.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له‌هۆڵه‌كانی سینه‌ما و جیهانی هونه‌ره‌وه بۆ گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت، له ئه‌لیزابیس تایلۆره‌وه بۆ ئوسامه بن لادن، موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و چه‌ندین كه‌سی دیاری تر، له‌ساڵی 2011 دا له‌م ژیانه‌دا نه‌مان، له‌خواره‌وه دیارترینیان ئاشكرا ده‌كه‌ین:
مانگی كانونی دووه‌م 2011:
24 ی مانگ، كۆچی دوایی مۆنیسینیۆر سامویل رویزی 87 ساڵ كه قه‌شه‌یه‌كی مه‌كسیكی خه‌باتگێڕ بوو، له‌پێناو مافی خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كاندا خه‌باتی كرد، نێوانكاری كرد له‌نێوان حكومه‌ت و میلیشیاكانی زاباتیه، له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا.
30 مانگی یه‌كی رابردوو، جۆن باری 77 ساڵ كۆچی دواییكرد، كه میوسیزیانێكی به‌ناوبانگی به‌ریتانی بوو، له‌ئه‌مریكا داده‌نیشت، به‌وه ناوبانگی ده‌ركرد، كه دانه‌ری مۆزیكی زنجیره فیلمه‌كانی جیمس بۆند بووه.
مانگی شوبات:
28 ی شوبات، كۆچی دوایی جاین راسیل-ی 89 ساڵ كه هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكیی بوو، سیمبولی وروژاندن بوو له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا.
ئازاری 2011
23ی ئازار: له‌ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا ئه‌لیزابێس تایلۆر كۆچی دواییكرد، كه یه‌كێك بوو له‌دوایین ره‌مزه‌كانی هۆڵیوود، هه‌روه‌ها به‌وه ناسراو بوو، كه‌یه‌كێك بوو له داكۆكیكه‌رانی سه‌رسه‌ختی قه‌ڵاچۆكردنی ئایدز، هه‌روه‌ك به خاوه‌ن (8 شوو) ناسرابوو.
نیسان:
9/4 : سیدنی لۆمیت-ی ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی له‌ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، دیارترین كاره‌كانیشی: (12 پیاوی تووڕه) و (نیتورك) بوون.
30/4
ئه‌رنیستۆ ساباتۆی 99 ساڵ كه رۆماننوسێكی ئه‌رجه‌نتینی بوو، كۆچی دواییكرد.
مانگی ئایاری 2011
2/ی ئایار ئوسامه بن لادن سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده له‌ته‌مه‌نی 54 ساڵیدا له‌هێرشێكی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی لهئهبوت ئاباد-ی پاكستان، كوژرا.
5ی ئایار:
كلود چولیس دوایین سه‌ربازی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، كه به‌ره‌گه‌ز به‌ریتانی بوو، له‌ته‌مه‌نی 110 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
7ی ئایار، سیفیریانۆ بایستیرۆس، له‌ته‌مه‌نی 54 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، كۆچی دواییكرد، كه یه‌كێك بوو له‌ئه‌ستێره‌كانی یاری گۆڵف.
8ی ئایار، گۆنته‌ر ساچ، ملیاردێر و هاوسه‌ری پێشووی بریجیت باردۆ، به‌ده‌ستی خۆی خۆی كوشت، تا له نه‌خۆشی زهایمه‌ر رزگاری ببێت.
مانگی حوزه‌یران:
18-6 ئیلینا بۆنێری خێزانی ئاندرێ ساخارۆف كۆچی دواییكرد، له‌ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا، كه ساخارۆف-ی هاوسه‌ری براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بوو بۆ ئاشتی.
ته‌مموزی 2011
20ی تهمموز، كۆچی دوایی لۆسیان فرۆید، كه كوڕه‌زای سیگمۆند فرۆید بوو، یه‌كێك بوو له وێنه‌كێشه به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیا.
24ی تهمموز: كۆچی دوایی ئیمی واینهاوس، له‌ته‌مه‌نی 27 ساڵیدا، كه گۆرانیبیژێكی پاپی به‌ریتانی بوو، له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی زیاد له‌پێویست ماده كهولییه‌كانی خواردبۆوه.
ئاب:
19ی ئاب: رائول رویز له‌ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، كه سینه‌ماكارێكی فه‌ره‌نسی - چیللی بوو، ساڵی 1973 بڕیاریدا كۆچ بكات بۆ فه‌ره‌نسا و له‌وێ بژی.
مانگی ئه‌یلول:
20ی 9، بورهانه‌دین ره‌بانی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان له‌كرده‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا كوژرا، كه راسپێردرا بوو بۆ گفتوگۆ و ناوبژیكردن، له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی تالیبان و له‌ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا.
شرینی یه‌كه‌م:
5ی تشرینی یه‌كه‌م: ستیف جۆبز، له‌ته‌مه‌نی 56 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، كه یه‌كێك بوو له داهێنه‌رانی كۆمپانیای ئه‌پڵ، پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاسدا.
له‌هه‌مان رۆژدا سیبا هیوگلۆ-ی 84 ساڵ كۆچی دواییكرد، كه وێنه‌گرێكی به‌ناوبانگی توركی بوو، ساڵی 1973 دامه‌زراوه سیباپرێس-ی رۆژنامه‌وانی دامه‌زراند.
20ی تشرینی یه‌كه‌م، موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا له‌ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا كوژرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌شاری سه‌رت له‌لیبیا ده‌ستگیر كرا و به‌هۆی برینداركردنیهوه و سه‌ختیی برینه‌كه‌ی، گیانی له‌ده‌ستدا، هاوكات موعته‌سه‌م-ی كوڕیشی كوژرا.
تشرینی دووه‌م:
7ی تشرینی دووه‌م، جۆ فرایزه‌ر-ی پاڵه‌وانی بۆكسێن له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا گیانی سپارد، به‌وه به‌ناوبانگ بوو، كه ساڵی 1971 یاری سه‌ده‌ی كرد و له محه‌مه‌د عه‌لی كلای برده‌وه.
22ی تشرینی دووه‌م/ سڤیتلانا ستالین كچی ستالین، رابه‌ری سۆڤێتی جاران، له‌ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دواییكرد
سەرچاوە ؛ خەندان


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet kak piewand ma3lwmateke ba sweda mando nabet basaqa


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه