.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














دوێنێ له‌بیر که‌و ده‌ست به ڕۆژێکی نوێ بکه
ئێمه هه‌ندێ جار چاو له ڕۆژێکی نوێ‌دا ده‌که‌ینه‌وه به‌ڵام به عه‌قڵی دوێنێ مامه‌له ده‌که‌ین بیر له‌و هه‌ڵانه ده‌که‌ینه‌وه که له ڕۆژی پێشودا ئه‌نجاممان داوه له‌وانه‌یه به‌خۆمان بڵێین چۆن ئه‌و کاره‌م کرد؟؟چۆن ئه‌و شته رویدا؟ هه‌ستمان چه‌ند خراپ بوه له‌باره‌یانه‌وه ؟شتێکی سه‌یر نیه ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وانه ببن به به‌ربه‌ستێک بۆ قاڵبونه‌وه له ڕۆژی نوێ‌دا هه‌ربۆیه ناتوانین به ته‌واوه‌تی قاڵ ببینه‌وه له ڕۆژی نوێمان و ئه‌رک و کرداره‌کانمان ئیفلیج ده‌که‌ین و جارێکی تر وه‌ک ڕۆژی پێش‌و هه‌مان هه‌ڵه دوباره ده‌که‌ینه‌وه
ئه‌م شێوازه ده‌کرێت دوباره و سێ باره ببێته‌وه له‌کاتێکدا هه‌رچی باری ڕۆژی ڕابردو هه‌یه بیهێنین و بیخه‌ینه‌وه سه‌رشانی ئه‌مڕۆمان و بار گرانی بکه‌ین پاشانیش دیسان ببێته‌وه به بارێک بۆ ڕۆژی دواترمان ئه‌وا ئه‌م زنجیره‌یه هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وانه‌یه ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنی ئه‌رک و کرداری ڕۆژانه‌مان و تێکدانی باری ده‌رونیمان و هه‌بونی مێشکێکی نائارام ...
مه‌گه‌ر به هه‌وڵ و کۆششێکی زۆر نه‌بێت بتوانین بیپچڕێنین له‌به‌رئه‌وه زۆر گرنگه دوێنێ له‌دوای خۆمان به‌جێبهێڵێن و ماڵئاوای لێبکه‌ین هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی نوێ‌دا ده‌ست به ڕۆژێکی نوێ بکه‌ین بێئه‌وه‌ی بیر له دوێنێ بکه‌ینه‌وه ئه‌م شێوازه‌ش یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی توانی قاڵبونهوهو چاکردن و ئه‌نجامدانی باشترین کار و کردارمان هه‌بێت ئه‌مانه‌ش چه‌ند هه‌نگاوێکن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رونێکی پاکت هه‌بێت و بتوانیت له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی ڕۆژی نوێ‌دا کاری نوێ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت:-
1/ڕۆژه‌که‌ت هه‌ڵبسه‌نگێنه :-
له‌کۆتای ڕۆژه‌که‌تدا هه‌ندێک کات ته‌رخان بکه بۆ بیرکردنه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجامتداون ئه‌مه‌ش ده‌بێت له‌هه‌مان ڕۆژدا بکرێت و نه‌خرێته ڕۆژی دواتر چونکه ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ ته‌واو بکه‌یت پێش ئه‌وه‌ی چاو به ڕۆژێکی تر هه‌ڵبهێنیت
مه‌به‌ست له‌م کاته ته‌رخانکراوه بۆ ئه‌وه نیه په‌شیمان ببیته‌وه له خراپی ڕۆژه‌که‌ت ،له‌هه‌ڵه‌کانت که ئه‌نجامت داون یاخود له‌وه‌ی که خه‌ڵکی چۆن خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کردویت
چونکه ئه‌مه یارمه‌تیت نادات ژیانی خۆت به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌یت به‌ڵکو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه بتوانیت چه‌ند وانه و په‌ندێک له ده‌رئه‌نجامی کرداره‌کانتدا ده‌ربهێنیت و له‌گه‌ڵ خۆتدا بیبه‌یت بۆ ڕۆژی دواتر...
2/بۆ وه‌رگرتنی په‌ند و ئامۆژگاری پرسیاری دروست له‌خۆت بکه:-
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامت داون ببن به په‌ند بۆ سبه‌ینێ پێویسته دو پرسیاری ڕاست و دروست له‌خۆت بکه‌یت
*ئه‌مڕۆ چ شتێکم به باشی ئه‌نجام داوه ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند شتێکی باشت کردبێت ئه‌وانه چین و چۆن ئه‌نجامت داون؟ده‌توانیت چیبکه‌یت بۆئه‌وه‌ی دڵنیا بیت که ده‌توانیت دوباره به‌رده‌وامبیت له‌سه‌ر به ئه‌نجامگه‌یاندنیان به باشی و ته‌نانه‌ت باشتر
*ئه‌مڕۆ چ شتێکم به هه‌ڵه ئه‌نجام داوه ؟
هه‌روه‌ها وه‌کو هه‌میشه ڕۆژانه مرۆڤه‌کان هه‌ڵه ده‌که‌ن و و جه‌ند کردارێک له‌کاتی ئه‌نجامدانیاندا به‌و شێوه‌یه ده‌رناچێت که جاوه‌ڕوانیان ده‌کرد ئه‌وانه چین و چۆن ڕویاندا؟ده‌توانیت چی بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خۆت چاک که‌یته‌وه و خۆت به‌دور بگریت له دوباره رودانی هه‌مان هه‌ڵه له داهاتودا
3/پابه‌ند به به ئه‌نجامدانی په‌ند و وانه‌کان:-
له‌پاش ئه‌وه‌ی زانیت هه‌ڵه‌کان چین و کردتت به وانه‌یه‌ک بۆ خۆت ئێستا کاتی ئه‌وه هاتوه پابه‌ند بیت به ئه‌نجامدانیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ئه‌م هه‌نگاوه جێبه‌جێ بکه‌یت و پشتگوێ‌یان نه‌خه‌یت له‌سه‌ر زه‌نگی مۆبایله‌که‌ت یاخود له‌ناو ده‌فته‌رێکدا هه‌ڵه‌کان دیاریبکه و وانه‌کان بنوسنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به بیری خۆتدا بیهێنیته‌وه بۆ ئه‌نجامدانیان...
4/ڕۆژه‌که‌ت دابخه:-دوای به‌سه‌ربردنی ئه‌و کاته‌ی که داتنابو بۆ بیرکردنه‌وه له‌باره‌ی ڕۆژه‌که‌ت و ده‌رهێنانی په‌ند و وانه‌کان بڕیار بده ده‌رگا له ڕۆژه‌که‌ت دابخه و بڵێ من ته‌واو کاری خۆمم کرد له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕۆژه‌داو ئیتر بیری لێناکه‌مه‌وه چونکه تاوه‌ک و ده‌رگا له ڕۆژی رابردوت دانه‌خه‌یت نا‌توانیت به شێوه‌یه‌کی گونجاو ده‌ست به ڕۆژێکی نوێ بکه‌یت
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ڕۆژه‌که‌ت به ئاسانی دابخه‌یت بیرێک له‌م ئامۆژگاریانه بکه‌ره‌وه
*ڕۆژه‌که‌ت تێپه‌ڕی و تازه نا‌توانیت هیچ شتێک بکه‌یت هه‌رگیز نا‌توانیت ڕابردو بگۆڕیت ئیتر گرنگ نیه چه‌نده بێ ماندوبون کاری بۆ بکه‌یت..
*له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له شتێک بکه‌یته‌وه که نا‌توانیت بیگۆڕیت بیر له شتێک بکه‌ره‌وه که ده‌توانیت بیگۆڕیت ئه‌وه‌ش بریتیه له ئێستا چونکه قاڵ بونه‌وه له ئێستا و گۆڕینی شته‌کان یارمه‌تیت ده‌دا به ئاسانی ڕۆژه‌که‌ت دابخه‌یت و له‌دوای خۆت به‌جێی بهێڵیت
5/جگه له وانه‌کان هیچ شتێکی تر له‌گه‌ڵ خۆت مه‌هێنه بۆ ناو ڕۆژی نوێ:-
پاش ئه‌وه‌ی بڕیارت دا ڕۆژه‌که‌ت دابخه‌یت پێویسته هیچ له‌گه‌ڵ خۆت هه‌ڵنه‌گریت بۆ ڕۆژی دواتر جگه له ئه‌و وانانه‌ی لێوه‌ی فیر بویت چونکه وانه‌کان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شتی نوێ‌دا ده‌که‌ن و ده‌توانیت خۆت پێشبخه‌یت له‌کار و کردوهتدا
ئه‌و وانانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێستادا ده‌که‌ن نه‌وه‌ک ڕابردوو بۆیه له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له رابردو بکه‌یته‌وه بیر له پابهندبونت به‌و وانانه‌وه بکه‌ره‌وه و له ئێستادا جێبه‌جێیان بکه به‌م شێوه‌یه ده‌توانیت ده‌ست به ڕۆژێکی نوێ بکه‌یت به بێ هه‌ڵگرتنی باری دوێنێ...
ئــامــاده‌كــردنــی...نيگــــــــــــار
تـایـبـه‌ت بـه‌كـوردژیـن
كـوردژیـن پێشەنگە

له‌سه‌ر هێڵ نییه