❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشه‌ویستى جوانترین ووشه يه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-11-26 14:30:03

MUHAMAD.LUS .RAW
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-09-05
دواترین سه‌ردان: 2012-10-25
په‌یامه‌كان: 46
WindowsXPFirefox

خۆشه‌ویستى جوانترین ووشه يه

خۆشه‌ویستى ئه‌و وشه‌ ناسك و جوانه‌یه‌ كه‌ مانایه‌كى فراوان و گه‌وره‌ى هه‌یه‌ وله‌ ناخى هه‌موو مرۆڤێك په‌نگى داوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كه‌و له‌ كات و ساتى خۆیدا ده‌ریده‌برىَ چونكه‌ ده‌بێ خۆشه‌ویستى دروست ببىَ و دواتر به‌رده‌وامى پىَ بدرێت و له‌سه‌ر ئاستى هه‌ردوو ره‌گه‌ز بێت واته‌ دوولایه‌نه‌ بێت چونكه‌ خۆشه‌ویستى تاكلایه‌نه‌ هیچ ماناو ئایینده‌یه‌كى نابێـت ، مرۆڤ زۆر جار تووشى ئه‌مه‌ ده‌بێت ، به‌لاَم ده‌بێت خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌و پاك و بىَ گه‌رد بێت ، به‌داخه‌وه‌ هێشتا كۆمه‌لگه‌ى ئێمه‌ نرخى به‌م وشه‌یه‌ نه‌داوه‌ و لێى نه‌گه‌یشتووه‌ و به‌ جوانى به‌ كارى نه‌هێناوه‌ ، تا ئێستا خۆشه‌ویستى به‌ نهێنى ئه‌نجام ده‌درێت .

راسته‌ خۆشه‌ویستى جوانترین ووشه‌یه‌ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستى نه‌بوایه‌ ژیان كۆتایى ده‌هات ، زۆر جۆره‌ خۆشه‌ویستى هه‌یه‌ له‌ ژیاندا وه‌كو خۆشه‌ویستى دایك و باوك و ولاَت و هاورِىَ ، به‌لاَم ئه‌وه‌ هه‌موو به‌ لایه‌ك ، خۆشه‌ویستى رۆمانسى له‌لایه‌ك كه‌ له‌ نێوان ئافره‌ت و پیاو دروست ده‌بێت خۆشترین و جوانترین هه‌سته‌ له‌ ژیاندا ، چونكه‌ تێگه‌یشتن رێك ده‌كات له‌ نێوان دوو خۆشه‌ویست ، له‌وانه‌یه‌ خورِه‌وشتى یه‌كتر هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌ و زۆر پیاو و ئافره‌ت هه‌یه‌ یه‌كتریان خۆش ده‌وێت و زۆریانیش به‌ هۆى ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ ده‌بن به‌ هاوسه‌رى یه‌كتر ، خۆشه‌ویستى زۆر شتێكى گرنگه‌ له‌ ژیاندا به‌ تایبه‌تى له‌ نێوان گه‌نجه‌كان ، كه‌ كچێك یان كورِێك خۆشه‌ویستى ده‌كه‌ن هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ دونیا هه‌موو هى ئه‌وانه‌ ، و كه‌س ماناى هه‌ستى خۆشه‌ویستى راستى نازانىَ ته‌نها ئاشق نه‌بێت ، خۆشه‌ویستى به‌خششێكى خوداییه‌ و به‌ هه‌موو كه‌سێك نه‌دراوه‌ ، ده‌بىَ هه‌موو كه‌سێك بزانێت خۆشه‌ویستى شتێكى پیرۆزه‌ ، من به‌ خۆم هه‌موو عاشقان هان ده‌ده‌م ده‌بىَ شانازى به‌ خۆشه‌ویستى خۆیان بكه‌ن ، كه‌ كورِێك به‌ كچێك ده‌ڵێت " خۆشم ده‌وێى " ماناى به‌ڵێن و وه‌فا و په‌یمان ، ماناى ئارامى دڵ و گۆرِانى ژیانه‌ ئه‌وه‌ هه‌موو خۆشه‌ویستى رِاستیه‌ .

په‌یوه‌ست بوونى مرۆڤ به‌ خۆشه‌ویستى پاڵنه‌رێكى به‌هێزى ده‌روونیه‌ له‌ قولاَیى دڵدا سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت واتا هه‌ست و سۆز ده‌بنه‌ وزه‌یه‌كى كاریگه‌ر ، مرۆڤ به‌ره‌و جیهانێك ده‌بات كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار ئاشناى بووه‌ ، به‌ برِواى من هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ له‌م داوه‌ رزگارى بێت . ووشه‌ى خۆشه‌ویستى ووشه‌یه‌كى زۆر ناسكه‌ زۆرن ئه‌وانه‌ى پێناسه‌ى ئه‌م ووشه‌یه‌یان كردووه‌ هه‌رچه‌ند باسى بكه‌ین ناتوانین مافى ئه‌م وووشه‌یه‌ بده‌ین كه‌ ده‌كات خۆشه‌ویستى . به‌لاَم خۆشه‌ویستى نێوان كورِو كچ له‌ كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا بڤه‌یه‌ ، كورِ وكچ ناتوانن به‌ ئازادى ئه‌م هه‌سته‌ ده‌ربرِن ، ئومێد ده‌كه‌ین ئاستى هۆشیارى كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌م ووشه‌یه‌ به‌رزبێته‌وه‌ تاوه‌كو بتوانین مافى ئه‌م ووشه‌ ناسكه‌ بده‌ین كه‌ " خۆشه‌ویستییه‌ " .


خۆشه‌ویستى شتێكه‌ له‌ هه‌ست و سۆز هه‌ڵده‌قوڵێت له‌ دڵ و ده‌رووندا خۆى نیشان ده‌دات ، خۆشه‌ویستى روحه‌ ، ئه‌ندێشه‌ نیه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى شه‌یداى خۆشه‌ویستین ، ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خۆشه‌ویستى لایان گه‌وره‌و پیرۆز نیه‌ كێن ؟ جیاوازى هه‌یه‌ له‌ نێوان كه‌سێك كه‌ خۆشه‌ویستى به‌ شێكه‌ له‌ ژیانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ خۆشه‌ویستى لاى هیچ مانایه‌كى نیه‌ ، خۆشه‌ویستى جۆرى زۆره‌ و جیاوازه‌ : خۆشه‌ویستى دایك و باوك و نیشتمان و هاورێیه‌تى ، جا ئێمه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ .
ئێمه‌ له‌ ژیاندا ده‌بێت خۆشه‌ویستى به‌گیان دروست بكه‌ین نه‌ك ته‌نیا به‌جه‌سته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى شتێكى شاراوه‌یه‌ له‌ دڵدا دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ، خۆشه‌ویستى زۆر گرانه‌ نابێت ته‌نیا به‌چه‌ند دێرێك كۆتایى بێت ، زۆر جاران خۆشه‌ویستى دروست بووه‌ له‌ نێوان كچ و كورِێكدا له‌ ئه‌نجامدا بوه‌ته‌ هۆى كوژرانى هه‌ردوو ره‌گه‌ز ، په‌یدابوونى كێشه‌و ململانێ له‌ نێوان دوولادا و تێك چوونى شیرازه‌ى كۆمه‌ڵگا ، ده‌توانم بڵێم خۆشه‌ویستى له‌ كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا زۆر لاوازه‌ ته‌نانه‌ت هه‌وڵى تێكدانى بۆ ده‌ده‌ن ، بۆچى له‌ جیهاندا رۆژێك هه‌یه‌ بۆ خۆشه‌ویستى ، من ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم با كچان و كورِانى ئه‌م ولاَته‌ نه‌بنه‌ هه‌وێنى به‌خت كردنى كۆمه‌ڵگا ، له‌ دونیادا ناومان به‌ درِنده‌ نه‌چێت و حیسابێكمان بۆ بكرێت .

كه‌ بیر له‌هه‌ر ووشه‌یه‌كى جوان ده‌كه‌یه‌وه‌ له‌ كۆتایى ده‌گه‌یت به‌ ووشه‌ى خۆشه‌ویستى ، كه‌ زۆر ماناى جوان و گرنگ ده‌گه‌یه‌نىَ . خۆشه‌ویستى بریتیه‌ له‌ سۆز و وه‌فا ، راستگۆیى و پاكى ، جوانى و ئه‌شق .. بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌م سیفه‌تانه‌ى له‌ خۆى ببینى ده‌توانێت بڵێت له‌ ماناى ته‌واوى خۆشه‌ویستى تێده‌گات و زۆر خۆشى ویستووه‌ ، مه‌رج نیه‌ خۆشه‌ویستى ته‌نها بۆ ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر بێـت ، خۆشه‌ویستى زۆر له‌مانه‌ گه‌وره‌تره‌ ، له‌وانه‌یه‌ خۆشه‌ویستى بۆ دایك و باوك ، خوشك و برا ، خێزانبێت ، به‌رِواى من هه‌ر كه‌سێك له‌ ماناى خۆشه‌ویستى تىَ بگات ژیانێكى به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت . با هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین له‌ ماناى خۆشه‌ویستى تىَ بگه‌ین بۆیه‌ ده‌ڵێم : ( خۆشه‌ویستى جوانترین و گه‌وره‌ترین ووشه‌یه‌ ) .

ئه‌گه‌ر بێت و باس له‌ ووشه‌ى خۆشه‌ویستى بكه‌ین ، ئه‌وه‌ ته‌نها ووشه‌یه‌ك نیه‌ به‌ڵكو ئومێد به‌ ژیان ده‌دات و شیرینى ده‌كات ، لێره‌دا ناتوانین بڵێین خۆشه‌ویستى ته‌نها خۆشیه‌ ، جارى وا ده‌بێت كه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ى زیاتره‌ ، ئه‌گه‌ر باس له‌ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاكه‌مان بكه‌ین به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر له‌ ماناى خۆشه‌ویستى نه‌گه‌یشتوون به‌ڵكو زۆریان باوه‌رِیان به‌م ووشه‌یه‌ نیه‌ چونكه‌ زۆر ره‌فتارى ناشیرین به‌ناوى خۆشه‌ویستى ده‌بینن ئه‌وانیش له‌ تێنه‌گه‌یشتنى خۆیان به‌م شێوه‌یه‌ لێك ده‌ده‌نه‌وه‌ ، هه‌ندىَ له‌ گه‌نجان خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ ئه‌نجام ناده‌ن به‌ڵكو زیاتر به‌ داوى رابواردن ده‌گه‌رێن به‌ بیانووى خۆشه‌ویستى بۆ ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى باوه‌رِ و متمانه‌ى پىَ هه‌بیـَت ، به‌لاَم كه‌ دوایى ده‌گاته‌ ئه‌و باوه‌رِه‌ى كه‌ درۆى له‌گه‌ڵ كراوه‌ ، ئینجا خۆشه‌ویستى به‌ شتێكى ترسناك ده‌بینێت خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ یه‌ك جار له‌دایك ده‌بێت تاده‌مرێت ، گرنگ نیه‌ كه‌ ته‌مه‌نى چه‌ند بێت ، گرنگییه‌كه‌ى له‌وه‌دایه‌ كه‌ پاك و راسته‌قینه‌ بێت لێره‌دا ده‌توانین بلێین ( خۆشه‌ویستى جوانترین ووشه‌یه‌ ) .


خۆشه‌ویستى ووشه‌یه‌كى جوان و پیرۆزه‌ ، خۆشه‌ویستى تایبه‌ت به‌ یه‌ك شت و یه‌ك مرۆڤ نیه‌ ، خۆشه‌ویستى بۆ خاك ، بۆ هاورِىَ بۆ ئه‌ندامانى خێزان به‌ تایبه‌ت دایك و باوك ، به‌لاَم خۆشه‌ویستى نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز قه‌شه‌نگترین خۆشه‌ویستیه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى راست بێته‌ ئاراوه‌ ، ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ كاریگه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ردوكیان به‌ تایبه‌تى ئه‌وكاته‌ى له‌ یه‌كترى دوورن


هه‌ر هۆزانڤانێك له‌ كاتى دروست كردنى شیعره‌كانى خۆیدا دێرى خۆشه‌ویستى ده‌بێته‌ بابه‌تى سه‌ره‌كى شیعره‌كه‌ى ، گه‌ر سه‌یرى موبایلى هه‌ر كه‌سێك بكه‌یت نامه‌ى خۆشه‌ویستى تێدایه‌ ئه‌گه‌ر لێى بپرسین بۆچى ؟ ده‌ڵێت : خۆشه‌ویستى لاى من گه‌وره‌یه‌ و هه‌موو شتێك ده‌گه‌یه‌نێت هیچ شتێك له‌ دونیا له‌مه‌ خۆشتر نیه‌ گه‌ر راسته‌قینه‌ بێت ، ده‌توانم خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ و دروست شیبكه‌مه‌وه‌ بۆ عاشقان ئه‌گه‌ر ڵێى ده‌پرسى بۆچى ؟ ده‌ڵێت : ( ئاخ ) خۆزگه‌ ده‌ردى خۆشه‌ویستى وا گران نه‌بوایه‌ ، به‌لاَم به‌ داخه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ خۆشه‌ویستى شتێكى نامۆیه‌ و به‌ ئازادى خۆى ناتوانىَ ئه‌نجامى بده‌یت بۆیه‌ داوا له‌ دایك و باوكان ده‌كه‌ین كه‌ رێگر نه‌بن له‌ به‌رده‌م خۆشه‌ویستى پاك و خۆشه‌ویستى فه‌رامۆش نه‌كرێـت

s.kurdliest

Kurdzhin
زه‌رده‌ خه‌نه‌ی لیوی تۆ شه‌مالی عشقی منه‌
شو عله‌ی چاوی ئه‌فسونت نوری شه‌وانی منه‌
زولفت هه‌میشه‌ تالتال ویله‌ به‌ده‌ستی باوه‌
ده‌ست و به‌نجه‌ی ناسكت گولن له‌ خه‌نه‌ت ناوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net