.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





دانراوه له‌لایه‌ن: ڕێناز ڕێكه‌وت: ٣/٥/ ٢٠٠٩
پێغه‌مبه‌ر -صلى الله عليه وسلم- ده‌فه‌رموێت : (وقرة عینی في الصلاة) واته: نوێژ گه‌ڕاوه به گلێنه‌ی چاوم
نوێژ مه‌رجێکی سه‌ره‌کییه بۆ هیدایه‌ت و پارێز گاری ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ذَلِكَ الْكِتَابُ لاَ رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ (البقرة -2) واته: ئه‌و قورئانه کتێبێکه هیج گومانێکی تیانییه که مایه‌ی ڕێنموی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزکاران ، ئه‌وانه‌ی که باوه‌ر به نه‌بینراوه‌کان ده‌هێنن، هه‌روه‌ها نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن وله‌و ڕزق و ڕۆزیه (حه‌ڵاڵه‌ی که‌پێمان به‌خشیون ده‌به‌خشن)...خوای گه‌وره هه‌ڕه‌شه ده‌کات له‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان ناکه‌ن و ته‌فره‌ی ئه‌ده‌ن که ده‌فه‌رموێت: فخلف من بعدهم خلف أضاعوا الصلاة واتبعوا الشهوات فسوف يلقون غيا .(مریم-59)
واته: له دوای ئه‌وان که‌سانێک له نه‌وه‌کانیان بوونه جێ‌نشین، که نوێژه‌کانیان به زایه‌داو شوێنی ئاره‌زوه‌کانی نه‌فسیان که‌وتن، ئه‌وانه توشی گومڕایی و سه‌رگه‌ردانی و سزا ده‌بن (له‌دونیا و له قیامه‌تدا)...
(غی) شیوێکه له شیوه‌کانی دۆزه‌خ که زۆر ئازاراوییه و بنی قوڵه ، خوای گه‌وره دایناوه بۆ ئه‌وه‌نه‌ی که نوێژه‌کانیان به زایه ده‌به‌ن و شوێن ئاره‌زوو و حه‌زه‌کانیان ئه‌که‌ون.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ئایه شتێکتان پێ بڵێم به هۆیه‌وه خوای گه‌وره گوناهه‌کان ئه‌سڕێته‌وه و پله‌و پایه‌شتان به‌رز ئه‌کاته‌وه؟ وتیان: به‌ڵێ؛ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، فه‌رمووی: ده‌ست نوێژ له‌کاتی ناڕه‌حه‌تیدا و له‌سه‌رمادا، هه‌نگاوی زۆر ڕۆشتن بۆ مزگه‌وته‌کان، چاوه‌ڕوان کردن بۆ نوێژ له مزگه‌وت، ئه‌وه خۆ ئاماده‌کردنه بۆ جیهاد، ئه‌وه‌خۆ ئاماده‌کردنه بۆ جیهاد.
شێخ عبدالرحمنی دوسری ده‌ڵێت: نوێژ چاره‌سه‌رێکی باش و به‌هێزه بۆ ده‌رد و نه‌خۆشییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که بریتییه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی که پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌ست نیشانی کردووه، ئه‌و هه‌شت ده‌رده‌ی که په‌نای پێگرتوه به‌خوا، ئه‌م هه‌شته ئه‌بنه کێشه‌ی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (اللهم إنی اعوذبک من الهم و الحزن، واعوذبک من العجز و الکسل، و اعوذبک من الجبن و البخل، و اعوذبک من غلبة ا‌لدین و قهر الرجال)...
واته: په‌روه‌ردگار من په‌نا ئه‌گرم به تۆ له خه‌م و خه‌فه‌ت و دڵته‌نگی ، له ده‌سته‌وسانی و ته‌مه‌ڵی، په‌نات پێئه‌گرم له ترسنۆکی و به‌غیلی ، په‌نات پێئه‌گرم له قه‌رزاری و ڕقی پیاوی سته‌مکار...
--- یه‌که‌م کار و کرده‌وه‌یه‌ک له ڕۆژی قیامه‌تدا لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌کرێت نوێژه، نوێژ له ئاسمانی حه‌ته‌مدا و له(سدرة المنتهی) فه‌رز کرا...
نوێژ وه‌سێتی پێغه‌مبه‌ر بوو له‌سه‌ر جێگه‌ی مردن که ده‌یفه‌رموو: ( الصلاة.. الصلاة.. وماملکت أيمانكم)
واته؛ نوێژه‌کانتان ..نوێژه‌کانتان..له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانی ژێر ده‌ستان زوڵمیان لێ نه‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:( بين الرجل و الکفر ترک الصلاة) واته: له نێوان پیاو و بێباوه‌ڕدا واز هێنانه له نوێژ.
نوێژ دروشم و سیمای ئیمانداره، ناسینه‌وه‌ی ئیماندار له بێ ئیمان له نوێژدا ده‌رده‌که‌وێت.
نوێژ هه‌مووی عیباده‌ته، ئاماده‌کاریش بۆ نوێژ عیباده‌ته و پاداشتی گه‌وره‌ی هه‌یه و گوناهه‌کان هه‌ڵده‌وه‌رن.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: کاتێ به‌نده‌یه‌ک ده‌ست نوێژ ئه‌گرێت هه‌رچی نه‌زه‌ڕێک که به‌چاو کردوێتی ئه‌سڕێته‌وه له‌گه‌ڵ دواین دڵۆپه‌ی ئاوی ده‌ست نوێژی ده‌م و چاویدا، کاتێ ده‌ستی ده‌شوات بۆ ده‌ست نوێژ ئه‌و گوناهانه‌ی که به ده‌ستی کردوێتی له‌گه‌ڵ کۆتا دڵۆپه‌ی ئاوی ده‌ست نوێژی ده‌ستیدا ده‌سڕێته‌وه، کاتێ قاچه‌کانی ده‌شوات هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌یه‌ک به قاچ کردوێتی ده‌سڕێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌خیر دڵۆپه ئاوی ده‌ست نوێژه‌که‌یدا ده‌سڕێته‌وه ، هه‌تا له گوناه پاک ده‌بێته‌وه...
ســـــــــــــــةرجاوة
دةنكى ئيسلام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
