.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






گۆڕانکارییه‌کانی سه‌ر پێست زۆر زیاتر ده‌رئه‌نجامی فشاری ده‌روونی و زیادبوونی سترێسن، که ده‌رئه‌نجام کێشه‌کانی زیپکه زیاد ده‌که‌ن.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نه‌روێژی سه‌رپشکی ئه‌وه ده‌کاته‌وه، که په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان زیپکه و فشاری ده‌روونی له قۆناغه کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کارییدا هه‌یه. توێژه‌رانی نه‌روێژی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "BMC Public Health"دا نووسیویانه، که کاریگه‌ری سترێس بۆ زیادبوونی زیپکه له کوڕان و کچاندا وه‌ك یه‌ك زیاد ده‌که‌ن و ژماره‌ی زیپکهکانیش به‌هه‌بوونی کێشه‌ی پێست ڕوو له زیادبوون ده‌که‌ن.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا نه‌توانراوه هۆکار و کاریگه‌ری ئاشکرا بکرێن. هاوکات توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌دووری نازانن، که خۆراك ئه‌گه‌رێکی کاریگه‌ری بۆ سه‌ر زیادبوونی زیپکه‌کانی سه‌ر پێست هه‌بێت. زۆر خواردنی شۆکۆلاته و چیپس و که‌مخواردنی سه‌وزه کاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر پێست هه‌یه.
"Jon Anders Halvorsen" له زانکۆی ئۆسلۆ له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هێشتا زووه هۆشیاری له‌هه‌مبه‌ڕ شێوازی خۆراك به هه‌رزه‌کاران بدرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ئه‌نجام بدرێت."
"Jon Anders Halvorsen" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Tibet" و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئۆسلۆ پایته‌ختی نه‌روێژ پرسیاریان له‌هه‌مبه‌ڕ زیپکه و هه‌روه‌ها شێوازی خۆراك و ژیان و فشاره ده‌روونییه‌کان ئاڕاسته‌ی 3775 گه‌نجی ته‌مه‌ن 18 و 19 ساڵ کرد.
ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که په‌یوه‌ندییه‌کی گه‌وره له نێوان زیپکه و خواردنی شۆکۆلاته و چیپسدا هه‌یه. به‌تایبه‌ت کچان ده‌رئه‌نجامی سه‌رکردنه سه‌ر شیرینی و چیپس کێشه‌ی پێستیان بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر که‌متر سه‌وزه‌مه‌نییه‌کان بخه‌نه سیسته‌می خۆراکی خۆیانه‌وه.
هۆکاری و کاریگه‌ی فشاری ده‌روونی و زیپکه توێژه‌ران ناتوانن زۆر به‌ته‌واوه‌تی له‌یه‌کتری جیابکه‌نه‌وه. پیسبوونی پێست و پاکنه‌کردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر فشاری ده‌روونی ده‌ره‌کی. هاوکات "Jon Anders Halvorsen" و هاوه‌ڵه‌کانی پێیانوایه، که فشاری ده‌روونی کێشه‌کانی زیپکه ناله‌بارتر ده‌کات.
فشاری ده‌روونی کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجار زۆری بۆ سه‌ر زیپکه هه‌یه و ناتوانرێت، له‌ڕێگای گۆڕینی شێوازی خۆراکه‌وه پارسه‌نگ بکرێته‌وه.
س.سايتى خوزكة
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
