.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












گه‌وره مه‌به
له‌گه‌ل منا گه‌وره نابیت
مناڵی لێت نابێته‌وه
... له‌گه‌ل منا
تا هه‌تایێ
بێ بووكۆكه خه‌وت نایێ !
گه‌وره مه‌به !
كزه‌ی جه‌رگم گه‌وره مه‌به !
تا من مابم
له منالیت وه‌ڕس نابم
شه‌و ساماڵ بێ
وه‌ك تۆ ، دێمه به‌ر په‌نجه‌ره
ئه‌ستێره‌ی ئاسمان ده‌ژمێرم
كه بارانیش ده‌ئاخه‌وێت -
به كڕو كپیت ده‌سپێرم !
گه‌وره مه‌به
كزه‌ی جه‌رگم گه‌وره مه‌به
ده‌قیروسیا ،
به‌یانییان ،
شیر بۆ من و بنكڕ بۆتۆ
كه ئاگرۆكه ده‌كه‌یته‌وه
دووكه‌ڵ بۆ من و گڕ بۆتۆ !
گه‌وره مه‌به !
هه‌موو شه‌وێ،
به که‌ژاوه‌ی
هه‌قایه‌تی ئه‌ندرسن و شیعری مارشاک
خۆم بۆ خه‌وت به بووک ده‌به‌م
که نووستیشی
مۆر له ده‌می سروشت ده‌ده‌م !
گه‌وره مه‌به
كزه‌ی جه‌رگم گه‌وره مه‌به
ئه‌گه‌ر وه‌ڕس بووی ، پێم بڵێ
خانووچكه‌ی شووشه‌ت بۆ ده‌كه‌م
ئه‌گه‌ر برسی بووی پێم بلێ
جنگۆلانت
پڕ باسوق و گه‌زۆ ده‌كه‌م
گه‌وره مه‌به
كزه‌ی جه‌رگم گه‌وره مه‌به
هه‌موو رۆژێ شقارته‌یه‌ك له منه‌وه
ده‌نك ده‌نك دایگیرسێنه
تیشك و پرشه‌ی چراخانی لێ بسێنه
گه‌رم و گوڕی ئاته‌شکه‌ده‌ی زه‌رده‌شتیانی لێ بسێنه
گه‌وره مه‌به
كزه‌ی جه‌رگم گه‌وره مه‌به
تا من مابم
له مناڵیت وه‌ڕس نابم !
عةبدوللا په‌شێو


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه