.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









چه‌ند نوکته‌یه‌کی زۆر خۆش:
* دوو ژن پێکه‌وه هه‌ویریان ئه‌شێلا،هه‌روا به ده‌م قسه‌وه یه‌کێکیان له‌وی که‌یانی پرسی: "چه‌ند شووت کردووه؟"،
ئه‌وی تر وتی:
ئیسك و میسك و مسته‌فا حافه و جه‌مشید و بولوه‌فا
هه‌باس و هه‌یاس و میر ته‌وراس گۆرانه هیزه‌ی مێشك کاس
نۆ له‌م هۆزی،نۆ له‌و هۆزی یه‌ك له به‌ر هه‌تاو خۆی ئه‌دۆزی
چنگم له هه‌ویره هه‌ر هێنده‌م له بیره
-نوسه‌ر:"ته‌نها ئه‌مه‌نده‌ی له بیره،ئه‌ی ده‌بێ چه‌ند مێردی که‌ی کردبێ".
* له شه‌ڕی 1336 ی هیجری که شه‌ڕی ڕووس و تورك کرا،چه‌ند که‌سێ له عوله‌ما بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بنێرن بۆ شه‌ڕ چوو بوون بۆ ناو عه‌شیره‌تی ((مه‌نگوڕ و
مامه‌ش)).
له دیوه‌خانی حه‌مه ئاغای مامه‌ش،سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌کان وه‌کو (هه‌مزه ئاغای مه‌نگوڕ و حه‌مه ئه‌مین ئاغای بڵباس و هی تریش کۆ ئه‌بنه‌وه.
یه‌کێ له مه‌لاکان وه‌عزیان بۆ ئه‌خوێنێ ئه‌ڵێ: "ئه‌مه غه‌زایه و پێویسته له سه‌ر موسوڵمان بیکا،هه‌ر که‌س بچێ ئه‌گه‌ر بکوژرێ شه‌هیده و پایه‌ی شه‌هاده‌ت زۆر
گه‌وره‌یه،خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شکوژرێ ئه‌بێ به غازی و پله‌ی غازیش دیسان زۆر گه‌وره‌یه".
که مه‌لا لێ ئه‌بێته‌وه کوێخایه‌کی بڵباس هه‌ڵئه‌ستێ و ئه‌ڵێ: "مامۆستا،ئه‌گه‌ر خوا ئاره‌زوو بکا هه‌رچی ڕووس هه‌یه به سه‌عاتێك ناتوانێ بیانکوژێ؟"،
مه‌لا ئه‌ڵێ: "به‌ڵێ ئه‌توانێ"،
کوێخا ئه‌ڵێ: "ئینجا خوا که خۆی پێی ئه‌کرێ،بۆچی خۆی هه‌موویان ناکوژێ،بۆچی فیتنه‌که به ئێمه ئه‌گێڕێ؟".
* کوڕێکی کورد هه‌بوو زۆر گاڵته‌چی بوو،هه‌موو ڕۆژێ که ئه‌ڕۆیشته‌وه ماڵه‌وه،دایکێکی پیری هه‌بوو لێی ئه‌پرسی: "ڕۆڵه ده‌نگ و باس چییه؟".
ڕۆژێکیان لێی ئه‌پرسێ: "ڕۆڵه ده‌نگ و باس چییه؟"،
کوڕه‌ش وتی: "به خوا دایه ئیمڕۆ به فه‌رمانی پاشا جاڕیاندا هه‌رچی بێوه‌ژنێك دانێکی مابێ ئه‌بێ شوو بکا،هه‌ر که‌س نه‌یدا به شوو تووشی جه‌ریمه ئه‌بێ".
پیرێژنه‌که‌ش وتی: "ڕۆڵه ده‌خیله ! خۆت تووشی جه‌ریمه مه‌که،ئه‌وه‌ته من دوو کۆته‌ره دانم ماوه".
* کابرایه‌کی له‌یلاخی تووشی کابرایه‌کی گه‌ڵباخی بوو لێی پرسی: "برا ناوت چه‌س؟"،کابراکه‌ی تر وتی: "یوسف".
ئه‌میش پێی وت: "برای عازیز یوڵفس فره خاسی شوکر،تو خوا برا ناو باوکت چه‌س؟"،ئه‌ویش پێی وت: "وه ڕیش باوکته‌وه ناو خومت خاس زانی،جا نۆره‌ی ناو
باوکمه".
* دوو پیاوی ده‌وڵه‌مه‌ند له سه‌ر مڵکێکی به نرخ کێشه‌یان ئه‌که‌وێته به‌ینه‌وه،ئه‌چنه لای مه‌لایه‌ك بۆ شه‌رع کردن.
یه‌کێکیان دوو مه‌ن ڕۆن بۆ مه‌لا ئه‌با و ئه‌ڵێ: "مامۆستا تۆزێ ئاگادار به".
له دوای ئه‌و پیاوه‌که‌ی تریان ئێسترێك ئه‌با هه‌ر بۆ مه‌لا و ئه‌ڵێ: "مامۆستا تۆزێ وریا به".
ڕۆژی دواتر که ئه‌که‌ونه شه‌رعه‌وه،کابرای خاوه‌ن ڕۆن سه‌یر ئه‌کا مه‌لا شه‌رعی به لای ئه‌وی تر دا.
له دڵی خۆ‌یا ئه‌ڵێ: "نه‌وه‌ك مه‌لا لێی گۆڕابێ وابزانێ ئه‌و کابرایه ڕۆنی بۆ بردووه"،ئه‌ڵێ: "مامۆستا ئه‌وه داوێنی که‌واکه‌ت ڕۆنی پیا ڕژاوه؟"،مه‌لایش سه‌یرێکی
داوێنی ئه‌کا و ئه‌ڵێ: "نه‌خێر ئێستر پێی پیا ناوه".
* شێخ بابه عه‌لی ته‌کیه‌یی له به‌ر هه‌یوانی مزگه‌وته‌که‌ی خۆ‌یا دائه‌نیشێ،فه‌قێیه‌کی خه‌ڵکی ئه‌و کێوه له‌وێ ئه‌خوێنێ.
فه‌قێ ئه‌چێ بۆ ده‌ست نوێژ،به به‌رده‌می شێخا ئه‌ڕوا و ئه‌ڵێ: "سه‌لام عه‌له‌یکم"،ئه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵێ: "سه‌لام عه‌له‌یکم"،خێرا خێرا بۆ لایه‌ك ئه‌چێ و ئه‌گه‌ڕێته‌وه
و ئه‌ڵێ: "سه‌لام عه‌له‌یکم"،بابه عه‌لی وه‌ڕه‌س ئه‌کا،ئیتر ئه‌گاته جه‌رگی.
جارێکیان هه‌ڵئه‌ستێته سه‌ر ئه‌ژنۆ و لێی زیت ئه‌بێته‌وه و ئه‌ڵێ: "ئه‌رێ برا ! هیچ وه‌کو بزانی من سه‌لام لغی تۆم لێره دانیشتووم،بۆ وازم لێ ناهێنێ؟".
دانانی:
عه‌لائه‌دین سوجادی
له گه‌ڵ ڕێزی نوسه‌ر:
هه‌ڵکه‌وت خه‌یامی
************************************************************************************************************************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه