.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






فه‌لسه‌فه له‌وكاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه مرۆڤ ده‌یه‌وێت له دنیا تێبگات، نه‌ك به هۆی ئایین و بیر‌و ڕای باوه‌وه به‌ڵكو به پشتبه‌ستن وبه‌كارهێنانی عه‌قڵ.
فه‌یله‌سوفه‌كان زۆربهقوڵی رۆده‌چنه ناو بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بزانین تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌توانین پشت به عه‌قڵ ببه‌ستین تا له‌جیهان و دیارده‌كانی تێبگه‌ین، چونكه فه‌لسه‌فه تێگه‌یشتنه له واقیعه‌كان.
برایان ماگی نووسه‌رێكی به‌ریتانیاییه و له ساڵی 1930 له دایكبووه و له بواره‌كانی میّژوو و ئابووری و زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی ئه‌كسفۆرد خوێندنی ته‌واو كردووه و له‌ناوڕاستی
حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا زه‌نجیره وتارێكی سه‌باره‌ت به پیاوانی فه‌لسه‌فی و گه‌وره فه‌یله‌سوفه‌كان له ته‌له‌فزیۆنی (bbc )دا پێشكه‌ش كردووه و دواتر به‌شێوه‌ی كتێب به چاپی گه‌یاندووه.
نووسه‌رله كتێبه‌كه‌یدا باس له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه ده‌كات و ناوی كۆمه‌ڵێك فه‌یله‌سوفی هێناوه كه كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له سه‌ر ژیان و ره‌وتی فه‌لسه‌فه هه‌بووه.
نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا ده‌نووسێت فه‌یله‌سوفه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان به شێوازی تایبه‌تی خۆیات هه‌وڵی تێگه‌یشتنی جیهانی ده‌وروبه‌ری خۆیان داوه. و ناوی كومه‌ڵێك فه‌یله‌سوفی هێناوه له وانه: سوقرات ، تالیس ، ئۆگۆستینوس ، فرانسیس باكۆن و دیكارت، سپینۆزا، جۆن لۆك، هیوم،رۆسۆ ، نیچه ، هیگڵ ، ماركس و ده‌یان كه‌سی تر.
ماگی هه‌روه‌ها باس له ره‌وتی فه‌لسه‌فه له چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست و سه‌ده‌می زێڕینی فه‌لسه‌فه‌ی ئاڵمانی و سه‌ده‌ی بیسته‌م و پاشه‌ڕۆژی فه‌لسه‌فه ده‌كات .
نووسه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاو باس له سوقرات ده‌كات و سوقرات به مامۆستای پرسیاره‌كان داده‌نێت و هه‌روه‌ها ئه‌ویش به دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ئاكار ده‌زانێت كه به‌به‌رده‌وامی پرسیاری كردووه بۆ گه‌یشتن به هه‌قیقه‌ت و راستییه‌كان .
سوقرات پێی وایه ئه‌گه‌ر مرۆڤ كه‌سایه‌تی خۆی بپارێزێت هیچ زیانێكی درێژخایه‌نی تووش نابێت ، ره‌نگه مرۆڤ ئازادی و سه‌ربه‌ستی له ده‌ستبدات و ناعادیلانه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكرێت و فرێبدرێته زیندانه‌وه یان دووچاری كاره‌سات یان نه‌خۆشی بێت، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی كاتین و هه‌ر چۆنێك بیت كۆتاییان پێدێت و كاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆڤ له رۆح شێواندنیدایه هه‌ر بۆیه زۆر ئاسانتره مرۆڤ خۆی دووچاری زوڵملێكردن بێت وه‌ك له‌وه‌ی زوڵم له خه‌ڵكی تر بكات ئێمه‌ش پێویسته به‌زه‌ییمان به‌وانه‌دا بێته‌وه كه زوڵمدهكهن زیاتر له زوڵملێكراوه‌كان.
http://www.facebook.com/Ganjinayfalsafa

له‌سه‌ر هێڵ نییه