.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









تەکنیکى مامەڵەکردنت لەگەڵ کەسانى تر
رێگەى گەیشتن بە ئامانجەکان و سەرکەوتن پێویستى بە بوونى کەسانى ترهەیە ، چونکە ئەوان
لایەنێکى گرنگ وسەرەکین ناکرێ دەست بەرداریان بین ، بۆ ئەوەى نەکەوینە هەڵە لە مامەڵە کردن
لەگەڵ کەسانى تر ئەم خاڵانە جێ بە جێ بکەین
1-خۆت ڕابهێنە لەسەر گوێگرتنیان تا کۆتایى بەوەش هەوڵدەدەیت ووزە و کاردانەویان بە تاڵ بکەیتەوە ، لەوکاتەشدا تۆ سەیرى ئەوان بکە نەوەک شوێنێکى تر ٠
2- متمانەى خۆتیان پێ ببەخشە ، ئەوە پاڵیان پێوە دەنێ تا ببیت بە جێگەى گرنگى پێدانیان و لە ئاستێکى بەرزدابن لە کارپێکردنیان لە گەڵتدا ٠
3- ئامانجى خوازراو و روون دابنێ بە بێ پاڵەپەستۆ خستنە سەر لە لایەن تۆوە ، یاخود بەکارهینانى زاراوەکانى ئامرازى دەنگ بە ئەمرکردن و نەهى لێ کردن ٠
4- لە گفتۆگۆدا نەرم بە ، با رەخنەکانت داهێنەر بن ، ئەویش لە کاتێک کە پێویستى بە رەخنە گرتن بێت ٠
5- بە شێوەیەکى پەنهانە ئاماژە بە هەڵەکان بکە ، هەوڵبدە بە ژیرانە خۆیان دان بە هەڵەکانیان بنێن بە ووتنى ئەو رێگەى کە پێت باشە بۆ ئەنجامدانى کارەکە بە شێوەیەک پیشان بدە کە ئەوان دەزانن نەوەک بە شێوەیەک کە ئەوان گەمژە و نەزانن ٠
6-لە کاتى پێویست رەخنە لە رێگەى کارکردنەکەو بیرۆکەکە بگرە نەوەک خاوەنى کارەکە یاخود بیرۆکەکە ٠
7- رێکەوتن و ئاشتەوایى لە نێوان بیر‌و بۆچوونە نا چونیەکەکان بکە لە گفتوگۆ تدا ، ئاگادار بە لەوەى ببیتە لایەنى بەرکەوتن ٠
8- وابکە کەسانى تر بەشدارى لە زۆرترین رێژەى بڕیاردانەکان بکەن ٠
9- رژدى خۆش دوى مەکە بەرامبەر لێپرسراوەکەت وە یان ئەو کەسانەى کە لە ژێردەستان لە گشت بۆنەیەک ( پرسە، بۆنەى ناخۆشى ، شادیەکان ، سەرکەوتنەکان ٠٠٠ هتد ) ٠
10- ئاگادارى یەکسانى مامەڵەکردنت بە و زۆر گرنگە چونکە هەیە عاقل و بەرەوشتە ، و هەیە دووڕوه ٠
11- بەردەوام بە لایەنى باشەى کەسانى تر بە دیار بخە، با شانازى بە خۆیان بکەن لە رێگەى ئەم لایەنە باشانە ٠
12- ئاگادارى وت‌و ێژى کەسى بە چونکە هۆکارى لە گۆرنانى پەیوەندیەکانى خەڵکە ٠
13- زۆر ئاگادار بە لە بەلێن شکاندن ن تۆ هەرچەندە لەبەر چاویان گەورە بیت پلە بە پلە لەبەر چاویان دەکەویت ٠
14- زۆر داواى لێبوردن بکە و حەسرەت پیشان بدە کاتى هەر بەلێن بە جێ نەگەیانێت ٠
15- خاڵەکانى رێک کەوتن لە نێوان خۆت و کەسانى تر قبووڵ بکەوە بیکە بە پرۆژەى سەرکەوتن ٠
سه‌رچاوه // په‌رتوكی ( هيا انطلق النجاح بانتظارك ))
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه‌ت به‌راستی خاله‌کان یه‌ک له یه‌ک به سود و گرنگتر بوون
ئه‌گه‌ر بێت و مرۆڤ پشتیان پێ ببه‌ستێت و رۆژانه بیانخوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له مامه‌له‌کردن له‌گه‌ل که‌سانی تر بتوانێت
زاڵ بێت به‌سه‌ر خودی خۆ‌یا و هه‌موو کاره‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و که‌سی به‌رامبه‌ر دابێت و بتوانێت سه‌رکه‌وتن به ده‌ست
بهێنێت له مامهلهکانیانی دا
دووباره به‌خێر هاتی و ده‌ستت خۆش بیت هیوادارم که ئه‌ندامان بتوانن سود له بابه‌ت و زانیاریه‌کان و تواناکانی به‌رێزتان وه‌رگرن


له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشيت كاك سيروان سه‌ركه‌توو بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەستت خۆش بێت بەڕێزم ،بۆ بابەتە جوانەکەت
هەمو ئەو خاڵانە سودبەخشن ، ئەگەر مرۆف ڕەجاویان بکات ،
جارێکی تر دەستت خۆش بێت و بەهیوای بەردەوامی بۆ بەڕێزتان ،لەپێشکەشکردنی زانیاری و نوسینی جوانتر بۆیانەی کوردژینمان ،
لەگەڵ ڕێزی داوین .


له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشيت به‌ڕێز (( داوين)) هه‌رده‌م ده‌روون ئاسوده بی و هه‌ر بژی به خۆشی
له‌سه‌ر هێڵ نییه