❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێویستم بە راپۆرتێکە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-11-21 18:29:25

96adam
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-14
دواترین سه‌ردان: 2012-06-16
په‌یامه‌كان: 49
WindowsXPSafari

پێویستم بە راپۆرتێکە

سلاو پێویستم بەراپۆرتێکە لەسەر فیزیاء بۆ پۆلى یازدەهەم بەکوردى

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6c8c2ff84e.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-11-21 19:56:44

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: پێویستم بە راپۆرتێکە

سلاو
فه‌رموو به‌رێزم بزانه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ سودی ئه‌بێت بۆت


مێژووى فیزیای ناوكی:-

          یه‌كێك له‌و دیارده‌ سروشتیانه‌ى كه‌ له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ سه‌رنجی مرۆڤی رِاكێشاوه‌، دیارده‌ى كێشكردنی به‌ردی موگناتیسییه‌ بۆ پارچه‌ ئاسن بۆ خۆی، وه‌ هه‌روه‌ها كێشكردنی پلاستیك بۆ ته‌نی وورد كاتی لێك خشاندنی به‌ خوری و، مادده‌ى عه‌نبه‌ر(مادده‌یێكى مۆمیه‌) بۆ كا و پووش و په‌ڵاش.
      مێژووناسانی زانست ده‌ڵێن كه‌ فه‌یله‌سوفی یۆنانی (تالیس) یه‌كه‌م كه‌سه‌ كه‌ هۆی ئه‌م دیاردانه‌ی شیكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ مادده‌ى عه‌نبه‌ر و به‌ردی موگناتیسی گیانێكی (هێزێكی ) تایبه‌تیان هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێ ته‌نه‌كانی نزیك خۆی كێش بكات ، وه‌ عه‌نبه‌ر له‌ یۆنانی پێی ده‌ڵێن (ئه‌لیكترۆن) كه‌ ناوی كاره‌با(Electric)له‌م ووشه‌یه‌ هاتوه‌، وه‌ به‌ به‌ردى موگناتیسی ده‌ڵێن (مانیس ) كه‌ ناوى موگناتیس (Magnetism) ی لێ وه‌رگیراوه‌.
     له‌ سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م توێژینه‌وه‌ى زانستی په‌ره‌ى پێ درا كه‌ زانا (گیلپه‌ر1540-1603)ز یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ گرینگی دایه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ .
به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی زانستی نوێ ، هه‌ندێ مادده‌ نه‌گه‌یه‌نه‌رن وه‌ك شوشه‌ و لاستیك و عه‌نبه‌ر ، وه‌ هه‌ندێ مادده‌ش گه‌یه‌نه‌رن وه‌ك ئاسن هه‌روه‌ها زاناكان ده‌ڵێن كه‌ دوو جۆر بارگه‌ی كاره‌بایی هه‌یه‌ ، بارگه‌ چوونیه‌كه‌كان لێك دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌ و بارگه‌ جیاوازه‌كان یه‌كتر رِاده‌كێشن ، ئه‌مه‌ش بنچینه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یه‌ بۆ توێژینه‌وه‌كانی كاره‌با و موگناتیس.
   له‌ سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌مدا نیوتن یاسای كێشی گشتی و شیكردنه‌وه‌ی میكانیكی دیارده‌ سروشتی یه‌كانی دارِشت، زاناكان هه‌وڵیان دا كه‌ دیارده‌ سروشتی یه‌كان به‌پیێى ئه‌م یاسایه‌ شی بكه‌نه‌وه‌، زانا كۆلۆمب له‌ ساڵی (1785) یه‌كه‌م كه‌س بوو برِی كاره‌بایی به‌ یه‌كه‌یه‌كی فیزیایی نوێ ناساند كه‌ ئه‌ویش بارگه‌یه‌.
     به‌مه‌ش یاسایه‌كی نوێی دارِشت بۆ كێشكردنی بارگه‌كان كه‌ زۆر له‌ یاسای كێشی گشتی نیوتن نزیكه‌،وه‌ زانای فیزیاوی به‌ناوبانگ فرِانكلان (1706-1792) گووتی كه‌ كاره‌با بریتییه‌ له‌ لێشاوێك له‌ نێوان ته‌نه‌كاندا ده‌جولێ بێ پچرِان،به‌ڵام كه‌ زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ گه‌رمی جووڵه‌یه‌كی جیا و پچرِاوه‌یه‌ پرسیاری ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌ ئایا كاره‌باش وه‌ك گه‌رمی وایه‌.
        به‌پێ ی ئه‌م بۆچونه‌ نوێیه‌ زانا هیلمۆتز له‌ ساڵی (1881) ی زاینی گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ ئایۆن بچوكترین به‌شه‌ له‌ مادده‌ و جوڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه‌ ،پاش چه‌ند ساڵێك بیردۆزی ئایۆن سه‌لماندی كه‌ كاره‌با بریتییه‌ له‌ جووڵه‌یه‌كی پچرِاوی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك كه‌ زانا ستۆنی یه‌كه‌م كه‌س بوو ناوی نا (ئه‌لیكترۆن) له‌ ساڵی (1881) ی زاینی .
      پاش چه‌ند تۆژینه‌وه‌یه‌ك زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌لیكترۆن ته‌نۆلكه‌یه‌كی ماددییه‌ و رِۆلێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ پێكهێنانی گه‌ردیله‌ ،زانا ملیكان به‌ تاقیكردنه‌وه‌ له‌ ساڵی (1909 )ز سه‌لماندى كه‌ ئه‌لیكترۆن ته‌نێكی بارگاوییه‌ و توانی بارستایی و بارگه‌ى ئه‌لیكترۆن دیار بكات، تاقیكردنه‌وه‌كانی تر سه‌لماندیان كه‌  ئه‌لیكترۆن له‌ ته‌نه‌كانیتردا هه‌یه‌ كه‌ سیفه‌تی موگناتیسییان نییه‌ و رِۆلێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ پێكهێنانی گه‌ردیله‌ به‌مه‌ش تێرِوانینی زاناكان گۆرِا ده‌رباره‌ى گه‌ردیله‌ وبه‌ دیار كه‌وت كه‌ ژماره‌ى ئه‌لیكترۆن ده‌گۆرِێ به‌ پێى جۆری گه‌ردیله‌،به‌مه‌ش توخمه‌كان به‌پێ ی ژماره‌ی گه‌ردیله‌كانیان رِێزكران.
تۆژینه‌وه‌كانی فیزیای ناوكی دیدێكی نوێی به‌خۆوه‌ بینی و بیردۆزی نوێ هاته‌ كایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێكهاته‌ى گه‌ردیله‌،له‌ ساڵی (1913 )ز زانا رِه‌زه‌رفۆرد یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ كه‌ گه‌ردیله‌ی به‌ فه‌له‌ك (گه‌ردوون) چوواند وتی كه‌ چۆن ئه‌ستێره‌كان به‌ده‌وری خۆردا ده‌سورِێنه‌وه‌ ئاواش ئه‌لیكترۆن به‌ ده‌وری ناوكی گه‌ردیله‌ ده‌سورِێته‌وه‌ ،پاشان زانا (بۆر) له‌ساڵی (1913 )ز بیردۆزێكی ته‌واوی بۆ گه‌ردیله‌ دانا، له‌ساڵی (1916 )ز زانا (سۆمرفیڵد) بیردۆزه‌كه‌ى زانا (بۆر) ى پێشخست و گووتی ئه‌لیكترۆن له‌ خولێكی هێلكه‌یی نه‌ك بازنه‌ییدا ده‌سورِێنه‌ وه‌ بیردۆزی(رِێژه‌یى) نسبی به‌كارهێنا بۆ زانینی جووڵه‌ی ئه‌لیكترۆن له‌ گه‌ردیله‌،ئه‌م هه‌موو بیردۆزه‌ش پێویستی به‌ سه‌لماندن هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ گفتوگۆ و باسێكی زۆری لێكرا به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌ كه‌ برِوایان ته‌نها به‌ تاقیكردنه‌وه‌و ئه‌نجامه‌كانی هه‌یه‌.
بیردۆزى گه‌ردیله‌ وای دانا كه‌ گه‌ردیله‌ پێهاتووه‌ له‌ ناووك و ئه‌لیكترۆن ناووكیش پێكدێ له‌ پرۆتۆنی بارگه‌ موجه‌ب نیوترۆنی هاوبارگه‌،هه‌روه‌ها ته‌نۆلكه‌ى زۆر بچووك كه‌ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كی نین له‌ ناووك وه‌ك میزۆن و هیبرۆن كه‌ ته‌مه‌نێكی زۆر كورتیان هه‌یه‌،هه‌روه‌ها ته‌نۆلكه‌ی سه‌ره‌تایی بچوكی تریان دۆزییه‌وه‌ كه‌ ناویان نا دژه‌ته‌نه‌كان،پۆزیترۆن له‌ ساڵى (1932 )ز دا دۆزراوه‌ كه‌ دژى ئه‌لیكترۆنه‌ هه‌مان بارستایی هه‌یه‌ به‌ڵام بارگه‌كه‌ی موجه‌به‌،زۆر دژه‌ته‌نی سه‌رسورِهێنه‌ری تر دۆزراوه‌ گرینگترینیان كوارك بوو كه‌ له‌ ساڵی (1994 )ز به‌هۆی ئامێری تایبه‌تی ناووكی دۆزرایه‌وه‌ٍ, و ژماره‌ى ئه‌م ته‌نه‌ دۆزراوانه‌ گه‌یشته‌ حه‌فت سه‌د ته‌ن.به‌مه‌ش گه‌ردیله‌ بووه‌ دونیایه‌كی زانستی راسته‌قینه‌ به‌ ناووكێكی موجه‌ب كه‌ ده‌وره‌ دراوه‌ به‌ به‌رگێكی ئه‌لیكترۆنی سالب، ئه‌م زانسته‌ش به‌ فیزیای ناوكی ناسرا.

******************************
شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ (Ultrasound Waves)

سه‌ره‌تایه‌كی مێژوویی:-
   هه‌وڵی یه‌كه‌م له‌ گه‌رِان به‌دوای شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ له‌ ساڵی (1882 )ز له‌ لایه‌ن زانای فیزیایی سویسری (دانیل كولادین) بوو كه‌ ویستی خێرایی ده‌نگ بپێوی به‌هۆی زه‌نگێكی ئه‌ڵمانی له‌ ئاوی ده‌ریاچه‌ی جنێڤا كه‌ رِێگا خۆشكه‌ر بوو بۆ دانانی بیردۆزی ده‌نگ له‌لایه‌ن زانا لۆرد ریلیه‌ له‌ ساڵی (1877 )ز كه‌ باس له‌ بنچینه‌كانی فیزیای ده‌نگ و شه‌پۆله‌كانی و گواستنه‌وه‌ و ده‌نگ دانه‌وه‌ده‌كات.توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بوون تا یه‌كه‌م سۆنار SONAR (Sound Navigation & Ranging) له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ساڵی (1914)ز له‌ لایه‌ن زانا فسندن دانرا كه‌ بۆ كه‌شتیوانی و دیاركردنی شوێنی كه‌شتیییه‌كانی ئه‌لمَانی به‌كارهات له‌ شه‌رِی جیهانی یه‌كه‌م.
   ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی بیست له‌ بواری پزیشكی به‌كار هات له‌لایه‌ن دكتۆری ده‌مار و ده‌روونناس دكتۆر (كارل سیۆدۆ) كه‌ یه‌كه‌م دكتۆره‌ شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى به‌كارهێنا له‌ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كان ئه‌ویش كارێكی ئاسان نه‌بوو چونكه‌ ئێسكی سه‌ر زۆربه‌ی هێزی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى ده‌مژی.له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی زانایانى فیزیا و ئه‌ندازیارانی میكانیكیكاره‌بایی و بایۆلۆژى و پزیشكه‌كان و زانایانی كۆمپیوته‌ر و توێژه‌ره‌كان و به‌ پاڵپشتی حكومه‌ته‌كان،ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی به‌ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ له‌ كلینیكی پزیشكانی ده‌مار و دڵ و چاو ده‌ستی پێكرد شه‌پۆلی به‌كارهاتوو له‌ جۆری (A-mode) كه‌ به‌كارهێنانی ته‌سك ودیاركراوی هه‌بوو پێشخرا بۆ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی جۆری (B-mode) كه‌ زانا دۆگلاس هۆری وه‌ك ته‌كنیكارێكی تیشك به‌كاری هێنا بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی چونكه‌ توانای هه‌یه‌ بگاته‌ به‌شه‌كانی له‌ش بۆ تێگه‌یشتنی كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش ،له‌ زانكۆی كۆلۆرِادۆ له‌ ده‌نگه‌ر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ جوزێف هۆملس كه‌ پسپۆری گورچیله‌یه‌ به‌شداری له‌ توێژینه‌وه‌كان كرد وه‌به‌ هاوكاری زانا و ئه‌ندازیاران بیلز و بۆساكۆنی .یه‌كه‌م ئامێری شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ (Ultra-sound) دوو لایه‌ن جۆری (B-mode) له‌ ساڵی (1951 )ز به‌كارهێنرا.پاشتر چه‌ند ئامێرێك به‌كار هێنرا كه‌ هه‌موویان قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو نه‌خۆش ده‌بووایه‌ به‌شێكی یان هه‌مووى له‌ ناو ئاودا بووایه‌ بێ جووڵه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی له‌ كلینیكه‌كان.
   له‌ كۆتایییه‌كانی ساڵی (1955 )ز ئه‌م ئامێرانه‌ پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه‌ بینی كه‌ قه‌باره‌ى بچووك كرا و هه‌ستیارى زیاد كرا و ئاسانتر بوو بۆ به‌كارهێنان ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی قۆلێكی كانزایی كه‌ توانای جووڵه‌ى هه‌بوو له‌ شوێنی پشكنینی نه‌خۆش.ئامێرێكی تری شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) داهێنرا له‌ ساڵی (1955 )ز كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پشكنینی ئه‌ندامىزاوزىَ( میهبه‌ل )و كۆم له‌ لایه‌ن هه‌ردوو زانا وایڵد ورِید كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و پاشتر چاكسازى بۆ كرا تا وای لێهات ئه‌م ئامێرانه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و نه‌مسا و یابان و مه‌مله‌كه‌تی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا به‌كار بێ به‌تایبه‌تیش له‌ بواری پسپۆری ئافره‌تان و منداڵ بوون.
   ئایان دۆنالد یه‌كێكه‌ له‌ دكتۆره‌كانی ئینگلیز كه‌ به‌ پێشه‌نگ داده‌نرێ له‌ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ جۆرى نه‌خۆشی و كیسه‌كانی ده‌ست نیشان كرد به‌ هاوكاری زانای ته‌كنیكار تۆم برِاون و دكتۆر جۆن ماكفیار له‌ساڵی (7/6/1958 )ز و ساڵی (1959 )ز توانیان قه‌باره‌ى سه‌ری كۆرپه‌ڵه‌ دیار بكه‌ن كه‌ دواتر به‌ رِێگه‌یه‌ك دانرا بۆ زانینی گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه‌،پاشان به‌كار هێنرا بۆ زانینی بارودۆخی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ سه‌ره‌تای سك پرِی تا كاتی له‌دایك بوون و دیاركردنی ئه‌گه‌ری بوونی زیاتر له‌كۆرپه‌ڵه‌یه‌ك و نه‌خۆشییه‌كانی پێش له‌دایك بوون.
   پێش ساڵی (1972) ز نه‌ده‌توانرا هێلكه‌دان به‌ شه‌پۆلی (B-mode) ببینرێ تا زانای نه‌مساوی (كراتۆچویل) ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدا،به‌مه‌ش شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) بووه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ پسپۆری ئافره‌تان، توێژینه‌وه‌كان له‌ یه‌ك توێژینه‌وه‌ى دكتۆر ئایان دۆنالد له‌ ساڵى (1958) ز گه‌یشته‌ (298) توێژینه‌وه‌ له‌ ساڵی (1978) ز، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ توانرا كۆرپه‌ڵه‌ له‌ ته‌مه‌نی پێنج هه‌فته‌یی ده‌ستنیشان بكرێ له‌ ساڵی (1963 )ز وه‌ لێدانی دڵی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ ته‌مه‌نی حه‌فت هه‌فته‌یی ده‌ستنیشان بكرێ له‌ ساڵی (1965 )ز وه‌ كه‌م وكورِییه‌كانى گه‌شه‌كردن بزانرێ له‌گه‌ڵ درێژى كۆرپه‌ڵه‌ و بارودۆخ له‌ده‌وریدا له‌ناو سكی دایك به‌مه‌ش كێشی كۆرپه‌ڵه‌ و برِی خۆراك دیار ده‌كرێ.هه‌روه‌ها بوونی كون له‌ پشت (Spine Bifida) پوچ بوونی سه‌ر له‌ كۆرپه‌ڵه‌ (Anencephaly) له‌هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می سك پرِی،ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ نه‌ده‌كرا به‌بێ بوونی شه‌پۆلی (B-mode) وه‌ زیادكردنی رِه‌نگی خۆله‌مێشی بۆ ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) چونكه‌ پێشتر ته‌نها رِه‌نگی سپی و رِه‌ش به‌كار ده‌هات .
   له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست دا زانستی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) شۆرشی به‌خۆوه‌ بینی به‌ داهێنانی وێنه‌گرتنی رِاسته‌وخۆ (Real Time Scanner) به‌ شه‌پۆلی (B-mode) كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژیانی راسته‌قینه‌ی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ جووڵه‌ ولێدانی دڵ و هه‌ڵسوكه‌وتی و هه‌ناسه‌ له‌ ناو منداڵداندا،یه‌كه‌م ئامێر له‌م بابه‌ته‌ له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی (1985 )ز داهێنرا،كه‌ ئه‌وكاته‌ ململانێیه‌كى به‌هێز هه‌بوو له‌ نێوان كۆمپانیاكانى به‌رهه‌م هێنی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێری پێشكه‌وتوو به‌ وێنه‌ی رِوون وئاشكرا كه‌ بووه‌ هۆی پێشكه‌وتنی پسپۆری ئافره‌تان و منداڵ بوون.
   هه‌روه‌ها ئامێرى شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگی ( Ultra-sound) ئه‌ندامى زاوزىَ میهبه‌لی وكۆم زۆر پێشكه‌وت كه‌ یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن زانایان رِید و وایلد له‌ سالًی (1955 )ز داهێنرا ئه‌مه‌ش بیست ساڵی خایاند بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئامێرانه‌ بگه‌نه‌ كلینیكی پزیشك.له‌ ساڵی (1985 )ز دا كه‌ ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش له‌گه‌ل منداڵی تاقیگه‌(منداڵی شووشه‌) له‌ نه‌مسا هاوكات بوو كه‌ پاشتر ته‌كنۆلۆژیایی دوپلار (Doppler) و (M-mode) به‌كارهات،بنچینه‌ی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیاییه‌ له‌ لایه‌ن زانای نه‌مساوی كریستیان دوپلار له‌ ساڵی (1842 )ز دانرا و له‌ ساڵی (1955 )ز له‌لایه‌ن یابانییه‌كان به‌كارهات بۆ زانینی جووڵه‌كانی دڵ.له‌ ساڵی (1962 )ز به‌ به‌كارهێنانی دوپلار زاناكان لێدانی دڵ ورِێرِه‌وى خوێن و پێشكه‌وتنی كۆئه‌ندامه‌كان به‌ وێنه‌ی راسته‌وخۆی رِه‌نگاورِه‌نگ (Real time Color Flow Imaging).له‌هه‌شتاكان و سه‌ره‌تاكانی نه‌وه‌ته‌كان كۆمپانیاكانى به‌رهه‌م هێنی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) زۆر پێشكه‌وت و ئه‌م ئامێرانه‌ بوونه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌كاره‌كانی پزیشكی پسپۆر له‌ مندالبوون وئافره‌تان،پاش ئه‌وه‌ى قه‌باره‌ى ئامێره‌كان بچووك كرایه‌وه‌ و قۆلی پشكنینی ئامێره‌كه‌ شوێنێكی بچووكی گرت له‌سه‌ر له‌شی نه‌خۆش به‌ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست،له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌م وێنه‌ نایابانه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌ست دێ و ده‌ستنیشانكردنی ورد به‌مه‌ش ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) به‌ پله‌ یه‌ك داده‌نرینً له‌ نێوان ئامێره‌كانی ده‌ستنیشان كردنی نه‌خۆشی كه‌ نه‌ك ته‌نها له‌ ده‌ستنیشانكردنی به‌شه‌كانی له‌ش به‌كاردێ،به‌لكو ده‌ستنیشانكردنی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ناو منداڵداندا كه‌ بووه‌ زانستێك و پسپۆرییه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
   پاش ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه‌ ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) به‌ده‌ستی هێنا و پاش شۆرِشی زانستی له‌ هه‌موو بوارێكدا و پێویستییه‌كانی ژیانی نوێ و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر،ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌ى كه‌ به‌ ده‌ستی هێنا جێ ی ره‌زامه‌ندی زانایان نه‌بوو چونكه‌ ده‌یان ویست دووری (بعد) ی سێیه‌م ببینن ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له‌ ساڵی حه‌فتاكانه‌وه‌ دروست بوو به‌ڵام له‌ هه‌شتاكاندا هاته‌ كایه‌وه‌ ، پاش شۆرِشی ته‌كنۆلۆژیا و به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر،له‌ یابان له‌ زانكۆی تۆكیۆ یه‌كه‌م راپۆرت له‌سه‌ر دوری (بعد) سیانی واته‌ پانی و به‌رینی و به‌رزی له‌ ساڵی (1984 )ز بڵاو كرایه‌وه‌ ویه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له‌ ساڵی (1986 )ز تۆماركرا به‌ گرتنی وێنه‌یه‌كی سیانی (بعد) بۆ كۆرپه‌ڵه‌ به‌ یارمه‌تی كۆمپیوته‌ر.
   به‌ پێشكه‌وتنی ئامێرىشه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) ی سیانی (بعد) درێژی ماوه‌ی وه‌رگرتنی هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه‌ به‌ لاى كه‌م ده‌ خووله‌ك ده‌خایه‌نێ ، بووبه‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م ئامێرانه‌،له‌ساڵی (1989 )ز یه‌كه‌م ئامێرى بازرگانی له‌ نه‌مسا دروست كرا به‌ ناوى (Combison-330) ئه‌م ئامێره‌ له‌ جیهاندا پێشكه‌وت به‌تایبه‌تی له‌ یابان و نه‌مسا و به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و چین تا له‌ ساڵی (1996 )ز له‌ له‌نده‌ن تۆژینه‌وه‌ له‌سه‌ر (بعد) ى چواره‌م كرا كه‌ ئه‌ویش به‌كارهات بۆ به‌ده‌ستهێنانی وێنه‌یه‌كی رِاسته‌قینه‌ ئه‌م كاره‌ش نه‌ده‌كرا بێ پێشكه‌وتنی زانستی كۆمپیوته‌ر.

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-11-21 19:58:23

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: پێویستم بە راپۆرتێکە

هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌تانه‌ش

تیشكی لیزه‌ر

    به‌رهه‌مه‌ ته‌كنۆلۆژییه‌كان زۆربه‌یان تیشكی لیزه‌ر به‌كاردێنن،وه‌ك ئامێری ڤیدیۆ (C.D) و ئامێره‌كانی پزیشكی ددان و ئامێری بڕین و له‌حیم زۆر بواری تر .
    ئه‌م هه‌موو ئامێره‌  لیزه‌ر به‌كاردێنن ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندی ده‌داته‌ لیزه‌ر كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی تری رووناكی جیای ده‌كاته‌وه‌،له‌ به‌شی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی ساناكراو باسی لیزه‌ر ده‌كه‌ین.
وشه‌ى لیزه‌ر (LASER) بریتییه‌ له‌ پیتی یه‌كه‌می وشه‌كانی ئه‌م ڕسته‌یه‌:
(Light Amplification by Stimulated Emission of Radiation ) كه‌ مانای به‌هێزكردنی(گه‌وره‌كردنی) رووناكی (Light Amplification) به‌هۆى كاراكردنی ده‌ردانی (Stimulated Emission) تیشكی كارۆموگناتیسی (Radiation) كه‌ یه‌كه‌م ئامێرى لیزه‌ر له‌ ساڵی (1960 )ز له‌ لایه‌ن زانا میمان (T.H.Maiman) دروستكرا به‌ به‌كارهێنانی یاقوت وه‌  به‌ لیزه‌ری یاقوت ناونرا (Ruby Laser) .
پێكهاته‌كانی ئامێری لیزه‌ر :
1- سه‌رچاوه‌یه‌كی رووناكی : ئه‌م به‌شه‌ وزه‌ ده‌به‌خشێته‌ مادده‌ی چالاكی ناو ئامێری لیزه‌ر سه‌رچاوه‌ی وزه‌ به‌نده‌ له‌سه‌ر جۆری لیزه‌ر،ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ كاره‌بایی بێت وه‌ك له‌ ئامێری لیزه‌ری ئارگۆن و ئامێری دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن یان رووناكی فلاش له‌ ئامێری (سباغی) .
2- به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئامێری لیزه‌ر: ئه‌م به‌شه‌ پێكهاتووه‌ له‌ بۆرییه‌ك و ژماره‌یه‌ك ئاوێنه‌ له‌ كۆتایی بۆڕییه‌كه‌ كه‌ یارمه‌تی شكانه‌وه‌ی تیشك ده‌دات به‌مه‌ش هێزی تیشكه‌كه‌ زیاد ده‌كات ،فۆتۆنه‌كانی تێپه‌ڕیو به‌ناو بۆڕییه‌كه‌ ده‌شكێنه‌وه‌ بۆ دواوه‌ له‌ناو لیزه‌ر ،هه‌رجارێ كه‌  تیشكه‌كه‌  ده‌شكێته‌وه‌ بۆ دواوه‌ و پێشه‌وه‌ له‌ ڕێگای ئاوێنه‌ى تایبه‌ت له‌ كۆتایییه‌كانی بۆڕییه‌كه‌ ژماره‌ی گه‌ردیله‌كان زیاد ده‌كات و ژماره‌ی فۆتۆنه‌كان زیاد ده‌كات به‌مه‌ش هێزی تیشكی لیزه‌ر زیاد ده‌بێ له‌ كۆتایی ئاوێنه‌كان كونێك هه‌یه‌ كه‌ ڕێگا ده‌دات به‌ بڕێكی كه‌م له‌ تیشكی لیزه‌ر پێى تێپه‌ڕێ بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ ڕێگای قۆڵێكی تایبه‌ت كه‌ له‌ كۆتایییه‌كه‌ی تیشكی لیزه‌ر ده‌رده‌چێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر ئه‌و شوێنانه‌ بكه‌وێت به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.
3- ڕێنیشانده‌رى تیشكی لیزه‌ر : تیشكی لیزه‌ر نابیندرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ تیشكێكى كزى هیلیۆم و نیۆن به‌كاردێ ،بۆئه‌وه‌ى شوێنی تیشكی لیزه‌ر  بزانین له‌كاتى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشى چونكه‌ شوێنى به‌ركه‌وتنى تیشكێكى كزى هیلیۆم و نیۆن هه‌مان شوێنى به‌ركه‌وتنى تیشكێكى  لیزه‌ره‌ .
چۆنیه‌تى كاركردنى ئامێرىلیزه‌ر :
      ئامێرى لیزه‌ر هه‌ڵده‌ستێ به‌گه‌وره‌كردنى رووناكى   وه‌ك زێیى میسیسپى ئاوى زیاده‌بێ به‌ئاوى لقه‌كانى چونكه‌ رووناكى پێكهاتووه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ ڕه‌نگێكى بینراو و نیمچه‌ بینراو ،  ئامێرى لیزه‌ر  هه‌ڵده‌ستێ به‌یه‌كخستنیان له‌ یه‌ك له‌ره‌له‌رى  زۆر به‌هێز  كه‌جیاوازه‌ له‌و تێكه‌ڵه‌ له‌ره‌له‌ره‌ى  رووناكى ئاسایى،ئه‌م  كاره‌ میكانیكییه‌ له‌رێگاى به‌لوورى نیمچه‌ ڕوون ده‌بێ كه‌گه‌ردیله‌ى تیشكدارى وه‌ك كرۆمى تێدایه‌،كاتێ ئه‌م  به‌لوورانه‌ به‌رسه‌رچاوه‌یه‌كى به‌هێزى رووناكى ده‌كه‌ون ئه‌و ئه‌لیكترۆنانه‌ى كه‌له‌ده‌ورى  ناووك ده‌سووڕێنه‌وه‌ هێزێكى زۆر وه‌رده‌گرن و ده‌چنه‌ خوولى به‌رزتر  به‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌ بارێكى ناجێگیر كه‌ واىلێده‌كات  بگه‌ڕێته‌وه‌ بارى جێگیرى خۆى به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى  ئه‌لیكترۆنه‌كان بۆ خوولی كۆنی خۆیان له‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا بڕێك  وزه‌ ده‌رده‌چێ له‌شێوه‌ى تیشك .
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گشت توخمه‌ تیشكداره‌كان به‌ هه‌مان شێوه‌ى سه‌ره‌وه‌ كارده‌كه‌ن،به‌ڵام له‌ ئامێرى لیزه‌ر ئه‌م كرداره‌ كۆنتڕۆل كراوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ گشت ئه‌لیكترۆنه‌كان تیشكێك دروست ده‌كه‌ن به‌هه‌مان  وزه‌ و هه‌مان له‌ره‌له‌ر.ئه‌م هه‌موو تیشكانه‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌ له‌ تیشكێكی یه‌كگرتووی زۆر به‌هێز كه‌له‌توانایدا هه‌یه‌ هه‌ر كانزایه‌ك بتوێنێته‌وه‌ .له‌به‌ر یه‌كگرتوویی ئه‌م تیشكه‌ لیزه‌ر ده‌توانێ بگاته‌ دووریه‌كی زۆر به‌هێلێكی ڕاست بێ په‌رش و بڵاوبوونه‌وه‌.
سیفه‌ته‌كانی تیشكی لیزه‌ر :
سێ سیفه‌تی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ كه‌ تیشكی لیزه‌ر جیا ده‌كاته‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی تری تیشك :
1- (Collimated) واته‌ تیشك به‌ هێڵێكی ڕاست ده‌ڕوا بێ لاربوون، هه‌رچه‌ند دووریه‌كی زۆر ببڕی له‌م رێگایه‌  وزه‌یه‌كی زۆر كه‌م  ون ده‌كات. تیشكی لیزه‌ر به‌ هه‌زار جار بریسكه‌دارتره‌ له‌ رووناكی ڕۆژ و تیشكه‌كه‌ى .
2- تاك ڕه‌نگه‌ (mono-chromatic) واته‌ یه‌ك له‌ره‌له‌ری هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ تیشكی لیزه‌ر تیشكێكی بێگه‌رده‌، به‌پێچه‌وانه‌ى تیشكی سپی كه‌ فۆتۆنی به‌ڕه‌نگی جیاواز و دریِژی شه‌پۆلی جیاواز به‌ هه‌موولایه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ .
3- (Cohorent) واته‌ هه‌موو شه‌پۆلی رووناكی به‌ هاورێكى ده‌گوازرێته‌وه‌ له‌ هه‌موو كاتێك و بۆشاییه‌ك.مه‌وداى  رووناكی ئاسایی گلۆپ تێكه‌ڵه‌ له‌ دریِژى شه‌پۆلی جیاواز كه‌به‌ هه‌موو لایه‌ك بڵاوده‌بێته‌وه‌ وه‌ پێی ده‌ڵێن (Cohorent)  .
جۆره‌كانی لیزه‌ر :
      لیزه‌ر زۆر جۆری هه‌یه‌ كه‌ به‌پێی به‌كارهێنانه‌كانی ده‌گۆرێ ئه‌ویش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ جۆری ئه‌و مادده‌یه‌ی به‌كارهاتووه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی لیزه‌ر كه‌ هه‌ندێكیان له‌ دۆخى ڕه‌قن و هه‌ندێكیان له‌ دۆخى شلن و هه‌ندێكیان له‌ دۆخى گازن .جۆری مادده‌ی جیاواز به‌كار دێ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جۆری لیزه‌ر و ناونانی، بۆ نموونه‌ لیزه‌ری هیلیۆم-نیۆن (He-Ne) واته‌ مادده‌ی به‌كارهاتوو بریتییه‌ له‌تێكه‌ڵی هیلیۆم و نیۆن  و لیزه‌ری یاقوت واته‌ ئه‌و مادده‌یه‌ى كه‌ لیزه‌ری لێ به‌رهه‌م هاتووه‌ بریتییه‌ له‌ یاقوت،نموونه‌ى جۆره‌كانی جیاوازی لیزه‌ر ئه‌مانه‌ن :
1- لیزه‌ری گازی (Gas Laser): كه‌پشت به‌توخمێكی گازی وه‌ك هیلیۆم و نیۆن و گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌به‌ستێ كه‌ درێژی شه‌پۆلیان له‌ مه‌ودای تیشكی ژێر سوور دایه‌ و به‌كاردێ له‌ بڕینی ته‌نه‌ ڕه‌قه‌كان چونكه‌  وزه‌یه‌كی زۆری هه‌یه‌.
2- لیزه‌ری دۆخی ڕه‌ق (solid state laser) : به‌و جۆره‌ لیزه‌ره‌ ده‌گوترێ كه‌ له‌مادده‌یه‌كی ڕه‌ق یان زیاتر دێته‌كایه‌وه‌ وه‌ك یاقوت (ruby) یان تێكه‌ڵی ئه‌له‌منیۆم و یتریم و نیودینیم (neodymium, yttrium, aluminum) كه‌ به‌ناوی كورتكراوه‌ی (TAG) ناوده‌برێ درێژی شه‌پۆلی له‌ مه‌ودای تیشكی ژێر سووره‌.
3- لیزه‌ری ئێكزیمه‌ر (Excimer Laser) به‌و جۆره‌ لیزه‌ره‌ ده‌گوترێ كه‌ گازه‌ ته‌مبه‌ڵه‌كانى وه‌ك كلۆر و فلۆر وكریبتۆن و ئارگۆن به‌كار دێنی بۆ به‌رهه‌مهێنانی لیزه‌ر ئه‌م جۆره‌ گازانه‌ تیشكی  لیزه‌ر به‌ درێژی شه‌پۆل له‌ مه‌ودای تیشكی سه‌روی وه‌نه‌وشه‌یی به‌رهه‌م دێنی .
4- لیزه‌رى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ (dye laser) كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ مادده‌ى ئۆرگانی وه‌ك رۆدامینى (rhodamine 6G) تواوه‌ له‌ ئاوێته‌ى ئه‌لكهولی كه‌ ده‌توانرێت درێژی شه‌پۆلی لیزه‌ره‌كه‌ دیار بكرێت.
5- لیزه‌ری نیمچه‌ گه‌یه‌نه‌ره‌كان (semi-conductor) : هه‌ندێ جار به‌ لیزه‌ری دایۆد ناوده‌برێ كه‌پشت به‌مادده‌ نیمچه‌ گه‌یه‌نه‌ره‌كان ده‌به‌ستێ  بۆ به‌رهه‌مهێنانی لیزه‌ر كه‌ قه‌باره‌یه‌كی بچووكی هه‌یه‌ و به‌ وزه‌یه‌كی كه‌م كارده‌كات له‌ ئامێری وه‌ك (C.D) و پرێنته‌ری لیزه‌ر.
        جۆری مادده‌ی به‌كارهاتوو بۆ به‌رهه‌مهێنانی لیزه‌ربه‌پێی درێژی شه‌پۆلی پێویست ده‌ستنیشان ده‌كرێ،بۆ نموونه‌ درێژی شه‌پۆلی  لیزه‌ری یاقوت (694 nm)ه‌،هه‌روه‌ها لیزه‌ری گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ بڕینی كانزا ڕه‌قه‌كان به‌كار دێ چونكه‌  درێژی شه‌پۆلی له‌ مه‌ودای تیشكی ژێر سوور دایه‌ كه‌ تیشكێكی گه‌رمییه‌ ئه‌گه‌ر به‌چڕى له‌ كانزا بدرێ ده‌یتوێنێته‌وه‌.
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ جۆری لیزه‌ر و درێژی شه‌پۆلی لیزه‌ر دیار ده‌كات
جۆری لیزه‌ر درێژی شه‌پۆلی لیزه‌ر (nm)
Argon Fluoride (uv) 193
Krypton Fluoride (uv) 248
Xenon Chloride (uv) 308
Nitrogen (uv) 337
Argon (blue) 488
Helium Neon (green) 514
Helium Neon (red) 633
Rhoda mine 6G dye (tunable) 570-650
Ruby (CrAlO3) (RED) 694
Nd:Yag (NIR) 1064
Carbon Dioxide (FIR) 1060

پۆلینكردنى لیزه‌ر :
      لیزه‌ر بۆ چوار جۆر پۆلین ده‌كرێ به‌پێى ترسناكى له‌سه‌ر خانه‌ی زیندوو،كاتێك كار له‌گه‌ڵ لیزه‌ر ده‌كه‌ین پێویسته‌ پۆلینی لیزه‌ر ده‌ستنیشان بكرێ كه‌ ئه‌مانه‌ن :
پۆلینی یه‌كه‌م ( Class I  ) : وزه‌ى تیشكی لیزه‌ر له‌م جۆره‌دا  زۆر كه‌مه‌ و مه‌ترسیدار نییه‌ .
پۆلینی یه‌كه‌م (Class IA) : ئه‌م پۆلینه‌  لیزه‌ره‌  زیان  ده‌گه‌ێنیته‌ چاو كاتێ سه‌یرى تیشكه‌كه‌ ده‌كه‌ین، به‌كاردێت له‌ سوپه‌رماركێته‌كان ،وزه‌ى ئه‌م لیزه‌ره‌ ده‌گاته‌ (4 mW) .
پۆلینی دووه‌م (Class II) : رووناكى ئه‌م جۆره‌ لیزه‌ره‌ ده‌بینرێ، وزه‌ى له‌ ( 1 mW) تێپه‌ڕناكات
پۆلینی سێیه‌م (Class IIIA) : وزه‌ى تیشكی لیزه‌ر له‌م جۆره‌دا ناوه‌نجیه‌  و ده‌گاته‌ (1-5Mw) مه‌ترسیداره‌ ئه‌گه‌ر  تیشكه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌ر چاو بكه‌وێت .
پۆلینی سێیه‌م (Class IIIB) : وزه‌ى تیشكی لیزه‌ر له‌م جۆره‌دا له‌ مام ناوه‌نجی زیاتره‌
پۆلینی چواره‌م (Class IV) : وزه‌ى تیشكی لیزه‌ر له‌م جۆره‌دا زۆر به‌ هێزه‌ و ده‌گاته‌ (500Mw) بۆ تیشكی به‌رده‌وام، بۆ تیشكى پچڕ پچڕ ده‌گاته‌ (10 j/cm2) مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر چاو و پێست له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ كاتی به‌كارهێنانى ئه‌م جۆره‌ لیزه‌ره‌ رێنمایییه‌كانی خۆپاراستن به‌كار بهێنرێ.
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر :
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر له‌پیشه‌سازیدا :
له‌ ساڵی (1960 )ز كه‌بۆ یه‌كه‌م جار تیشكى لیزه‌ر دۆزرایه‌وه‌و له‌پیشه‌سازیدا به‌كارهات به‌تایبه‌تى له‌ پێوان (measurements) و ڕێكخستنى(Alignment) ئامێره‌كانى بینین و خه‌تى كاره‌با و  له‌ئامێره‌كانى پێوان هه‌روه‌ها له‌ بوارى بڕین و له‌حیم و تاواندنه‌وه‌و به‌هه‌ڵمكردن به‌كاردێ،هه‌روه‌ها له‌ دروستكردنى سوڕى ئه‌لیكترۆنى و پیشه‌سازى شووشه‌ و زۆر بوارى تر  به‌كاردێ .
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر له‌ بوارى پزیشكیدا :
       لیزه‌ر له‌ بوارى پزیشكیدا به‌فراوانى به‌كاردێت له‌چاره‌سه‌ركردن و نه‌شته‌رگه‌رى و ددان سازى وچاره‌سه‌رى چاو وه‌ دابه‌ش ده‌كرێ به‌گوێره‌ى جۆرى لیزه‌ر وه‌ك لیزه‌رى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن و لیزه‌رى  نایترۆجین و لیزه‌رى ئه‌كزیمه‌ڕ  هه‌ندێ جاریش به‌گوێره‌ى به‌كارهێنانه‌كانى دابه‌ش ده‌كرێ وه‌ك چاره‌سه‌ركردن و نه‌شته‌رگه‌رى و به‌یه‌ك به‌ستنى موولووله‌ى خوێن و ده‌ستنیشان كردنى نه‌خۆشى .
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر له‌ بوارى سه‌ربازیدا :
    زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كانی لیزه‌ر بۆ به‌كارهێنانی له‌ بواری سه‌ربازی بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م توێژینه‌وانه‌ زۆر به‌نهێنی مانه‌وه‌ و پاش چه‌ند ساڵێك ئاشكرا كران،له‌م به‌كارهێنانانه‌ش كۆنتڕۆڵی ته‌قه‌مه‌نی و ته‌قاندن له‌ دوره‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنی ڕێڕه‌و ی مووشه‌ك (رۆكێت) و به‌دواكه‌وتنی ئامانجی سه‌ربازی و توانای گۆڕینی ڕێڕوه‌ی مووشه‌ك( رۆكێت) و له‌ چه‌كی شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان وه‌ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌و وكوێركردنی ئامێره‌كانی ئه‌لیكترۆنی دوژمن .
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر له‌ بواره‌كانی ئاساییدا:
    له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا لیزه‌ر به‌كاردێت له‌ ئامێره‌كانی (C.D) و پرێنته‌ری لیزه‌ر و تیشكی ڕه‌نگاوڕه‌نكی لیزه‌ری تایبه‌ت به‌ ئاهه‌نگه‌كان و زۆر بواری تر .
به‌كارهێنانی لیزه‌ر له‌ بواری تایبه‌ت :
لیزه‌ر به‌كاردێت له‌ توێژینه‌وه‌كانی زانستی و بواری ئاسمان وهه‌ندێ بواری تر .               

*******************************
پلازما

         پلازما یان دۆخی چواره‌می مادده‌ دۆخێكی تایبه‌تی مادده‌یه‌ كه‌ بڕێكی دیاركراو له‌ ته‌نۆلكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی تێدایه‌ كه‌ بارگه‌ی كاره‌بایی هه‌یه‌ وه‌ك ئایۆنه‌كان و گازی بارگاوی، واته‌ ئه‌لیكترۆنه‌كان به‌ته‌واوی جیا كراونه‌ته‌وه‌ له‌ ناووك كه‌ سیفه‌تی كاره‌بایی ده‌داته‌ مادده‌كه‌و گرینگییه‌كی زۆرى هه‌یه‌ له‌ زۆربه‌ی بواره‌كانى ژیانی ڕۆژانه‌ماندا.
پلازما چی یه‌ ؟
پلازما بریتییه‌ له‌ دۆخی چواره‌می مادده‌ كه‌ سێ دۆخه‌كه‌ی تر ئه‌مانه‌ن :
1- دۆخی یه‌كه‌م : دۆخی ڕقی .
2- دۆخی دووه‌م : دۆخی شلی .
3- دۆخی سێ یه‌م : دۆخی گازی .
      به‌ گه‌رمكردنی مادده‌ی ڕه‌ق دۆخه‌كه‌ی ده‌گۆرێ بۆ دۆخی شلی و به‌ گه‌رمكردنی زیاتر ده‌گۆرێ بۆ دۆخی گازی كه‌ بارگه‌ی یه‌كانه‌ی هه‌یه‌و گه‌ردیله‌كان به‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون ،ئه‌گه‌ر وزه‌ بدرێته‌ ئه‌م گازانه‌ له‌ ڕێگای گه‌رمكردن یان تێپه‌ڕكردنی كاره‌با یان تیشكی لیزه‌ر به‌ چڕی ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌ردیله‌كان ئه‌لیكترۆنێكی سالب  ون ده‌كه‌ن و بارگه‌كه‌ی ده‌بێته‌ موجه‌ب .
له‌باری ئاساییدا  گه‌ردیله‌ له‌ بارێكی جێگیره‌ و تیشك ناداته‌وه‌،به‌ڵام ده‌توانرێ  وزه‌ى پێ ببه‌خشرێ به‌ گه‌رمكردن یان له‌ ڕێگای تیشكه‌وه‌ كه‌ وا ده‌كا گه‌ردیله‌ له‌ بارێكی نا جێگیر بێ بۆماوه‌یه‌كی كورت (10^8 sec) واته‌ یه‌ك به‌ش له‌ یه‌ك ملیۆن چركه‌ و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ باری سه‌ره‌كی خۆی به‌ ونكردنی ئه‌و وزه‌یه‌ی كه‌ وه‌ریگرتبوو به‌ شێوه‌ی تیشكی كارۆموگناتیسی یان ته‌نۆلكه‌ی سه‌ره‌تایی، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه‌ گه‌ردیله‌كه‌ بگۆڕێ بۆ ئایۆن پاش ونكردنی ئه‌لیكترۆنێك یان زیاتر،ئه‌گه‌ر گه‌ردیله‌ هه‌موو ئه‌لیكترۆنه‌كانی ون كرد ناووك بێ ئه‌لیكترۆن به‌سه‌ربه‌ستی جووڵا هه‌روه‌ها ئه‌لیكترۆنیش به‌سه‌ربه‌ستی جووڵا بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌بێ ئه‌وكاته‌ مادده‌ ده‌گۆڕێ بۆ دۆخی پلازما.
مادده‌ یان له‌ دۆخی ڕه‌قی دایه‌ وه‌ك ئاسن و خۆل، یان له‌ دۆخی شلی دایه‌ وه‌ك ئاو و زه‌یت، یان له‌ دۆخی گازی دایه‌ وه‌ك هه‌وا، یانیش له‌دۆخی پلازما دایه‌، پلازماش یان سارده‌ وه‌ك ئه‌و گازه‌ی له‌ گلۆپی نیۆن له‌كاتی كاركردنی دا ،یان گه‌رمه‌ وه‌ك له‌ خۆر و ئه‌ستێره‌كانی تر .
سیفه‌ته‌كانی دۆخی پلازما :
     پلازما ناوه‌ندێكه‌ ته‌زووی كاره‌با ده‌گوازێته‌وه‌ و بواری موگناتیسی دروست ده‌كات،دۆخی پلازما بڵاوترین دۆخى مادده‌یه‌  چونكه‌ له‌(%99) ی پێكهاته‌ى گێتى  بریتییه‌ له‌ پلازما به‌گشت ئه‌ستێره‌ و مه‌جه‌ره‌كانیشه‌وه‌ .
له‌ڕاستیدا دوو بواری سه‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ زانینی دۆخی پلازما :
  بواری یه‌كه‌م كه‌ زۆر باوه‌ له‌ پلازما جووڵه‌ی ئه‌لیكترۆنی و جووڵه‌ی ئایۆنی ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ بواری مایكرۆنی پله‌ (10^-6) یان كه‌متره‌ .
  بواری دووه‌م كه‌به‌شی زۆری فیزیا ده‌گرێته‌وه‌ له‌ بۆشایی ئاسماندا كاری پێ ده‌كرێ وه‌ك یاساكانی وزه‌ و چڕی،به‌ڵام بواری چڕی پلازما ده‌گۆرێ به‌ پێی بڕی وزه‌(پله‌ی گه‌رمی)كه‌ یاساكانی گێتی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بواره‌یه‌ چونكه‌ هه‌ندێك جۆری پلازما چڕیه‌كه‌ی پێورا و بینرا كه‌ زۆر كه‌مه‌ و ده‌گاته‌ ده‌ به‌رزكراو بۆ توانی سالب ده‌،له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ پلازمای كوارك و لیبتۆنی  (quark-gluon plasmas) كه‌ له‌ بواری هێزی كێشكردنی گه‌وره‌ی په‌یدابوو له‌ بواری ئه‌لیكترۆموگناتیسی  دایه‌ چرییه‌كه‌ی زۆر زۆره‌.
     پلازمای كریستالی له‌ تاقیگه‌دا له‌ پله‌ی سفری كلڤن دایه‌ واته‌(-273oC) كه‌چی پلازمای گێتی (بۆشایی ئاسمان) له‌ پله‌ی گه‌رمی زیاتر له‌ (10^8 OK) دایه‌ تیشكی گێتی جۆرێكه‌ له‌ پلازما كه‌ تیشكه‌كه‌ی جیرۆسكۆبی یه‌ (كه‌ له‌ شێوه‌ی لولپێچدایه‌) ئه‌م تیشكه‌ وزه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه‌ كه‌ زۆر زیاتره‌ له‌ وزه‌ ئه‌و تیشكانه‌ى كه‌له‌ تاقیگه‌دا له‌لایه‌ن مرۆڤ دروست كراوه‌.
    پلازما دۆخێكی گواستراوه‌ی مادده‌یه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ بواری كاره‌بایی و موگناتیسی كاری تێ ده‌كات وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جۆره‌ها تیشكه‌،له‌ زۆربه‌ی بواره‌كانی زانستیدا به‌كار دێت .
به‌كارهێنانى پلازما له‌بوارى ته‌كنۆلۆژیادا :
ئامێری پاڵنانی مووشه‌ك (رۆكێت )به‌ پلازما :
      پلازما بریتییه‌ له‌كۆمه‌لێك ته‌نۆڵكه‌ى سالب (ئه‌لیكترۆن) وموجه‌ب (ئایۆن) به‌مه‌ش سیفه‌تی جیاوازه‌ له‌ گازی هاوبارگه‌ ،پلازما كۆنتڕۆلی له‌سه‌ر ده‌كرێ له‌ بواری موگناتیسی و گه‌یه‌نه‌رێكی باشه‌ بۆ كاره‌با،كاتێك كه‌ ته‌زووی كاره‌با به‌ پلازما تێده‌په‌ڕێ و به‌ به‌كارهێنانی بواری موگناتیسی پلازما وه‌ك بزوێنه‌ری كاره‌با كار ده‌كات له‌ژێر هێزى كارۆموگناتیسی،ئه‌م هێزه‌ به‌كاردێ بۆ زیادكردنی خێرایی پلازما كه‌ ده‌گاته‌ (60كم/چڕكه‌) به‌مه‌ش هێزێكی پاڵنه‌ر دروست ده‌بێ كه‌له‌ توانایدا هه‌یه‌ كه‌شتی ئاسمانی پاڵبدا بۆ ئاسمان.
   ئه‌و ئامێره‌ى كه‌ پلازما دروست ده‌كات و خێرایی ده‌داتێ پێی ده‌ڵێن مووشه‌كى( رۆكێتی ) پلازما یان بزوێنه‌ری پلازما یان هێزی پاڵنه‌ر به‌ پلازما (plasma thruster) كه‌ بریتییه‌ له‌ مووشه‌كێكى(رۆكێتێك) كاره‌بایی چونكه‌ وزه‌ى كاره‌با به‌كاردێنێ له‌جیاتی سووته‌مه‌نی،تاقیگه‌ی پاڵنان به‌ پلازما تۆژینه‌وه‌ له‌سه‌ر فیزیای پلازما ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌ها مووشه‌ك ( رۆكێت).
     ئێستا زۆربه‌ى ئه‌و مووشه‌كانه‌ى( رۆكێتانه‌ی) كه‌ به‌كاردێن له‌ بواری ئاسمان مووشه‌كى( رۆكێتی) كیمیاوین واته‌ سووته‌مه‌نی كیمیاوی به‌كاردێنێ بۆ سووتاندنی سووته‌مه‌نی شل له‌ ژووری سووتان بۆ به‌رهه‌مهێنانی گاز كه‌ به‌خێرایی (3كم/چركه‌) له‌مووشه‌كه‌كه‌ (رۆكێته‌كه‌) ده‌رده‌چێ،هه‌رچه‌ند ئه‌م خێرایییه‌ زیاد بكات ڕێژه‌ى سووته‌مه‌نی به‌كارهاتوو بۆ پاڵنانی مووشه‌ك(ڕۆكێت) كه‌متر ده‌بێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویستیمان به‌ چه‌ند تۆن له‌ سووته‌مه‌نی هه‌یه‌ بۆ ناردنی كه‌شتی ئاسمانی به‌سه‌رنشینییه‌وه‌ و ئامێره‌كانی هاوپێچ.به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو مووشه‌كی (رۆكێتی) پلازما به‌كاربێ كه‌خێرایی گازه‌كه‌ ده‌گاته‌ (60كم/چڕكه‌) كێشی مادده‌ی پاڵنه‌ر ده‌بێته‌ به‌شێكی كه‌م به‌ به‌راووردكردن له‌گه‌ڵ كێشی مادده‌ی پاڵنه‌ر له‌ رۆكێتی كیمیایی ،شایه‌نی باسه‌ كه‌ مووشه‌كی ( رۆكێتی) پلازما ته‌نها له‌ئاسمانی ده‌ره‌وه‌ به‌كاردێ واته‌ كاتێك كه‌ كه‌شتییه‌كه‌ ده‌گاته‌ خولگه‌ى خۆی چونكه‌ هێشتا هێزی پاڵنه‌رى كیمیایی به‌كاردێ بۆ هاویشتنی كه‌شتی ئاسمانی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وى بۆ بۆشایی.
       به‌كارهێنانی هێزی پاڵنه‌رى پلازما له‌خولگه‌كان بڕێكی زۆری مادده‌ی به‌كارهاتوو بۆ پاڵنان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش بڕی تێچووى  پاره‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ بۆ گه‌یاندنی (1كگم) بۆ بۆشایی ئاسمان بڕی (20 تا 200) هه‌زار دۆلار پێویسته‌.
      كه‌شتی ئاسمانی (deep space - 1) كه‌له‌ ساڵی (1998)ز له‌لایه‌ن ناسا نێردرا بۆ ئاسمانی یه‌كه‌م كه‌شتیه‌كه‌ رۆكێتی پلازما به‌كاردێنێ وه‌ ئامانجه‌كانی به‌ سه‌ركه‌ووتویی به‌جێ هێنا ،كه‌شتییه‌كه‌ به‌هۆی بزوێنه‌ری ئایۆنی توانی (320) ملیۆن كیلۆ مه‌تر ببڕێ  به‌ به‌كارهێنانی ته‌نها (80 كگم) سووته‌مه‌نی.

س/ ره‌نگار
به‌ هیوای سود بینین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net