.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













زۆرجار لووتبەرزی و خۆویستی دەمامكێكی بێبەهای شاردنەوەی ترسە. (پاولۆكۆیلۆ)
زووهەڵچوون و قەزاوەتی پێشوەختە و خێرا پەلاماردانی خەڵك یان نیشانەی بێ عەقلییە یانیش نیشانەی لووتبەرزییەكی لەڕادەبەدەر. (ئەلێكساندەر پۆپ)
خۆویست چارەنووسێكی تاڵی لەبەردەمە، ئەویش تەنیاییە. (ئەردی مەزن)
كاتێك خۆپەرستیی وەك یاسای لێ هات چرایەك هەڵگرن و لە ڕۆژی ڕووناكدا بە دوای دادپەروەری و مرۆڤایەتی بگەڕێن. (دیانووس)
هەستی لووتبەرزی و خۆویستی لە نێو هەموو خەڵكدا بە یەكسانی هەیە، جیاوازییەكە تەنیا لە شێوازی دەركەوتنیەتی. (دیێل كارنگی)
با لووتبەرزی و خۆویستیت هەبێ بەڵام لە پێناویدا مەژیێ. (كارێن ستیڤێن)
كەس ناتوانێ هەم لووتبەرز بێت و هەمیش خوازیاری فێربوون بێت. (جۆن ماكسوێل)
خۆویستەكان جگە لە ستایشكردنیان هیچی دی نابیسن. (ئانتوان دۆسێنت ئێگزۆپێری)
كەس بەقەدەر خۆویست فێڵی لێ ناكرێت. (هێنری وارد بیچێر)
مرۆڤی لووتبەرز وەك كەسێك وایە لەسەر شاخێك خەڵكی خوارەوە بە بچووكی ببینێت، نازانێ لە خوارەوەیش بە بچووكی دەبینرێت. (ئیمامی عەلی)
خاكیبوون ئەگەر لە شوێن و كاتی خۆی نەبێ یەكێكە لە نیشانەكانی لووتبەرزی. (لابرویر)
خۆزگە لە دنیادا سێ شت نەبوایە: لووتبەرزی و خۆشەویستی و درۆ. ئەو كات هیچ كەس بەهۆی لووتبەرزی و لەپێناو خۆشەویستی درۆی نەدەكرد. (؟)
ئەو كەسەی خۆبەبچووكزانە لە ڕاستیدا كەسێكی تاكڕۆ و خۆویستە. (ئارتوور شووپێنهاوێر)
لووتبەرزی و خۆویستی مەكەنە ئامرازی ژیان و هێمای سەركەوتن، چونكە لەو ڕێگە پڕپێچ و پەنایەدا هەڵدێری زۆر ترسناك هەیە. (ناپیلیۆن)
ئەو لووتبەرزییە موزاییكە بێگەرد و سادەكەی رۆحت دەشكێنێ. (ئەردی مەزن)
میهرەبانی دەوڵەمەندییەكی ڕاستەقینەیە و، خۆویستیش هەژارییە. (وینێ)
نەزانی چاوگەی خۆویستییە. (ئەردی مەزن)
ڕەنگە شكستەكان دەرگەی سەركەوتن بكەنەوە بەڵام خۆویستی دەرگەكانی سەركەوتن دادەخات. (ئەردی مەزن)
زۆربەی خەڵكی نەزان خۆویست و نامەنتیقین بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا بیانبوورن. (دایە ترێزا)
پیاوی مەزن شكۆی هەیە بەڵام لووتبەرز نییە. پیاوی بچووك لووتبەرزە بەڵام بێشكۆیە. (كۆنفۆشیۆش)
حەسوودی و خۆویستی خەسڵەتە باشەكانیش دەشارێتەوە. (كۆنفۆشیۆش)
خۆویستی و لووتبەرزی هەرچەندە زۆر بێت كارێكی ئەوتۆی پێ ناكرێت. خۆشەویستی ئەگەر كەمیش بێت زۆرترین كاریگەریی هەیە. (زیگلەر)
ویژدانتان پێوەرێكە بۆ هەڵسەنگاندنێكی ڕاستی ڕادەی خۆپەرستیتان. تكایە گوێی بۆ شل كەن. (ڕیچارد باخ)
كاتێك ڕقمان لە خۆویستیی ئەوانی دییە كە بە پێچەوانەی خۆویستیی خۆمان بێ. (نیچە)
ئەوانەی خۆویستن هەردەم ئامادەی تۆڵەسەندنەوەن. (نیچە)
كەسی خۆویست بە هەر بۆچوونێكی باش لەبارەی خۆیەوە خۆشحاڵ دەبێ و بە قسەی خەراپیش تووڕە دەبێ چونكە خۆی بەدەستی هەردووكەوە داوە. (نیچە)
مرۆڤی خۆویست ئەو مرۆڤە بچووكەیە كە هەمیشە خەڵك (باج)ـی حەزەكانی دەدات و، خۆیشی پێیوایە كە هەروا بووە و هەر وایش دەبێ، بەو پێوەرە هەوڵدان هیچ بەهایەكی نامێنێ. (بەرزانی سەعید گەوهەر)
فهیسبووك

لهسهر هێڵ نییه






دەستەکانت خۆش بێت وتەکان زۆر جوان و سەرنج راکێشن وە زۆریش راستن سەرکەوتوو بیت کاکە ئاکۆ گیان


لهسهر هێڵ نییه








دهستت خۆش کاک ئاکۆ گیان
بهراستی ههموو ووتهکان زۆر جوانن
سهرکهوتووبیت کاکه ئاکۆ گیان

لهسهر هێڵ نییه







ده سته كانت خوش بيت سه ركه وتوبيت
لهسهر هێڵ نییه







زۆر سوپاستان دهكهم هاورێیان بۆ پهیامه قهسهنگهكهتان،هیوادارم ههمووتان سهركهوتووبن
زۆر داوای لێبووردن دهكهم كه درهنگ سوپاستانم كرد
لهسهر هێڵ نییه