌مان کاریگه‌ریی هێزه‌ نه‌ک له‌وه‌ی نابێت به‌ چاره‌سه‌ری بنه‌بڕی گرفتێک ، به‌ڵکو ده‌بێت به‌ هۆیی خولقاندنی جیهانێکی نوێ له‌ بیرکردنه‌وه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵه‌ ڕۆشتن و په‌نابردن بۆ ده‌یان کرده‌وه‌ی نا شایسته‌ که‌ ته‌نها بتوانێت به‌ شێوه‌یه‌کی ڕۆتین قه‌ناعه‌ت به‌ئێوه‌ بکات ، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ له‌ده‌ست دانی منداڵ و سه‌ره‌تایه‌کیش ده‌بێت بۆ خولقاندنی ( ترس ، درۆ ، وه‌هم ، بڕوا به‌ خۆ نه‌بون ، گۆشه‌گیری ، لاوازی له‌ ڕوی سایکۆلۆژیه‌وه‌ ) له‌ منداڵدا ..هتــد....

بۆیه‌ گه‌رهات و بۆ نمونه‌ کاتێک نوێژێکیان فه‌وتاند هه‌وڵ به‌ن به‌ ئارامی جه‌ختیان له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه‌ له‌ پێناوی داهاتو کردنێکی به‌رده‌وامدا نه‌وه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر هاتوو نه‌یان کردبوو دوچاری درۆ بن له‌گه‌ڵمانداو ته‌نها له‌به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی ئێمه‌ بڵێن نوێژمان کردوه‌ چونکه‌ زۆرێک له‌ منداڵان له‌م ته‌مه‌نه‌ هه‌ستیاره‌دا په‌نا بۆ درۆ کردن ئه‌به‌ن بۆ خۆقوتار کردن له‌ پرسیاره‌ به‌رده‌وامه‌کانی که‌ روبه‌رویان ئه‌کرێته‌وه، بۆیه‌ ئه‌توانین شێوازی ئاگادار کردنه‌وه‌ و وه‌بیر هێنانه‌وه‌ بگرینه‌ به‌ر نه‌وه‌ك لێپرسینه‌وه ، بۆ نمونه‌ ئه‌توانین کاتێك عه‌سر هات بڵێین مناڵان ئه‌وا کاتی عه‌سره‌ ئاگادار بن ،، یاخود گه‌رهات و کاتی خه‌وتنیانیان هاتو نوێژیان نه‌کردبو پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و جێگای خه‌وتن به‌رێبکه‌ون لێیان پرسن هیچ شتێکتان بیر نه‌چوه‌ ئه‌نجامی بده‌ن...

یاخود ده‌‌توانین رێگایه‌کی تر بگرینه‌ به‌رو پێیان بڵێن که‌ کاتی نوێژی نیوه‌رۆ هات ئاگادارم بکه‌ره‌وه‌ من خه‌ریکی کارم نه‌وه‌ک بیرم بچێت...

یاخود بۆزیاتر بیر خستنه‌وه‌و ئاره‌زو زیاتر کردنی منداله‌کانمان ئه‌توانین گه‌ر به‌ته‌مای میوانیه‌ک بوین ئه‌وا به‌رده‌وام بڵێن له‌ دوای به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی نوێژی عه‌سر سه‌ردانی ماڵی دۆستانمان ده‌که‌ین ، یان له‌ دوای ئه‌نجام دانی نوێژی خه‌وتنان سه‌ردانی ماڵی دراوسێکه‌مان ده‌که‌یــن ...

پێم وایه‌ ئیتر منداڵان خۆیان درك به‌ ئاگادار کردنه‌وه‌ ئه‌که‌ن و هه‌ڵ ئه‌ستن به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی نوێژه‌کانیان.

لێره‌دا پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بکه‌ین که‌ ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ تاراوگه‌ ئه‌ژین زۆربه‌ی کاته‌کانیان دورن له‌ دایکان و باوکانیان وناتوانن نوێژه‌کانیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لێره‌دا هه‌میشه‌ ئه‌وه‌یان وه‌بیر بخه‌ین که‌ خوای گه‌وره‌ رێگه‌چاره‌ی بۆ گشت شته‌کانی ژیان داناوه ‌بۆیه‌ ئه‌توانین فێریان بکه‌ین خۆیان ده‌رفه‌ت بخولقێنن له‌ دابین کردنی کات بۆ نوێژه‌کانیان و واش بکه‌ین ئه‌و کاته‌ی که‌ نوێژێکیان ڕۆشت ده‌ست به‌ جێ له‌ ده‌رفه‌تی داهاتودا چه‌ن ڕکاتێک له‌ نوێژی سونه‌ت به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن،، دایکان و باوکانیش له‌م کاته‌دا بۆ هاندانی منداله‌کانیان ئه‌توان له‌گه‌لیانذا نووێژی سونه‌ت بکه‌ن و نوێژه‌کانی تریش که‌ منداله‌کان ئاماده‌ ئه‌بن له‌ ماڵه‌کانیاندا هه‌وڵ بده‌ن به‌ جه‌ماعه‌ت بیکه‌ن هه‌تاکو ئاره‌زو چێژی زیاتر ببه‌خشن به‌ منداڵه‌کانیان.یاخود گه‌ر سه‌فه‌ریکیان له‌پێش بوو ئه‌وا فیری نوێژی قه‌سرو جه‌مع بکرێن.


قـــۆنــاغــی نێــوان تـه‌مه‌نــی (12-15) ساڵی:

له‌لای هه‌موان ئاشکرایه‌ ئه‌م قۆناخه‌ کۆتای قۆناخی منداڵیه‌و ئیدی قۆناخی باڵقبوون به‌سه‌ر منداڵاندا دێت له‌ هه‌ردو ره‌گه‌زدا، بۆیه‌ دایکان و باوکان پیویسته‌ له‌ هه‌مو قۆناخه‌کانی تر زیاتر به‌ ئاگاتر و هه‌ستیارتر بن له‌ گه‌ڵیانداو به‌رده‌وام ئامۆژگاری و مامه‌ڵه‌ی ئارام دۆست و ئاگا بونیان بکه‌ن له‌ گه‌ڵیاندا ، وه‌ تێیان بگیه‌نرێت که‌ ئه‌م قۆناخه‌ی ئێوه‌ تیایدان هه‌موان پێیدا تێپه‌ر بوین ، چونکه‌ زۆرێک له‌ هه‌رزه‌کاران له‌م ته‌مه‌نه‌دا هه‌ست به‌ دڵته‌نگی و شه‌رم و حه‌ز به‌ ته‌نیای ئه‌که‌ن به‌تایبه‌تی له‌لای کچه‌کان ، بۆیه‌ دایکان زۆر گرنگه‌ گرنگی زیاتر بده‌ن به‌ کچه‌کان و باوکانیش به‌ کوره‌کان. له‌م کاتانه‌شدا ئه‌توانین نوێژ کردنیان زیاتر له‌لا خۆشه‌ویست بکه‌ین به‌ شێوازه‌کانی نوێژ کردن وه‌رزشێکی ته‌ندروسته‌ بۆ گشت به‌شه‌کانی له‌شمان و به‌ دورمان ئه‌کات له‌ ته‌مه‌ڵی وله‌هه‌مان کاتدا راگرتنی پاکو خاوێنیمان و به‌دور بونمان له‌ نه‌خۆشیه‌ جۆر به‌ جۆره‌کان.پاشان له‌م ته‌مه‌نه‌دا هه‌ولبده‌ین فیری هه‌ڵگرتنی مه‌سولیه‌تیان بکه‌ین و تێیان بگه‌یه‌نین ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌هه‌ر شوێن و زه‌مه‌ن و ژینگه‌یه‌کدا بیت پیویسته‌ هه‌میشه‌ بانگوازی زیاتری بۆ بکرێت ، فیریان بکه‌ین که‌ هه‌میشه‌ هانی هاوریکان بده‌ن بۆ پابه‌ند بوون به‌ دینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و مندالانه‌ی که‌ له‌ تاراوگه‌دا ئه‌ژین.

هه‌روه‌ها له‌م ته‌مه‌نه‌ هه‌ستیاره‌شدا دایکان و باوکان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان پیبده‌ن که‌ خوای گه‌وره‌ ئاره‌زو حه‌زی جه‌سته‌ی له‌هه‌ر یه‌کێک له‌ ئێمه‌ی مرۆڤدا دروست کردوه، له‌هه‌مان کاتیشدا رێگیر نیه‌ لیمان بۆچیژ وه‌رگرتن له‌م ئاره‌زوانه‌ به‌ڵام به پێی یاساو رێسای ئاینی پیرۆزی ئیسلام و هاوسه‌ر گیری حه‌لاڵ له‌ته‌مه‌نی دیاریکراودا که‌ ئه‌توانریت هه‌ر ئاره‌زویه‌کی جه‌سته‌ی و ده‌رونی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ژیاندا تاوتوێ و به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.


چـــۆن بتوانـین ببـینه‌ پێشنگی مــندالــه‌کــانمـان :.

بێگومان دایکان و باوکان بۆ سه‌رکه‌وتن و ئه‌نجام گه‌یاندنی گشت ئه‌و قۆناخانی به‌شی یه‌که‌م و به‌شی دوهه‌م که‌ باسمان لێکرد پێویستان به‌ به‌رده‌وامی ئه‌نجام گه‌یاندنی چه‌ند خاڵیکه‌ بۆزیاتر پته‌و بون و خۆشه‌ویستر کردن ئه‌م په‌یامه‌ پیرۆزه‌ له‌لای منداڵاکانیان.

سةرجـــــــــــــــــاوة
دةنكى ئيسلام

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر سیقه‌ی ته‌واوتان به‌ مرۆڤێك كرد،
ئه‌وا له‌ كۆتاییدا یان ده‌بێته‌ هاوڕێیه‌كی هه‌تا هه‌تایی ! یان وانه‌یه‌كی هه‌تا هه‌تایی...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net