❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاشکرا کردنی دز له‌ پشت دیواری خانوه‌کانه‌وه !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-10 10:50:11

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPFirefox

ئاشکرا کردنی دز له‌ پشت دیواری خانوه‌کانه‌وه !

تاکو ئێستا نه‌ئه‌توانرا له‌ پشتی دیوارێکه‌وه‌ که‌سێك به‌دی بکه‌یت،به‌ڵام له‌ ڕێی ته‌کنیکێکی نوێوه‌ ،ئه‌م کاره‌ ئه‌کرێت.

کاتێك مرۆڤ له‌ کاتی پشووه‌کاندا ئه‌یه‌وێت گه‌شتێك بکات وخانووه‌که‌ی یان ئه‌پارتمانه‌که‌ی به‌ جێ ئه‌هێڵێت ،هه‌وڵ ئه‌دات به‌ باشی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌کان دابخات ،به‌ڵام هه‌ر هه‌ستێکی ناخۆشی هه‌یه‌ ،نه‌وه‌ك یه‌کێك هه‌ست بکات ماڵه‌که‌ چۆڵه‌ و دز بچێته‌ سه‌ری،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی دزی زۆرزان هه‌ر ڕێیه‌ك ئه‌دۆزێته‌وه‌ بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ چۆڵانه‌. به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ته‌کنیکێکی نوێوه‌ ئه‌توانرێت زۆر به‌خێرایی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ( دیواره‌وه‌) هه‌ست به‌ دزه‌کان بکرێن و ده‌ستنیشانی جوڵه‌ی دزه‌که‌ بکرێت ،که‌ له‌چی سوچێکی ماڵه‌که‌دا خۆی حه‌شار داوه ، ئه‌م ته‌کنیکه‌ نوییه‌ له‌ ڕێی سیسته‌مێکه‌وه‌یه‌ که‌ ناوی :
Tomographic Motion Detection , TMD

ئه‌مه‌ش له‌ ڕیی شه‌پۆلی ڕادیۆوه‌ ،هه‌موو جوڵه‌یه‌کی دزه‌که‌ ده‌ستنیشان ئه‌کرێت و ئه‌نێرێت بۆ ( فلاش میمۆری/ ئو ، ئێس ، بی) یان گۆڕه‌ڕێکی 3 ڤۆڵتی (محول) ،هه‌ر گیانله‌به‌رێك که‌ له‌ پشیله‌یه‌ك گه‌وره‌تر بێت هه‌ستی پێ ئه‌کات و وێنه‌ی هه‌موو جوڵه‌کی ئه‌گرێت و ئه‌ینێرێت ، هیچ ڕێگرییه‌کی میتاڵ یان هه‌ر که‌ره‌سه‌یه‌کی تر نابێته‌ کۆسپ بۆ ئه‌م ئامێره‌ ،واته‌ له‌ هه‌ر په‌نایه‌ك خۆی حه‌شار بدات هه‌ستی پێ ئه‌کرێت.
ناردنی ئه‌م جوڵه‌ و وێنانه‌ له‌ڕێی چه‌ند ئامێرێکی زۆر بچوکه‌وه‌یه‌ ،که‌ له‌ ناو ماڵه‌که‌دا بڵاو ئه‌کرێته‌وه‌ ،تاکو زۆرتر دابنرێت ،باشتر وێنه‌ی جوڵه‌کان ده‌ست نیشان ئه‌کات، به‌ دیقه‌تتر ئه‌بێت. ئه‌وکاته‌ خێراتر و باشتر ده‌ستنیشانی دزه‌که‌ ئه‌کرێت و زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌که‌ی ده‌ست پێ ئه‌کات.

له‌ ڕاستیدا ئه‌م سیسته‌مه‌ بۆ ماڵان داهێنراوه‌ ،به‌ڵام له‌وه‌ ئه‌چێت له‌ داهاتودا ،پۆلیس و سوپاش سودی لێ وه‌ربگرن و به‌کاری بهێنن.



سه‌رچاوه‌:فه‌یسبووك
له‌ گۆڤاری زانستی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌
PM-Magazin

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-09-10 14:35:13

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: ئاشکرا کردنی دز له‌ پشت دیواری خانوه‌کانه‌وه !

دةست خؤش

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-09-10 14:36:33

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPFirefox

Re: ئاشکرا کردنی دز له‌ پشت دیواری خانوه‌کانه‌وه !

زۆر سوپاس گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net