❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قوتابیه‌که‌ بێ ده‌نگ بوو وه‌لامی نه‌دایه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-10-23 17:30:44

abdulla mahmud
خونچەی نوێ
شوێن: qaladze
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-27
په‌یامه‌كان: 51
WindowsMSIE7

قوتابیه‌که‌ بێ ده‌نگ بوو وه‌لامی نه‌دایه‌وه‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-61decc8b95.jpgقوتابيه‌كه‌ بێ ده‌نگ بوو ، وه‌ڵامی نه‌دايه‌وه‌ .
و جارێكی تر مامۆستاكه‌ پرسياری لێي كرد و ووتی : باوكت ئيشی چی ده‌كات ئه‌ی فڵان ؟
و قوتابيه‌كه‌ش جارێكی تر وه‌ڵامه‌كه‌ی بێ ده‌نگی بوو و سه‌ری داگرت و وه‌ڵامی نه‌دايه‌وه‌ !
و مامۆستاكه‌ له‌ به‌رچاوی قوتابيه‌كانی تر هاواری كرد به‌ رووی قوتابيه‌كه‌دا و ووتی : ئه‌ی بێ عه‌قڵ نازانی باوكت ئيشی چ...ييه‌ ؟!
و قوتابيه‌كه‌ش سه‌ری به‌رزه‌وه‌ كرد و وه‌ڵامی دايه‌وه‌ و ووتی : به‌ڵێ ده‌زانم ! ئه‌و له‌ ناو گۆردا نووستوه‌ .
و زۆر جاريش ئێمه‌ په‌له‌ ده‌كه‌ين له‌ وتنی هه‌ندێ وشه‌ی برينداركه‌ردا به‌ كه‌سانی به‌رامبه‌ر
و نازانين هۆكاری بێ ده‌نگ و هێمنی بوونی كه‌سانی تر چييه‌
و ئه‌وه‌شی گه‌يشته‌ حاڵه‌تی بێ ده‌نگی ئه‌وه‌ نيشانه‌ی ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ناتوانێ حاڵه‌تی خۆی باس بكات و ده‌بێ ئێمه‌يش رێز له‌ جۆره‌ ره‌وشتانه‌ی هه‌ندێ كه‌س بگرين و به‌ سوكايه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ داينه‌نێين به‌رامبه‌ر ره‌نگه‌ جارجاريش ئه‌و جۆره‌ بێ ده‌نگيه‌ روو له‌ خۆما بكات .. بۆيه‌ يه‌ك له‌ پياو چاكان ئامۆژگاری كه‌سێكی كرد و ووتی : قسه‌يه‌ك به‌ به‌رامبه‌رهكه‌ت مه‌ڵێ كه‌ پێت ناخۆشه‌ به‌ خۆتی بڵێن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-10-25 21:13:43

aring
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-09-20
دواترین سه‌ردان: 2012-11-21
په‌یامه‌كان: 99
WindowsXPMSIE7

Re: قوتابیه‌که‌ بێ ده‌نگ بوو وه‌لامی نه‌دایه‌وه‌

ده‌ست خۆش به‌راستی جوانه‌.
ئه‌وه‌ی ئازاری به‌رامبه‌ره‌که‌ی بدات ئازاری خۆی ئه‌دات.

به‌چاوى ڕه‌خنه‌ سه‌يرى كه‌س مه‌كه‌ بۆ شتێك گه‌ر بۆ خۆشت نايزانى ،، فه‌خر مه‌فرۆشه‌ به‌ كه‌س بۆ شتێك كه‌ ده‌یزانيت...ا

Kurdzhin
وانه‌زانی دابڕانێ خۆشه‌ویستی  له‌ناو  ده‌با
چاره‌نوسی نادیاربێ وه‌ک خاشاکی ده‌ست ڕه‌شه‌با
وا تێنه‌گه‌ی هه‌موو ئه‌وین له‌ناو جانتای سه‌فه‌ر دابێ
بۆ هه‌ر هه‌وارێ ڕۆیشتی بیخه‌یته‌ شان له‌گه‌ڵتا بێ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net