.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












دایكى نیشتمان
له كاتى نیوه‌شه‌ودا بوو شه‌وێ دى
ژنێكى پیرو ڕه‌شپۆسم له خه‌و دى
به پارێز چوومه پێش لێى و گوتم پێى
...چكاره‌ى دایه پیره، پێم بڵێ كێى؟
له‌به‌ر چى وا دژ و داماوى دایه
چ قه‌وماوه كه وا شێواوى دایه؟
چییه؟ چۆنه له‌به‌ر تۆدا جلى ڕه‌ش؟
سه‌ر و شان و ملت بۆ ناوه‌ته هه‌ش؟
گوتى نازانى ڕۆڵه‌ى هیچ نه‌زانم
ئه‌من كێم؟، ڕۆڵه دایكى نیشتمانم
له‌تاوى ئێوه‌یه وا مات و گرژم
له سوێى ئێوه ده‌سوتێم و ده‌برژم
ده‌بیتم ئێوه داماو و هه‌ژارن
كز و خه‌مبار و زار و لێو به‌بارن
منیش بۆیه په‌رێشان و په‌شێوم
ده‌بینى بارى خه‌م نیشتووه له لێوم؟
نه‌خۆشن ئێوه، بۆیه من نه‌خۆشم
ئه‌سیرن ئێوه بۆیه ڕه‌ش ده‌پۆشم
به‌قوربانت ده‌بم ئه‌ى دایكى دڵسۆز
مه‌به چیدیكه تۆ دڵته‌نگ و ئاڵۆز
ته‌ماشاكه كوڕى تۆ شادن ئێستا
هه‌موو سه‌ربه‌ستن و ئازادن ئێستا
ده‌زانم ڕۆڵه گیان خه‌ڵكى مه‌هاباد
له ژێرده‌ستى كران ڕزگار و ئازاد
به‌ڵام ڕۆڵه براى ئێوه له سه‌قز
ته‌ماشاتان ده‌كه‌ن داماو و سه‌ركز
چ شه‌رمه كارى ئێوه پێكه‌نین بێ
به‌ڵام كارى ئه‌وان گریان و شین بێ
ئه‌گه‌ر پێت خۆشه جلكى ڕه‌ش نه‌پۆشم
بكه‌ن ئازاد كوڕانى دیم و خۆشم
له‌به‌ر خۆت داڕنه دایه جلى ڕه‌ش
دڵت ڕوون بێته‌وه كوڵمه‌ت ببێ گه‌ش
هه‌نیسكان به‌س بده چیدى مه‌كه شیت
ببینه به‌یڕه‌قى سور و سپى و شین
ببینه (پێشه‌وا)ى مه‌شهورى ئێمه
ببینه تۆ ڕه‌ئیس جه‌مهورى ئێمه
ببینه هێزى پێشمه‌رگه و بزانه
كه نووكى نێره شمشێرى ئه‌وانه
له ژێرده‌ستى ده‌كا ڕزگار و ئازاد
ئه‌واوى كورده‌وارى وه‌ك مه‌هاباد
هيمن مهابادى


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dast xosh gwly min

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






سوباس بؤ بةيامةكةت ئةزيزم
دةستى تؤش خؤشبيت، سةركةوتووبيت.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه