.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






سلاو هاورييانى كوردزين
من رابورتيكم ده وى له سه ر هوى زور بوونى ديارده ى خويندن له ده ره وه ى ولات .

لهسهر هێڵ نییه




خوێندن لە دەرەوەوی وڵات و ئامانج و دەستکەوتەکانی
ڕەنگە زۆرێک لە گەنجان ئاواتیان وابێت کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بۆ خوێندن بچنە دەرەوەی وڵات ئەمەش لەگەڵ بەرەوپێش چوونی زانست و زانیاری و تەکنەلۆژیا لەم سەردەمەدا کە وا دەکات ئارەزووی گەنج بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر بکات تا بتوانێت خزمەتێکی زیاتر بە گەل و نیشتمانی بکات
دیاردەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات دیاردەیەکی کۆنە کاتێک زانا ڕۆژئاواییەکان دەهاتنە وڵاتانی ڕۆژهەڵات کە ئەو دەمە مەڵبەندی شارستانی و زانست بووە بۆ خوێندن بەڵام بە هاوتای ئەم سەردەمە نەبووە ئەمەش بەهۆی نەڕەخساندنی هۆیەکانی گواستنەوەو نەگوونجانی ژیانیان لە وڵاتانی رۆژهەڵات
بەڵام لەم دەمەدا بەهۆی ڕەخساندنی هۆیەکانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات وا لە هاوڵاتیان دەکات پەنا بەرن بۆ ئەم شێوازی خوێندنە
خوێندن لە دەرەوەی وڵات لە کوردستانی خۆشماندا لە کۆنەوە هەر هەبووە بەڵام هۆکارەکانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات لەو سەردەمەدا جیاوازبووە لە چاو هۆکارەکانی خوێندن لەم سەردەمەدا..لە ڕابردوودا بە هۆی بارودۆخی نەشیاوی سیاسی بۆ خوێندن و کەمی خوێندنگاو دیاردەی خوێندن و خوێندەواری هاوڵاتیانی ناچار کردووە کە ڕووبکەنە وڵاتانی تر تا بتوانن پەرە بە خوێندنەکەیان بدەن..
لە ئێستادا ئەو هۆکارانەی کە وا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ خوێندن ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکەن بە تایبەتی وڵاتانی ئەوروپا دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی طموح و ئارەزووی خوێندن و وەرگرتنی زانیاری بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە وە بمانەوێ و نەمانەوێ وڵاتی کوردستان بەهۆی بارودۆخی نالەباری سیاسی وایکردووە بەڕادەیەک دوای وڵاتانی جیهان بکەوێت بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە لە کوردستاندا خوێندن پشتگوێ خرابێت بەڵکو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خوێندن لە کوردستاندا بەرەو پێش دەچێت و هەوڵدەدرێت بۆ بنبڕ کردنی نەخوێنەواری
ئامانج و دەستکەوتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بریتیە لەوەی تاکی کورد زیاتر ئاشنا دەبێت بە گۆڕانکاریییەکانی جیهان لە هەموو بوارەکاندا کە ئەمەش سوودێکی زۆر دەگەیەنێت بە ئەزموونی کوردستان بەوەی ئەو زانستەی کە لە دەرەوەی وڵات دەستەبەری کردووە بگەیەنێتە هەموو تاکێکی کورد تا چیتر کوردستانەکەمان لە دوای جیهانەوە نەبێت و بگەینە ڕیزی وڵاتانی جیهان لە زانست و زانیاریدا
وە گەنجان لەم ڕۆژەدا دەبێت زۆر وریابن تا داهاتوویەکی گەشتر بۆ وڵاتمان دەستەبەر بکرێت چونکە گەنجانی ئەمڕۆ سەرکردەی سبەینێن
ن.دیاری بەرهەم
هیوام وایە سوودی لێ ببینیت
دەشتوانیت خۆت ناوی ئەو زانا کوردانەی بۆ زیادبکەی کە لە دەرەوە خوێندویانە
لهسهر هێڵ نییه