.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











خۆشم دەوێی
خاتوونەکەم
دەزانی ئاسمان چەن دوورە؟
من بە بارتەقای دووری ئاسمان
...خۆشم دەوێی
بیستووتە دەریا چەند قووڵە؟
بە قەد قوڵی گشت دەریاکان
خۆشم دەوێی
* * *
گیانەکەم، تۆ نووسراوێکی
دێڕت بە قەد تاڵی پەرچەم
من چوار ساڵە دەتخوێنمەوە
چەند باڵی بیرم لێ دەدەم،
نە تێر دەبم، نە تێت دەگەم
* * *
زۆر دەترسم
لەناو دێڕی شیعرەکانم شار بتناسێ
کامیرەی چاوم مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ
زۆر دەترسم
زۆر دەترسم گەر بتناسن پەنجەکانم هاڵوەرێنن
شابسکی تۆش بسوتێنن
بەڵام هێشتا من دەربەست نیم
هەرچیم دیوە
هەرچیم بۆ چاوت نووسسیوە
نایشارمەوە
تا چۆک بدا لە دەرونتا دێوی گومان
تا گەورە و بچووک بزانن
خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووری ئاسمان
پەشێو:
٧/١/١٩٧١. کوردستان

لای نابینا ئه‌ڵماس و شوشه وه‌ک یه‌که ،
که‌واته ئه‌گه‌ر که‌سێک نرخی تۆی نه‌زانی تۆ بێ نرخ نیت ئه‌و نابینایه
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سخۆش به‌راستی تابڵێی هۆنراوه‌یه‌كی زۆر جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش ئاکۆ سامان بۆ په‌یامه‌که‌ت خۆشحالم به‌دلی تۆ بووه
له‌سه‌ر هێڵ نییه