.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





ته‌سبيح واته (سبحان الله ) کردن ، وه تهحميد واته ( الحمد لله ) ، وه تههليل واته وتنی ( لا إله إلا الله ) ، وه ته‌کبير واته ( الله أکبر ) کردن .
1 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت : ( من قال : (سبحان الله وبحمده) في يوم مائة مرة حطت خطاياه ولو كانت مثل زبد البحر ) ، واته : هه‌ر که‌سێک له ڕۆژێک دا (سه‌د) جار بڵێ پاکی و بێ گه‌ردی و ستايش بۆ خوايه ، ئه‌وا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه ئه‌گه‌ر چی وه‌کو که‌فی ده‌رياش وابێت .
2 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر که‌سێک له ڕۆژێکدا سه‌د جار بڵێ : ( من قال لا إله إلا وحده لا شريك لهُ ، لهُ الملك ، ولهُ الحمدُ ، وهو على كل شي‌ء قدير ) واته : هيچ په‌رستراوێک نی يه جگه له (الله) تاکی بێ هاوه‌ڵه‌و موڵک و ستايش بۆ ئه‌وه‌و به‌سه‌ر هه‌موو شتێک دا به توانايه ..... ئه‌وا به ئه‌ندازای ڕزگارکردنی کۆيلهيهک چاکه‌ی ده‌ست ده‌که‌وێت و (سه‌د) چاکه‌ی بۆ ده‌نوسریت و(سه‌د) گوناهی لێ ده‌سڕێته‌وه‌و که‌س به پاداشتی له‌م چاکتره‌وه نايه‌ت مه‌گه‌ر که‌سێک له‌م زياتر بکات .
3 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت : ( كلمتان خفيفتان على اللسان ، ثقيلتان في الميزان حبيبتان إلى الرحمن : سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم )
واته : دوو ووشه هه‌ن که له‌سه‌ر زووبان سوکن و له ته‌رازووی کرده‌وه‌کاندا قورسن و به‌لای خواوه خۆشه‌ويستن ئه‌ويش بريتی يه له ووتنی : پاکی و بێ گه‌ردی و ستايش بۆ خوايه ، پاکی و بێ گه‌ردی بۆ خوای مه‌زن .
4 ـ له أبي أيوب الانصاری ڕوزای خوای لێبێت : پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت فه‌رمووی : (من قال لا إله إلا وحده لا شريك لهُ ، لهُ الملك ، ولهُ الحمدُ ، وهو على كل شي‌ء قدير عشر مرات . كان كمن أعتق أربعة أنفس من ولد إسماعيل )
واته : هه‌ر که‌سێک ده‌جار بڵێ : هيچ په‌رستراوێک نی يه به‌هه‌ق جگه له (الله) تاکی بێ هاوه‌ڵه و موڵک و ستايش بۆ ئه‌وه‌و به‌سه‌ر هه‌موو شتێک دا به توانايه ، وه‌کو ئه‌وه وايه که چوار که‌سی له نه‌وه‌کانی ئيسماعيل پێغه‌مبه‌ر (عليه الصلاة والسلام) ئازاد‌و ڕزگارکردبێت .
5 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت : ( لأن أقول سبحان الله ، والحمد لله ،ولا إله إلا الله ، والله أكبر ،أحب إلى مما طلعت عليه الشمس ) ، واته : ئه‌گه‌ر بڵێم پاکی بێ گه‌ردی وستايش بۆ خوا و هيچ په‌رستراوێک نی يه به‌هه‌ق جگه له (الله) و خوا گه‌وره‌يه ، خۆشتره به‌لامه‌وه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خۆر به‌سه‌ری دا هه‌ڵدێ .
6 ـ سه‌عه‌د ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌فه‌رموێ : ئێمه له خمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا دروودی خوای لێبێت بووين فه‌رمووی : ( أيعجز أحدكم أن يكسب كل يوم ألف حسنة فسأله سائل من جلسائه كيف يكسب أحدنا ألف حسنة ؟ قال : يسبح مائة تسبيحة ، فيكتب له ألف حسنة أو يحط عنه ُ ألف خطيئة ) واته : ئه‌يا که‌س له ئێوه هه‌يه بێ توانا بێ له‌وه‌ی که هه‌موو ڕۆژێ هه‌زار چاکه ده‌ست بخات بۆ خۆی ؟ يه‌کێ : له‌وانی که دانيشتبوو پرسياری لێ کرد : چۆن يهکیک له ئێمه ده‌توانێ هه‌زار چاکه‌ی ده‌ست بکه‌وێ ؟ فه‌رمووی : سه‌د ته‌سبيحات ( سبحان الله ) بکات هه‌زار چاکه‌ی بۆ ده‌نوسرێ ، یان هه‌زار گوناهی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێت .
7 ـ له جابر خوا لێی ڕازی بێت فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت فه‌رمووی : ( من قال سبحان الله العظيم وبحمده غرست له نخلة في الجنة ) ، واته : هه‌ر که‌سێک یه‌ک جار بڵێ پاکی و بێ گه‌ردی و ستايش بۆ خوای مه‌زن ، دارخورمايهکی له به‌هه‌شت دا بۆ داڕوێت .
8 ـ له عبدالله ی کوڕی قيسهوه ڕه‌زای خوای لێبێت : (قال صلى الله عيه وسلم : يا عبد الله بن قيس ألا أدلك على كنز من كنوز الجنة ؟ فقلت:بلى يا رسول الله ، قال : قل لا حول ولا قوة إلا بالله ) ، واته : ئه‌ی عبدالله‌ی کوری قيس ئايا گه‌وهه‌رێک له گه‌وهه‌ره‌کانی به‌هه‌شتت پێ بڵێم ؟ وتم : به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، فه‌رمووی : بڵێ هيچ گۆڕان و هێزێک نی يه مه‌گه‌ر به خوای گه‌وره‌وه .
9 ـ له سعدی کوڕی وقاص ڕه‌زای خوای لێبێت فه‌رموی : (جا‌ء أعربي إلى رسول الله صلى الله عيه وسلم فقال: علمني كلاماً أقوله : قال " قل لا إله إلا الله وحده لا شريك لهً ،الله أكبرُ كبيراً ، والحمد لله كثيراً ، سبحان الله رب العالمين ،لا حول ولا قوة إلا بالله العزيز الحكيم " قال فهؤلاء لربي فما لي ؟ قال : " قل: اللهم اغفر لي ،وارحمني ،واهدني وارزقني ) واته : ده‌شته‌کی يه‌ک هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی : ووتهيهکم فێربکه که بيڵێم ، فه‌رمووی : بڵێ هيچ په‌رستراوێک نی يه به‌هه‌ق جگه له (الله) تاکی بێ هاوبه‌شه ، خوا گه‌وره‌يه زۆر ستايشی خوا ده‌که‌م ، پاکی و بێ گه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگاری جيهانیانهو هيچ توانايه‌ک نی يه مه‌گه‌ر به خوای ده‌سه‌ڵاتداری کاربه‌جێ وه ، ده‌شته‌کی يه‌که ووتی : ئه‌مانه بۆ ( ستايش کردن ) ی په‌روه‌ردگارمه ، ئه‌ی چی بۆ ( نزا‌و پاڕانه‌وه) ی خۆمه : بڵێ : خوايه لێم خۆش به‌و ڕه‌حمم پێ بکه‌و ڕێنمايم بکه‌و ڕۆزيم بده .
10 ـ طارقی ئه‌شجه‌عی ده‌فه‌رموێ : پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت فه‌رمووی : ( كان الرجل إذا أسلم علمه النبي صلى الله عليه وسلم الصلاة ثم أمره أن يدعو بهؤلاء الكلمات :" اللهم اغفر لي، وارحمني ،واهدني ، وعافني وارزقني ) ، واته : ئه‌گه‌ر هه‌رکات پياوێک موسوڵمان بوايه پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت فێری نوێژی ده‌کردو پاشان فه‌رمانی پێ ده‌کرد که به‌م ووشانه بپاڕێته‌وه : خوايه لێم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه‌و رێنمايم بکه‌و بمپارێزهو ڕۆزيم بده .
11 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت: ( الباقيات الصالحات : سبحان الله والحمد لله ، ولا إله إلا الله ،والله أكبر ،و لا حول ولا قوة إلا بالله ) ، واته : ئه‌و چاکانه‌ی که ده‌مێنێته‌وه بريتی يه له ووتنی : پاک و بێ گه‌ردی بۆ خوايه و ستايش بۆ خوايهو هيچ په‌رستراوێک نی يه به‌هه‌ق جگه له (الله) و خوا گهورهيهو گۆڕان و هێزێک نی يه مه‌گه‌ر به‌خوای گه‌وره .
پێغه‌مبه‌ری خوا چۆن ته‌سبيحاتی ده‌کرد ؟
( عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما قال : "رأيت النبي صلى الله عليه وسلم يعقد التسبيح بيمينه ) ؛ واته : پێغه‌مبه‌ری خوام بينی به ده‌ستی ڕاستی ته‌سبيحاتی ده‌کرد .
( له يهسيرهی ژنه صه‌حابه‌ی به‌ڕێزه‌وه ڕه‌زای خوای لێبێ ڕيوايه‌ت کراوه که پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێ فه‌رمانی پێ کردووم که ئاگايان له ته‌سبيحات و به به‌رزو پيرۆزی ڕاگرتنی خوای گه‌وره بێت و به ( ئهنامیلهکانیان ) ئه‌نجامی بده‌ن ( که بريتی يه له‌و ئاوساویانهی که له‌سه‌ری هه‌موو پهنجهيک دا هه‌يه ) چونکه له ڕۆژی دوایی دا پرسياريان لێ ده‌کرێت و دێنرێنه گۆو ده‌بنه شايه‌ت .
سةرجاوة ريكاى راست
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh sarkawt bet babateke basoda har bjet

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
