.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













خۆ ئه‌زانیت خۆشم ئه‌وێیت
زیاتر له ڕۆح و هه‌ناسه‌م
بۆ هیوای دواڕۆژێکی خۆش
تۆم کردووه به پێناسه‌م
هه‌رچی گومانم وابوبێ
تۆ پێت جوانه ، له‌وه زیاترم کردوه
بۆ ئه‌وه‌ی خوا تۆم پێ بدات
ده‌سته‌کانم ڕووه‌و ئاسمان ڕاگرتوه
ئاخر گیانه کێ شک ئه‌به‌یت
له من زیاتر تۆی خۆش بوێ؟
کێیتر وه‌ک من
به خه‌مت خه‌م ئه‌یهه‌ژێنێ و
به شادیت دڵی ئه‌سره‌وێ؟!
توخوا ئازیز ده پێم بڵێ..
له‌به‌رچی لێم به گومانی؟
خۆ من هیچ شه‌وێ ناخه‌وم
تا ده‌یان جار خۆمت نه‌که‌م به قوربانی
لێت جیا نابمه‌وه هیچ کاتێ
که خه‌وتیشم له‌گه‌ڵمدای
وه‌ک دڵ ، وه‌ک گلێنه‌ی چاوان
وه‌کوو خوێن له ده‌مارم‌دای
چۆن بتوانم بێ تۆ بژیم؟
که تۆ ژیانت داگیر کردووم
دڵ به یادی تۆ لێده‌دات
بۆیه هه‌تا ئێستا زیندووم
من ده‌مه‌وێ خۆشحاڵت‌که‌م
ده‌ستت بێنه بیخه‌ره ناو ده‌سته‌کانم
منیش به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م
هه‌ر بۆ تۆ بێ هه‌موو هه‌سته جوانه‌کانم
فه‌یسبووك

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه