.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ەندێك هەیە دەڵێت: (بەخت وەك تۆپ وایە كە هاتە قاچمان خێرا شەقێكێ لێدەدەێن دەڕوات بۆ لای كەسێكی تر) هیوادارم لە دوای خوێندنەوەی ئەم چیرۆكە ئێمە لەو كەسانە نەبووبین. پیاوێكی هەژار هەرچی دەكردو هەوڵی دەدا بۆ ئەوەی ڕۆژە سەختو ناهەموارەكانی ژیانی بە ڕێ بكات، بەڵام ئاكامی نەبوو، سەرەنجام بڕیاری دا ڕوو لە حەكیمێك بكات هەتا ڕێگایەكی پیشان بدات بۆ دەربازبوون لەو هەژاریەی تێی كەوتووە.. حەكیم پێی وت: تۆ شانست خەوتووە بۆیە وا هەژاریت! جێگایەكی زۆر دووری پیشاندەدات، پێی دەڵێت كە دەبێت بڕوا لەوێ شانسەكەی بدۆزێتەوە.. هەژارەكەش بڕیار دەدات دەستبەجێ بە ڕێكەوێت بۆ شوێنی مەبەست تا شانسەكەی بدۆزێتەوەو ڕزگاری بێت لەو هەژاریە.. بە ناچاری ملی ڕێگەی گرتو ڕۆیشت بۆ شوێنی دیاریكراو، لە ڕێگادا دەگات بە شێرێك كە زۆر سەری ئێش دەكات، پاشان ئافرەتێك كە پاشای وڵاتەو بەڵام كاروباری وڵاتی بە باشی بۆ بەڕێوە ناچێت، دواتریش جوتیارێك كە گیرۆدەیە بە دەست زەویەكەیەوە چونكە هەرچی دەكات كشتوكاڵەكەی بەرهەمی نابێت... هەرسێكیان داوای لێ دەكەن كە شانسی ئەوانیش بەخەبەربێنێت. كابرای هەژاریش بەڵێنیان پێ دەدات كە شانسەكەیان بۆ بەخەبەر بێنێت... هەژار هەر دەڕوات، لە ئاكامدا دەگاتە شوێنی دیاریكراو، سەیر دەكات شانسی هەموو ئادەمیزادەكان لەوێیەو هەریەكەیان بە جۆرێكە، دەگەڕێت شانسی خۆیو هاوڕێكانی سەر ڕێگای دەدۆزێتەوەو بەخەبەریان دێنێت.. پاشان زۆر بە دڵخۆشییەوە دەگەڕێتەوە، لە ڕێگادا دەگاتەوە بە جوتیارەكەو پێی دەڵێت: شانسەكەت دەڵێت: ئەو زەوییە ئاڵتونی لە ژێردایە بۆیە هیچی تیاسەوز نابێت ئاڵتونەكە دەربێنێت زەوییەكەشی باش دەبێت، جوتیارەكەش لە بری ئەو چاكەیە پێی دەڵێت: وەرە با بە یەكەوە ئاڵتونەكە دەربێنین، بەڵام هەژارەكە قبوڵی ناكاتو دەڵێ من شانسی خۆمم دۆزیوەتەوەو چۆن خۆم بەوەوە خەریك دەكەم، پاشان دەگات بە ئافرەتە پاشاكە، پێی دەڵێت: شانسەكەت دەڵێت: دەبێت شوو بكەی بە پیاوێك پاشان بە یەكەوە دەتوانن كاروباری وڵاتەكەتان بە باشی بەڕێوە بەرن، ئافرەتەكەش لە بری ئەو چاكەیە پێی دەڵێت: وەرە باشووت پێ بكەم بە یەكەوە كاروباری وڵات چاك بكەین، دیسان ئەو داوایەش قبوڵ ناكاتو دەڵێت: من چۆن خۆم بەوەوە سەرقاڵ دەكەم لە كاتێكدا شانسی خۆمم دۆزیوەتەوە. ئەویش جێ دەهێڵێت، لە كۆتاییدا دەگاتەوە بە شێرەكە، شێرە پێی دەڵێت: دەنگو باس ئەویش بە سەرهاتی ڕێگای هەمووی بۆ دەگێڕێتەوە كە چۆن ئەو شتانەی قبوڵ نەكردووە، بەشێرەكەش دەڵێت: شانسەكەی تۆش وتویەتی دەبێت سەری كابرایەكی بێئەقڵ بخوات، ئینجا سەر ئێشەكەی لادەچێت، شێرەكە دەڵێت: كەواتە دەبێ ئەو كابرا بێئەقڵە تۆ بیت كە من دەبێت سەری بخۆم، چونكە ئەوانە هەموو شانسی تۆ بوون ئەوانەت نەویست ئەی بە تەمای چیت... هەریەك لە ئێمە گەر چاو بگێڕینەوە بە تەمنماندا ڕەنگە چەندین جار هەلو دەرفەتی ژیان لە دەرگای دابین، بەڵام بە هۆی نەزانینمان پاڵمان پێوە نابێت لە كۆتایشدا گلەیی لە شانسو بەختو ناوچەوانی خۆمان دەكەین، كەواتە بۆچی هەلو دەرفەتەكانی ژیان لە هەر ڕوو یەكەوە بێت لە دەستی دەدەین؟ هۆكارەكان زۆرن لێرەدا چەند هۆكارێكیان دەخەینەڕوو...
1- یەك جۆر بیركردنەوە، زۆرجار ئێمە بیرو فیكری خۆمان لە قاڵب دەدەین، چاومان بڕیوەتە یەكجۆر كارو پیشە، یاخود یەكجۆر چارەسەر، یەكجۆر هەڵبژاردن، ...هتد. كاتێك ئەوەی لە بیرماندایە دەستمان ناكەوێت ئیتر هەرجۆرە هەل و دەرفەتێكی تر لە هەر جێگایەكی ترەوە بێت نامەناوێت. 2- زوو بڕیاردان، هەلو دەرفەتەكان هەڵناسەنگێنین پرسو ڕاوێژی لە خۆمان شارەزاترو بە ئەزموون ناكەین خێرا بە بڕیارێكی كتوپڕ لە خۆمانی دوور دەخەینەوە. 3- نەبوونی قەناعەتو زۆر بەرز ڕوانین. زۆرجار ئەو هەلانەی كە دێنە دەستمان ڕەنگە زۆر بچووك بن لە قەناعەتی ئێمەدا نەبن، بەڵام بۆیە هەیە گەر لای بە لادا بكەینەوە دواڕۆژێكی پرشنگدارمان بۆ تۆمار بكەن. 4- نەبوونی بەرنامە لە ژیاندا، كەسی بێبەرنامە هەموو كاروباری ژیان لەبەر چاویدا ئاڵۆزو تێكەڵو پێكەڵە، توانای ناسینەوەی هەلو دەرفەتەكانی نییە لە ئاكامدا ڕەنگە چەندین هەلی كاروژیان لە دەست بدات، بەڵام پێشی نەزانێت. لەوانەیە تا ئێستا چەندین هەلمان لە دەست دابێت، بەڵام خۆ ژیان هەر بەردەوامە هەلو دەرفەتەكانیش جارێكی تریش دەدەنەوە لە دەرگامان، بەڵام ئەمجارە هۆشیاربەو لە دەستی مەدە.
سهرچاوه / فهیسبووک

لهسهر هێڵ نییه