.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







تۆماس ئه‌دیسۆن: ئه‌و داهێنه‌ره‌ی كه جیهانی روناك كرده‌وه
له مانگی 2ی ساڵی 1847 له شارۆچكه‌ی (میلان)ی سه‌ر به ویلایه‌تی (ئۆهایۆ ) له ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بو . تۆماس له‌شێكی بچوك و سه‌رێكی گه‌وره‌ی هه‌بو هه‌تا پزیشكه‌كان پێشبینیان ده‌كرد كه تۆماس توشی كێشه ببێت له‌م رو داهاتودا، تۆماس هه‌ر كه‌زمانی گرت كه‌وته پرسیار كردن له‌خه‌ڵك به‌ڵام زۆربه‌یان به (نازانم) و‌ڵامیان ده‌دایه‌و بۆیه تۆماس زۆر به وشه‌ی (نازانم) خه‌مبار ده‌بو تۆماس هه‌مو ڕۆژێك له شارۆچكه‌كه‌دا دهسوڕایهو و به‌دوای شتی نوێ دا ده‌گه‌ڕا تۆماس زۆر حه‌زی له شوێنی دروست كردنی كه‌شتیه‌كان بو هه‌تا وای لێهاتبو ناوی هه‌مو ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌به‌ربو كه له دروستكردنی كه‌شتیدا به‌كار ده‌هێنرا .تۆماس له منداڵی‌دا توشی زۆر كێشه و گرفت بو، له‌وانه رۆژێكیان خه‌ریك بو ژیانی بخاته مه‌ترسیه‌و پاش ئه‌وی كه‌وته ناو دهریاچهكهو و له دوا ساته‌كاندا رزگاركرا .
كۆچ كردنی خێزانه‌كه‌ی:
خێزانی تۆماس له ساڵی 1854 كۆچیان كرد بۆ ویلایه‌تی (میشیگن) بۆ باشتر كردنی باری گوزه‌رانیان، خێزانی تۆماس هه‌وڵیان دا تۆماس بنێرنه قوتابخانه به‌ڵام تۆماس ته‌نها بۆ ماوی سێ مانگ له‌قوتابخانه مایه‌و له‌به‌ر بونی كێشه‌یه‌ك له‌گوێیدا واته (گرانی گوێ ) و سه‌رزه‌نشت كردنیان له‌لایه‌ن مامۆستاكانیهو به‌وی كهتۆماس فێری هیچ نابێ و مێشكی پوته پاشان دایكی تۆماس (نانسی ئه‌دیسۆن) بڕیاری دا كه تۆماس لای خۆی فێری خوێندن و خوێندنهو بكات .
نانسی ئه‌دیسۆن:
تۆماس باسی ئه‌و ساته ده‌كات كه دایكی به‌رگری لێ كرد‌و و ده‌ڵێت ( هه‌ر زۆر زو هه‌ستم پێكرد كه دایك مه‌زنترین بونهوره، و ئه‌گه‌ر دایكم نه‌بوایه ئه‌وا من نه‌ده‌بوم بهداهێنهرلهبهر ئه‌وی دایكم زۆر بڕوای پێم هه‌بو ). كاتێ ئه‌دیسۆن ته‌مه‌نی گه‌یشته 11ساڵ هه‌ستا به
خوێندنه‌وی كتێبی (نیوتن) و (مێژوی ئه‌مه‌ریكا) و(كتێبی پیرۆز)و ڕۆمانه‌كانی ڕۆمان نوسی به‌ناوبانگ ( ولیام شكسپیر) .
پرۆژه‌كانی تۆماس:
یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی تۆماس له منداڵی‌دا بریتیبو له خوێندنه‌وی
هه‌مو كتێبه‌كانی باوكی .باوكیشی له‌بری خوێندنه‌وی هه‌ر كتێبێك 25 سه‌نتی ئه‌دا به تۆماس .پرۆژه‌ی دومی تۆماس خوێندنهو هه‌مو كتێبی شاره‌كه بو هه‌روها زۆری حه‌ز له چیرۆكه‌كانی چیرۆك نوسی به‌ناوبانگی (فه‌ره‌نسی)(ڤیكتور هۆگۆ) خاونی ڕۆمانی(بێ نه‌وایان) هه‌تا وای لێ هاتبو هاوڕێكانی به ناوی (ڤكتور هۆگۆ ئهدیسۆنهو) بانگیان ده‌كرد
كاره‌كانی تۆماس:
تۆماس له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا هه‌ستا به‌فرۆشتی ڕۆژنامه و گۆڤار له وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر پاشان له‌ساڵی 1861 جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا له نێوان سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ركا (ئیبراهام لینكوڵن) له‌گه‌ڵ (باشوریه‌كان) كه بانگه‌شه‌ی جودا خوازیان ده‌كرد له یه‌كێتی فیدرالی ئه‌مه‌ركا كه تیایدا (ڵینكوڵن) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .تۆماس هه‌ڵده‌ستا به نوسینی یه‌ك له دوای یه‌كی ڕوداوكان و له نامیلكهیهكدا بڵاوی ده‌كرده‌و ، هه‌میشه تۆماس شانازی ده‌كرد به‌م كاره‌یه‌و.
تاقیكردنهوی یه‌كه‌می ئه‌دیسۆن :
له‌ژێر زه‌مینی خانوكهیاندا تۆماس شه‌وانه تاقیكردنه‌وكانی تێدا ئه‌نجام ده‌دا و هه‌ڵده‌ستا به خه‌رج كردنی پاره‌یه‌كی زۆر له پێناو كڕینی ماده كیمیایهكان و كتێبی كورتكراو ده‌رباره‌ی ماده‌كانی سروشت و هۆكاری كارلێك كردنیان ،یه‌كه‌م تاقیكردنهوی ئه‌دیسۆن له‌سه‌ر هاوڕێیه‌كی بو به‌ناوی (مایكڵ)هو پاش ئه‌وی تۆماس
هه‌مو له‌شی (مایكڵ)ی كردبهماده كیمیایهكاندا بۆ ئه‌وی كێشی كه‌م ببێته‌و و بتوانێت بفڕێت به‌ڵام هه‌مو ئه‌نجامه‌كان به پێچه‌وانه‌و ڕویان دا و(مایكڵ) هه‌ستی به‌ئازارێكی زۆر ده‌كرد له هه‌ناویدا به‌شێویه‌كی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر (مایكل) له مه‌رگێكی ڕاسته‌قینه ڕزگاری بو پاشان باوكی تۆماس فه‌رمانی چۆڵكردنی
تاقیگه‌كه‌یدا، به‌لام تۆماس پاش پاڕانه‌و و تكاكردن له‌باوكی بهچۆڵنهكردنی تاقیگه‌كه‌ی ، باوكی تۆماس سزاكه‌ی له‌سه‌ر كه‌م كرده‌و به‌وی به‌هیچ جۆرێك تاقیكردنه‌وكانی له‌سه‌ر هاوڕێكانی ئه‌نجام نه‌دات له‌سه‌ر شوشه‌ی مادهكیمیایهكان بنوسێت (ژه‌هر)بۆئه‌وی هیچ كه‌سێك ده‌ستكاری شوشه‌كان نه‌كات .هه‌روها تۆماس بو هۆی سوتانی یه‌كێك لهفارگۆنهكانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌هۆی نه‌شاره‌زایی له بواری ماده كیمیایهكن بۆیه چاودێری وێستگه‌كه به‌گوێ تۆماسی ڕ‌اكێشا و بو هۆی كه‌ڕی له گوێی ڕاستیدا و 80% له گوێی چه‌پیدا.و سه‌رنه‌كه‌وتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر جارێكی تر.
داهێنانی یه‌كه‌می تۆماس :
له‌ساڵی 1862 تۆماس منداڵێكی له ڕوداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ڕزگار كرد به‌ڵام باوكی منداڵه‌كه هیچ پولێكی پێ نه‌بو له‌وكاته‌دا وك‌و پاداشت بیدا به تۆماس بۆیه هه‌ستا دامه‌زراندنی لهنوسنگهكهی خۆی بۆ ئه‌وی تۆماس فێری بروسك ناردن بكات له‌سه‌ر ئامێری ته‌له‌گراف پاشان تۆماس یه‌كه‌م ئامێری ته‌له‌گرافی ئۆتۆماتیكی دروست كرد كه‌پێویستی به‌كه‌سی به‌رامبه نه‌بو نامه‌كان وربگرێت به‌ڵكو خۆی هه‌ڵده‌ستا به‌وكاره پاشان له‌ساڵی 1868 توانی یه‌كه‌م ئامێری تۆمار كردنی ده‌نگ دروست بكات ویستی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكادا به‌كاری بهێنێت به‌ڵام په‌رله‌مان ره‌تی كرده‌و كه كار به‌و ئامێره بكات بۆیه تۆماس له‌ساڵی 1869 بهكهشتیهك كۆچی كردن بۆ ویلایه‌تی (نییۆرك) له‌كاتێكدا تۆماس به‌دوای
كاركردندا ده‌گه‌ڕا به‌ڕێكه‌وت بینی ئامێری تۆماركردنی نرخه‌كان له‌كار كهوتو بۆیه تۆماس هه‌ستا به‌چاك كردنه‌وی ئامێره‌كه له‌وكاته‌دا دكتور (لیز) كه دروست كه‌ری ئه‌و ئامێره بو زۆر سه‌رسام بو به‌تواناكانی تۆماس ئه‌دیسۆن بۆیه هه‌ستا به‌دامه‌زراندنی تۆماس له گارگه‌ی دروست كردنی ئامێری تۆمار كردنی نرخه‌كان به موچه‌ی مانگانه‌ی 300 دۆلار و له‌هه‌مان ساڵدا توانی یه‌كه‌م ئامێری تۆماركردنی نرخه‌كانی ئاڵتون له‌بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا دروست بكات بۆیه هه‌ستا به فرۆشتنی ئه‌م ئامێره به (40000)هه‌زار دۆلار .هه‌ستا به‌كڕینی كارگه‌یه‌ك له‌شاری (مینلو پارك) له ویلایه‌تی (نیو جیرسی) كه‌تیایدا زۆربه‌ی كاته‌كان كاری تێدا ده‌كرد ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێكی دیاری كرا‌و پشوی ئه‌دا خۆراكی تۆماس ته‌نها خواردنه خێراكان بو و ئامانجی سه‌ره‌كی تۆماس له‌و كارگه‌یه ئه‌وبو كه هه‌مو 10 ڕۆژێك ئامێرێك دروست بكات و 6مانگ جارێك ئامێرێكی گرنگ دروست بكات.و تۆماس له‌باره‌ی كاره‌كانی و ده‌ڵێت (من كاری زۆرم هه‌یه و ژیانێكی كورتم هه‌یه بۆیه پێویسته پهلهبكهم له جێبه‌جێ كردنیاندا) به‌ڵام تۆماس هه‌ندێ كێشه‌ی هه‌یه له بواری وانه‌ی بیركاریدا بۆیه ڕاشكاوانه له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان دا وتی (من ئه‌توانم پسپۆڕی وانه‌ی بیركاری له كاره‌كانمدا به‌كار بهێنم به‌ڵام ئه‌وان به‌هیچ جۆرێك ئه‌وان ناتوانن من به‌كار بهێنن له كاره‌كانیاندا) .
ئامێرێك قسه ده‌كات:
له‌ساڵی 1877 دا تۆماس نه‌خشه‌ی ئامێری تۆمار كردنی دهنهگی دابهیهكێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی كه‌ناوی (كریسی) بو پێی وت ده‌بێت ئه‌م ئامێر دروست بكه‌یت بۆم ، پاش تێپه‌ر بونی 30كاتژمێر له كاركردنی به‌رده‌وام توانیان ئامێره‌كه ته‌واو بكه‌ن كه پێك هاتبو له (شریتێكی گه‌وره كه ڕوپۆش كرابو به كاغه‌ز له‌سه‌ر ئامێرێكی خولاو له‌گه‌ڵ ده‌سكێك بۆ تۆماركردنی ده‌نگه‌كه) پاشان تۆماس هه‌ستا به‌تۆمار كردنی گۆرانیه‌ك، هاوڕێكانی وایان ده‌زانی تۆماس شێت بوه پاش تۆمار كردنی ده‌نگه‌كه تۆماس دوباره شریته‌كه‌ی خولانه‌و ئامێره‌كه هه‌ستا به وتنه‌وی گۆرانیه‌كه بۆ یههاورێكانی بهسهرسامیهو ده‌یان وت ئای خوایه‌گیان ئه‌و ئامێره قسه ده‌كات! پاش بڵاوبونه‌وی ئه‌و هه‌واڵه به‌هه‌مو ویلایه‌ته یه‌كگرتوكانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ریكا (هایس روز فۆرد) بانگێشتی تۆماسی كرد بۆ بینینی ئه‌و ئامێره سه‌رسوڕهێنه‌ری كهتۆماس دروستی كرد .
تۆماس و ته‌له‌فۆن:
تۆماس هه‌میشه بیری له‌دروست كردنی ئامێرێك ده‌كرده‌و كه بتوانێت ده‌نگ بنێرێت له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌و واته(ته‌له‌فۆن) پاش ئه‌وی داهێنانه‌كانی ئه‌دیسۆن وك‌و (ته‌له‌گراف)و (فۆنۆگراف) رێخۆشكه‌ر بو له‌به‌رده‌م داهێنه‌ر (گراهام بێڵ) له دروستكردنی ته‌له‌فۆندا كه‌توانی به‌یارمه‌تی (تۆماس ئه‌دیسۆن) یه‌كه‌م ئامێری ته‌له‌فۆن لهكاربۆن دروست بكات گه ده‌نگه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌ر جێگه‌یه‌ك له‌دونیا ،پاشان كۆمپانیای (ویتسرن یونیون) ئه‌م ئامێره‌ی به 100 هه‌زار دۆلار كڕی و پاره‌كه‌ی دابه‌ش كرد به‌سه‌ر 17 ساڵدا واته ساڵی (5882) دۆلار له‌ترسی مایه‌پوچ بون پاش ئه‌وی له‌ساڵی 1879 ئامێری ته‌له‌فۆن كه‌وته بازاڕه‌و ئینگلته‌را ئه‌م ئامێره‌ی به 150هه‌زار دۆلار كڕی .
تۆماس و سینه‌ما:
تۆماس زۆر گرنگی ده‌دا به‌وێنه وجولهَ به‌ڵام ئه‌و پارچه شوشه‌یه‌ی له وێنه‌گرتندا به‌كارده‌هێنرا یارمه‌تی له وێنه‌گرتنی خێرا نه‌ئه‌دا پاش ئه‌و له ساڵی 1891 تۆماس هه‌ستا به‌دروست كردنی ئامێری پیشاندانی فلیم به‌ناوی (كنتۆ سكوب) پاشان هه‌ستا به دروست كردنی یه‌كه‌مین فلیم كه‌درێژی فیلمه‌كه نزیكه‌ی (15) مه‌تر ئه‌بو به‌ڵام ته‌نها یه‌ك كه‌س ده‌یتوانی ئه‌و فیلمه ببینێت ئه‌ویش له‌ڕێگه ده‌روازه‌یه‌كی بچوكهوبو. پاش ئه‌و تۆماس یه‌كه‌مین ستۆدیۆی له ئه‌مه‌ریكا دروست كردكه پێك هاتبو له ژورێك كه به‌ڕه‌نگی ڕه‌ش ناپۆش كرابو بنمیچه‌كه‌ی له‌شوشه بۆ ورگرتنی تیشكی خۆر چونكه ئه‌و كاته تاكه سه‌رچاو بۆ پیشاندانی فیلم تیشكی خۆر بو ،و یه‌كه‌م سینه‌ما له‌ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی 1894 كرایه‌و كه میوانه‌كان ته‌نها 25 سه‌نتیا ئه‌دا بۆ بینینی 5 كورته فلیم . به‌ڵام هه‌ندێ شاره‌زایان بڕوایان وایه كه هه‌ردو برا (لۆمیر) ی فه‌ره‌نسی بهداهێنهی هونه‌ری سینه‌ما داده‌نرێت به‌ڵام ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌ڵێن تۆماس باوكی هونه‌ری سینه‌مایه .
تۆماس و پاتری :
له‌ساڵی 1892یه‌كه‌مین ئۆتۆمۆبێل له ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن (هێنری فۆرد)هو دروست كرا كه به به‌نزین كاری ده‌كرد پاشان تۆماس بڕیاریدا كه هاوكاری (هێنری) هاوڕێی بكات له بورای ئۆتۆمۆبێلدا و تاكه كێشه‌ی ئه‌وكاته له ئۆتۆمۆبێلدا پاتری بو چونكه پاتری ئه‌و سه‌رده‌مه قه‌باره‌یه‌كی زۆرگه‌وره و كێشێكی زۆر قورسی هه‌بو و ماویه‌كی زۆر كه‌م كاری كرد‌و بۆیه تۆماس هه‌ستا به‌دروست كردنی یه‌كه‌مین پاتری به‌قه‌باره‌یه‌كی بچوك و كێشێكی زۆر كه‌م و 3 ئه‌ونده پاتری یه‌كه‌مجار به‌هێزتر به‌ڵام ئه‌م تاقیكردنهویهی تۆماس ماوی چه‌ند مانگێكی خایاند له‌به‌رئه‌وی تۆماس نزیكه‌ی 1903 پارچه كانزای تاقیكردهو .هه‌روها تۆماس توشی ڕوداوێكی زۆر ناخۆش بو ئه‌ویش ته‌قینه‌وی پاتریه‌ك بو به‌ده‌موچاوی (تۆماس)دا بۆیه تۆماس هه‌تا دوهه‌فته له‌ژێر چاودێری پزیشكدا مایه‌وه .
گرنگترین داهێنانه‌كانی تۆماس:
تۆماس بو به ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هه‌روها له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا تۆماس توانی ئامێرێك دروست بكات بۆ به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نی له پشماوی ڕوه‌ك .پاشان هه‌ستا به‌دروستكردنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كاره‌بایی و چه‌رخی كاره‌بایی و چه‌نده‌ها ئامێر كه‌به كاره‌با كاریان ده‌كرد
سه‌ره‌تای خه‌ون:
له‌یه‌كێك له شهوكاندا دایكی تۆماس توشی نه‌خۆشیه‌كی زۆر گران بو كه‌ته‌نها به‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌رده‌كرا بۆیه پزیشكه‌كه بڕیاریدا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه دوابخات تابه‌یانی له‌به‌رئه‌وی پێویستیه‌كی زۆری به‌ڕوناكی هه‌بو ئه‌مه ئه‌وساته بو كه‌ژیانی تۆماسی گۆڕی وتی: (ده‌بێت ڕوناكی له‌شه‌ودا به‌ده‌ست بهێنم له ڕوناكی ڕۆژ به‌هێزتربێت) له‌ساڵی 1876(چارلز براس) توانی یه‌كه‌مین گڵۆپی كاره‌بایی دروست بكات به‌ڵام ته‌نها بۆ ڕوناك كردنه‌وی شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان به‌كارده‌هێنرا له‌به‌رئه‌وی ده‌نگێكی زۆر به‌رزی هه‌بو هه‌تا خه‌ڵكی وایان لێ هاتبو به‌شه‌وان نه‌ده‌هاتنه ده‌ره‌وه ئه‌م گڵۆپه ته‌نها بۆ ماوی چه‌ند كاتژمێرێكی دیاریكراو كاری ده‌كرد پاشان ده‌سوتا له‌ساڵی 1877 تۆماس سه‌ردانی یه‌كه‌مین كارگه‌ی دروست كردنی داینه‌مۆی كرد بۆ وه‌رگرتنی یه‌كه‌مین نه‌خشه‌ی دروست كردنی گڵۆپی كاره‌بایی و پاشان له لێدوانێكدا بۆ یه‌كێك لهڕۆژنامهكان دوپاتی كرده‌و كه(ڕۆژێك دێت هه‌مو ماڵه‌كان ڕوناك ده‌كه‌مه‌و وكارگه‌كان به ئامێری كاره‌بایی كاربكه‌ن) پاش ئه‌و لێدوانه تۆماس شه‌و و ڕۆژ له‌گه‌ڵ 50 كارمه‌ندا كاری ده‌كرد بۆ به‌ده‌ست هێنانی گڵۆپی كاره‌بایی پاش به‌كار هێنانی چه‌نده‌ها ماده و 999 تاقیكردنه‌و له كۆتایدا توانی پارچهیك ده‌زوی كاربۆن له‌ناو تۆپێكی شوشه‌دا به‌كاربهێنێت كه‌ته‌نها بۆماوی 45 كاتژمێر كاری ده‌كرد بۆیه له شه‌وی 30/12/1879 نزیكه‌ی 3000 هه‌زار گه‌شتیار له هه‌مو وڵاته‌كانی جیهانه‌و هاتن بۆبینینی ئهوگڵۆپه پاش ئه‌و تۆماس په‌ره‌ی به گڵۆپی كاره‌بایی دا و توانی گڵۆپێك دروست بكات كهبۆماوی 400 كاتژمێر كارده‌كات له‌پاش ئه‌م كاره‌و تۆماس ناوبانگێكی زۆری په‌یداكرد هه‌ر له‌وكاته‌دا زانای فیزیا (لارسن) له‌باره‌ی تۆماسهو وتی ( تۆماس ڕێگه‌یه‌كی دۆزیه‌و بۆ ڕوناك كردنه‌وی هه‌مو ماڵێك )پاش ئه‌وی تۆماس ئه‌مه‌ریكای ڕوناك كرده‌و خه‌ڵكانی ئه‌وروپا بانگه‌شه‌ی تۆماسیان ده‌كرد و ده‌یان وت وره شاره‌كانمان ڕوناك بكه‌ره‌وه . پاش ئه‌و تۆماس كۆمپانیایه‌كی دامه‌زراند به‌ناوی (كۆمپانیای ئه‌دیسۆن بۆ ڕوناك كردنه‌وه).
ئامانجی تۆماس:
ئامانجی تۆماس له‌م كۆمپانیایه ئه‌و بو كه 1 ملیۆن گڵۆپ به‌رهه‌م بهێنێت هه‌روها ئه‌م كۆمپانیایه شوێنێكی باش بو بۆ په‌ره‌دان به تواناكانی كارمه‌نده‌كان بۆیه چه‌نده‌ها كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگ له‌ژێرده‌ستی تۆماس په‌یدابو یه‌كێك له‌وانه داهێنه‌ر
(نیكۆلاس تیسلا)بو پاش ئه‌و تۆماس توانی یه‌كه‌مین وێستگه له ئه‌مه‌ریكا دروست بكات پاشان له وڵاتانی ئینگلته‌را و ئیتاڵیا و چیك و ئه‌ڵمانیا وێسته‌گه‌ی دروست كرد له‌دوایدا توانی 121وێستگه له‌ئه‌مه‌ریكادا دروست بكات
روداو كاریگه‌ره‌كان:
له‌ساڵی 1871( نانسی ئه‌دیسۆن) كۆچی دوایی كرد بۆیه كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی كرده سه‌ر ژیانی تۆماس هه‌تا وای لێهاتبو هه‌ر كه قسه‌ی ده‌كرد چاوكانی پڕ ده‌بو له فرمێسك پاشان له‌ساڵی 1873 چو ژیانی هاوسهرێتییهو به‌ڵام له‌ساڵی 1884 هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد . پاشان له‌ساڵی 1886 چو خوازبێنی كچی داهێنه‌ر (لویس میله‌ر) پاش ماویه‌كی كه‌م بو به‌باوكی سێ منداڵ كه دومنداڵی به‌ناوی (داش) و (بیت)هو ناونابو كهدو نیشانه‌ن له‌ئامێری ته‌له‌گرافدا به‌كاردێت .
تۆماس و خه‌ڵاتی نۆبڵ:
په‌یمانگای زانستی سوید بڕیاریدا كه خه‌تی نۆبڵ ببه‌خشێت به‌هه‌ردو زانا تۆماس ئه‌دیسۆن و نیكۆلاس تیسلا له بواری فیزیادا به‌ڵام تێسلا ڕازی نه‌بو كه تۆماسی هاورێی له خه‌ڵاته‌كه‌دا به‌ژدار بێت بۆ یه خه‌ڵاته‌كه‌یان لێ سهندرایهو
كۆچ كردنی تۆماس ئه‌دیسۆن:
له‌به‌رواری 18/10/1931 ئه‌مه‌ریكا هه‌مو گڵۆپه‌كانی كوژانهدهو بۆئه‌وی یه‌ك شه‌و به‌بێ ڕوناكی بژین به‌ڵێ زانای گه‌وره تۆماس ئه‌دیسۆن به‌جێی هێشتین به‌ڵی باوكی گڵۆپه‌كان كۆچی دوایی كرد كه‌ته‌نها مه‌رگ ڕێگر بو له‌به‌رده‌م ئه‌و داهێنان و بیرۆكه‌كانیدا به‌ڵێ تۆماس ئه‌و كه‌سه‌بو كه‌جیهانی تاریكی هه‌تا هه‌تایی ڕزگار كرد ،
تۆماس ئه‌و كه‌سه بو له‌ماوه‌ی 84 ساڵی ته‌مه‌نیدا 1903 داهێنانی به‌ناو تۆمار كرا‌و بۆ یه نازناوی (پیاوی ههزراره)یان پێ به‌خشی له‌ساڵی 1961 ناوی چو ڕیزی ناودارانی ئه‌مه‌ریكا .
س.هه‌مبانه بۆرینه

لای نابینا ئه‌ڵماس و شوشه وه‌ک یه‌که ،
که‌واته ئه‌گه‌ر که‌سێک نرخی تۆی نه‌زانی تۆ بێ نرخ نیت ئه‌و نابینایه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌كانت خۆش بێت ئه‌زیزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ت ،،، سه‌ركه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خؤش كاكة سروش , سةركةوتووبيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه



دەستت خۆشبئ هەربژی سەرکەوتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ ئێوه‌ش ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت بۆ په‌یامه‌که‌تان
به‌رێز ئاریان
به‌رێز هێمن
به‌رێز ئه‌فسه‌ر
به‌رێز سیداد
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
